ئاگر و
ئه‌وان له‌م ولاته !...
سارێژ
زیاد
ئاگر له‌م ولات چى يه ؟
ئاگر ژيان ده‌شواته‌وه له دلۆپێكدا
ده‌يكاته خۆله مێش و له گۆرێك به خاكى ده‌سپێرى
ئاگر تينێكى بێ ئه‌مه‌له‌و ژيان ده‌كوژێ
ئاگر خه‌ونێكى ره‌ش و سپيه وله ژيان ده‌بێته تاريكى
ئاگر چاره‌نووسێكى وێله فرێيده‌ده‌نه سه‌ر ئه‌درێسى كچێك
* * * *
ئه‌وان هه‌ميشه له تاريكى ده‌دوێن و پله‌يه‌ك له شه‌ره‌ف
خاوده‌كه‌نه‌وه
ئه‌وان ئاگر به‌تين ده‌كه‌ن و داواى شه‌ره‌فى لێده‌كه‌نه‌وه
زامى مه‌غريبێكى بێ ته‌مه‌ن له ئه‌درێسى وه‌رزه‌كانى ئه‌م
كچه تۆماربوو
گر له جه‌سته‌ى سپيترين گول به‌ربوو
هه‌ر ده‌سوتێت . . . . به‌لام چ سوتانێك !!
حورمه‌تى شه‌ره‌ف وا ده‌سوتێت و ده‌بێته خۆله‌مێشى پرچى ئه‌م
كچه
ئاو له دواى ئه‌م سوتانه به قسه‌دێت و ده‌لێ : حاشا
له‌روونى خۆم ده‌كه‌م
دواى سوتانى شه‌ره‌فێكى له‌من روونتر
گول ده‌لێت : حاشا له ناسكى خۆم ده‌كه‌م دواى سوتانى رووێك
له من ناسكتر
ئاسمان ده‌لى : پاكى من له پاكى شه‌ره‌فى ئه‌و دروست ببوو
دواى ئه‌م سوتانه پاكى بۆ منيش نامێنى
وا جوانيه‌كانى جه‌سته هه‌ر ده‌سوتێت !!
گيانى ره‌شى ريش سپيانش
هه‌ر هاوار بۆ زه‌ميرى چاكى خۆيان ده‌كه‌ن
!!
چ زه‌ميرێكه . . ئاخ !
بێ هوده هه‌موو حيكمه‌ته‌كانى شه‌ره‌ف خالى ده‌كه‌نه‌وه
به‌يه‌ك كرنۆش كه كه‌س نازانێت بۆكامه رووگه ده‌يبه‌ن
هه‌موو ئه‌وانيتريش له‌ئه‌فسونى ئه‌ندێشه تۆزگرتووه‌كانيان
رازى ده‌كه‌ن
مه‌رگى كچ به بێ حيكمه‌ت حه‌لال ده‌كه‌ن !!
* * *
27\3\2009
هه‌ينى \ 10:20 شه‌و .