ڤان
كوخ جگه له‌وه‌ى كه هونه‌رمه‌ندێكى پرِ هه‌ست وخاوه‌ن توانستێكى
ئه‌وتۆ بوه له هونه‌رى وێنه‌كێشان دا , ئه‌وا رِۆشنبيرييه‌كى
فراوانيشى هه‌بووه , و ووريا بووه له مه‌يدانى رووناكبيرى و بير
فراوانيدا , بۆكه‌سێكى وه‌ك ڤان كوخ ئه‌وه‌نده به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ى
شاره‌زاييه‌كى ته‌واو له رۆشنبيرى ئينگليزى ( ئينگليزى ڤيكتۆرى ),
وه‌ربگرێت وكارى له‌سه‌ربكات و سوودى هه‌بێت بۆى, ئه‌و هه‌ميشه
سه‌رسامى خۆى بۆ زمانى ئينگليزى ده‌ربرِيوه و پێى وابووه كه زمانى
رووناكبيرى يه له جيهاندا , ئه‌مه‌ش زۆرتر له‌و نامانه دا به‌رچاوو
ده‌كه‌ون كه بۆ (تيۆ ) ى براى نووسيويه‌تى , ڤانكوخ هه‌ميشه له‌و
نامه نووسينانه‌دا حه‌زى كردووه به زمانى (ئينگليزى ) بنووسێت ,
هه‌روه‌ك رووناكبيره گه‌وره‌كانى وه‌ك ( تشارلز ديكنز , وه جۆرج
ئاليوت , هه‌روه‌ها شكسپير و ....هتد ) , چونكه ڤان كوخ پێى
وابووه زمانى ئينگليزى و كلتووره‌كه‌ى رۆشنبيرييه‌كى باڵا‌و فكر و
فه‌لسه‌فه يه‌كى مه‌زن له خۆي‌دا كۆده‌كاته‌وه ,.
ئه‌م
بيرو رِايانه‌ى ڤان كوخ له زۆربه‌ى كاره هونه‌رى و هه‌ڵسوكه‌وتى
رۆذانه‌ى رِه‌نگى دابۆوه , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه كه زۆر به
سه‌ليقه‌و ديقه‌ته‌وه ده‌يرِواني و ده‌چووه بنج وبنه‌وانى هه‌موو
ئه‌و كايه بينراوانه‌ى كه له واقيع دا هه‌بوون .
تابلۆى (كێڵگه‌ى گه‌نم و قه‌له رِه‌شه‌كان ) به يه‌كێك له‌و تابلۆ
دانسقه‌و پر ِ سه‌ليقانه ده‌ذمێردرێت كه ئه‌و دييقه‌ت و رِوانينه
ووردانه‌ى تێدا چرِ بۆته‌وه كه هونه‌رمه‌ند ڤان كوخ له هه‌ر
يه‌كه‌و پنتێكى بينيندا حيسابى بۆكردوون ,.. ئه‌گه‌ر به ووردى
سه‌رنجى تابلۆكانى ڤان كوخ بده‌ين , ده‌توانين چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى
و رِه‌گه‌زى هه‌مه‌چه‌شن و جيا جيا يان تێدا تێبينى بكه‌ين , كه هه‌ر
يه‌كێك له‌م به‌شانه لێدوانى زۆر هه‌ڵده‌گرێت, و هه‌ر يه‌كێكيان
له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ت و ذينگه‌و شوێن وكاتى ئه‌نجام دانه‌كه‌يدا ,
گۆرانكارى تێدا هه‌بێت .
تابلۆى (كێڵگه‌ى گه‌نم و قه‌له‌ره‌شه‌كان ) كه له رێككه‌وتى ( 9 ) ى
ته‌مووزى ساڵى 1890 به رهه‌م هاتووه , تابلۆيه‌كى ده‌گمه‌ن و چرِه‌و
رِوانينى جياواز وبينينى هه‌مه لايه‌نه هه‌ڵده‌گرێت , هه‌روه‌ها وا
له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ره‌خنه‌گرانى هونه‌ر له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه
ئه‌م تابلۆ يه له‌ناو زۆربه‌ى كاره هونه‌رييه‌كانى ڤان كوخ دا قووڵ
ترين ره‌هه‌ند و رِوانگه به خۆيه‌وه ده‌گرێت , وه ته‌كنيك و
ره‌گه‌زه هونه‌رى و بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كانيشى بارسته‌يه‌كى قورس بۆ خۆى
ده‌سته به‌ر ده‌كات .
ڤان
كوخ خۆى له نامه‌يه‌كيدا كه پێش چه‌ند رۆذێك به‌ر له خۆ
كوشتنه‌كه‌ى نووسيويه‌تى , باس له‌و تابلۆ يه ده‌كات و حاڵه‌ته
ده‌روونى وته‌نگذه پرِ نيگه‌رانيه‌كانى ناخى خۆى به هۆيه‌وه ئاشكرا
ده‌كات , تابلۆ كه رِوانگه (المنچور ) يه‌كى سه‌يرى تێدايه بۆ
ته‌ماشاكردن , كه به‌ته‌نها به بينينێكى ئاسايى بۆمان رِوون
نابێته‌وه و ره‌هه‌نده هه‌مه‌لايه‌نه‌كانيمان بۆ جياناكرێته‌وه ,
ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وه وايه كه كه بۆ دوو كه‌س و دوو روانينى
جياواز له دوو لاى جياواز سه‌ير بكرێت وايه , چوونكه تابلۆكه دوو
خاڵى (ته‌لاشى ) واته له دوو شوێنى جياواز هێڵه‌كانى قووڵايى ودوورى
پانتاييه‌كانمان بۆ ديارى ده‌كه‌ن له بينيندا ، كه ئه‌مه‌ش بۆ
بينينێكى ئاسايى وساكار كارێكى سانا نييه ! , چوونكه له رێساكانى
روانگه دا هيچ كات ناشێت له يه‌ك تابلۆدا دوو خاڵى ته‌لاشى بوون
هه‌بێت , دوو روانگه‌ى دوورييه‌كان ( هێڵ و بۆشايى ) دابه‌ش بكات ..
ئه‌م حاڵه‌ته له نائاساييه‌تى خۆي‌دا جۆرێك له سورياليه‌تمان پيشان
ده‌دات , كه‌ده‌شێت هه‌ندىَ له‌و گوزارشت و ده‌ربرِينانه بن كه له
بێهوده‌يى ( ڤان كوخ ) مان بۆ ده‌ر بخه‌ن , چوونكه ئه‌و هه‌ميشه له
كاره باو‌و و رِۆتينى و شێوه ئاساييه‌كان خۆى دزيوه‌ته‌وه .. ئه‌م
دابه‌ش بوونى خاڵى ته‌لاشى و قه‌باره غه‌ريبه‌ى تابلۆ كه , واتاى
ئه‌وه‌ش ناگه‌يه‌نێت كه‌هونه‌رمه‌ند بيه‌وێت شێوه نيگارێكى به
كۆمه‌ڵمان نيشان بدات , خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين له كێڵگه‌يه‌كى
گه‌نمى ئاسايى له كێڵگه‌ى جووتيارێك دا كه چه‌ند قه‌له‌ره‌شێك
به‌ده‌ورى دا ده‌خولێنه‌وه , هيچى تر نيه‌و چه‌ند رێگايه‌كيش , كه
شوێن پێى پياده رۆكانى ده‌ڤه‌ره‌كه دروستيان كردوون ..ڤان كوخ به‌م
ساده‌ييه له ده‌ربرِينى شێوه‌كه‌دا ئاسۆى تابلۆكه‌ى بۆ بينين هێنده‌ى
تر فراوان كردووه , كه گه‌واهيده‌ره له‌سه‌ر ئه‌فراندنه
مه‌زنه‌كانى هونه‌رمه‌ند , و بيركردنه‌وه پرِ له داهێنانه‌كانى ڤان
كوخ ده‌سه‌لمێنێت , دواتر هه‌ر سىَ رِيگاكه‌ى كه ده‌چنه‌وه سه‌ر
كێڵگه‌كه ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ى تابلۆكه‌وه دێن و خۆيان ده‌خزێننه
نێوه‌ندى ره‌هه‌نده‌كانه‌وه , كه ئه‌مه‌شيان ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه لێك
بده‌ينه‌وه كه ده‌ربرِێكى كاريگه‌ره له به‌رفراوانى بيركردنه‌وه‌ى
ڤان كوخ و تێرِامانه سه‌يره‌كانى هونه‌رمه‌ندمان بۆ لێك ده‌ده‌نه‌وه
, جگه له‌مانه‌ش ئه‌و بزووتنه‌وه و شێوه پرِ جوڵه‌يه‌يه‌ى رێگاكان
وريتمى شێوه‌ى جوڵه‌كان و فڵچه وه‌شاندنى خێرا, به‌جۆرێك كه
ره‌نگه‌كانمان له‌لا ده‌كه‌ن به مه‌لمه‌سى هه‌ست دار , ده‌قاو ده‌ق
دوو دڵى و دڵه راوكێى ڤان كوخمان بۆ دووباره ده‌كه‌نه‌وه , هه‌روه‌ك
ئه‌وه‌ى كه هونه‌رمه‌ند خۆى له‌و نامه تايبه‌ته‌دا باسى ده‌كات كه
بۆ (تيۆ) ى براى ناردوويه‌تى سه‌باره‌ت به بابه‌ت و لێدوانه‌كانى له
سه‌ر ئه‌م تابلۆيه , .
له‌لايه‌كى ديكه‌وه هه‌نگاوى رێگاكان به‌ره‌و ئاسۆى تابلۆكه ده‌رۆن
وبۆ به‌شى سه‌ره‌وه مليان ناوه , كه‌چى ناگه‌ن به و ئاسۆيه , ئه‌و
ئاسۆيه‌ى كه هيچ شه‌فافيه‌تێكى تێدا نيه جگه له‌تارماييه‌كى تاريك ,
وه‌ك نۆته‌كه‌ى لێڵ , هيچى ديكه‌مان ناخاته زاكيره‌وه .. كه رِێك
ئه‌م تێروانينه‌ش بينينى ڤان كوخ مان بۆ ده‌رده‌خات كه
له‌رۆذگاره‌كانى ذيانيدا ره‌نگى دابۆوه به‌سه‌ر هه‌موو ئاكار و
كرده‌وه‌و بيركردنه‌وه‌يدا .. ئه‌م تارماييه تاريكه تۆخه له
په‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى هه‌ورێكى ره‌ش ده‌كات , كه دڵ ته‌نگييه‌كانى رۆذ مان
به بيرده‌خاته‌وه ... ئه‌و خۆره‌ى كه له شێوه‌دا بوه به
بازنه‌يه‌كى نارێك وتێكشكاوى ناجێگير , رۆذگار گه‌لێكمان بير
ده‌خاته‌وه كه له دڵته‌نگى به‌ولاوه هيچى ديكه‌ى تێدا شك نابرێت ,
ئه‌مه‌ش حه‌قيقه‌تێكه كه دروستى ذيانى پرِاو پرِ له‌مه‌ينه‌تى
وتاريكى وتاڵى وسوێرى ذيانى ڤان كوخ مان بۆ ده‌خه‌نه به‌ر ديده‌نى .
قه‌له ره‌شه‌كان كه له‌سه‌رو به‌ندى ســـــــــورِانه‌وه و خول
خواردنن له ده‌ورى كێڵگه‌ى گه‌نمه‌كه , وا پێده‌چێت كه له رووداوێك
گه‌رابنه‌وه و باس له كاره‌سات وبه‌سه‌رهاتێكى مرۆڤ دۆستانه ى دڵ
ته‌زێن بكه‌ن به‌و خوول خواردنه‌يان, كه دوور نيه بۆ خواردنى لاشه‌ى
مرۆڤێكى مردوو له به‌رزايى لاشه‌كه‌دا سوورِ بخۆن , كه دوورنيه
ده‌ربرِينه‌كه له‌لاى ڤان كوخيش هه‌روابێت و ئه‌و مرۆڤه مردووه ى
كه قه‌له‌ره‌شه‌كانيش هه‌ڵپه‌ى خواردنى ده‌كه‌ن هه‌ر ڤان كوخ خۆى بێت
!!!.
قه‌له‌ره‌شه‌كان تارماييه‌كمان له‌به‌ر چاوو تۆخ تروو ده‌ركه‌وتوو تر
ده‌كه‌نه‌وه و رۆذگاره‌كان تاريك تر‌و شه‌وه‌كان درێذتر داده‌رێذنه‌وه
, ئه‌وان له‌قوولاى ئاسۆوه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى تابلۆ كه دێن به‌ره‌و
رِوومان ده‌بنه‌وه , كه روانگه‌و ره‌هه‌نده‌كانى تابلۆكه‌مان له‌لا
ده‌شێوێنن و ده‌بن به‌سيمايه‌كى تاريك له‌به‌ر چاوومان .
قه‌له‌ره‌شه‌كان به‌ئه‌ندازه‌يه‌كى تێك شكاو‌و و رِێرِه‌وێكى نارِێك
هه‌ڵده‌فرن به‌ده‌ورى كێڵگه‌كه‌دا , تێك‌شكان وجيابوونه‌وه‌يان
له‌يه‌كترى , ده‌ربرِه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِۆحى ماندوو
پرِحه‌سره‌تى هونه‌رمه‌ند ڤان كوخ , و گوزارشته بۆ ناته‌بايى
يه‌كگرتنه‌وه , كه ده‌كرێت وه‌ك ئاماذه و سيمبڵ بۆ (( مه‌رگ ))
قسه‌يان له‌سه‌ر بكرێت , ... سه‌ربارى ئه‌و ده‌ربرِينانه بۆ قه‌له
رِه‌شه‌كان , ده‌بينين به پێچه‌وانه‌ى هێڵى رێگاكانه‌وه , ئه‌وا
روانگه‌يه‌كى به‌رده‌وام و تارِاده‌يه‌ك رِێك ره‌سم كراون , كه
ئه‌مه‌ش ديسانه‌وه بۆ ئه‌و چه‌مكه ئاماذه پێكراوانه ده‌گه‌رێته‌وه
كه له دڵه راوكىَ و قه‌له‌قييه‌كانى هونه‌رمه‌ند ڤان كوخ
ده‌خوێندرێته‌وه .. ئه‌وان كۆمه‌ڵه جوڵه‌يه‌كى سه‌يرن , كه
ده‌ستنيشانى روانگه جوڵاوه‌كانى زه‌مه‌نمان بۆده‌كه‌ن , چوونكه وه‌ك
هه‌ست پێده‌كرێت زه‌مه‌ن وه‌ك يه‌كه‌يه‌كى كاريگه‌ر وه‌گرنگ له‌م
تابلۆيه‌دا پچرِ پچرِ ييه‌كى به‌رده‌وامه , كه‌زه‌مه‌نى ئاينده‌ى بۆ
ده‌ست نيشان ناكرێت و لێى ئاڵۆسكاوه , و ته‌نهاو ته‌نها چاوه‌رِوانى
(مردن ) ده‌كات , مردنێك كه‌له‌دووتوىَىدا ((مه‌رگى )) هونه‌رمه‌ندى
تێدا حه‌شاردراوه , .
تێك
چرِذان و مشه‌وه‌شى يه‌كى سه‌رنج راكێش و سه‌ير له تابلۆ كه‌دا
ده‌بينرێت , كه‌تێيدا هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كرێت كه هونه‌رمه‌ند چه‌ند خۆى
ده‌خواته‌وه‌و چه‌نده له ناواخنى خۆي‌دا كائينێكى سه‌يرو داخراو‌و و
تورِه يه له واقيع و ذيانه تاڵه‌كه‌ى كه خۆى بووه به
ئه‌كته‌رێكى سوريالى تێيدا , چه‌نده هه‌ست به دڵته‌نگى و ته‌نهايى
ده‌كات له‌ذيانيدا , هه‌ربۆيه‌شه ئه‌م داخراوى و خۆ خواردنه‌وه‌يه
ده‌بێته په‌رچه‌كردار و له سه‌ر بابه‌تى جه‌وهه‌رى و فۆرم وته‌نانه‌ت
ته‌كنيكى تابلۆكانيشى رِه‌نگيان داوه‌ته‌وه .
سه‌رنج ده‌ده‌ين له هه‌موو پانتايى فۆرِمه‌كه‌دا فه‌زايه‌كى به‌رين و
به‌ر فراوانمان نيشان ده‌دات و بۆ شاييه‌كان سنوورى زۆريان
به‌ركه‌ووتووه , كه ساده‌ييه‌كى زۆر و دابرِينێكى سانايى تێدايه
وه‌ك بابه‌ت , سه‌ربارى ئه‌وه‌ش فه‌وزاو قه‌ره‌باڵخى يه‌كى زۆرى تێدا
دروست بووه , له ئاماذه ورِێرِه‌وى دانان و وه‌شاندنى جۆرى فڵچه
به‌كارهێنانه‌كه‌يدا , و له دانانى په‌له‌په‌لى ره‌نگه‌كاندا.
هێڵ وه‌ك سنورێك بۆ پانتاييه‌كان
له‌تابلۆكه‌دا ( هێڵ ) وه‌ك ره‌گه‌زێكى سه‌ربه‌خۆ خۆيمان بۆ
ده‌سه‌پێنێت و سنوره‌كانمان بۆ ديارى ده‌كات , هێڵى راست وهێڵى پێچاو
پێچ , سه‌نته‌رى شته‌كانمان پێده‌ناسێنن , "هێڵ " لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتێكى
سه‌ربه‌خۆ و ره‌هاى بۆ خۆى فه‌راهه‌م كردووه , يه‌كێك له گرنگترين
ئه‌و هێڵه سه‌ره‌كيانه‌ى كه له تابلۆكه‌دا بايه‌خى هونه‌رى و
ئيستاتيكى خۆى هه‌يه‌و به كايه‌يه‌كى كاريگه‌ر ده‌درێته قه‌ڵه‌م بۆ
دابه ش كردنى بنه‌ره‌تيانه‌ى نێوان خواروو و سه‌روو ى شێوه
بينراوه‌كان , هێڵى نێوان فه‌زاو ديمه‌نه ئه‌ندێشه داره‌كانى نێوان
فۆرمى تابلۆكه يه كه گوتارێكى پرِ واتاى له پشته‌وه‌يه , كه
راكشانێكى هێمن و سامداره له‌به‌رده‌م قه‌له‌ره‌شه‌كان , راكشانێكى
مه‌ترسيدار وه‌ك "مه‌رگ" و سروتێكى سه‌رمه‌دييانه‌ى بێده‌نگه , ئه‌م
هێڵه راسته نيمچه چه‌ماوه‌ييه يان بڵێين كه‌مێك قۆقزييه سنورى
نێوان ئاسمان و خاكمان بۆ ده‌ست نيشان ده‌كات له‌و ديمه‌نه سرووشتيه
دا كه هونه‌رمه‌ند ڤان كوخ بۆى ره‌سم كردووين , هه‌ره‌وه‌ك چۆن
ئاماذه‌ى پێدراوه كه وا له چه‌مكه‌كانى " مه‌رگ " خۆى نزيك
ده‌كاته‌وه و سنوره‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته پرِ واتاكانى ئاسمان و
ذيانى ئاده‌ميزاد روون ده‌كاته‌وه , له نزيكترين ساته‌كانى " مه‌رگ "
دا كه هه‌ميشه ده‌سه‌ڵاته‌كانىئاسمان به سه‌ر ئه‌و هێڵه زه‌ليل و
راكشاوانه‌ى سه‌ر زه‌وى و زينده‌گى دا ده‌ست باڵا‌و مانا پرِ نهێنى و
ده‌سه‌ڵاته ره‌هاو مه‌زنه‌كانى خۆى ده‌نوێنێت .. ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق
له هه‌يبه‌ت و شه‌هامه‌تى هه‌وره تێكچرذاوو وتارماييه تورِه‌كانى
ئاسمانى تابلۆكه‌دا بۆ مان روون ده‌بێته‌وه , كه هێزێكه به‌راورد
ناكرێت , هێزێكه (كۆنتراست ) ه‌و له‌گه‌ڵ به‌شى خواره‌وه‌ى تابلۆكه‌دا
كه كێڵگه گه‌نمه‌كه‌يه ماهيه‌تێكى پر لوغزى ذيانى له خۆ
حه‌شارداوه , .
جالێره‌دا گرنگى و بايه‌خه هونه‌رييه‌كان و جه‌وهه‌رييه‌كانى ئه‌م
هێڵه سه‌ره‌كييه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ئاسمان و زه‌ووييه‌كه‌ى
جياكردۆته‌وه , تابلۆكه‌ى خستۆته ئاقارێكى ده‌ربرِينى مه‌ز ن و پرِ
له گوزارشته‌وه , كه هه‌ريه‌كێكيان سه‌ربه‌خۆيى خۆى تێدايه كه
((مه‌رگ و ذيان )) ه .
له
لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌م هێڵه كه‌رت كاره واى كردووه كه‌بينه‌رى
تابلۆكه بخاته گومانى دوو فه‌زاى جياوازه‌وه , هه‌روه‌ك چۆن له
هه‌مان كاتيشدا هێمنيه‌ك ده‌خولقێنێت بۆ بينين , ئه‌م دوو كه‌شه‌جياواز
و شپرزه‌يى و فه‌وزا جياوازه‌ش , هه‌ريه‌كه‌يان به‌پێى ئه‌ندازه‌و
مه‌وداى چه‌مكه كانى خۆيان تايبه‌تمه‌ندى خۆيان هه‌يه , فه‌زاى
سه‌ره‌وه كه ئاسمانه و ئاسۆيه‌كى تاريك دايپۆشيوه , ئاماذه‌ى ئه‌و
ديوى واقيعمان بۆ ده‌كات , كه‌تێيدا ســـــنوره‌كان
هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌و مه‌رگ ئاماده‌گى خۆيمان بۆ ده‌سه‌لمێنىَ ,
هه‌روه‌ك چۆن له تارمايى به‌رده‌وامى رۆذه‌كه‌و هه‌وره‌تاريكه‌كان بۆ
مان ده‌رده‌كه‌وێت , هه‌روه‌ها ئاراسته و رێره‌وى لێدانى ره‌نگى
فڵچه‌كانيش وه‌كوو ته‌كنيك جياوازييان هه‌يه,
له‌گه‌ڵ فه‌زايى خواره‌وه‌ى فۆرمى تابلۆكه كه زه‌ويه‌و ذيانى تێدا
گوزارشته .
ئه‌گه‌ر به وردى سه‌رنج بده‌ين , سه‌ير ده‌كه‌ين فڵچه دانانى لاى
سه‌ره‌وه‌ى تابلۆكه , كه ره‌نگى ره‌ش و شين (نيلى ) به پله
جياجياكانيه‌وه ئه‌وا رووه ولاى چه‌پى تابلۆكه لار بوونه‌ته‌وه ,
هه‌روه‌ها به فڵچه‌يه‌ك ره‌نگه‌كانى داناوه كه قه‌باره‌كه‌ى له‌و
فڵچه‌يه گه‌وره‌تر بووه كه له‌لاى خواره‌وه ره‌سمى پێكردووه ,
كه‌چى لاى خواره‌وه‌ى تابلۆكه كه زياتر سه‌رنج ئه‌ده‌ين ره‌نگى زه‌رد
و قاوه‌يى وســــه‌وزى تێدا زاڵه , ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ى لاى
سه‌ره‌وه‌ى تابلۆكه‌يه‌و فڵچه دانان و ئاراسته‌ى ره‌نگه‌كانى به‌لاى
راستى تابلۆكه‌دا وه‌شاندووه , كه ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان گوزارشت و
واتاى پێشه‌وه‌مان بير ده‌خاته‌وه .
هێڵه
پێچاو پێچ و نارێك و بازنه‌ييه‌كانيش كه له هه‌ردوو به‌شى سه‌ره‌وه‌و
خواره‌وه‌ى تابلۆكه دا ووجوودى هه‌يه , ئه‌وا ديسانه‌وه ده‌بن به
سنور رێذى كۆمه‌ڵىَ شێوه‌و بابه‌تى جه‌وهه‌رى ديكه , كه هه‌ر
شێوه‌يه‌كيش چه‌مك و ئاماذه‌و ده‌ربرينێكى ديكه له‌خۆيدا لول
ده‌داته‌وه له بينينماندا , له لاى سه‌ره‌وه‌ى تابلۆكه هێڵى
بازنه‌يى چوار ده‌ورى خۆره‌كه (رۆذه‌كه ) به ئاشكرا دياره كه
بازنه‌يه‌كه‌و تارمايى ئه‌و هه‌وره لێڵ و تاريكه له‌به‌ر چاوومان
نارێك وپه‌رش وبڵاو ده‌كاته‌وه , كه ده‌ربرِه به واتاگيرى رۆذێكى
ناجێگير و نارێكمان پێده‌ڵێت , كه ذيان وگوزه‌رانى ئه‌و كاته‌ى
هونه‌رمه‌ند ڤان كوخ و هه‌موو ئه‌و به مه‌ينه‌تانه‌مان بۆ شي
ده‌كاته‌وه كه له‌و ده‌مه‌دا ڤان كوخ هه‌ستى به ئازار‌و مه‌ينه‌تى
وپه‌ذاره‌كانيان كردووه , .
هه‌روه‌ها له‌لاى خواره‌وه‌ش هێڵه پێچاو پێچه‌كانى رێگاكان سه‌رنجمان
راده‌كێشن و به چه‌ند ره‌نگێك , چه‌ند هێڵێكى جياواز ترمان له مانا‌و
په‌يوه‌ندي دا نيشان ده‌ده‌نه‌وه‌و ره‌سمى ده‌كه‌ن .
له‌م
هێڵانه دا گه‌ر سه‌رنج بده‌ين هه‌ريه‌كه‌يان پێوه‌رى جوگرافياى
شوێنێكى هه‌ڵ گرتووه , هنرييه‌كێكيان بگريت رِوانگه‌و رێرِه‌وه‌كه‌ى
له‌وه‌ى تر جياواز تره , به ڵام هه‌رسىَ رێگا كه له ده‌وروبه‌رى
سنوره نارێكه‌كه‌ى تابلۆكه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌گه‌يه‌ننه‌وه ناو
قووڵايى تابلۆكه و نيگاكانمان له چرِيدا ده‌گيرسێننه‌وه ,كه مرۆڤ
له‌به‌رده‌م ئه‌م سێرِييانه‌دا توشى دڵه راوكىَ و دوو دڵيه‌كى زۆر
ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌ى پێنادرێته‌وه
كه بۆكوىَ بچێت ؟ ره‌نگه ئه‌م پرسياره هێنده جێگاى تێرامان و لێورد
بوونه‌وه نه‌بێت و سه‌رنج راكێش نه‌بێت , به‌ڵام گرنگيه‌كه‌ى
له‌وه‌ده‌رچووه كه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى كه به‌درێذايى ذيانى ( ڤان كوخ
) ئه‌م پرسياره له‌لاى خۆى جێگاى مشت ومرِ ى زۆر و بيرلێكردنه‌وه
بووه ... (( بۆكوىَ بچىَ ؟؟؟ )) يان (( ده‌چيت بۆ كوىَ ؟؟؟ ))
هه‌ميشه له‌خه‌ياڵى ئه‌ودابووه , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه زۆربه‌ى
كاته‌كانى ذيانى له سه‌فه‌ر كردن وگه‌ران به‌دواى تيمارى
مه‌ينه‌تييه‌كانى و سارێذكردنى برينه ده‌روونى ومرۆڤانه‌ييه‌كانيدا
به‌خشيوه , و عه‌وداڵ بووه وه‌ك گه‌ريده‌يه‌ك كه به‌دواى واتاكانى
ذياندا وێڵ بێت , و بينينه‌كانى له‌و گه‌شتانه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند تر‌و
رِوانينه‌كانى فراوان تر كردووه , .
ئاسۆى ناديارى رێگاكان ديسانه‌وه ده‌مانخاته ناو گوومان و دڵه راو
كێوه , دوودڵيه‌كى ديكه مان بۆ زياد ده‌كات , و پرسيارى ديكه‌مان
له‌به‌دده‌م دا داده‌نێت (( ئاياسه‌ره‌تا و كۆتايى ئه‌م رێگايانه
له‌كوىَ وه‌يه ؟؟ رێره‌وه‌كانيان ده‌چنه‌وه سه‌ر چ مه‌نزڵێكى پرِ
له‌نيگه‌رانى ؟؟ له كوێى رێگاكانه مرۆڤ هه‌ست به ئاســـوده‌يى و
به‌خته‌وه‌رى ده‌كات له ذياندا ؟؟ له‌كوێى رێگاكانه مرۆڤ هه‌ست
به‌نيگه‌رانى و دڵته‌نگى و تورِه‌بوون د‌كات ؟؟ ئه‌ى له‌كوێى رێگاكانه
كه مرۆڤ هه‌ست به ذيان و له‌كوێى رێگاكانه هه‌ست به " مه‌رگ "
ده‌كه‌ين ؟؟ )) ئه‌م پرسيارانه , هه‌رهه‌موويان له سه‌ر رێگاكان ,
ئه‌وا له بير و ئه‌ندێشه‌كانى ڤان كوخ دروست بووه‌و هه‌ريه‌كه‌يان
شايه‌تى و سه‌روه‌رييه‌كانى خۆيمان بۆ ده‌نووسێته‌وه , كه رۆذێك له
رۆذان ڤان كوخ تێياندا داماوه و سڵه‌ميوه‌ته‌وه‌و ترساوه‌و راماوه,
پێكه‌نى وه , گرياوه .
ڤان كوخ هه‌ميشه له ناديارى ئاسۆكاندا ترس داى گرتوه , ترسێك كه
له‌و ديويه‌وه سێبه‌رێكى تۆخى (مه‌رگ ) مان بۆ ره‌سم ده‌كات و بۆنه
كانى مه‌رگ بڵاوده‌كاته‌وه ...
قه‌له‌ره‌شه‌كانيش به‌شێكى گرنگن له پێكهاته‌ى هێڵه‌كاندا .. هێڵى
ره‌شى شكاوه‌ن , كه‌شكانه‌وه‌كانيان له گۆشه‌يه‌كدا به ئه‌ندازه‌يى و
هيچ نه‌رمى و هارمۆنيه‌تێك له‌و گۆشانه‌دا به‌دى ناكرێت , كه رێك
رۆحى شكاو و وورد و خاشى ڤان كوخ مان بۆ ده‌خه‌نه سه‌رپانتايى
فۆرمه‌كه , رۆحى شكاوى مرۆڤه جوتيار وكرێكاره چه‌وساوه‌كان , ئه‌و
مرۆڤانه‌ى به‌ش مه‌ينه‌تى و نيگه‌رانى رۆحى پرِاو پرِكردوون له شكان ,
له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه په‌رش و بڵاوى رۆحى ڤان كوخ و هزر و
بيركردنه‌وه‌يمان پێده‌ڵيچن , كه هه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تاو به‌رده‌مى
سێرِييانه‌كه تووشى قه‌له‌قيمان ده‌كه‌نه‌وه .
قه‌له‌ره‌شه‌كان له هه‌ردوو به‌شى سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ى تابلۆكه‌دا و
له سه‌ر پانتاييه‌كانى ئاسمان و زه‌وى و مه‌رگ و ذيانى فۆرمه‌كه
دابه‌شكراوون , كه لێره‌دا باوه‌رِ و باوه‌رِنه‌بوون , خۆشى وناخۆشى
, پێكه‌نين و گريان , شه‌وو و رۆذ , مه‌رگ و ذيان مان بۆ ئاماذه
پێده‌كه‌نه‌وه .
رِه‌نگ
ره‌نگ
له‌زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى كاره هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ند (ڤان كوخ )
بايه‌خ و گرنگى خۆى وه‌رگرتوه و وه‌ك كايه‌يه‌كى كاريگه‌ر بۆ
ناسنامه‌و ستايڵ و به شێكى گرنگه له ته‌كنيكى پرِ له توانستى ئه‌م
هونه‌رمه‌نده, له‌كاره هونه‌رييه‌كانيدا , , ره‌نگ پانتاييه‌كى
سه‌رتاسه‌رى به شێوه‌يه‌كى ئه‌و تۆ داگير كردووه , له‌تابلۆى
(كێڵگه‌ى گه‌نم و قه‌له‌ره‌ه‌كان) دا