![]() |
|
26/05/09 دوو شعری: مسته‌فا هه‌ڵگورد |
|
دوو شعری مسته‌فا هه‌ڵگورد
لێگه‌رێ بابگرى ئه‌و دڵه تا ئه‌گات به‌كه‌نار ئه‌و به‌له‌مه‌ی له ئۆقيانوسی عشقم ون بووه ڕۆژێ دێ ئه‌گات به‌كه‌نار ئه‌و زامه‌ى ساڕ‌ێژ بوونى گرانه ئه‌كرێ چاره‌ی برينم ده‌رده‌كه خۆى بێ وامه‌زانه هه‌ر به‌م ئاواته‌ت مه‌ستم بروا بكه ئاواتم سارێژ بوونه باش بزانه كه‌نار كۆتايی گشت ئۆ قيانوسێكه وا بزانه عشقت چاره‌ى گشت ئازارێكه لێره‌وه تۆم خۆشده‌وێ تا ئه‌گه‌م به‌كه‌نار له‌وێش خۆم ئه‌زانم به‌كێی ئه‌كه‌م ساڕ‌ێژ
توخوا نه‌که‌ی بولبول باشه كه بولبول بۆت بخوينێ بۆ دواتر نازت له سه‌ر بكا ئه‌ى عاشقى سه‌رما برده‌ڵه چی بكا ده‌بێ به ئاگر دڵی ساردی فێنك كا ئه‌گه‌ر گوڵ له پايز سه‌ر ده‌ر بێنێ به‌هار ناچاره گه‌ڵاكانی هه‌ڵوه‌رێنێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌مرێ و خراپه نه‌بێ جه‌نه‌ت و جه‌هه‌نه‌ميش واتای نابێ من ده‌ردم هه‌بێ ده‌رمانم لای تۆ نه‌بێ ئه‌ی خۆشه‌ويستی ئێمه چۆن دروست ئه‌بێ عه‌شق و گوڵ و به‌هه‌شت و ده‌رمانم له‌ده‌ست مه‌ده
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com