تا ئێستا نووسين له‌سه‌ر حه‌لاج، به‌رده‌وام نووسينى بۆ دوو وێنه
په‌لكێش كردووه، يه‌كه‌ميان، شه‌هيدێك كه ره‌مزه بۆ سته‌مى
ده‌سه‌ڵات و پاوانكردنى هه‌قيقه‌ت و كوشتنى ده‌نگه‌كان و نه‌هێشتنى
را ده‌ربرِينى ئازاد و به‌خشينى فۆرِمێك به ئيسلام وه‌كئه‌وه‌ى
كه ده‌سه‌ڵاتێك له سه‌رده‌مێكى تايبه‌ت ده‌يه‌وێت ماناكانى خۆى
به ئيسلام ببه‌خشێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى به‌ناوى
راستى و ماناى هه‌قيقه‌ت و هه‌قيقه‌تى ئيسلام.
وێنه‌يه‌كى ديكه وێنه‌ى كافرێكى زه‌نديقى بێباوه‌رِ و سيحربازێكى
خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و مرۆڤێكى بێباوه‌رِ كه ئيديعاى حلول و
خوايه‌تى ده‌كات و داواى په‌رستنى خۆى ده‌كات و خاوه‌ن
مه‌سه‌له‌يه‌كى فكرى و روحى و خه‌مى ئازادى و زانين و راستى و
خواپه‌روه‌رى و دين و ئيسلامى نيه.
حه‌لاج وه‌ك زۆر له سۆفييه‌كانى ديكه يان نوێنه‌رانى ئيسلام له
به‌رگى شيعرى و سۆفيگه‌ريدا، خاوه‌ن دوو وێنه‌ى ته‌واو دژ
به‌يه‌كه. دوو وێنه كه ئه‌كرێت ببنه ره‌مز هه‌م بۆ سته‌مێكى
مێژوويى و هه‌م بۆ شێوازى كوشتنێك كه له هه‌ناوى فۆرِمێكى
ئيسلام‌دا په‌يرِه‌و ده‌كرێت و به‌و په‌رِى وه‌حشيگه‌رييانه‌وه
موماره‌سه ده‌كرێت. له لايه‌كى ديكه‌وه‌ش حه‌لاج ده‌كرێ وا
ته‌ماشا بكرێت كه خاوه‌نى كۆمه‌ڵه پرسيارێكه سه‌باره‌ت به خوا
و سۆفيگه‌رى و شه‌ريعه‌تى ئيسلامى و پيرۆزى و ئازادى و گه‌رِان
به‌دووى هه‌قيقه‌ت و ده‌ربرِينى بيره‌كان له سه‌رده‌مێكدا كه
فۆرٍِمه‌كانى ديكه‌ى ئيسلام ناتوانن ئه‌و پرسيارانه وه‌ك گه‌رِان
له هه‌قيقه‌ت يان له روانگه‌ى ئازادى فۆرِمێكى ديكه‌ى
ئيسلامييه‌وه ته‌ماشاى بكه‌ن و قبوڵى بكه‌ن يان ته‌نانه‌ت
بێده‌نگى لێبكه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م پرسيارانه ده‌بنه
ئه‌گه‌رى كوشتن و له‌ناوبردن و سووتاندن و بێده‌نگكردنى ئه‌و
فۆرِمه‌ى كه به سۆفيگه‌ريى ناسراوه.
به‌ڵام من پێموايه جگه له‌و دوو وێنه‌يه‌ش كه بۆ زۆربه‌ى
سۆفييه‌كان دامه‌زراوه له‌وانه‌ش حه‌لاج، خاڵێكى ديكه‌ى گرنگى
روحى ئه‌و عاريفانه هه‌يه كه ئه‌ويش وه‌ك كه‌سانێكى (به‌رِه‌ڵا)
ويستوويانه به دووى ئيرِاده‌ى خۆيان‌دا نه‌وه‌ك بگه‌رِێن به‌ڵكو
خۆيان بده‌نه ده‌ست ئه‌و ئيرِاده‌يه و ئه‌و ئيرِاده‌يه په‌لكێشى
ناو ژيانييان بكات و جۆره ژيانێك بژين كه ته‌واو ئيرِاده‌ييانه
بێت ، ئيرِاده‌يه‌ك كه ئيرِاده‌ى گه‌يشتنه به‌و به‌رِه‌ڵاييه‌ى
ئه‌و كه‌سانه ويستوويانه سنوورى بيركردنه‌وه‌ى ئازاد ببرِن،
واته نه‌وه‌ك ته‌نها سنوورى فۆرِمه ره‌سمييه‌كانى ئيسلام يان
به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ده‌سه‌ڵات و هه‌قيقه‌ته پاوانكراوه‌كان،
به‌ڵكو سنوورى ئه‌و ئازادييه‌ش ببرِن كه له‌رێى (ئه‌قڵ)ه‌وه
به‌ده‌ستى ده‌هێنن و به‌دووى ئيرِاده‌ى خۆيان بكه‌ون، ئه‌و
ئيرِِاده‌يه‌ى كه دواتر ده‌بێته نه‌وه‌ك ئاوێنه‌ى ژيان به‌ڵكو
ژيان خۆى، كه ده‌بێته نه‌وه‌ك گه‌رِان له وجود به‌ڵكو ده‌بێته
گه‌رِان به‌ناو وجوددا.
به‌كورتى ئيرِاده‌يه‌ك كه كه‌سه‌كان ده‌گه‌يه‌نێته پله‌يه‌ك كه
بێ بيركردنه‌وه تيايدا ده‌ربازى خاڵى پرِشنگتر و رووناكتر ده‌بێت
له‌وه‌ى كه به ئه‌قڵ و ئازادى بيركردنه‌وه به‌ده‌ست دێت، خاڵێك
كه تيايدا له جياتى ئه‌وه‌ى عاريف بير له عه‌شق بكاته‌وه ،
عاشقانه بير ده‌كاته‌وه، له جياتى ئه‌وه‌ى بير له خودا
بكاته‌وه خوداييانه بير ده‌كاته‌وه، له جياتى ئه‌وه‌ى بير له
وجود بكاته‌وه وجودييانه بير ده‌كاته‌وه، له جياتى ئه‌وه‌ى بير
له ژيان بكاته‌وه ژيانه‌وه‌رييانه بيرده‌كاته‌وه، واته
پرۆسه‌ى بيركردنه‌وه لێره‌دا ده‌گاته ئاستێك كه تيايدا ده‌كوژێت
يان فه‌نا ده‌بێت له ناو زاتى عاريفدا و عاريفيش زياتر له
عاريفانه به‌ره‌و رووى هه‌بوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌م جۆره ژيان و هه‌بوونه ره‌نگه وێنه‌يه‌كى ديكه‌ى په‌نهانى
حه‌لاج بێت به‌وه‌ى كه تا ئێستاش نووسين له‌سه‌ر حه‌لاج هه‌ر له‌و
وێنانه‌ى له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان خۆى نواندبێت. له‌م
نووسينه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ين كه شتێك له‌سه‌ر ئه‌م سێ وێنانه
پێشكه‌ش بكه‌ين و دواتريش زياتر له‌سه‌ر وێنه‌ى سيێه‌مى حه‌لاج
بوه‌ستين كه باشه له دواى حه‌لاج له فۆرِمى باوه‌رِداردا و
حه‌لاج له فۆرِمى زه‌نديقدا ناوى بنيێن حه‌لاج له فۆرِمه
به‌رِه‌ڵاكه‌يدا. يان حه‌لاج و ئيرِاده‌ى به‌رِه‌ڵايى.
سه‌ره‌تاش بۆ ئه‌وه‌ى (به‌رِه‌ڵايى) له مانا باو و بازارِييه‌كه‌ى
ده‌رباز بكه‌ين، ئه‌وه مه‌به‌ستمان لێى ئه‌و پله‌يه‌يه كه
مرۆڤێك ده‌يگاتێ له ئازادبوون له بيركردنه‌وه و په‌يداكردنى
زانيارى و زانست و دواى به‌ده‌ستهێنانى شته‌كان و كۆنترۆل كردنيان
له لايه‌ن بيركردنه‌وه يان له لايه‌ن عه‌قڵه‌وه، په‌رِينه‌وه
بۆ دواى ئه‌قڵ يان ميتا ئه‌قڵ به‌ماناى ده‌ربازبوون له ئه‌قڵ و
گه‌يشتنه پله‌ى ئه‌وه‌ى چيدى مرۆڤ رێگه نه‌دات ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ
پێى وايه له رێى ئه‌قڵه‌وه كۆنترۆڵى كردوون و دواتريش به
ئاگايى يان بێئاگايى هه‌مان ئه‌و شتانه مرۆڤ كۆنترِۆڵ
ده‌كه‌نه‌وه. به نمونه‌يه‌ك زياتر ئه‌وه روون كه‌مه‌وه.
له كاتێكدا كه حه‌لاج ده‌بێته سۆفى و له رێى سۆفيگه‌رييه‌وه
ده‌يه‌وێ ببێته ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌و ده‌يه‌وێت تا پله‌ى (ئه‌نا
ئه‌لحه‌ق) و حلولبوونى خودا له زاتى خۆي‌دا، ئه‌مه‌يان پله‌ى
ئازادى حه‌لاجه، بيركردنه‌وه‌ى سۆفييانه له لاى حه‌لاجدا پله‌ى
ئازادبوونييه‌تى له فۆرِمه‌كانى ديكه و كۆنترِۆڵى سۆفيگه‌رى و
ژيانى سۆفييانه‌يه، به‌ڵام دواتر كه ئه‌گه‌ر حه‌لاج نه‌يه‌وێت
له‌ناو ئه‌و قالبه‌دا كه سۆفيانه‌يه بمێنێته‌وه و بگاته
پله‌يه‌كى سه‌رووتر واته تێپه‌رِاندنى ئازادى سۆفييانه‌ش ديسان
به‌ماناى ئه‌وه‌ى سۆفيبوون به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى حه‌لاج
بگه‌يه‌نێته يه‌قينێك به‌وه‌ى به بيركردنه‌وى سۆفييانه
ده‌توانێت ببێته زاتى خوا و خوا له‌ناو خوێنى ئه‌ودا خۆى بنوێنێت.
ئه‌وه پێويستى به تێپه‌رِاندنى سۆفيبوون و ئه‌و فۆرِمه
ئيسلامييه‌ش هه‌يه كه وێنه‌يه‌ك له وێنه جۆراوجۆره‌كان به دين
و پيرۆزى و خودا ده‌به‌خشێت. به‌رِه‌ڵابوون لێره‌دا ئه‌وه‌يه كه
حه‌لاج نايه‌ڵێت فۆرِمى سۆفيگه‌ريش ببێته رێگر له‌به‌رده‌م
ئه‌وه‌ى فۆرِمێكى ديكه بداته خۆى و خوا. بداته هه‌بوون و ژيان،
بيداته مرۆڤ و بوونى سه‌روه‌ر. لێره‌دا حه‌لاج كه كۆنترۆڵى
سۆفيگه‌ريێتى ده‌كات نايه‌ڵێت ئه‌مجاره به‌مانه‌وه له‌ناو ئه‌و
فۆرِمه‌دا كۆنترِۆڵى ماناكانى خۆى و خوا بكات، تا ئه‌و كۆنترۆڵ
كردنه نه‌بێته‌وه كۆنترِۆڵى خۆى له‌و سه‌ردا، وه‌كئه‌وه‌ى مرۆڤ
به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات پاره كۆبكاته‌وه كه سامانێك لێكبنێ، كه
سامانه‌كه لێكده‌نێ واده‌زانێ كۆنترۆڵى پاره‌ى كردووه، به‌ڵام
دواتر ده‌بينێ ئه‌م سامانه له رێى خواستى به‌رده‌وام بۆ
كه‌منه‌كردنه‌وه‌ى و زيادكردنى،كۆنترۆڵى ژيانى مرۆڤه‌كه ده‌كات،
ئه‌گه‌ر حه‌لاجيش به‌م شێوه‌يه مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ بيركردنه‌وه و
ئازادى و سۆفيگه‌رييدا كردبا ئه‌وه دواتر دواى ئه‌وه‌ى ده‌بووه
سۆفييه‌كى گه‌وره و پايه‌دار و په‌يداكردنى زانييارييه‌كانى
ده‌يتوانى وه‌ك زۆرێك له سۆفييه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى له‌و
فۆرِمه‌دا خۆى بێده‌نگ كردبا و خۆى كۆنترۆڵ كردبا له‌و ئازادييه‌ى
كه پێى گه‌يشتبوو، به‌ڵام دياره ئه‌مه‌يان ئه‌م كۆنترۆڵى
بيركردنه‌وه و ئازادببونه له بيركردنه‌وه‌دا، له‌و سنووره
ناوه‌ستێت كه ته‌نيا ئازادانه بيربكاته‌وه و ئه‌و ئازادبوونه
ئه‌مجاره‌يان كۆنترۆڵى حه‌لاج بكات و بيخاته ئه‌و قالبه‌وه و
ته‌نيا خۆى دووباره بكاته‌وه،به‌ڵكو حه‌لاج دواى ئه‌و قۆناغه
به‌رده‌وام ده‌بێت بێئه‌وه‌ى گوێ به‌و سامانه بدات و له خه‌مى
زۆربوون يان كه‌مكردنه‌وه‌ى بێت ، به‌ڵكو ئه‌و پشت له‌و سامانه
ده‌كات و رووده‌كاته ئيرِاده‌ى خۆى ئيرِاده‌يه‌كى بێگه‌رد كه هيچ
شتێك و ئازادييه‌ك و بيركردنه‌وه‌يه‌ك به‌رزه‌فتى ناكات و
به‌رده‌وام ده‌بێت له فرِين به به‌رِه‌ڵايى، واته سنوورێك
دانانێت و كۆتاييه‌ك ده‌ستنيشان ناكات بۆ خۆى و خوا و گه‌رِان له
هه‌قيقه‌ت و پيرۆزى و باڵايى. ئيدى حه‌لاج له جياتى ئه‌وه‌ى بير
له به‌رِه‌ڵايى بكاته‌وه به‌رِه‌ڵايانه بير ده‌كاته‌وه.
به‌رِه‌ڵاييانه ته‌ماشاى هه‌بوون و خودا و سۆفيگه‌ريێتى و خۆيشى
ده‌كات.
لێره‌دا له‌م باسه‌دا ويستم له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆرِمه‌دا (ئيرِاده‌ى
به‌رِه‌ڵايى) وێنه‌يه‌كى ديكه‌ى حه‌لاج پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌مه‌ش
سه‌ره‌تا با هه‌ندێ زانيارى په‌روه‌رده‌يى له‌سه‌ر ئه‌و فۆرِمانه
بخوێنينه‌وه.
هه‌ندێ فۆتۆ له وێنه‌كانى حه‌لاجدا:
يه‌كه‌م: وێنه‌ى زه‌نديق
-
ئين نه‌ديم له فه‌هره‌ستدا 190-192ده‌ڵێ:(حه‌لاج پياوێكى
ته‌ڵه‌كه‌باز و جادووگه‌ر بوو، رێبازى سۆفيگه‌رى گرتبوو
وته‌كانى ئه‌وانى ده‌ووته‌وه و ده‌يگووت هه‌موو زانستێك
ده‌زانێ ،به‌ڵام سفربوو له زانست‌دا هه‌ندێ شتى سه‌باره‌ت به
پيشه‌سازى كيميا ده‌زانى. نه‌زانێك بوو دژى سوڵتانه‌كان
هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ده‌كردن و ده‌يويست وڵاته‌كان
هه‌ڵگه‌رِێنێته‌وه له‌لاى هاورِێيانى ئيديعاى خوايه‌تى ده‌كرد
و باسى حلولى ده‌كرد، مه‌زهه‌بى شيعه‌ى نيشانى پاشا‌كان ده‌دا و
مه‌زهه‌بى سۆفيگه‌ريش بۆ خه‌ڵكى. ده‌يووت كه خوا له‌و حلولى
كردووه. (ئه‌و ئه‌وه- هو هو)خواى گه‌وره و پيرۆز زۆر له‌و
شتانه گه‌وره‌تره كه ئه‌مانه ده‌يڵێن.(1)
-
ئيبن حه‌جه‌ر له (لسان الميزان) دا ده‌ڵێ: حوسێنى كورِى
مه‌نسور، كه له‌سه‌ر زه‌نده‌قه كوژراوه، سوپاس بۆ خوا شتێكى
ئه‌وتۆى له زانست باس نه‌كردووه، سه‌ره‌تاكه‌ى باش بووه
بۆته خواگه‌ر و سۆفى دواتر پشتى له دين كردووه و فێره سحر
بووه و جادووى كردووه. زاناكان خوێنييان حه‌ڵاڵ كردووه.زۆر
بيرو را له‌سه‌ر حه‌لاج هه‌ن به‌ڵام زۆربه‌ى زاناكان له‌سه‌ر
ئه‌وه كۆكن كه حه‌لاج زه‌نديق بووه. محه‌مه‌د بن يه‌حياى
رازى گووتوويه‌تى گوێم لێ‌بوو عمر و بن يه‌حياى مه‌كى نه‌فره‌ت
له حه‌لاج ده‌كات و ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر بمتوانيبا به ده‌ستى خۆم
ئه‌مكوشت. گووتم بۆ شێخ چيت لێديووه؟ گووتى : ئايه‌تێكى
قورئانم خوێنده‌وه، گووتى ده‌توانم وه‌ك ئه‌وه بنووسم يان
بڵێم. ئه‌بو به‌كر بن مه‌مشاز ده‌ڵێ: پياوێك هاته لامان
جۆرِكێكى پێ‌بوو هه‌ميشه به شه‌و و رۆژ له لاى بوو كه
جۆرِكه‌كه‌يان پشكنى په‌رتووكێكى حه‌لاجيان تێدا ديته‌وه كه
ناونيشانه‌كه‌ى ئه‌مه بوو ( له ره‌حمانى ره‌حيمه‌وه بۆ فڵان
كورِى فڵان) حه‌لاجيان هێنا به‌غدا و په‌رتووكه‌كه‌يان نيشاندا
. گووتى ده‌سخه‌تى خۆمه و من نووسيوومه.پێيان گووت تۆ
ئيديعاى پێغه‌مبه‌رايه‌تيت ده‌كرد ئێستاش ئيديعاى خوايه‌تى.
حه‌لاج ده‌ڵێ من ئيديعاى خوايه‌تى ناكه‌م به‌ڵام ئه‌مه (عين
الجمع) بكه‌ر هه‌ر خوايه من و ده‌ستم ئامرازين. پێيان گووت:
كه‌ست له‌گه‌ڵه. گووتى به‌ڵێ ئه‌بو عه‌باس بن عه‌تا و ئه‌بو
محه‌مه‌د جه‌ريرى و ئه‌بو به‌كر شبلى، جه‌ريريان هێنا و
پرسياريان لێ‌كرد و گووتى: ئه‌وه كافره پێويسته بكوژرێ.
پرسياريان له شبلى كرد گووتى:ئه‌وه‌ى شتى وا بڵێ رێى
لێده‌گيرێ. پرسيارى ئيبن عه‌تايان كرد سه‌باره‌ت به
(مه‌قاله‌ى) حه‌لاج ئه‌ويش به (مه‌قاله‌ى) گووت. ئه‌مه‌ش
بووه هۆى كوشتنى حه‌لاج. ئه‌بو عومه‌ر بن حه‌يه‌ويه ده‌ڵێ:
كاتێك حه‌لاجيان هێنا بۆ ئه‌وه‌ى بيكوژن له‌ناو ئاپۆرِاى
خه‌ڵكيدا بينيم گووتى مه‌ترسن من دواى سى رۆژى ديكه دێمه‌وه
لاتان ئينجا كوشتيان.كه‌س پشتگيرى له حه‌لاج نه‌كردووه
ته‌نيا ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه وه‌ك ئه‌و برِوايان به كانى
كۆكردنه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌مه‌ش وته‌ى ئه‌هلى (وه‌حده‌ى
موتڵه‌قه) يه‌كتايى ره‌هايى. بۆيه ئيبن عه‌ره‌بى حه‌لاجى زۆر
به‌رزكردۆته‌وه.(2)
-
ئيبن ئه‌سير له مێژووه‌كه‌يدا ده‌ڵێ:
وه‌زير حامد بن عه‌باس حه‌لاجى ده‌هێنايه مه‌جليسى خۆى و
قسه‌ى پێده‌كرد. هيچ شتێكى ئه‌وتۆى نه‌ده‌ووت كه دژى شه‌ريعه‌تى
پاك بێت. زۆر قسه‌و باسيان له نێواندا هه‌بووه، تا له كۆتاييدا
وه‌زير په‌رتووكێكى حه‌لاج ده‌بينێته‌وه تيايدا نووسراوه كه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ويستى بچێته حه‌ج و نه‌يتوانى، با له ماڵى خۆي‌دا
شوێنێك دروست بكات كه هيچ پيسييه‌كى نه‌گاتێ كه‌سيش نه‌چێته
ناوى، له كاتى هاتنى رۆژانى حه‌جكردندا ئه‌و كه‌سه ته‌واف
به‌ده‌ورى ژووره‌كه‌دا بكات ئه‌و شتانه بكات كه حاجييه‌كان له
مه‌كه ده‌يكه‌ن. ئينجا سى هه‌تيم بێنێت و باش‌ترين خواردنيان بداتێ
و به‌خۆى خزمه‌تيان بكات و ئينجا جلوبه‌رگيان به‌به‌ردا
بكات.هه‌ريه‌كه‌شيان هه‌فت درهه‌مى بداتێ. ئه‌گه‌ر وايكرد وه‌ك
ئه‌وه وايه حه‌جى كردبێ. كاتێك ئه‌مه‌يان بۆ وه‌زير خوێنده‌وه
قازى ئه‌بو عمرو به حه‌لاجى گووت: ئه‌مه‌ت له كوێ هێنا؟ گووتى:
له په‌رتووكى (الاخلاص) ى حه‌سه‌ن به‌سرى. گووتى درۆ ده‌كه‌ى هه‌ى
خوێن حه‌ڵال! له‌م مه‌جليسه‌دا خوێنى حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن. حه‌لاجيش
ده‌ڵێ: خوێنى منتان پێ حه‌ڵاڵ ناكرێ باوه‌رِم ئيسلامه و مه‌زهه‌بم
سونه‌يه، په‌رتووكم له‌باره‌وه نووسيوون، خوا خوايه و له
خوێنمدايه! وه‌زيريش نامه بۆ خه‌ليفه ده‌نووسێت تا رێى پێ‌بدا
بيكوژێت، ئه‌ويش رێى پێده‌دا. ده‌يگرن و هه‌زار جه‌لده‌ى لێده‌ده‌ن
و ئاهێكيش هه‌ڵناكێشێت. ده‌ستێكى ده‌برِنه‌وه ئينجا پێيه‌كى جا
ده‌سته‌كه‌ى تر و پێييه‌كه‌ى تر. ده‌يكوژن و ده‌يسووتێنن كه
ده‌بێته مشكيش مشكييه‌كه ده‌خه‌نه دجله‌وه. سه‌ره‌كه‌ى له
به‌غدا هه‌ڵده‌واسن دواتريش ده‌ينێرنه خوراسان چونكه چه‌ند
هاورِيێه‌كى له‌وێنده‌رن(3)
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه شه‌ند وته‌يه‌كى كورتن سه‌باره‌ت به
زه‌نديقبوون و كافربوون و خوێن حه‌ڵاڵكردنى حه‌لاجه‌وه گووتراون،
دياره گه‌رِان به‌ناو سه‌رچاوه‌كاندا زۆر وته‌ى تريش له‌باره‌ى
حه‌لاجمان پێده‌ڵيچن كه به كابرايه‌كى بێكه‌ڵك و له‌دين لاده‌ر و
ئيديعاى خوايه‌تى كردووه و چه‌ندين نووسينى حه‌لاجيش به نموونه
و به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه بۆ كفره‌كانى و خوێن حه‌ڵاڵكردنى. به‌وى
ئيديعاى پێغه‌مبه‌رايه‌تى كردووه،دواتريش ئيديعاى خوايه‌تى ده‌ڵێن
حه‌لاج گووتوويه‌تى : ( من خودام، و فرمانى به ژنه‌كه‌ى داوه كه
سوژده‌ى بۆ ببات، ژنه‌كه‌ى گووتوويه‌تى ئايا سوژده بۆ غه‌يرى خوا
ده‌برێت ؟ حه‌لاجيش وا وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه: خوايه‌ك له ئاسمان و
خوايه‌ك له سه‌ر زه‌وى.) هه‌روه‌ها حه‌لاج گووتوويه‌تى كه خوا
له‌و حلولى كردووه ئه‌و و خوا بوونه‌ته يه‌ك شت. هه‌ر ئه‌مه‌ش
وايكردووه كه حه‌لاج له‌لايه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسه نه‌سارِه‌كانه‌وه
بايه‌خى پێبدرێت چونكه ئه‌وان برِوايان وايه خوا له (عيسا) شدا
حلولى كردووه. بۆيه حه‌لاج به لاهوت و ناسوت قسه‌ى كردووه وه‌ك
له‌م دێره شعره‌يدا:
سوبحان كه ناسوتى خۆى و نهێنى لاهوتى تيژى دياردا
ئينجا له وێنه‌ى نانه‌خۆر و ئاوخۆره‌وه خه‌لقى خۆى نيشاندا
ئيبن خه‌فيف كه ئه‌م دێرانه‌ى گوێ لێبوون،گووتوويه‌تى:
نه‌فره‌ت له‌وه‌ى ئه‌م دێرانه‌ى گووتوون، پێيانگووتووه ئه‌وه
شعرى حه‌لاجه، گووتوويه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌مه باوه‌رِييه‌تى ئه‌وه
كافره.
هه‌روه‌ها ديسان شعرێكى ديكه‌ى حه‌لاج هه‌يه سه‌باره‌ت به
باوه‌رِيبوونى به مه‌سيح له شعرێكيدا ده‌ڵێ:
به‌هاورِێيانم راده‌گه‌ينم كه من
سوارى ده‌ريا بووم و به‌له‌م شكا
مردنم له‌سه‌ر دينى خاچ ده‌بێت
نه مه‌دينه‌م ده‌وێت و نه به‌تحا (4)
ديسان ده‌ڵێن حه‌لاج گوێى له قورئان بووه و گووتوويه‌تى منيش
ده‌توانم وه‌ك ئه‌وه بنووسم، حه‌لاج قسه‌ى له‌سه‌ر روكنه‌كانى
ئيسلام كردووه و به‌تاڵى كردوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌و
نموونه‌يه‌ى سه‌ره‌وه كه له‌باره‌ى حه‌جه‌وه كردوويه‌تى. جگه
له‌مه‌ش له تاوانه‌كانى ديكه‌ى حه‌لاج ئه‌وه‌يه برِواى وابووه
گيانى پێغه‌مبه‌ركان گه‌رِاوه‌ته‌وه جه‌سته‌ى هاورِێ و
خوێندكاره‌كانى، بۆيه به‌ناوى نوح و مو‌سا و موحه‌مه‌د بانگى
كردوون. به‌م وته‌و قسانه‌ى حه‌لاج زۆربه‌ى زانايانى
سه‌رده‌مه‌كه‌ى ته‌بابوونه له‌سه‌ر كفر و زه‌نديقبوونى و
كوشتنيشى، زۆر له سۆفييه‌كان زه‌ميان كردووه و ته‌نانه‌ت به
سۆفيشييان نه‌زانيوه. يه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ى كه هه‌وڵيداوه
حه‌لاج بكوژرێت و حوكميشى له‌سه‌رداوه قازى ئه‌بو عومر و محه‌مه‌د
بن يوسف مالكييه، كه ئيبن كه‌سيريش زۆر په‌سنى داوه و
گووتوويه‌تى راستترين برِيارى ئه‌و حاكمه كوشتنى حه‌لاج بووه!
شێخى ئيسلاميش ئيبن تيميه سه‌باره‌ت به حه‌لاج گووتوويه‌تى:
ئه‌وه‌ى وه‌ك حه‌لاج برِواى به مه‌قالات ببێت كه حه‌لاج له‌سه‌رى
كوژرا ئه‌وه كافر و هه‌ڵگه‌رِاوه‌يه به ئيتفاقى موسڵمانان،
موسڵمانه‌كان حه‌لاجيان له‌سه‌ر حلول بوون و ئيتحاد و ئه‌و جۆره
مه‌قالاتانه‌ى ئه‌هلى زه‌نده‌قه و ئيلحاد كوشت.كه گووتوويه‌تى من
خودام .. يان خوايه‌ك له ئاسمان و خوايه‌ك له زه‌وى.... جگه
له‌مه‌ش حه‌لاج جادووى ده‌كرد و سحرى هه‌بوو و له‌م باره‌يه‌وه
په‌رتووكيشى هه‌نه. به گشتى خيلاف له نێوان موسڵمانان دا نيه
كه كه‌سێك ئيديعاى حلولبوونى خوا له مرۆڤدا بكات و له‌گه‌ڵى يه‌ك
بێت و مرۆڤيش ببێته خودا ئه‌وه‌يان كفره و خوێنى له‌سه‌ر حه‌ڵاڵ
ده‌كرێت، حه‌لاجيش له‌سه‌ر ئه‌مه كوژرا.(5)
وێنه‌ى دووه‌م: حه‌لاجى شه‌هيد.
به‌ڵام له لايه‌كى ديكه‌وه ده‌يان راى تر هه‌ن كه
پێچه‌وانه‌ى رايه‌كانى پێشوون و حه‌لاج به شه‌هيدى خۆشه‌ويستى
خودايى و شه‌هيدى سۆفيگه‌ريى و شه‌هيدى ئازادى و وه‌ك سۆفييه‌كى
له خواترس و ئيماندارێكى گه‌وره‌ى گشت سه‌رده‌مه‌كانى
ده‌بينن.بۆيه‌شه به پێى سه‌رده‌مه‌كان له لايه‌ن سۆفييه
گه‌وره‌كانى ئيسلامه‌وه حه‌لاج باسى كراوه و سه‌ره‌تا زۆرێك له
سه‌رچاوه‌كان به ئاشكرا ئاماژه‌يان به ناوى نه‌داوه وه‌ك (ابى
بكر محمد كلاباژي) و( سراج الگوسى) له كتێبه‌كه‌يدا (اللمع) له
زياتر له په‌نچا شوێن شايه‌دى به وته‌كانى حه‌لاج داوه.دواى
سه‌ده‌ى پێنچه‌م و دواتر ناوى حه‌لاج به ئاشكرا هاتووه له لاى
سۆفييه‌كاندا و باسى نووسراوه‌كانى و چاكه‌كارييه‌كانى و
زيره‌كييه‌كه‌ى كراوه. ئه‌بو حاميدى غه‌زالى و ئيبن عه‌ره‌بى له
سه‌ده‌ى پێنچه‌مدا باسيان كردووه، له سه‌رده‌مى نوێشدا زۆر كتێب
و نووسراو له‌باره‌ى حه‌لاجه‌وه نووسراون.(6) ئيبن ئه‌بى نه‌سر
گووتوويه‌تى : (دواى پێغه‌مبه‌ران و سه‌ديقه‌كان يه‌كتاپه‌رستێك
بێت ئه‌وه حه‌لاجه). (شبلى) ش ده‌ڵێت من و حه‌لاج يه‌ك شت بووين
به‌ڵام ئه‌و خۆى ده‌رخست و من بێده‌نگ بووم.(7) نووسه‌رێك ده‌ڵێت:
رۆژى كوشتنى حه‌لاج رۆژێكى ره‌شه له مێژووى ئيسلام‌دا، ئه‌و
رۆژه‌يه كه كۆنه‌په‌رسته‌كان تۆڵه‌يان له مرۆڤ كرده‌وه له
مافى ده‌ربرِين و هزردا. ئه‌و رۆژه كفرترين رۆژه به هيدايه‌تى
خودايى كه له قورئاندا له ئايه‌تێكيدا ده‌ڵێ ( لا اكراه في
الدين) دواى ئه‌و هه‌موو ماوه‌يه له‌سه‌ر كوشتنى حه‌لاجدا ئايا
برِيارى كوشتنى حه‌لاج له‌لايه‌ن موقته‌ده‌رى عه‌باسييه‌وه
برِيارێكى راست بوو؟ ئايا برِيارى ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ركوتكه‌ره‌ى
له‌ده‌ورى موقته‌ده‌ر بوون برِيارێكى پاك بوو؟ ئه‌و روحه
شۆرِشگێرِه له خاچ درا چونكه نه‌يتوانى بێده‌نگ بێت دواى
ئه‌وه‌ى رووناكييه‌كانى سه‌روه‌رى بۆ هاتن؟(8)
دياره له‌و سه‌رچاوانه‌ى له‌سه‌ر حه‌لاجه‌وه نووسراون و
زۆرێك له شعره‌كانى ده‌ربرِين له‌و راستييه ده‌كه‌ن كه حه‌لاج
به روحى سۆفييه‌كى كاشيفه‌وه خوداى له هه‌موو بوونێكدا ديوه و
جگه له‌ويش هه‌موو هه‌بوونێكى پێ عه‌ده‌م بووه، حه‌لاج له
يه‌كێك له شعره‌كانيدا ده‌ڵێ:
گيانت ئاوێته‌بوو له گيانمدا ، وه‌كچۆن عه‌نبه‌ر له مسكدا
ئه‌گه‌ر شتێكت گه‌يشتێ ده‌گاته منيش، كه تۆ منى و
جيانابينه‌وه.
روحت له‌گه‌ڵ روحم تێكه‌ڵ بووه وه‌ك چۆن ئاوى زه‌ڵاڵ له‌گه‌ڵ
مه‌يدا
ئه‌گه‌ر شتێكت گه‌يشتێ ده‌گاته منيش كه تۆ منيت له هه‌ر
حاڵێكدا
زۆرانى ديكه‌ش حه‌لاج وه‌ك سۆفييه‌كى شۆرِشگێرِ و سه‌رپه‌رِ
ده‌بيننه‌وه و هۆكارى كوشتنه‌كه‌شى يان شه‌هيدبوونى ده‌ده‌نه پاڵ
بانگه‌وازه‌كانى حه‌لاج بۆ چاكسازى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى له
وڵات‌دا، بۆيه هه‌ندێ له سه‌رانى وڵات هێرِشيان كرده سه‌رى و
خستيانه زيندانه‌وه،شكايه‌تى حاشييه‌ى خه‌ليفه و پشتگيرى وه‌زير
حاميد و هه‌ندێ له شێخه‌كانى و فه‌قيهه‌كانى به‌غدا به هۆكارى
ئێره‌يى له حه‌لاج و تاوانباركردنى به (قه‌رمه‌ته) و كفركردنى
بووه هۆى كوشتنى.(9)
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى له كتێبه‌كه‌يدا (شگحات الصوفيه)
ده‌ڵێ : سۆفيگه‌ريى تا پێش حه‌لاج به ئاشكرا و بێ له روودامان
شه‌تحاته‌كانييان ده‌دركاندن چونكه هێشتا كاريگه‌ريى هيچ
ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ره‌كييان له‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام دواى حه‌لاج
سۆفييه‌كان بۆيان ده‌ركه‌وت كه ئاكامى وته‌زاكانييان چى ده‌بێت.
ده‌بوايه هه‌موويان هه‌زار حساب بۆ ئه‌وه بكه‌ن) (10)
هه‌روه‌ها له كتێبى (شخصيات قلقه في الاسلام ) حه‌لاج به
شه‌هيدى سۆفيگه‌ريى وه‌سف ده‌كات.(11)
ئه‌بو حاميدى غه‌زالى سه‌باره‌ت به شه‌تحه‌كانى حه‌لاج (ئه‌نا
ئه‌لحه‌ق)ده‌ڵێ : (ئه‌وه له زۆرى خۆشه‌ويستى و توندى وه‌جده‌وه
بووه) هه‌روه‌ها (عه‌بدولقادى گه‌يلانى) سه‌باره‌ت به شه‌تحه‌ى
حه‌لاج ده‌ڵێ: ( حه‌لاج هه‌ڵخليسكا و كه‌س نه‌بوو ده‌ستى
بگرێ،ئه‌گه‌ر زه‌مانى خۆى ناسيبا ده‌ستى ده‌گرت) (ئه‌بو عه‌باسى
مرسى ئه‌سكه‌نده‌رى) ده‌ڵێ: (رقم له دوو سفه‌تى فوقه‌هاكانه،
كافركردنى حه‌لاج و مردنى خدر سڵاوى خواى لێ بێت)(12)
دياره حه‌لاج زۆرى له‌سه‌ر نووسراوه و ره‌نگه نووسينه‌كانى
(لويس ماسينيۆن) رۆژهه‌ڵاتناسى فه‌رِه‌نسى به بايه‌خترين نووسين
بن سه‌باره‌ت به حه‌لاج، هه‌تا ناويان لێناوه (براده‌رى حه‌لاج)
دياره ئه‌م زاته چه‌ندين لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به حه‌لاج
نووسيووه و سه‌ره‌تاى نووسينه‌كانيشى ده‌گه‌رِێته‌وه ساڵى 1909
به‌ناوى (ئازاره‌كانى حه‌لاج و ته‌ريقه‌ى حه‌لاج) له ساڵى 1911
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى نووسى به‌ناوى(حه‌لاج شه‌به‌حى
له‌خاچدراو و شه‌يتان له‌لاى ئێزيدييه‌كان) كه هه‌وڵيداوه ئه‌و
په‌يوه‌ندييه نهێنييه دياركات له نێوان هزرى حه‌لاج و
يه‌زيدييه‌كاندا. ماسينيۆن زۆرێك له‌و ده‌ستنووسه فارسييانه‌ى
ديوون كه له مۆزه‌خانه‌كانى ئه‌سته‌نبۆل و له‌نده‌نه‌وه
پارێزراون و باسى حه‌لاجييان كردووه.له‌م سه‌رچاوانه‌دا له‌ساڵى
1913دا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانى كرد و دواى ئه‌وه‌ش برِيارى
دا نامه‌ى دكتۆراكه‌ى له‌سه‌ر حه‌لاج بێت، له ساڵى 1914دا
ماسينيۆن بووه سه‌رباز و جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م ده‌ستى پێ
كرد.نامه‌ى دكتۆراكه‌ى له چاپخانه‌يه‌كى به‌لجيكى بوو بۆ ئه‌وه‌ى
بۆى چاپ بكات، به‌ڵام له‌جه‌نگدا چاپخانه‌كه بۆردوومان ده‌كرێت و ده‌ستنووسه‌كه‌ى ده‌فه‌وتێ، لێ ماسينيۆن دواى
ئه‌وه ده‌توانێ بابه‌ته‌كانى نامه‌كه‌ى كۆبكاته‌وه و له كتابێكى
هه‌زار لاپه‌رِه‌يى به‌ناوى (ئازارى حه‌لاج شه‌هيدى سۆفيگه‌ريى له
ئيسلام‌دا) نامه‌كه‌ى ئاماده‌كردو داواى كرد له رۆژى (24/3/1922)
واته رێك هه‌زار ساڵ دواى كوشتنى حه‌لاج موناقه‌شه‌ى نامه‌كه‌ى
بكات.ماسينيۆن
سه‌باره‌ت به حه‌لاج پێيوايه حه‌لاج هه‌وڵيداوه خۆى ئازاد بكات
له ده‌ره‌وه‌ى جه‌ماعه‌تى سونييه‌كان به گه‌رِانى له خاچ
داندا.كه له كۆتياييدا پێيبرِا.(13)
جگه له ماسينيۆن رۆژهه‌ڵاتناسێكى ديكه‌ى سويدى (تور
ئه‌ندرێيه)له كتێبێكيدا (سۆفيگه‌ريى ئيسلامى)دا ده‌ڵێ: (حه‌لاج
به ئيديعاى خواگه‌ريى و تواناى خه‌لق كردنى موجيزه‌دا
تاوانباركرا، هه‌رچه‌نده بێگوناهييه‌كه‌شى راگه‌ياندرا،به‌ڵام
برِيارى كوشتنه‌كه‌ى شتێك بوو پێش ئه‌وه‌ى دادگه‌كه‌ى كۆببێته‌وه
درابوو) (14)
به‌كورتى ئه‌م دوو وێنه‌يه، دوو وێنه‌ى باوى حه‌لاجن و به‌ده‌يان
و بگره سه‌دان سه‌رچاوه ئاماژه به‌م دوو فۆرِمه‌ى حه‌لاج
ده‌كه‌ن،هه‌تا حه‌لاج خۆيشى ئاماژه‌ى به‌و دوو وێنه‌يه‌ى خۆى
داوه: به (شێخ عه‌لى بن مه‌ده‌ويه) ده‌ڵێ:( به گوێره‌ى زانينى
خۆت قسه‌كانى من وه‌رگره، ئه‌وه‌ى زانياريت ئينكارى ده‌كات خۆتى
لێبگره، په‌يوه‌ست مه‌به.. با رێگا بزرنه‌كه‌يت) هه‌روه‌ها به
(ئيبراهيم بن قاته‌كى ) گووتووه: (رۆڵه‌كه‌م هه‌ندێ كه‌س من به
كافر ده‌بينن، هه‌ندێكيش به وه‌لى، ئه‌وانه‌ى به كافرم ده‌بينن
له لاى خوادا خۆشه‌ويستترن له‌وانه‌ى كه به‌وه‌ليم ده‌بينن،
چونكه ئه‌وانه‌ى به وه‌ليم ده‌بينن باوه‌رِيان به منه،
ئه‌وانه‌يش كه به كافرم ده‌بينن دينپه‌رستن ، له‌لاى خودا كه‌سى
دينپه‌رست خۆشه‌ويستتره له‌وه‌ى كه برِواى به منه)(15)
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌م باسه‌دا نيشانى بده‌ين
وێنه‌يه‌كى ديكه‌ى حه‌لاجه، فۆتۆيه‌كى ديكه‌يه كه من به ناوى
(ئيرِاده‌ى به‌رِه‌ڵايى) ناوى ده‌به‌م.
لێره‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌م له رێى هه‌بوون و نه‌مان و نووسينه‌كانى
حه‌لاجه‌وه سه‌ره‌تايه‌ك ده‌ست نيشان بكه‌ين بۆ ئه‌م باسه‌مان.
حه‌لاج، ژيان و رۆشنبيرى
بۆ باسكردنى ژيان و مردن و رۆشنبيرى حه‌لاج ناكرێت باسى (لويس
ماسينيۆن) رۆژهه‌ڵاتناسى فه‌رِه‌نسى نه‌كه‌ين، چونكه زۆربه‌ى
سه‌رچاوه‌كانى حه‌لاج ده‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر نووسينه‌كانى ئه‌م
زاته، چونكه كه‌س ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و به‌دووى ژيانى حه‌لاجدا
نه‌رِۆيشتووه و له‌سه‌رى نه‌نووسيوه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر لويس
ماسينيۆن دۆزه‌ه‌وه‌ى حه‌لاج نه‌بێت، بۆيه باش ده‌بێت پێش حه‌لاج
كه‌مێك زانيارى له سه‌ر لويس ماسينيۆن پێشكه‌ش بكه‌ين.
لويس ماسينيۆن
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى له كتێبى (شخصيات قلقه في الاسلام) دا،
كۆمه‌ڵه زانيارييه‌كى باش له‌سه‌ر ماسينيۆن پێشكه‌ش ده‌كات، كه
هه‌ر ئه‌م كتێبه‌ش بۆته سه‌رچاوه بۆ زۆر باس و لێكۆڵينه‌وه‌ى
ديكه له‌سه‌ر ماسينيۆن، ئێمه‌ش لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ين له‌م
كتێبه و سه‌رچاوه‌ى ديكه‌ش سوود وه‌ربگرين،بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌ك
له‌سه‌ر ماسينيۆن پێشكه‌ش بكه‌ين. به‌ده‌وى ده‌ڵێ: ماسينيۆن به
لێكۆڵينه‌وه‌كانى سه‌باره‌ت به سۆفيگه‌ريى ئيسلامييه‌وه
ناسراوه، به‌تايبه‌تيش حه‌لاج، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نيا لايه‌نێكه
له لايه‌نه‌كانى بيرۆكه ره‌سه‌نه‌كانى و جۆاوجۆره‌كانى كه باسى
كردوون.بايه‌خى به شوێنه‌وارى ئيسلامى داوه و سه‌ره‌تاى
چالاكييه زانمستييه‌كانيشى به‌وه ده‌ستپێكردووه.بايه‌خى به
هه‌موو كێشه هاوچه‌رخه‌كانى وڵاته ئيسلامييه‌كان و مێژووى رژێمه
كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئيسلام داوه،له لێكۆڵينه‌وه فه‌لسه‌فى و
زانستييه يه‌كه‌مينه‌كانى را دياره كه شاره‌زايه. كه
به‌سه‌باره‌ت به شيعه و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانى و به‌شه‌كانى
بووه، به‌تيابه‌تيش له‌سه‌ر قه‌راميته و نه‌سيريه‌و
ئيسماعيلييه‌كان. چونكه ئه‌و حه‌زى له مه‌زهه‌به شادراوه‌كان و
بزووتنه‌وه نهێنييه‌كان بووه،روحييه‌كان و سياسييه‌كان. له
مێژووى ئيسلام‌دا، ئه‌مه جگه له په‌يوه‌ست بوونى به
براده‌ه‌كه‌ى واته حه‌لاج له هه‌موو ژيانيدا.
لويس ماسينيۆن له 25ى يۆليۆى 1883 له پاريس له دايك بووه.
باوكى فرناند ماسينيۆن، هونه‌رمه‌ند بووه، نوژدارى خوێندووه و
دوايى گه‌رِاوه‌ته‌وه سه‌ر هونه‌ر. به هونه‌رى په‌يكه‌رتاشين و
به‌تايبه‌تى په‌يكه‌رتاشى گێچ به‌ناوبانگ بووه،ئه‌م مه‌يله
هونه‌رييه‌ى باوكى كاريگه‌ريى له‌سه‌ر لويس هه‌بووه به‌وه‌ى به
عه‌قلێكى هونه‌رى په‌روه‌رده بكرێ.بۆيه‌شه ماسينيۆن چێژى له
هونه‌ر وه‌رگرتووه به‌تايبه‌تيش له هونه‌رى ئيسلامى و ئه‌مه‌ش
ئاماژه‌يه‌كى ئاشكرايه له به‌رهه‌مهێنانه روحييه‌كانيدا،له‌م
بواره‌شدا كارى جوانى هه‌يه.ره‌نگه هه‌ر ئه‌م لايه‌نه‌ش كه
له‌باوكييه‌وه وه‌ريگرتووه ئاراسته‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى چالاكييه
روحييه‌كانى به بايه‌خدان به به‌رهه‌مه ئيسلامييه‌كان ده‌ست پێ
بكات.
له خوێندنگه‌ى نيشتمانى بۆ زمانه رۆژهه‌ڵاتييه‌كان ده‌خوێنێ، له
ساڵى 1900 به‌كه‌لۆريۆس له به‌شى ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه به‌ده‌ست
دێنێ، له 1901 يش به‌كه‌لۆرياى بيركارى.سه‌فه‌رى جه‌زاير و مه‌اكش
ده‌كات. دبلۆمى خوێندنى باڵا له سۆربۆن به‌ده‌ست دێنێ.له‌به‌شى
زانسته دينييه‌كان.هه‌روه‌ها لێكۆڵينه‌وه‌ى تر له‌سه لايه‌نه
كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئيسلام ده‌خوێنێ.له ساڵى 1906 دبلۆم له
زمانى عه‌ره‌بى فوسحه و عامه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێ.ژيانى
رۆژهه‌ڵاتناسييانه‌ى به به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى
نێونه‌ته‌وه‌يى رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا له ساڵى 1905 له جه‌زاير
ده‌ست پێ ده‌كات،له 1906 ده‌گاته قاهيره و لێكۆڵينه‌وه‌ى
شوێنه‌واره ئيسلامييه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
له ساڵى 1907 هه‌ندێ له شعره‌كانى شاعير و سۆفى فارسى
(فه‌ريده‌دين عه‌تار) ده‌خوێنێته‌وه،كه سه‌باره‌ت به كوشتنى
حه‌لاجه.ئه‌مه سه‌رنجى ماسينيۆن راده‌كێشێت و واى لێده‌كات
لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌باره‌وه بكات.ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ
ماسينيۆن بۆ ئه‌وه‌ى به دوور و درێژى و قووڵى له حه‌لاج
بكۆڵێته‌وه. له زستانى 1907-1908 له به‌غدا كۆمه‌ڵێ
لێكۆڵينه‌وه ده‌كات و له‌پاڵ ئه‌م لێكۆڵينه‌وانه‌شدا زانيارى
له‌سه‌ر حه‌لاج په‌يداده‌كات و له‌ساڵى 1909 لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك به
ناوى (ئازارى حه‌لاج وته‌ريقه‌ى حه‌لاجى) ده‌نووسێت. دواتيش
گووتارێكى ديكه به‌ناوى (حه‌لاج،شه‌به‌حى له‌خاچ دا‌و و شه‌يتان
لاى ئێزيدييه‌كان).
يه‌كه‌مين لێكۆڵينه‌وه‌ى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر حه‌لاج (ئه‌لته‌واسين)
بوو له ساڵى 1913 بڵاوى كرده‌وه.دواتريش به‌رده‌وام ده‌بێت له
لێكۆڵينه‌وه له حه‌لاج و لێكۆڵينه‌وه له سۆفييه‌كانى پێش
حه‌لاج و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌يوه‌ندييان به دروستبوونى
سۆفيگه‌رييه‌وه هه‌يه له ئيسلام‌دا.له جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مدا
ده‌ستنووسى دكتۆراكه‌ى له‌سه‌ر حه‌لاج به بۆمبابارانكردنى
به‌لجيكا ده‌فه‌وتێت، به‌ڵام ده‌توانێ جارێكى ديكه بينووسێته‌وه
و نامه‌كه‌ى به‌ناوى (ئازارى حه‌لاج،شه‌هيدى سۆفيگه‌ريى له
ئيسلام‌دا) له رۆژى 24/5/1922 دا پێشكه‌ش بكات كه‌ده‌كاته رێك
هه‌زار ساڵ له له‌خاچدانى حه‌لاجدا.
ئه‌م نامه‌يه رووداوێكى گه‌وره‌بوو له مێژووى لێكۆڵينه‌وه‌كانى
سۆفيگه‌ريى له ئيسلام‌دا و مێژووى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئيسلامى به
شێوه‌يه‌كى گشتى.لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك بوو بۆ هه‌موو بزافه سۆفيگه‌ريى
و كه‌لامى و فه‌لسه‌فى و دينييه‌كان كه رێيان خۆشكرد بۆ
سه‌رهه‌ڵدانى نامه سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى حه‌لاج.
نامه‌ى دووه‌مى به ناوى (لێكۆڵينه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانى زااوه‌ى
هونه‌رى له سۆفيگه‌ريى ئيسلاميدا) كه تيايدا رانانێكى كردبوو بۆ
دروستبوونى سۆفيگه‌ريى ئيسلامى له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا تا
حه‌لاج.
دواى ئه‌مه‌ش ماسينيۆن به‌ده‌يان لێكۆڵينه‌وه‌ى ديكه‌ى پێشكه‌ش كرد
و له حه‌لاجيش هه‌رگيز دانه‌برِا، بۆيه له ساڵى 1931 دا ديوانى
حه‌لاجى چاپ كرد له‌ساڵى 1955 بۆ جارى دووه‌م به زيادكدن و
وه‌رگێرِانى بۆ زمانى فه‌رِه‌نسى چاپى كرده‌وه. دواى (اخبار
الحلاج) كه له‌ساڵى 1957 دووباره چاپ كرايه‌وه له‌گه‌ڵ
وه‌رگێرِانێكى فه‌رِه‌نسى. هه‌روه‌ها 1946 (اسانيد)ى نووسى دواتر
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك به‌ناوى (حه‌لاج دواى مردنى) و دواتريش
(مونحه‌ناى كه‌سى بۆ ژيانى حه‌لاج) و (ئه‌فسانه‌ى مه‌نسورى حه‌لاج
له وڵاتى توركه‌كاندا) (كتابات العگار عن الحلاج) (مراجع جديده
عن الحلاج) و (چيرۆكى حه‌لاج) له ساڵى 1954.
ماسينيۆن جگه له سه‌ر حه‌لاج لێكۆڵينه‌وه‌ى زۆرى له سه‌ر
سۆفيگه‌ريى ئيسلامى كردووه و خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مى گرنگه.
تا مردنيشى له (31/10/1962) به‌رده‌وام بوو له
لێكۆڵينه‌وه‌كانى.)
هه‌روه‌ها به‌ده‌وى ده‌ڵێ ماسينيۆن له دوا هه‌ناسه‌كانيشيدا ئه‌م
دوو ئايه‌تانه‌ى گووتوونه‌ته‌وه: (لن يجيرنى من الله أحد) "سوره
الجن آيه 22" (يستعجل بها الژين لا يۆمنون بها، والژين آمنوا
مشفقون منها ويعلمون أنها الحق) "سوره الشورى آيه 42) حه‌لاجيش
هه‌مان ئه‌و ئاياتانه‌ى گووتبوونه‌وه له لووتكه‌ى ساته‌كانى
ته‌مه‌نيدا، له ساتى شه‌هيدبوونيدا. (16)
ژيانى حه‌لاج
بۆ ژيانى حه‌لاج باش‌ترين سه‌رچاوه كتێبه‌كه‌ى ماسينيۆنه
(ئازاره‌كانى حه‌لاج) كه تيايدا توانيويه‌تى له كۆمه‌ڵێ
سه‌رچاوه‌دا زانيارى ورد‌و قوڵ كۆبكاته‌وه، يه‌كێك له‌و
سه‌رچاوانه‌ى ئه‌و پشتى پێ به‌ستووه گێرِانه‌وه‌ى كورِه‌كه‌ى
حه‌لاج خۆيه‌تى. (حه‌مه‌د بن ئه‌لحسين بن ئه‌لمه‌نسور) كه
ماسينيۆن زانيارييه‌كانى په‌يداكردوون و هه‌م هه‌ڵيشسه‌نگاندوون و
به سه‌رچاوه‌ى تريش به‌راودى پێ كردوون. لێره‌دا من هه‌وڵ ده‌ده‌م
كورته‌ى ژيانى حه‌لاج وه‌ك ماسينيۆن له‌م به‌رهه‌مه و هه‌روه‌ها
(شخصيات قلقه في الاسلام) كه ديسان به‌رهه‌مى ماسينيۆنه و
به‌ده‌وى به ده‌ستكارييه‌وه وه‌ريگێرِاوه ژيانى حه‌لاج
وه‌رگێرِم.
حه‌لاج له نزيكه‌ى ساڵى 244 كۆچى له (تورِ) له‌دايك بووه، له
شارۆچكه‌ى (ئه‌لبه‌يزا- فارس) له باشوورى ئێران‌دا.باوكى ئێرانى و
مه‌جوسى بووه.
له ساڵى (253-262) له‌گه‌ڵ باوكى (حه‌لاج)ى لۆكه به بنكه‌كانى
رستن و چنين له ئه‌هوازدا گه‌رِاوه.له (ته‌ستور) كه شارێكى
سونى حه‌نبه‌لى بوونه حه‌لاج له قوتابخانه‌يه‌كى (خوێندنه‌وه‌ى
قورئاندا) به‌عه‌ره‌ب ده‌بێت.له ره‌گه ئيرانييه‌كه‌ى خۆى
دوورده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وه ئه‌گه‌ر له لايه‌نى دايكييه‌وه له
بنه‌چه‌يه‌كى عه‌ره‌بى نه‌بووبێت، له لايه‌نى رۆشنبيرييه‌وه
تێكه‌ڵ به جه‌ماعه‌تى (ئه‌لموالى) له موستعره‌به موسڵمانه‌كان
ده‌بێت، كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش يه‌كێك بوون له باشترينى ئه‌وانه‌ى
شارستانييه‌تى ئيسلامييان ژيانده‌وه و كه‌سانى وه‌ك (سه‌لمان و
بلاليان) پێشكه‌ش به ئيسلام كرد.
له ساڵى (260 كۆچى) له ته‌مه‌نى شازده ساڵيدا خوێندنى رێزمانى
زمان و تيلاوه و شه‌رحه‌كانى قورئان ته‌واو ده‌كات.ده‌چێته
ته‌ستور و له‌لاى شێخ و سۆفييه‌كى سه‌ربه‌خۆ و بوێر كه ناوى
(سه‌هل)ه خزمه‌ت ده‌كات.چوونى بۆ لاى سۆفى (سه‌هل) ده‌بێته
هه‌نگاوێكى چاره‌نووسساز كه هه‌تا دوا ساته‌كانى ته‌مه‌نيدا لێى
جيانابێته‌وه.لێره‌دا حه‌لاج ده‌زانێ پێويستى به رێبازێكه بۆ
ئه‌وه‌ى ئيستبتانى هه‌ندێ سرووتى تێدا بكات له رێى هه‌ژارى
روحيدا.بۆ ئه‌وه‌ى چێژى (عه‌ين ئه‌لقول)له تێكسته‌كانى قورئان
وه‌ربگرێت.سه‌هل خۆى يه‌كێك بوو له زاهيده‌كان و يه‌كه‌م كه‌سيش
بووه كه ته‌فسيرێكى ره‌مزى راڤه‌يى بۆ قورئان نووسيوه.
ساڵى (262كۆچى) سه‌هل ده‌چێته به‌سره، بۆ ئه‌وه‌ى ژيانى خۆى
بداته سۆفيگه‌ريى و (خرقه،كنجر، جلى سۆفييان) بكاته به‌ر.بوونه
سۆفى، واته بگه‌رِێيته‌وه سه‌ر سولاله‌ى ئه‌و مامۆستايانه‌ى
ده‌گه‌نه‌وه پێغه‌مبه‌ر.كه به‌م شێوه‌يه ئيسلامى ته‌واو جێبه‌جێ
ده‌بێت له شێوازى ژيانێكدا به‌وه ناسراوه كه له مه‌حه‌مه‌د و
ئيبراهيم و موسا‌و عيسا وه‌رده‌گيرێت.سرووشيش له ئيدريس (ئينۆش يان
هورمز) و خدر (ئيلى)وه‌رده‌گرێت و ژيانى (ره‌به‌نى)يه‌كى
راسته‌قينه په‌يدا ده‌كه‌ن كه ره‌به‌نه نه‌سرانييه‌كان
نه‌يگه‌يشتوونه‌تێ له‌پێناو (رازيكردنى خودادا) و (غوربه‌ى
غه‌ريبان)ى روحى ئه‌و كه‌سانه‌ى (له رۆژى حه‌شردا ده‌ورى مه‌سيح
ده‌ده‌ن)به گوێره‌ى وته‌ى ئيبن حه‌نبه‌ل.
به‌سره بنكه‌ى رۆشنايى ئه‌و بزافه بوو كه له نێوان
په‌يرِه‌وكه‌رانى حه‌سه‌نى به‌سرييه‌وه دروست بوو.هه‌روه‌ها له
عه‌بادانيش له لايه‌ن عه‌بدولواحد بن زياد كه زۆرێك له
سه‌له‌فييه به‌ناوبانگه‌كان هاتن بۆ ئه‌وه‌ى ژيانييان له‌وێ
به‌سه‌ر به‌رن.به‌ڵام سۆفييه‌كانى به‌سره له نموونه‌ى ئه‌لواعيز
غولام خه‌ليل،كه زۆر دژى ته‌ره‌فى هاوڵاتييه يه‌مه‌نييه‌كانى
بوو، پاشه‌كشه‌يان كرد له به‌رامبه‌ر پيپشكه‌وتنى ته‌ريقه‌ت له
نێوان كۆمه‌ڵه‌ى گه‌نج كه محاسبى كه له به‌سرا هاتبووه به‌غدا
و سه‌ركردايه‌تى ده‌كردن، كه دواتريش (جونه‌يد) جێگه‌ى گرته‌وه.
ره‌نگه حه‌لاجيش له به‌سرا له لاى (عومر‌و ئه‌لمه‌كى) زاهيد
بووبێت. به‌ڵام عومر‌و خۆى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى جونه‌يد بوو.
له ساڵى (264 كۆچى) له به‌سرا كچى سۆفى ئه‌بى يه‌عقوب
ئه‌لئه‌كته‌عى به‌سراوى دێنێ. ئه‌كته‌ع هه‌ڤاڵى عومر‌و مه‌كى بوو،
دواتر ساردييه‌ك له نێوانياندا دروست ده‌بێت.به هۆى غيره‌ى روحى
عومر‌و. حه‌لاج له به‌غدا سه‌ردانى جونه‌يد ده‌كات و خه‌فه‌تباره،
به‌ڵام گوێ به راوێژى جونه‌يد ده‌دات به‌وه‌ى سه‌بر بگرێت. ئه‌ويش
ده‌گه‌رِێته‌وه به‌سرا و له‌گه‌ڵ خه‌زورى له گه‌رِه‌كى به‌نى
ته‌ميم نيشته‌جێ ده‌بێت.
له ساڵى (270 كۆچى) سه‌رهه‌ڵدانى (زه‌نج) سه‌ركوت ده‌كرێ.وه‌سى
موه‌فه‌ق ئه‌لنيزام ده‌هێنرێته‌وه به‌سرا و كۆكردنه‌وه‌ى باج به
شێوه‌يه‌كى ئازارده‌ر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. حه‌لاج ده‌چێته
مه‌كه. بۆ حه‌ج نا، به‌ڵكو بۆ عه‌مره. كه به راوێژى شافيعى له
فه‌ناى كه‌عبه (له نێوان روكن و مه‌قامدا كه پێويسته مه‌هدى
له‌وێ ده‌ربكه‌وێت و نه‌فسى زه‌كيه سه‌رببرِێت) نه‌زرى دوازده
مانگ رۆژووبوون ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كه‌ى خوێنگه‌رمى ئه‌و
گه‌نجيه‌تيه‌يه ده‌يوێت گوێ له‌و هاواه رابگرێت بۆ زوهد و وه‌ك
نه‌زرێك بۆ بانگه‌وازێك كه له جيهاد به‌هێزتره. و هه‌وڵێكيشه
بۆ موناجاتى خالق و كۆبوونه‌وه له‌ودا. له نهێنى (ئه‌لعه‌زيمه)
(كُن) ى كۆڵييه‌وه. ئه‌مه‌ش فه‌يزێك نيه وه‌ك كُونى
قه‌رمه‌تييه‌كان.(قبچه معلومه= مه‌حه‌مه‌د) به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ
ئه‌وه‌ى دڵى بدوێ. كه ئه‌مه‌ش راگه‌ياندنى عه‌ينى مه‌شيئه‌ى
ره‌بانى خالقى زيندووه.
ولايه‌ت ئيستسماعێكه خۆى راده‌گه‌يه‌نێ. ئه‌ويش هه‌ستى كرد
ناتوانێت بيگاتێ ئه‌گه‌ر بێت و پێگيرييه‌كى توند نه‌كات به
فه‌رزه‌كان به توندترين شێوه‌ش زاهيد بێت له دڵدا. قسه‌ش نه‌كات
تا گووتارى نه‌بێته راگه‌ياندنێكى خودايانه‌ى بێگه‌رد و سرووش
به‌خش. ئه‌وكاته پێويسته قسه بكات بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رِووى
شيعه‌كان ببێته‌وه كه مافى فه‌رمووده قودسييه‌كان بۆ مه‌لاكان
ده‌پارێزێ. و بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رِووى سۆفييه‌كانيش ببێته‌وه. كه
ده‌ترسن به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا دارشتنى شه‌تحه‌كان به‌كارببه‌ن.
چونكه ئه‌مه واده‌كات ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى تورِه بێت، به‌ڵام عشق
ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت.(ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) ته‌نيا ئاماژه‌يه‌كه بۆ
ئه‌وه‌ى (الله له هه‌موو ناوه‌وه‌مدايه)
له ساڵى (271 كۆچى)له حه‌ج دێته‌وه و هه‌ندێ له ميره
خوراسانييه‌كان و توركه(شه‌يبانييه‌كان) ده‌بينێت.هه‌ڵوێستى خۆى
ديارى ده‌كات و شاره‌زايى خۆيشى سه‌باره‌ت به سرووش به‌شێوه‌يه‌كى
يه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى سۆفييه‌كانى ديكه نيشان
ده‌دات.له سێ دايلۆگى به‌ناوبانگ له گه‌ڵ عومر‌و مه‌كى له مه‌كه
و له كوفه له‌لاى عه‌له‌وى و له‌گه‌ڵ ئيبراهيمى خه‌واس و له
(به‌غدا له‌گه‌ڵ جونه‌يد؟كه‌جێگه‌ى پرسياره كه به‌راست
كردووبه‌تى؟) ئينجا ده‌گه‌رِێته‌وه لاى ژنه‌كه‌ى له به‌سرادا.
كه له‌وێش هه‌ندێ له په‌يرِه‌وكه‌رانى په‌يداده‌كات وه‌ك
ئه‌لهاشمى ئه‌بى به‌كر ئه‌لره‌بعى.زاواى ئه‌لشاهيدى ئه‌هوازى
ده‌وڵه‌مه‌ند كورِى گيانبه‌خش.و هاوپه‌يمانى به‌نى هاشم له
زه‌ينه‌بييه و سوله‌يمانيه‌ى به‌سرا.
له ساڵى (272 – 273) له ته‌ستور له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى و خزمه‌كه‌ى
داده‌نيشێ دواى ئه‌وه‌ى خۆى له خه‌زورى ده‌گرێت. بۆ ماوه‌ى دووساڵ
وه‌عز ده‌دات. وه‌عزه‌كانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يان ده‌بێت،بۆ
ئه‌و گوێگرانه‌ى عه‌ره‌بى ده‌زانن.
عومروى مه‌كى به هه‌رته‌قه تاوانبارى ده‌كات. حه‌لاج جلى
سۆفييه‌كان فرِێ ده‌دات . وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى ره‌مزى بۆ دابرِانى
له جه‌ماعه‌تى سۆفييه‌كان.(كه دواتر ئه‌مه رێى لێ ناگرێت له
كاروانى خۆي‌دا و له به‌نديخانه‌دا له‌به‌رى بكاته‌وه) له‌گه‌ڵ
به‌تره‌وييه‌كان (كورِانى دنيا- ابناء الدنيا) كه هه‌موو
قازانجێكييان پێ شه‌رعى بوو) تێكه‌ڵ ده‌بێت. وه‌ك (عه‌شارييه‌كان)
خاوه‌نانى كاره داراييه كۆنه‌كان كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
ده‌بهه‌رانى ساسانييه‌كان، قوتابييه خوێنده‌واره‌كان كه
ئيسلاميان راست نه‌بووه، ئه‌مانه هه‌موويان بنه‌چه‌يه‌كى
نه‌ستورى و يه‌هودى و مه‌جوسييان هه‌بووه. حه‌زيان له شعرى
عه‌ره‌بى و و زانست و فه‌لسه‌فه و كيميا و نوژدارى بووه. خاوه‌ن
ئه‌خلاقێكى فه‌رامۆشكه‌ر و بێ خه‌م بوونه. حه‌لاجيش دواى ناسينى
ئه‌وان شێوازى خۆى وه‌ك (واعيزێك)ى ميللى ده‌گۆرِێت و له جياتى
رسته باوه‌كان و ئامۆژگارييه‌كانى زوهده‌وه كه له
گێرِانه‌وه‌كانى ده‌رى ده‌برِين رووى كرده ئه‌و وشانه‌ى بيرۆكه‌ى
ئه‌بستراكت و ورد و جه‌ده‌لى وه‌ك ئه‌وه‌ى وشه‌ى (ئه‌قڵى)
دووخسته‌وه و (فهم- تێگه‌يشتن)ى به‌كارهێنا. وازى له هه‌ستى
چالاكى خۆى هێنا به سرووشت بۆ بنياته جه‌ده‌لييه‌كان كه
موعته‌زيله و شيعه‌كان له ئه‌هواز به‌كاريان ده‌هێنا.
تووشى گيرانێكى كورت بوو له ناوچه‌ى ئه‌لجه‌به‌ل(له دێرێ ، له
نێوان سوس و واسيت) له‌وێ جه‌لده كرا. هۆكارى گرتنه‌كه‌شى
ئه‌وه‌بوو كه به‌هه‌ڵه تاوانباركرابوو به‌وه‌ى عه‌ميلێكى سياسى
زه‌يديه بۆ زه‌نجييه‌كان يان قه‌رمه‌تييه‌كان. و داعييه‌يه‌كه بۆ
مه‌هدى عه‌له‌وى.
له نێوان ساڵه‌كانى (274-279) حه‌لاج به ته‌نيا سه‌فه‌رى
گه‌وره‌ى خۆى ده‌ست پێ كرد. وه‌ك موبه‌شرێك له ناوچه به‌عه‌ره‌ب
كراوه‌كانى ئێران‌دا. له تاله‌قانى خوراسان له لاى گوزه‌گان
نه‌وه‌ك ده‌يله‌م سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌و شاره‌ى كه مه‌وسوم كراوه
به ده‌ركه‌وتنى مه‌هدى پێش دووسه‌ده. هه‌روه‌ها ته‌بشيره‌كه‌ى
له لايه‌ن هه‌ندێ ميرى ناوخۆييه‌وه له قاوه‌ستان و جوزگان و
مه‌رِو رۆز و به‌لخه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو)و له‌نێوان هه‌ندێ خێڵى
توركيشه‌وه (ئه‌لخه‌له‌ع، كه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌لمه‌قنه‌عيه‌ى
ئه‌لراوندييه‌وه ئيسلام بوون)له رباته‌وه بۆ ربات گه‌رِاو
گه‌يشته پشت رووبار. گه‌رِايه‌وه سه‌جستان و كه‌رمان، له
ئه‌سبه‌هان له‌لايه‌ن سۆفييه كه‌رِامييه‌كان و له قوميش
(له‌لايه‌ن شيعه‌ى ئيمامييه‌وه) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا.له
فارس وه‌ستا (له به‌يزا) زۆرتر. كه يه‌كه‌م په‌رتووكى خۆى دانا
بێ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى سه‌فارِى بێزارى بكات.
ساڵى (280كۆچى) ده‌گه‌رِێته‌وه ئه‌هواز لاى ژنه‌كه‌ى و منداڵى
سێيه‌ميان(حه‌مه‌د) يان ده‌بێت. ده‌ست به وه‌عزه‌كانى ده‌كاته‌وه
(كه دڵه‌كانى پێ ده‌رێسێت) (لێره‌شه‌وه ناوى حه‌لاجى پێ
ده‌برِدرێت) خه‌ڵك باسى كه‌رِامه‌ته‌كانى ده‌كه‌ن كه بۆ خه‌ڵكى
ده‌كات. دوو له شيعه‌كان به جادووگه‌ر تاوانبارى ده‌كه‌ن كه
ئه‌وانيش (ئه‌لوبائى سونى و ئه‌بوسه‌عيدى نه‌وبه‌ختى شيعييه)
له ساڵى (280 كۆچى) حه‌لاج به‌ناوبانگ ده‌بێت، بۆ جارى دووه‌م
حه‌ج ده‌كاته‌وه مه‌كه له رێى به‌سرِادا. (به يه‌مامه و
به‌حرێن و تێده‌په‌رِێت و ئه‌لجه‌نابى قه‌رِمه‌تى ده‌ناسێت)له‌گه‌ڵ
چوارسه‌د كه‌س له په‌يرِه‌وكه‌رانى ده‌گاته مه‌كه و جلى (المرقع
- پنيكراو)ده‌كه‌نه به‌ر ( كه به‌ڵگه‌يه‌ك بووه بۆ ئه‌و سۆفييه
گه‌نجانه‌ى ئازادبوونه له (الزمنيه) دا) له‌وێ له لايه‌ن
ده‌سه‌ڵاته ناوخۆييه‌كانى مه‌كه‌دا به‌باشى پێشوازى ده‌كرێت (شێخى
حه‌ره‌م- خوراسانى مونزرى) كه له به‌غدا نێردراوه. هه‌وڵى ئه‌و
سۆفييه ناوخۆيانه‌ش له (خه‌زوورى ئه‌كته‌ع و فه‌واتى) و قوتابى
پێشووى نه‌هرجورى له (كه‌رنبا) سه‌رناگرێت
كه تاوانبارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى گرێبه‌ستێكى نهێنى له گه‌ڵ جنۆكه
به‌ستووه.
(282 كۆچى)والى ئه‌هواز مه‌سرور به‌لخى ده‌مرێ و حه‌لاج له رێى
كوفه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه ته‌ستور. كه بۆ دواجار به‌جێدێلێت و
ناگه‌رِێته‌وه.خۆى و ژن و خزمه‌كه‌ى (كه هه‌ميشه بۆى
به‌وه‌فايه) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له گه‌وره‌كانى ئه‌هواز
رووده‌كه‌نه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى له گه‌رِه‌كى ته‌سته‌رين نيشته
جێ ببن. ئه‌م كۆچه‌ى بۆ به‌غدا بێ پاڵپشتى ره‌سمى نه‌ده‌كرا بكرێت.
جێگره‌كانى وه‌زيرى نوێ عوبه‌يدوڵا بن سوله‌يمان بن وه‌هه‌ب و
هه‌روه‌ها حه‌مه‌د ئه‌لقونائى كه ئه‌مانه قوتابى نوێ بوون له
ئيسلام‌دا و له قوتابخانه‌كانى دير قه‌نايى نه‌ستورييه‌كان
خوێندبوويان و به‌تايبه‌تيش حه‌مه‌د ئه‌لقونائى زۆر هاوكارى ده‌كات
و دواتريش خۆى به‌ته‌واوى ده‌بێته حه‌لاجى. چونكه ته‌ستور شارى
رستن و چنينى ناياب بوو، كۆچى ئه‌وان په‌يوه‌ست بوو به كردنه‌وه‌ى
لقێك له به‌غدا بۆ چنينى ته‌ستورى.
له (283 كۆچى) حه‌لاج له به‌غدا نيشته جێ بوو. سه‌ردانى دوو
سۆفى سه‌ربه‌خۆى كرد كه ئه‌وانيش ئه‌لنوى ئه‌لعه‌جوز(كه
په‌يوه‌ست بوو به وه‌زير و مامۆستاى قه‌ناد بوو) و ميرى توركى
ئه‌بوبه‌كر ئه‌لشبلى كه يه‌كێك له حجابه‌كانى ئه‌لموفقى پێشوو
بوو و په‌يوه‌ندييه‌كى گرنگيشى به قه‌سره‌وه هه‌بوو، بووه
براده‌رێكى ئه‌زيزى حه‌لاج . ئينجا حه‌لاج له رێى ده‌رياوه
له‌گه‌ڵ نێردراوێكى موعه‌زه‌د رووى كرده هيندستان.
له نێوان ساڵانى (284-289 كۆچى) كاروانى دووه‌مى ته‌بشيرييه
گه‌وره‌كه‌ى بوو،ئامانجيشى هيدايه‌تى كافره‌كان بوو له توركه‌كان.
چونكه هيدايه‌تى توركه‌كان يه‌كێك له مه‌رجه‌كانى هاتنى سعات بوو
له كۆتايى زه‌ماندا. بۆيه له ۆژئاواى هيندستان په‌رِييه‌وه(
هه‌رێمه‌كانى مه‌نسوره و مولتان كه ئيسماعيلييه‌كان له
كشميره‌وه رووچووبوونه ناوى) ئينجا له رێى خوراسانه‌وه (به‌لخ
و تاڵه‌قان) به‌ره‌و پشت رووبار سه‌ركه‌وت پێش ئه‌وه‌ى بگاته
توركستان(ئه‌سفيجاب و بلاسگۆن) و ماسين (=كوشو/نزيك تورفان)
پايته‌ختى توركه ئه‌ويگۆرييه مانه‌وييه‌كان) بۆ ئه‌وه‌ى بگاته
ئه‌و ناوچانه كاروانێكى له براده‌ره دياره‌كانى ته‌ستور له‌گه‌ڵ
بوون. كه په‌رِۆوپيتاڵى نايابى عێراقييان پێ‌بوو و كاغه‌زى
چينشيشان له‌گه‌ڵ خۆيان هينايه‌وه. له ژێر چاودێرى ميره
سامانييه‌كان كه هانى موبه‌شره‌كانيان ده‌دا له ئه‌هلى جيهاددا.
له‌وێش له رێى وه‌رگێرِه‌كانه‌وه وه‌عزى ده‌دا.
حه‌لاج له ريێ خوراسانه‌وه ( كه هه‌ڵبه‌ت به نه‌يشاپوره‌وه
تێپه‌رِيوه)و چاوى به مير ئه‌خ سه‌علوك والى ره‌ى سامانى
كه‌وتووه. به نه‌هاوه‌ند تێپه‌رِيووه و (نه‌ورۆزى له‌وێ له 288
كۆچى )ديووه.
ئينجا ده‌گه‌رِێته‌وه به‌غدا و شه‌عبيه‌تى زۆر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش
وا له محه‌مه‌د بن داود ده‌كات (گه‌وره فه‌قيهى زاهير و
تيۆره‌دانه‌رى خۆشه‌ويستى پاكى هاوره‌گه‌زى) وێنه‌ى حه‌لاج له لاى
خه‌ليفه موعه‌زه‌د ناشيرين بكات.به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه
فه‌قيهى شافعى ئيبن سه‌ريج موناقه‌شه‌ى ده‌كات به‌وه‌ى سرووشى سۆفى
ناكه‌وێته بن ته‌شريعه‌كانى قانون.
له ساڵى (290-291 كۆچى) بۆ جارى سێيه‌م حه‌ج و عه‌مره بۆ ماوه‌ى
دوو ساڵ ده‌كاته‌وه.به وتاربێژييه‌كى له عه‌ره‌فات كۆتايى
پێدێنێت كه وه‌ك كۆتايى ته‌نگژه روحييه‌كه‌ى بۆ دواجار دياره.
رامان كردنى به‌رده‌وام له قورئان و پێگيرييه‌كى توند به فه‌رزه
دينييه‌كان و زوهدى دڵ. هه‌موويان پێكه‌وه ئاماژه‌ى گيانى
موقه‌ده‌سيان له خودى حه‌لاجدا داهێنا. له شێوه‌ى ده‌نگێكى باتنى
كه وايكرد گيانى تێكه‌ڵاوى حه‌زره‌تى ئيلاهى ببێت له دايلۆگێكى
شه‌تحيدا.كه ده‌توانێ سڵاو له خودا بكات له رێى به‌ده‌نگهاتندا
له حه‌جدا. به هه‌موو هه‌قيقه‌تى ئه‌و به‌ده‌نگهاتنه‌دا،
ئه‌وه‌تا روحى خودا به‌ده‌نگييه‌وه دێ له‌سه‌ر لێوه‌كانيدا.و
ده‌يكاته شايه‌دێكى ئێستاى عه‌شقى ئه‌زه‌لى.
له ساڵى (292كۆچى) حه‌لاج مه‌كه بۆ ئه‌به‌د به‌جێدێڵێ و خاترى
خۆى له مه‌دينه ده‌خوازێت و ئينجا قودس، ده‌گه‌رِێته‌وه به‌غدا،
له ته‌ستوريه خانووێك چێده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌عبه‌يه‌كى بچووك، كه
دواتر (ئه‌بو به‌كر ئه‌لمازه‌رائى له 303 كۆچى لاسايى
ده‌كاته‌وه) له قاهيره. هه‌روه‌ك چۆن (ئه‌لموعته‌سه‌م) له
سامه‌رِا كه‌عبه‌يه‌ك بۆ ئه‌فسه‌ره توركه‌كان چێده‌كات، ئه‌مه
پێش ئه‌وه‌ى موعته‌سه‌م دواى ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌رگه‌ى نوبى كه
ده‌رگه‌يه‌كى كۆشكى خيلافه بووه له به‌غدا به پارچه‌يه‌ك له
كه‌عبه ده‌رِازێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نيا (ته‌عريف "واته
وه‌ستان له عه‌ره‌فاتدا ونوێژى قوربان كردن) و جه‌ژنى قوربانى
تێدا بكات و سرووته‌كانى حه‌جكردنى تێدا جێ به‌جێ بكات.
له نێوان ساڵه‌كانى (292-295) حه‌لاج شه‌وان له‌سه‌ر گۆرِى
شه‌هيدانى حه‌نه‌فيه و ئيبن حه‌نبه‌ل نوێژده‌كات و به رۆژيش له
پێش چاوى خه‌ڵكدا له بازارِه‌كان و مزگه‌وته‌كانى به‌غدا وتارى
(حاڵ) ده‌دات و هاوار ده‌كات: ( ئه‌ى خه‌ڵكى موسڵمان ده‌ربازم كه‌ن
له‌ده‌ست خودا!بزانن خودا خوێنى منى بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ كردووه و
بمكوژن،چاكه‌يه‌ك ده‌كه‌ن و منيش ئاسووده ده‌بم!) (موسڵمانه‌كان
شتێكى گرنگتريان نيه له كوشتنى من له دنيادا )زياتريش ده‌ڵێ:
(ئێوه ده‌بنه موجاهيد و منيش شه‌هيد ده‌بم!)كه ده‌شڵێ (مردنم
له‌سه‌ر دينى خاچ ده‌بێت) لێى ده‌پرسن ماناى چييه؟ ده‌ڵێ: (كوشتنى
ئه‌و مه‌لعونه‌يه. ئاماژه بۆ خۆى ده‌كات) به خواش ده‌ڵێت :
(له‌وان ببووره، له من مه‌بووره، وام لێبكه كه تۆ
ده‌ته‌وێت)(17)
ئه‌م وتانه‌ى خه‌ڵكى وروژاند و هه‌روه‌ها نێوه‌نده
رۆشه‌نبيرييه‌كانيشى هه‌ژاند.ماسينيۆن ده‌ڵێ ئه‌مه ته‌نيا
نه‌بووه هاندان بۆ كوشتنى حه‌لاج به‌ڵكو بۆ پاراستنى قانون و
كوشتنى حه‌لاجيش له پێناو به‌ژه‌وه‌ندى گشتى. هه‌وه‌ها بووه هۆى
ئه‌وه‌ى ململانێى نێوان زاهيرييه‌كان(ئيبن داود) و شافعييه‌كان
(ئيبن سه‌ريج) سه‌رهه‌ڵداته‌وه. هه‌روه‌ها واى له زۆر له
باوه‌رِداران كرد كه ده‌عه‌واتى ئه‌وليائه‌كان كاريگه‌رى
كۆمه‌ڵايه‌تييان هه‌يه و له‌و ساته‌شدا حه‌لاج بووه
سه‌ركرده‌يه‌كى ناديارى ئه‌وان، ئه‌سته‌خه‌ريش ده‌ڵێ زۆرێك له
پياوماقوڵان حه‌لاجيان به سه‌ركرده‌يه‌كى سرووش به‌خشى ناديا
ده‌زانى.له خوێنده‌وارانى ده‌وڵه‌ت و كه‌سه نزيكه‌كان و
يارمه‌تيده‌رانى ئيبن عيسا و حه‌مه‌دى ئه‌لقونائى.هه‌ر له‌و
ماوه‌يه‌دا حه‌لاج كۆمه‌ڵێك نامه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ئاڵوگۆرِ
ده‌كات له باره‌ى ئيرشادى روحى. كه ده‌يخاته به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێ
كێشه‌ى سياسى گشتى. هه‌ندێ شت سه‌باره‌ت به سياسه‌ت و ئه‌ركه‌كانى
وه‌زيره‌كان ده‌نووسێ. له كاتێكدا كه له نێوان زاناكانيشدا
گفتۆگۆ هه‌يه له‌سه‌ر ئاره‌زووى خه‌ڵكى له پاكسازى له
ده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا.داواكارى خه‌ڵك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى
حكومه‌تێكى دڵسۆزى ئيسلامى و حكومه‌تێك داداپه‌روه‌ى
بگه‌رِێنێته‌وه بێته سه‌ركار. به‌تايبه‌تى له بوارى
داراييدا.(كه دژى ئيستغلالى گه‌وره جووتياره‌كانى شيعه بێت كه
دژى ده‌سه‌ڵات بوون)هه‌روه‌ها هه‌بوونى خه‌ليفه‌يه‌كى وشيار به
به‌رپرسيارييه‌كانى كه له‌لايه‌ن خوداوه پێى ته‌كليف كراوه و
ئه‌و ئه‌رك و رێوره‌سمانه‌كانى ئوممه‌تى مه‌حه‌مه‌د جێبه‌جێ بكات
كه خوا فرمانى پێداوه له (نوێژ و حه‌ج و جيهاد)كردن‌دا داوكارى
گشتى خه‌ڵك بوو.هيواش هه‌بوو كه حه‌لاج له‌م باره‌يه‌وه ئيجتيهاد
بكات. به‌ڵام حه‌لاج به سه‌ركه‌وتنى كاتى رازى نابێت و هه‌ستيشى
كرد هه‌م دوژمنه‌كانى و هه‌م براده‌ره‌كانى ئازادييه‌كه‌ى زه‌وت
ده‌كه‌ن بۆيه به هيوابوو بگه‌رِێته‌وه وڵاتى دايكى خۆى.وه‌ك
ئه‌سته‌خرِى باسى ده‌كات.
له ساڵى (296 كۆچى) موئامه‌ره‌ى هزرمه‌نده چاكسازيخوازه‌كانى
سونييه‌كان ده‌ته‌قێته‌وه.بۆ يه‌ك رۆژ ئيبن موعته‌ز ده‌كرێته
خه‌ليفه(حه‌نبه‌لييه‌كى به‌ربه‌هارى) موئامه‌ره‌كه شكست ده‌هێنێ
چونكه ناتوانن پشتگيرى دارايى له سه‌رِافه‌كانى ده‌وڵه‌تى
يه‌هودى وه‌رگرن كه له گه‌ڵ حزبى شيعييه‌كاندا ده‌ستيان هه‌بوو.
خه‌ليفه‌ى گه‌نج موقته‌ده‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه.له‌گه‌ڵ
وه‌زيرێكى نوێ كه ئين فوراتى شيعييه.وه‌زير سانسۆر ده‌خاته سه‌ر
حه‌لاج.
له ساڵانى (297-298) ئيبن ئه‌لفورات شكست به پرۆژه‌ى
وه‌زاره‌تێكى نوێى سونى (له خواترس) ده‌هێنێ و سوله‌يمان بن حوسێن
بن مه‌خله‌د ده‌گرێت. و پۆليسيش ده‌كه‌وێته راوه‌دوونانى گه‌وره
ياوه‌رانى حه‌لاج . حه‌لاج له‌گه‌ڵ كه‌رنبائى هه‌ڵدێن و له سوس
له ئه‌هواز خۆيان ده‌شارنه‌وه.بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لێك وه‌ربگن و
بگه‌نه به‌يزا.سوس شارێكى حه‌نبه‌لى بوون و ميره‌كه‌شى ئه‌لاسبى
چاوى لێ پۆشيبوون.
ساڵانى (299-301) راوه‌دوونانى حه‌لاج له لايه‌ن پۆليسه‌وه زياتر
بوو هه‌روه‌ها حامد كه يه‌كێك بوو له گه‌وره جوتيارانى واست
نه‌يارانى حه‌لاج. يه‌كێك بوو له‌و هاورِێيانه‌ى ته‌مويلى كۆشكييان
ده‌كرد مانگانه دووبه‌شى مووچه‌ى تيرهاوێژه‌كانى سه‌ر ديوارى
به‌غداى ده‌دا. حامد سونى بوو به‌ڵام زاواكه‌ى شيعييه‌كى توندرِه‌و
بوو، له (دێرێ) له ئه‌هواز راوه‌دووى حه‌لاجيان نا وه‌ك
چالاكڤانێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و پايه‌به‌رز و هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌سێك
كه شه‌يتان كۆنترِۆڵى كردووه.رێكه‌وتێك وا ده‌كات حه‌لاج
بگيرێت.حامديش واده‌كات ته‌سليم به‌و بكرێت.
ساڵى (301 كۆچى) كاتێك كه حه‌لاج هێنرايه به‌غدا بزاڤێكى سياسى
رووده‌دات، ده‌سه‌ڵات ده‌گوێزرێته‌وه ده‌ست وه‌زيرێكى نوێ كه
ئيبن عيسا قونائى. يه‌كێك له وه‌زيره‌كانى (حه‌مه‌د قونائى) بوو
كه به ئاشكرا حه‌لاجى بوو.توانى به شێوه‌يه‌كى كاتى
مه‌سه‌له‌كه رابگرێت. هه‌روه‌ها به فه‌تواى ئيبن سه‌ريجيش رێ له
گه‌وره‌ى قازيان گيرا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى مه‌سه‌له‌كه بكات.ئيبن
عيسا و حه‌مه‌د قونائى و دايكى خه‌ليفه‌ش توانيان مه‌سه‌له‌كه له
ده‌ست قازى بێننه ده‌ر. قوتابيانى حه‌لاج به‌ربوون. نه‌يارانى
حه‌لاج ته‌نيا توانيان داواى ئه‌وه بكه‌ن سێ رۆژ له ژێر ستوونى
ته‌شهير نيشان بدرێت له ژێر ده‌سته‌واژه‌يه‌كى برينداركه‌ر
(نۆكه‌رێكى قه‌رمه‌تييه‌كان). به هه‌نجه‌تى ئه‌وه‌ى حه‌لاجه
يه‌كێكه له داعييه قه‌رمه‌تييه‌كان.(كه ئه‌مه‌ش پێشنيارى
سه‌رۆكى پۆليس ،موئنس ئه‌لفه‌حل ، بوو، له رقى وه‌زير)
له نێوان ساڵه‌كانى(301-308) حه‌لاج بۆ ماوه‌ى نزيكه‌ى نۆ ساڵ له
كۆشك ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، له ژێر ئاگرى يار و نه‌يارانى. له ساڵى
(303كۆچى) توانى خه‌ليفه و دايكى خه‌ليفه له تايه‌كى گرانيان
چاك بكاته‌وه.هه‌روه‌ها له (305كۆچى) توتييه‌كى مردووى مير رازى
چاك ده‌كاته‌وه.له‌سه‌ر ئه‌م چيرۆكه (ئه‌لئه‌وراجى) براده‌رى
(ته‌به‌رِى) نامه‌يه‌ك له‌سه‌ر جادووگه‌ريى حه‌لاج ده‌نووسێت.
له ساڵانى (304-306 كۆچى) وه‌زاه‌تى ئيبن فوراتى دووه‌م ناوێرێت
ده‌ست له حه‌لاج بدات، چونكه بۆ ئه‌مه پێويستى به
رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى ئوم مو‌سا و ئه‌لحوسێن بن حه‌مدان بوو.كه
پشتگيرى حه‌لاجيان ده‌كرد.بۆيه حه‌لاج توانى نووسراوه
كۆتاييه‌كانى له زيندان دا بنووسێت.
نووسراوى ( گاسين الازل) يه‌كێكه له‌و نووسراوانه‌ى ئيبن عه‌تا
ده‌بازى كردوون له ساڵى (309 كۆچى) كه تێيدا حه‌لاج رانانێكى
ديرۆكى بۆ ده‌سپێكى خه‌ليقه ده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و
شتانه‌ى شيعه گنوسييه‌كان پێش ئه‌و نووسيبوويان، حه‌لاج ده‌ڵێ دوو
زينده‌وه‌ر بۆى نووسرابوو شايه‌دى له‌سه‌ر (العجز- نه‌توانينى)د‌رك
كردنى وه‌حدانييه‌تى خوا بده‌ن. يه‌كين ئيبليس بوو له پێش
فريشته‌كانى ئاسمان، دووه‌ميان مه‌حه‌مه‌د له پێش مرۆڤ له
زه‌ويدا. هه‌ردووكيان له ناوه‌رِاستى رێگادا وه‌ستان، بۆ
پێشێلكردنى ئه‌و شه‌هاده‌يه‌ى له بيرۆكه‌ى (الالوهيه المنيعه
البسيگه-خواگه‌ريى نه‌بينراوى ساده)كه خوا ده‌خاته پشت
په‌رده‌وه. ئبليس له ميساقدا(عهد) نه‌يويست له‌و بيرۆكه‌يه خۆش
بێت،بيرۆكه‌ى نواندنى خودا له شێوه‌ى ئاده‌مدا.واته بيرۆكه‌ى
ئه‌وه قبوڵ بكات كه ده‌كرێ خودا شێوه‌يه‌كى مادى له ئاده‌م
وه‌ربگرێت. مه‌حه‌مه‌ديش جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌كرد له ميعراجدا
رووبچێته ناو ئاگرى پيرۆزى فه‌ناكه‌رى خودايى.
حه‌لاج كه‌مه‌حه‌مه‌د به بير‌ى خۆى ده‌ينوێنێ هانى ده‌دا بۆ
ئه‌وه‌ى پێشكه‌وێت و بچێته ناو ئاگرى ئيرِاده‌ى خودايى تا تێيدا
فه‌نا ده‌بێت.وه‌ك چۆن په‌پووله‌ى پيرۆز ده‌سووتێت.و خۆى له
بابه‌ته‌كه‌ى خۆى (كه خودايه) فه‌نا بكات. محه‌مه‌د گه‌رِايه‌وه
و سرووته‌كانى حه‌جى دامه‌زراند. و بۆ ته‌واوكردنى ئيسلاميش
قيبله‌ى له قود گه‌رِانده‌وه و حه‌جى خسته ناو عومه‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌حه‌مه‌د وه‌حده‌تى خودايى دۆزييه‌وه و به په‌رده‌پۆشى
هێشتييه‌وه،به ديوارى شه‌ريعه‌تى مانع له هه‌موو لايه‌كه‌وه
ديواربه‌ندى كرد.ئه‌وه ته‌نيا وه‌خته‌كييه و تا رۆژێك دێت كه
نوێژ و سه‌ڵه‌واتى ئه‌ولياكان و قوربانيدانيان له شوێنه‌كانييان
به شێوه‌يه‌كى فريشته‌ييانه ده‌رباز ده‌بێت و بوێرانه ده‌چنه
ناو ململانێيه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌حماندا تا له كۆتاييدا ئيسلام به
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ته‌واوى مرۆڤايه‌تى كۆتايى دێت كه له
گوناهه‌كانى خۆش بووه.ئبليسيش به‌و وه‌ستانه‌ى له‌سه‌ره‌وه
باسمان كرد گوناهه‌كانى خه‌ڵكى ده‌ووژێنێ، مه‌حه‌مه‌ديش به
وه‌ستانه‌كه‌ى سعاتى حسابى دواخست كه ئه‌مه په‌يامى بوو و
ده‌بوايه رايگه‌ياندبايه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا يه‌كه‌ميان واته
شه‌يتان،به نه‌فره‌تى خۆى كه له‌ده‌ستى ده‌ربازنابين،هانمان
ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌جاوزى ئه‌و كۆسپانه بكه‌ين، كۆسپه‌كانى
گه‌وره‌ترين كه‌وتنه‌خوار.تا عه‌شق ببينينه‌وه،دووه‌ميشيان واته
مه‌حه‌مه‌د به تاخيركردنى كات يان سعات، حسابى ئه‌وه‌ى كردووه
له زه‌مه‌نێكدا ئه‌و ئه‌وليايانه دروست ببن كه چاوه‌رِێ ده‌كرێن
ته‌جاوزى ئه‌و سنووره بكه‌ن كه ئه‌و لێى وه‌ستا و پێشى
بكه‌ون.به‌م شێوه‌يه هه‌ردووكيان شه‌يتان و مه‌حه‌مه‌د يه‌ك
ده‌نگن له سرووشتێكى بێگه‌رد له كۆسپه‌يه‌وه دێت كه روحى
خودايى له‌سه‌رى ده‌سورِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵ به
ئه‌وليائه‌كانييه‌وه يان وحه پيرۆزه‌كانييه‌وه بنێت بۆ ئه‌وه‌ى
له خۆشه‌ويستييه‌كى ده‌ره‌وه‌ى سرووشتيدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
واحيدول ئه‌حه‌د ،خوادا، يه‌كبگرن.
له ساڵانى (306-308) بزافێكى سياسى نوێ له به‌غدا دروست بوو.
وه‌زاره‌تێكى سونى ئيئتيلافى دامه‌زرا،كه تيايدا حامد له پاڵ
ئيبن عيسا هاته ناو وه‌زاره‌ته‌كه، ململانێى نێوان ئيبن عيسا و
حامد له ساڵى (308 كۆچى) له سه‌ر سياسه‌تى دارايى
ته‌قييه‌وه،يه‌كه‌مجار ئيبن عيسا توانى دۆكيۆمێنتێكى ئامارى
له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى بودجه‌ى ئيمپراتۆرييه‌ت پێشكه‌ش بكات و
سه‌ربكه‌وێت. به‌ڵام حامد توانى زوو خه‌ليفه ده‌ست غه‌ڵه‌ت بدات
به ته‌خميناته‌كانى سه‌باره‌ت به يه‌ده‌گى گه‌نمى
مۆنۆپۆليزه‌كراو.ئيبن عيسا ويستى زوو وه‌ڵامى بداته‌وه هه‌وڵيدا
بزووتنه‌وه‌يه‌كى ميللى دژى (گرێبه‌ستى برسييه‌تى) به‌رپاببێت و
لێگه‌رِا حه‌نبه‌لييه‌كان بجوڵێنه‌وه.سه‌نديكاى پيشه‌گه‌ره
بچووكه‌كان له به‌غدا و به‌سرا و مه‌كه و موسڵ هێرِشى كۆگانى
گه‌نميان كرد و زيندانه‌كيشييان شكاندن،(حه‌لاج هه‌ڵنايه‌ت). حامد
ده‌چێته واست، به‌ڵام دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى
موئنيس ميرى سوپا، گه‌رِايه‌وه به‌غدا. موئنيس تازه له شه‌رِى
پاراستنى ئيمپراتۆرييه‌ت له مسر له شه‌رِى له‌گه‌ڵ فاتمييه‌كان
گه‌رِابۆوه.بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له عه‌باسييه‌كان له ئێران بكات
دژى ده‌يله‌مييه‌كان كه له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌رێمه‌كانييان به‌ش
به‌ش كردبوون و هاتبوونه ناو ره‌ى، ميرى ده‌يله‌مييه‌كانى
ئه‌شكه‌فه‌رِ كه ناوى (ليلى)بوو دواى نه‌يشاپور ره‌ى كه‌وته
ده‌ست. به هۆى خيانه‌تى ئه‌لوالى ئه‌خ سه‌علوك بوو. يارمه‌تيده‌رى
پێشووى موئنيس،كه به‌رده‌وام له لايه‌ن نه‌سر و ئيبن عيساوه
پارێزراو بوو. حامد بۆ موئنيسى پێشنيار كرد كه ئه‌خ سه‌علوك
له‌ناو ببات. كه ئه‌مه‌ى دوايى ميرێكى سامانى بوو. بۆيه پێويست
بوو سه‌ره‌تا خۆيان له ئه‌لبه‌لعه‌مى بگرن چونكه وه‌زير بوو و
سامانى بوو، يه‌كێك بوو له شافعييه‌كانى ياوه‌رانى حه‌لاج،(ساڵى
309 كۆچى حه‌لاجى نه‌دانه ده‌ست).
له ساڵى (309 كۆچى) سه‌رى له‌يلى په‌رِێنرا و له‌هه‌مان كاتدا كه
ه‌تى كرده‌وه حه‌لاجييه‌كان راده‌ست بكات.
ئه‌م گۆرِانه سسياسيه پێويستى به‌وه بوو له باج سه‌ندندا توند
بن و زيادى بكه‌ن. خه‌ليفه‌ش به‌مه رازى نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر هاتباو
متمانه‌ى به ئيبن عيسا و نه‌سرول قشورى نه‌مابايه.
بۆيه حامد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌دووكيان له‌ناو ببات و ئامانجه‌كانى
بهێنێته دى، برِيارى دا مه‌سه‌له‌ى حه‌لاج (ئيستيئناف)
پێداچوونه‌وه‌ى تێدا بكاته‌وه، له‌مه‌شياندا بۆ هۆى كه‌سێكى
ديكه‌وه كه ئه‌بوبه‌كر بن موجاهيد بوو سه‌ركه‌وتووبوو. كه ئمه‌ى
دوايى شێخێك بوو قسه‌ى وه‌رده‌گيرا و براده‌رى سۆفييه‌كان بوو وه‌ك
سالم و شبلى به‌ڵام نه‌يارى حه‌لاج بوو. بۆيه نه‌يانهێشت ئيبن
عيسا ته‌ماشاى مه‌سه‌له‌ى حه‌لاج بكات، و نه‌يانهێشت نه‌سيش
پاسه‌وانى بكات. مه‌سه‌له‌كه هه‌مووى راده‌ستى حامد كرا.
حه‌نبه‌لييه‌كان ده‌ستييان به خۆنيشاندان كرد دژى حامد، هه‌م دژى
سياسه‌ته داراييه‌كانى و هه‌م بۆ رزگاركردنى حه‌لاج.كه ئه‌مه‌ش
به هاندانى ئيبن عه‌تا بوو كه يه‌كێك بوو له حه‌نبه‌لييه‌كان و
پشتگيرانى حه‌لاج. كاتێكيش ئيبن عيسا و ته‌به‌رِى ره‌تيان كرده‌وه
په‌نا ببه‌نه به‌ر ياخيبوون و فتنه، حه‌نبه‌لييه‌كان لێى
هه‌ڵگه‌رِانه‌وه و هێرِشى سه‌ر ماڵه‌كه‌يان كرد و ئابڵوقه‌يان دا.
حامد له‌و شه‌رِه‌دا سه‌ركه‌وت،توانى ئيبن عه‌تا بداته دادگه و
بيكوژێت. به رێكه‌وتنيش له‌گه‌ڵ قازى ماليكى ئه‌بى عومه‌ر
ئه‌لحه‌مادى كه ناسراوبوو به پانكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى
سه‌رده‌مه‌كه‌ى، حامد زانى رێگه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى شانۆيه‌ك دروست
بكات بۆ ئيدانه‌كردنى حه‌لاج. ئه‌مه‌ش به وروژاندنى مه‌زهه‌بى
حه‌لاج سه‌باره‌ت به حه‌ج كردن و هاوشێوه‌بوونى له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بى
قه‌رمه‌تييه ماريقه‌كان و ئاره‌زوويان بۆ وێرانكردنى كه‌عبه‌ى
مه‌كى. هه‌روه‌ها قازييه‌كى تريش كه حه‌نه‌فى بوو حوسێن ئه‌شتانى
رازى بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناوى بخه‌نه ئه‌م كاره‌وه.
له (19 ژى القعده 309 كۆچى) قازى ئه‌بو عومه‌ر به (حه‌ڵاڵ خوێن)
حوكمى دا، شافعييه‌كان نه‌هاتبونه دانيشتنه‌كه، عه‌بدوڵا بن
مه‌كرِه‌م سه‌رۆكى شايه‌ده‌كان، توانى له دانيشتنه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندى (ئيبن به‌هلول و شه‌وافيعه‌كان) ، ،
ژماره‌يه‌كى زۆر له شايه‌دان كۆبكاته‌وه(هه‌شتاو چوار كه‌س
له‌گه‌ڵ فه‌قيه و خوێنه‌ران) بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر چه‌كى ئيعدامى
حه‌لاج ئيمزا بكه‌ن كه له لايه‌ن ئه‌بو عومه‌ر پێشكه‌ش
كرابوو.به‌م كاره‌ش عه‌بدوڵاى بن موكه‌رِه‌م پۆستى قازى فه‌خرى له
مسر پێده‌ده‌رێت وه‌ك موكافه‌ئه‌يه‌ك.
له (20-21 ژى القعده) دايكى خه‌ليفه و نه‌سر له لاى خه‌ليفه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حوكمه‌كه بگۆرِن.لێره‌دا حامد ئاماژه
به خه‌ليفه ده‌دات كه شۆرِشێكى كه‌مه‌ڵايه‌تى حه‌لاجى
سه‌رهه‌ڵده‌دات،و له‌گه‌ڵ ميرى سوپا موئنيس رێك ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر
له‌ناوبردنى نه‌سر و حه‌لاج و ئه‌خ سه‌علوك.
له (22ژى القعده) له‌كاتى ده‌رچوونييان له ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى
خه‌ليفه كه بۆ هه‌ڤاڵانى له‌سه شه‌رِه‌فى موئنيس و نه‌سر
رێكيخستبوو.موقته‌ده‌ر برِيارى ئيعدامى حه‌لاج ئيمزا
ده‌كات.لێبوردنيش بۆ مير يوسف بن ئه‌بى ئه‌لساج ده‌رده‌كات و
ده‌يكاته والى ره‌ى له جێى ئه‌خ سه‌علوكى له‌كارلادراو.
له (23 ژى القعده)بوقه‌كان لێده‌درێن و رايده‌گه‌يه‌نن كه
وه‌زير ئاماده‌كارى ده‌كا بۆ ئيعدام كردنى حه‌لاج، حه‌لاج اده‌ستى
سه‌رۆكى پۆليس ئيبن عه‌بدولسه‌مه‌د ده‌كه‌ن، پۆليس هه‌موو
ئاماده‌باشييه‌ك وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى كوشتنى حه‌لاج نه‌بێته هۆى
شۆرِش. له ئێواه‌كه‌ى حه‌لاج له زيندانه‌كه‌يدا خۆى هان ده‌دات
بۆ شه‌هيدبوون پێشنيارى ژيانه‌وه‌ى خۆيشى ده‌كات.
له رۆژى 24 دا له به‌رده‌رگه‌ى خوراسان به ئاماده‌بوونى پۆليس و
خه‌ڵكێكى زۆر حه‌لاج ده‌هێنن و هه‌زار قامچى لێدده‌ن ده‌ست و
قاچه‌كانى ده‌برِن و هێشتاش زيندووه و له‌خاچى ده‌ده‌ن. يار و
نه‌يارانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاچدا ، هه‌ندێ له
شۆرِشگێرِه‌كان كۆمه‌ڵێ دوكان ده‌سووتێنن.(سه‌رپه‌رِاندنى) لێدانى
ره‌حمه‌ته‌كه‌ى دوا ده‌خه‌ن بۆ رۆژى دواتر.بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زير
بتوانێت حوكمه‌كه بخوێنێته‌وه.بۆ ئه‌وه‌ى حامد رازى بوونى
ته‌واوى خه‌ليفه وه‌ربگرێت پێى ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر شتێكت به‌سه‌رهات
بمكوژه) زۆ گێرِانه‌وه‌ى سه‌ير له‌و شه‌وه‌دا رووده‌ده‌ن، بۆيه
حامديش بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارى خۆى و خه‌ليفه وه‌لابنێت برِيار
ده‌دات نوێنه‌رانى ئوممه‌ى ئيسلامى . شايه‌ده‌كانى ده‌وى ئيبن
مه‌كرِه‌م به ده‌نگى به‌رز هاوار بكه‌ن: (بيكوژه، كوشتنى
چاكه‌يه بۆ موسڵمانان و خوێنى له ملمان) سه‌رى ده‌په‌رِێنن.
نه‌وت به له‌شى داده‌كه‌ن و ده‌يسووتێنن. مشكييه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرن
و ده‌يهاوێنه دجله‌وه.
خوێندنه‌وه‌ى حه‌لاج
حه‌لاج وه‌ك سۆفى و وه‌ك نووسه‌ر
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ حه‌لاج بخوێنينه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت دوو
وێنه‌ى حه‌لاج لێك جياكه‌ينه‌وه، يه‌كه‌ميان حه‌لاجى سۆفييه و
دووه‌ميشيان حه‌لاجى شاعير و نووسه‌ره.
له وێنه‌ى يه‌كه‌مدا، سۆفيبوونى حه‌لاج ده‌بێته هه‌بوون و
نووسه‌رييه‌كه‌ى ده‌بێته ماهييه‌ت، له دووه‌ميشياندا به
پێچه‌وانه‌وه، نووسه‌رييه‌كه‌ى ده‌بێته هه‌بوون و ماهييه‌ته‌كه‌ى
سۆفى.
له هه‌ردوو وێنه‌كه‌شدا، ئێمه پێويستيمان به هه‌بوون و
ماهييه‌تى هه‌يه، واته هه‌م به‌رهه‌مه‌كانى و هه‌م سۆفى بوونى و
ژيان و مردنى.
ره‌نگيشه ئێمه نه‌توانين هه‌بوونى حه‌لاج و به‌رهه‌مه‌كانى لێك
جيا بكه‌ينه‌وه، چونكه حه‌لاج و سۆفيبوون و نووسين و هزر و
هه‌بوونى خۆى وه‌ها ئاوێته‌ى يه‌ك ده‌بن كه ده‌رفه‌تێك
نامێنێته‌وه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ژيان و هه‌بوون و مردن و
نووسينه‌كانى لێك جيابكه‌ينه‌وه.
دياره ئه‌و پرسياره (نووسينه‌كانى هه‌ر نووسه‌رێك يان
فه‌يله‌سوفێك سه‌رچاوه‌كه‌ى چه‌ند هه‌بوونى نووسه‌ر يان
فه‌يله‌سوفه و چه‌نديش سه‌رچاوه‌كه‌ى بيركردنه‌وه‌ى نووسه‌ر يان
فه‌يله‌سوفه؟) بۆ زۆرێك له فه‌يله‌سوفان و نووسه‌ران دابمه‌زرێت،
دياريشه ئه‌م پرسياره زۆر جار پێشبه‌ركراوه و ره‌نگيشه له
وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بگه‌ينه ئه‌وه‌ى ببينين هه‌ندێ نووسه‌ر و
فه‌يله‌سوف به‌رهه‌مه‌كانييان په‌يوه‌ندييه‌كى ئه‌وتۆى به
هه‌بوونى ئه‌وانه‌وه نه‌بووبێت و زياتر به‌رى بيركردنه‌وه‌يان
بووبێت.
به‌ڵام بۆ حه‌لاج ئه‌و پرسياره دانامه‌زرێت، چونكه حه‌لاج
هه‌بوونى خۆى ئاوێته‌ى سۆفيگه‌رى ده‌كات و نه‌وه‌ك ته‌نيا به
بيركردنه‌وه ده‌بێته سۆفى يان وه‌ك كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ى سۆفى
بووندا بير له سۆفيگه‌ريى بكاته‌وه. ئه‌و كه ده‌بێته سۆفى بير
له سۆفى بوون ناكاته‌وه، به‌ڵكو سۆفييانه بير ده‌كاته‌وه، به
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و فه‌يله‌سوفانه‌ى بير له فه‌لسه‌فه
ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام فه‌يله‌سوفانه بير ناكه‌نه‌وه، يان ئه‌و
ئه‌ديبانه‌ى بير له ئه‌ده‌ب ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌ديبانه بير
ناكه‌نه‌وه.
دياره جياوازييه‌كى گه‌وره له نێوان ئه‌و دوو جۆره ئه‌ديب و
فه‌يله‌سوفانه هه‌يه كه به دوو شێوه و ناوه‌رِۆكى جياواز
ته‌ماشاى هه‌بوون و بيركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و ته‌واوى
ژيان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كه باسيش له راستى و درۆى نووسه‌ران و فه‌يله‌سوفان
ده‌كرێت و ئه‌و پرسياره دێته گۆرِێ كه (ئايا پێويسته نووسه‌ر
يان فه‌يله‌سوف پێگيرى ئه‌و بيرانه‌ى بكات كه له‌به‌رهه‌مه‌كانيدا
باسيان ده‌كات؟) دياريشه ديسان حه‌لاج به‌سه‌ر ئه‌م پرسياره‌دا
باز ده‌دات و نووسين و فه‌لسه‌فه‌كه‌ى وه‌ها ئاوێته‌ى هه‌بوونى
ده‌بن تا فه‌ناى ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و خۆى به‌رهه‌مه‌كانى ده‌كاته
رێگه‌يه‌ك بۆ فه‌نابوون و له ناوچوونى فيزيكى خۆى.
له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه كه باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئايا
نووسين ئامانجه يان كه‌ره‌سته؟ ئامانج بێت به‌وه‌ى نووسه‌ر له
ده‌ره‌وه‌ى نووسين شتێك نه‌ڵێت و نووسين له پێناو نووسين بێت.
كه‌ره‌سته‌ش به‌و مانايه‌ى نووسين ئامانجێكى سياسى يان
كۆمه‌ڵايه‌تى يان رۆشه‌نبيرى يان فه‌رهه‌نگى يان زمانه‌وانى يان
ئه‌خلاقى يان په‌يامێكى مرۆڤايه‌تى پێ بێت؟
ديسان ره‌نگه حه‌لاج به‌سه‌ر ئه‌م پرسياره‌شدا بفرِێت و ئێمه
نه‌توانين به‌و پێوه‌ره بيخوێنينه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ش ئايا ره‌وايه ئێمه نووسينه‌كانى حه‌لاج به
(گه‌مه‌يه‌كى) ئه‌ده‌بى يان فه‌لسه‌فى يان روحى يان زمانه‌وانى يان
ئه‌خلاقى هتد.. تێبگه‌ين و بيخوێنينه‌وه؟ ره‌نگه حه‌لاج به‌سه‌ر
ئه‌م (گه‌مه‌يه‌ش)دا باز بدات و نه‌توانين له‌و فۆرِمه‌شدا به‌ندى
بكه‌ين.
ئيدى ئێمه چۆن حه‌لاج بخوێنينه‌وه؟ به‌وه‌نده وازبێنين كه
نووسينه‌كانى وه‌ك هاوارى روحى حه‌لاج تێبگه‌ين و راڤه‌ى عيشقى
خوداييانه و خۆشه‌ويستييه بێ وێنه‌كه‌ى بكه‌ين؟ ته‌نيا به‌وه
وازبێنين كه حه‌لاج شه‌هيدى خۆشه‌ويستى خودايه و ته‌نيا له‌و
فۆرِمه‌دا به‌ندى بكه‌ين؟
يان هه‌تا ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ى حه‌لاج له ته‌قينه‌وه‌ى زمانى
سۆفيگه‌رييدا وه‌رگرين و به كاشيفى زمانێكى دا بنيێن كه تا پێش
ئه‌و ئاشكرا نه‌كرابوو؟
ره‌نگه ئێمه لێره‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ هه‌قيقه‌تى رێژه‌يى
بوه‌ستين و بڵێين ده‌كرێت له‌و گۆشه نيگايه‌وه ته‌ماشاى بكرێت
وه‌ك چۆن كراويشه. هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ره‌كان و پرسياره‌كانى
ديكه‌شدا كراوه و ده‌كرێت حه‌لاج بگيرێت و به‌رهه‌مه‌كانيشى له
ناو ميتۆدێكى ره‌خنه‌ييدا به‌ند بكرێن وه‌ك چۆن خۆى له ژيانيدا
چه‌ندين ساڵى له زينداندا برده سه‌ر و دواييش له خاچيان دا.
به‌ڵام من پێموايه هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ حه‌لاج به‌و فۆرِم و
شێوازانه‌وه ناتوانن شتێكى نوێمان سه‌باره‌ت به حه‌لاج پێشكه‌ش
بكه‌ن، ره‌نگه زۆر لايه‌نى هه‌بوون و ئه‌ده‌بى و سۆفيگه‌ريى و
زمانى حه‌لاجمان بۆ روون و پرِشنگدار بكه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه هێشتا
ئه‌وه به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه بگه‌ين كه حه‌لاج ته‌نيا
ئه‌وه‌نده نيه، ته‌نيا ئه‌و فۆتۆيانه نيه كه تا ئێستا
وێنه‌يان گرتووه.
يه‌كێك له ديارترين فۆتۆكانى حه‌لاج ئه‌وه‌يه كه سۆفى يه.
ئه‌ده‌بى سۆفيگه‌ريى له شعر و په‌خشاندا ئه‌ده‌بێكى ده‌وڵه‌مه‌ند
و خاوه‌نى ناوى گه‌وره‌يه، كه دياريشه حه‌لاج يه‌كێكه له
ناوه هه‌ره دياره‌كانى.له سۆفيگه‌ريى دا شعر و په‌خشان به
زمانێكى تايبه‌ت و ره‌مز و بابه‌تى تايبه‌ت و مه‌به‌ستى تايبه‌ت
ئه‌ده‌بێكى تايبه‌ت به‌رهه‌مهاتووه كه ناكرێت وه‌ك ئه‌ده‌بێك له
ده‌ره‌وه‌ى سۆفيگه‌ريى دا بخوێندرێته‌وه.
چونكه تايبه‌ته به سۆفيگه‌ريى. حه‌لاج وه‌ك سۆفييه‌ك و تاكێكى
ئه‌و دونيايه تايبه‌ته و نووسه‌رێكى تايبه‌تى سۆفيگه‌ريى يه،
خاوه‌ن تايبه‌تمه‌ندى خۆيه‌تى، ره‌نگه حه‌لاجيش له رووى شێوه‌دا
وه‌ك زۆربه‌ى سۆفييه‌كان شعرى به (جۆره‌ها قافيه نووسيبێت و زۆر
له بابه‌ت و مه‌به‌سته‌كانى سۆفييانيشى به شعر و په‌خشان
ده‌ربرِيبێت. هه‌ر له خۆشه‌ويستى خودايى و فه‌نابوون له زاتى
ئيلاهيدا و مه‌ديحى پێغه‌مبه‌ر و وه‌سف و زوهد و دوعا و
پارِانه‌وه و ته‌سبيحات و غه‌زه‌لدا).(18)
دياريشه يه‌كێك له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ئه‌ده‌بياتى سۆفيگه‌ريى
دا (شه‌تحات)ه. شه‌تحه يان شه‌تحه‌كانى سۆفييان بايه‌خێكى گرنگى
هه‌يه له ئه‌ده‌بى سۆفيگه‌ريى دا، دياره زۆربه‌ى سۆفييه‌كان
شه‌تحه‌ى تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه و حه‌لاجيش له‌م رووه‌دا
سۆفييه‌كى بێ وێنه‌يه.
ئيدى حه‌لاج له رێى ئه‌و شه‌تحانه‌يدا، به‌هايه‌كى نوێ هه‌م به
سۆفيگه‌ريى و هه‌م به نووسينيش ده‌به‌خشێت. به‌ها
سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى له‌وه‌دايه كه سۆفى ته‌نها ئه‌و كه‌سه
گۆشه‌گير و لاته‌ريك و قه‌له‌نده‌ر و ته‌نيا و خواپه‌رسته نيه،
كه كاريگه‌رى له‌سه‌ر فكر و كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته دينييه‌كان و
دنياييه‌كه‌ان نه‌بێت، سۆفى ته‌نيا خه‌رجه و كنجرێك نيه به بێ
ده‌نگى و به بێ كاريگه‌رى له‌ناو بازارِ و مزگه‌وت و
مه‌جليسه‌كاندا بێت و بچێت و له‌دواى خۆي‌دا تۆزێك نه‌كات،
سۆفيگه‌رى له‌وه ده‌رباز ده‌كات كه ته‌نها په‌يوه‌ندى نێوان
عه‌بد و خودا رێكبێخێت، به‌ڵكو ده‌بێته ده‌نگ و هاوارى هه‌زاران
روحى بێ په‌رواو هه‌ژار و ئه‌زيه‌تبار له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته
دينييه‌كان و سياسييه‌كان و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و رۆشنبيرييه‌كانى
سه‌رده‌مى خۆى.
له‌گه‌ڵ سۆفيبوونى حه‌لاجدا ئيرِاده‌يه‌كى نوێ به سۆفيگه‌رى
ده‌به‌خشرێ، ئيرِاده‌يه‌ك كه بۆى هه‌يه كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر دنيا دروست بكات، كاريگه‌رييه‌ك كه خوێندنه‌وه‌ى
به‌رهه‌مه‌كانى حه‌لاج له ساتى له‌دايكبوونيدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و
وه‌ك بوركانيش بنكه و تێگه و چه‌مكه‌كان ده‌گۆرِێت و له
دۆخێكه‌وه ده‌يانباته دۆخێكى دى، ئيدى به سۆفيبوونى حه‌لاجيش
ئه‌ده‌بياتى سۆفيگه‌رى ده‌بێته ده‌نگێكى بيستراو و كاريگه‌ر له
ساتى له‌دايك بوونيدا، له يه‌كه‌م هه‌ڵفرِينى وشه‌دا، ئه‌وه نيه
حه‌لاج وه‌ك نيچه و وه‌ك شۆپنهاوه‌ر و وه‌ك ده‌يان فه‌يله‌سوفى
ديكه دواى سه‌د ساڵ له پاش خۆيان ئينجا بخوێندرێنه‌وه،
نووسينه‌كانى حه‌لاج ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ين به ده‌يان
فه‌يله‌سوف و بيرمه‌ندى عه‌ره‌بى و غه‌يره عه‌ره‌بى، ئه‌وه
ده‌بينين يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى له ساتى خۆي‌دا ده‌ته‌قێته‌وه
به رووى هه‌بوون و خودا و ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئيحتيمالى دره‌نگ
خوێندنه‌وه هه‌ڵناگرێت و ده‌بێته به‌شێك له ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى
و سياسى و دينى و رۆشنبيرى و زمانه‌وانى و تاقم و گروپه
جۆراوجۆره‌كانى ئيسلام.
حه‌لاج وه‌ك نووسه‌رێك به شه‌تحه‌كانى كورسييه‌كانى زه‌وى و
ئاسمان ده‌هه‌ژێنێ، بۆيه ناتوانين بيخه‌ينه به‌رامبه‌ر ئه‌و
پرسيارانه‌ى ئێمه ده‌توانين بێ خه‌رجكردنى هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌ك
ئاراسته‌ى رۆشنبيرى كوردى بكه‌ين بۆ نموونه، چونكه ئه‌و
كاريگه‌رييه‌ى حه‌لاج له سه‌رده‌مى خۆي‌دا ده‌يكات، تا ئێستاش له
مێژووى رۆشنبيرى كورديدا شتێكى وا له‌دايك نه‌بووه، مه‌گه‌ر
سوهره‌وه‌ردى لێ ده‌ركه‌ين (به كورد بوونييه‌وه) به‌ڵام ديسان
كاريگه‌رييه‌كه‌ى له جيهانى ئيسلاميدا بووه و له خاكێكى
عه‌ره‌بيدا به ده‌ستى سه‌لاحه‌دينى كورد ده‌كوژرێت. ئيدى ره‌نگه
نموونه زۆربن بۆ ئه‌و بيرمه‌ند و سۆفى و فه‌يه‌له‌سوفانه‌ى
بوونه‌ته ده‌نگى ئيرِاده‌يه‌كى به‌رِه‌ڵا و به‌و ئيرِاده‌يش
له‌كاتى هه‌ڵفرِين و به‌رِه‌ڵابوونياندا توانيويانه دنياى
سه‌رده‌مى خۆيان له ره‌گه‌وه بهه‌ژێنن و دين و دنياش بخه‌نه
له‌رزه‌وه. بۆيه تاكه رێگه‌يه‌ك بۆ وه‌ستان و له باڵ خستنيان و
زيندانيكردنى ئه‌و ئيرِاده‌يه دادگه و زيندان وكوشتن و سووتان و
له‌ناوبردنى فيزيكييان بووه،به‌ڵام ئه‌و ئيرِاده به‌رِه‌ڵايه،
كه هه‌ڵده‌فرِێ، ئيدى نه فه‌قيهه‌كان و نه سياسييه‌كان و
ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات و نه نوێنه‌رانى خودا له‌سه‌ر زه‌وى و نه
قانونى سته‌مكارى ده‌وڵه‌ت و نه ده‌ستووره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و
نه پيرۆزى مزگه‌وته‌كان و نه حه‌ديسه قودسييه‌كانى پێغه‌مبه‌ر و
نه‌هيچ شتێكى ديكه‌ى ئه‌م دنيايه، نه‌يتوانيوه به زه‌برى خۆى
ئه‌و ئيرِاده‌يه بگرێته‌وه. ئيدى ئيرِاده‌ى حه‌لاجيش كه
به‌رِه‌ڵاده‌بێت هه‌موو قه‌فه‌زه‌كانى خه‌ليفه و وه‌زير و فه‌قيه
و حاكم و سۆفييه‌كان ناتوانن بيگرنه‌وه. چونكه ئه‌و ئيرِاده‌يه
ئيرِاده‌يه ئيرِاده‌ى ئلزادى نيه، تا بگه‌وێته بن زه‌بره‌كانى
فوقه، يان زه‌بره‌كانى قانونى ولايه‌ت، يان جه‌بره‌كانى هه‌ر
رێبازێكى دينى و حه‌تمييه‌تى هه‌ر ميتۆدێكى فه‌لسه‌فى و ناديارى
هه‌ر ميتافيزێكێك. ئه‌مه ئيرِاده‌ى به‌رِه‌ڵاى كه‌سانێكه بازويان
داوه به‌سه‌ر سنووره ده‌ستكرده‌كانى زاده‌ى فه‌لسه‌فه و دين و
سياسه‌ت و كۆمه‌ڵگه و رۆشنبيرى و زمان و رێبازه هزرييه‌كان تا
ئه‌و سه‌رده‌مه، بازدانه به‌سه‌ر فكرى ته‌واوى دنيا و
سنووره‌كانى ئه‌و فكره، به‌رِه‌ڵابوونه به ناديارێك كه‌ا ئاگر و
قامچى جه‌لاده‌كان ناتوانن بشارنه‌وه يان رێى لێ‌بگرن.
چه‌كى حه‌لاجيش له‌م شه‌رِه‌دا، له‌م په‌رِينه‌وه‌يه بۆ ناديار و
به‌رِه‌ڵابوونه‌دا يه‌ك شته ، ئه‌ويش روحى خۆيه‌تى، ئيرِاده‌ى
خۆيه‌تى كه له شه‌تحه‌كاندا نيشانى دين و دنياى
ده‌دات.نيشاندانێك دواى تێپه‌رِينى زياتر له هه‌زار ساڵيش
هێشتانه‌كه قامچى و ئاگر نه‌يانتوانيوه بيشارنه‌وه يان بێده‌نگى
بكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ى بچينه سه‌ر شه‌تحه‌كانى حه‌لاج با كه‌مێك له‌سه‌ر
شه‌تحه بوه‌ستين.
شه‌تحه.
(ئه‌و ده‌ربرِينه‌يه كه ده‌روون يان نه‌فس هه‌ستى پێ ده‌كات،
كاتێك بۆ يه‌كه‌مجار له حه‌زره‌تى خوداييدا ده‌بێت، د‌رك ده‌كات
كه خودا ئه‌وه و ئه‌ويش ئه‌وه. ده‌گاته يه‌كبوون. كه له
ئه‌نجامى وه‌جدێكى توند خاوه‌نه‌كه‌ى ناتوانێت بيشارێته‌وه.ده‌ست
ده‌كات به باسكردنى له‌سه‌ر زمانيدا. له‌ويادا ئه‌م شووناسه
جه‌وهه‌رييه ده‌دۆزێته‌وه كه وه‌ستاوه له نێوان عه‌بدى
گه‌يشتوو و مه‌عبودى گه‌يه‌نراو به‌و.به زمانى هه‌ق قسه ده‌كات.
چونكه ئه‌و و هه‌ق ده‌بنه يه‌ك شت. لێره‌شدا گووتار ده‌گۆرِێته
سه‌ر زمانى قسه‌كه‌ر كه پێشتر له حاڵى موناجات دا به شێوه‌ى
موخاتب قسه‌ى ده‌كرد و له حاڵى زكريشدا به شێوازى غايب. به‌ڵام
ئايا كێ موخاتيبه و كێ موخاته‌به، واته كێ قسه ده‌كات و كێش
قسه‌ى بۆ ده‌كرێ. راستتر ئه‌وه‌يه هه‌دووكيان ببنه يه‌ك. بۆيه
لێره‌دا ئه‌ويديكه‌يه‌ك نيه گوتارى ئاراسته بكرێت. ئه‌مه‌ش
بنه‌چه‌ى ته‌حريم كردنى قسه‌كردنه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له
ده‌رووندا رووده‌دات له‌و حاڵه‌دا. ئه‌وه‌ى له‌و حاڵه‌ته په‌نهانى
ده‌روون ئاشكرا بكات شه‌تحه ده‌ه‌دات.)(19)
واته شه‌تحه قسه‌كردنى ده‌روونه له حاڵه‌تى وه‌جددا. كه
ده‌روونى سۆفى هه‌ست ده‌كات له‌گه‌ڵ خوادا بۆته يه‌ك واته
(يه‌كبوون) دروست بووه، دياره ته‌حريم كردنى دوان و ئاشكراكردنى
حاڵى نه‌فس له‌م (يه‌كبوونه‌دا) مه‌ترسيداره، نه‌وه‌ك ته‌نيا
قسه‌كردن، واته بابه‌ته‌كه (يه‌كبوون) ى سۆفى و خوا شتێكه
قابيلى قسه‌كردن و ئاشكرا كردن نيه. واته كفركردنه‌كه
راگه‌ياندنى ئه‌و يه‌كبوونه‌يه كه سۆفى ده‌ريده‌برِێت.
دياريشه يه‌كبوون له لاى سۆفييه‌كاندا ته‌نيا يه‌ك جۆر نيه، و
يه‌كبوونيش سه‌ره‌تا له سه‌ر ده‌ستى رابيعه‌ى عه‌ده‌وى و
به‌ستامييه‌وه رێگه‌ى بۆ خۆش ده‌كرێت، (پێش رابيعه‌ى عه‌ده‌وى
قوتابخانه‌ى (حه‌سه‌نى به‌سرى و ئيبراهيمى ئه‌دهه‌م)
سرووشته‌كه‌يان، سرووشتى له خوا ترسان و له‌دۆزه‌خ تۆقاندن بوو.
به‌ڵام قوتابخانه‌ى رابيعه‌ى عه‌ده‌وى و زوننونى ميسرى له‌سه‌ر
خۆشه‌ويستى بنيات نراو حاڵ و مه‌قامه‌كانييان بۆ دارشت و به‌لاى
ئه‌وانه‌وه گه‌ردوون بريتى بوو له سروودێكى بێگه‌رد و برايه‌تى و
چاكه‌ى گشتى ) (20)
له لايه‌كى ديكه‌وه كفربوونى يه‌كبوون له‌گه‌ڵ خوادا
سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌ى گرنگى هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه بينينى
خودا كه موجيزه‌يه‌كه و وێستگه‌يه‌كى گرنگه له موجيزه‌كانى
پێغه‌مبه‌رى ئيسلام مه‌حه‌مه‌د. چونكه بينينى خودا نه‌وه‌ك ته‌نيا
بۆ سۆفييه‌كان به‌ڵكو بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانى ديكه‌ش
هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، (موجيزه‌ى ئيسراو ميعراج، موجيزه‌يه‌كه ئه‌وه
نيشان ده‌دات كه خودا چ رێزێكى له پێغه‌مبه‌ر ناوه و ديتن و
موشاهه‌ده‌ى بۆ پێغه‌مبه‌ر مه‌يسه‌ر كردووه، ديتن و موشاهه‌ده‌ش
بۆ سۆفييه‌كان حه‌ز و حاڵێكى داواكراو بووه) (21) سۆفييه‌كانيش
هه‌ميشه هه‌وڵيان داوه بگه‌نه حاڵێك تا تيايدا بگه‌نه حاڵى
موشاهه‌ده و به دل خوا ببينن. حاڵى موشاهه‌ده پايه‌يه‌كه كه
سۆفى خواى تيادا ده‌بينێت. بۆيه وێستگه‌ى ئيسرا و ميعراج گرنگه
بۆ سۆفى تا تيايدا بگاته حاڵى موشاهه‌ده و خوا به‌ده‌ى بكات.
وێستگه‌يه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى روحى سۆفى به‌سه‌ر هه‌سته‌كانى و حه‌زوو
ئاره‌زووه دنياييه‌كانيدا سه‌ركه‌وێت و باڵا بكات و بگاته به‌دى
كردنى خوا. ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر به موجيزه‌ى ئيسرا و ميعراج
گه‌يشته به‌دى كردنى خوا و موشاهه‌ده. ئه‌وه سۆفييه‌كان به
ميعراجێكى روحييه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه خوا.
كاتێكيش سۆفى ده‌گاته ئه‌و حاڵه . ئه‌وه قسه‌كردنى سۆفى
ده‌بێته فه‌رمووده‌ى قودسى، واته ئه‌و قسانه‌ى له‌لاى خوداوه
له‌سه‌ر زمانى سۆفى ده‌ووترێنه‌وه، وه‌ك دياره (حه‌ديسى قودسى)
ئه‌و فه‌رموودانه‌ن كه خوا له‌سه‌ر زارى پێغه‌مبه‌ر دركاندوونى،
بۆيه كه سۆفيش له‌و حاڵه‌دا قسه ده‌كات، وته‌كانى ده‌بنه
فه‌رمووده‌ى قودسى و قسه‌ى خودا، به‌م شێوه‌يه‌ش سۆفييه‌كان
ده‌گه‌نه پايه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر بڵندتريش نه‌بن!به‌تايبه‌تيش
له شه‌تحه‌كانى (به‌ستامى) ئه‌وه به ئاشكرا دياره كه به‌ستامى
پايه‌ى له پايه‌ى مه‌حه‌مه‌د بڵندتره. به‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر
نه‌يتوانيوه روحى وه‌ك روحى به‌ستامى به بێگه‌ردى باڵا
بكات.به‌ستامى پێى وايه ئاسۆ و سنوورى پێغه‌مبه‌ر حسيه.
به‌مانايه‌كى حسى باسى به‌هه‌شت و ئاگر ده‌كات و دووره له
ته‌جريدى ره‌هاى روح. به‌ڵام سنوور و ئاسۆى به‌ستامى له نوره و
پێغه‌مبه‌ره‌كانيش له ژێره‌وه‌ى ئه‌ون. پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ته‌نيا
داواى لێبووردن له خوا ده‌كه‌ن كه له ملله‌ت و ئوممه‌ى ئه‌وان
خۆش بێت، به‌ڵام شه‌فاعه‌تى به‌ستامى بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه،
چونكه ئه‌وه كارێكى سه‌ير و ئه‌نتيكه نيه؟ مرۆڤه‌كان له
تۆپه‌ڵه قورِێك زياتر نين، ئايا پێى زۆره خودا داواى شه‌فاعه‌تى
تۆپه‌ڵه قورِێكى لێ بكات. دواتريش به‌ستامى كه له
پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌رزتر ده‌بێت ده‌گاته خودابوون، ئه‌و و خودا
ده‌بنه يه‌ك شت. پێشتر خودا ئاوێنه‌ى ئه‌و بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و
ئاوێنه‌ى خودايه.واته له پێشدا ئه‌و به‌دووى خواوه بوو، به‌ڵام
ئێستا خودا به‌دووى ئه‌وه و نموونه‌ى باڵاى خۆى له‌و
ده‌بينێته‌وه.
بۆيه حه‌لاج ده‌ڵێ:(استخراج مالك بما عليك مما سبق لك لتسعى فيه)
واته‌ى ئه‌وه‌يه بۆ عه‌بد حه‌قيقه‌ته خوداييه‌كه‌ى بێته ده‌ر
كه هه‌بووێكى له پێشتره. له‌سه‌رييه‌تى كه به‌دى ده‌كات جارێكى
ديكه بيگێرِێته‌وه. ئه‌مه‌ش به ئه‌داكردنى ئه‌و مافى چاودێرى و
ئه‌ركانه‌ى به‌رامبه‌ر به هه‌ق له ئه‌ستۆى دايه.له‌وێدا ئه‌وه‌ى
بۆ ده‌نووسرێ كه هه‌يبوو،واته له ناسووته‌وه ده‌گۆرِێته سه‌ر
لاهوت. يه‌كبوون له نێوان هه‌ردووكياندا رووده‌دات.يان به
واتايه‌كى دى ناسوت نامێنێت و ته‌نيا لاهوت ده‌مێنێته‌وه، چونكه
ئه‌و له ئه‌سڵدا هه‌بووه. بێ ناسوت لاهوتييه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێ)
(22)
ئامانجى وه‌جد يه‌كبوونه به خودا، يه‌كبوونێكى ته‌واو، واته
عاشق و مه‌عشوق ببنه يه‌ك، له جه‌وهه‌ر و له سرووشت و توانا و
كرداردا.ئاماژه‌دان به يه‌كێك هه‌مان ئاماژه‌يه به ئه‌ويدى.
ئينجا ئاماژه بزر ده‌بێت چونكه ئاماژه‌پێدراو ده‌بێته عه‌ده‌م.
ته‌نيا واحدێكى ئه‌حه‌د ده‌مێنێ كه هه‌مووه له هه‌موودا.
لێره‌دا جياوازى له نێوان يه‌كبوون و حلولدا سه‌رهه‌ڵده‌دات
چونكه يه‌كبوون (بريتييه له به‌دى كردنى يه‌ك وجودى ره‌ها، كه
هه‌موو شته‌كان به هه‌بوونى ئه‌و يه‌كه‌وه هه‌ن و له‌خۆياندا
عه‌ده‌من) (23) به‌ڵام حلول پێويستى به دوو شت هه‌يه، له لاى
حه‌لاج (له‌ناوچوونى ويستى مرۆڤه له‌ناو ويستى خوادا، واتا
نه‌مانى منێتييه.)(24)
به‌كورتى مه‌رجه‌كانى شه‌تح لاى سۆفييه‌كان وه‌ك به‌ده‌وى
ده‌يانژمێرێ ئه‌مانه‌ن:
-
وه‌جدێكى توند.
-
ئه‌زموونه‌كه ئه‌زموونى يه‌كبوون بێت.
-
سۆفى له حاڵه‌تێكى سه‌رخۆشيدا بێت.
-
له ناوه‌وه‌يدا گوێى له ده‌نگێكى خودايى بێت بانگى بكات بۆ
يه‌كبوون.و رۆڵه‌كانييان بگۆرِنه‌وه.
-
ئه‌مه هه‌مووى له حاڵه‌تێكدا رووبدات كه سۆفى له بێ
ئاگاييدا بێت.
دياريشه سه‌ره‌تا شه‌تح ديارده‌يه‌كى سۆفيگه‌رى ئاسايى بووه له
ئيسلام‌دا تا سه‌رده‌مى حه‌لاج. له لاى رابيعه‌ى عه‌ده‌وى و ئيبن
ئه‌دهه‌م شه‌تح وێنه يه‌كه‌مينه‌كانى خۆى وه‌رده‌گرێت،(ره‌نگه
رابيعه يه‌كه‌م كه‌س بووبێت له باخچه‌كانى سۆفيگه‌ريدا.به شعر و
په‌خشان ئاوازه‌كانى خۆشه‌ويستى گووتبن له شعرێكيدا ده‌ڵێ:
احبك حبين،حب الهوى
وحبا لأنك أهل لژاكا
فأما الژي هو حب الهوى
فشغلي بژكرك عمن سواكا
واما الژي أنت اهل له
فكشفك للحجب حتى اتاكا
فلا الحمد في ژا،ولا ژاك لي
ولكن لك الحمد في ژا وژاكا(25)
هه‌روه‌ها (سه‌ورى) له رابيعه ده‌پرسێت هه‌قيقه‌تى ئيمانت چيه؟
ده‌ڵێ: له ترسى ئاگر نه‌مپه‌رستووه،له خۆشه‌ويستى به‌هه‌شتيش نا
تا وه‌ك كرێدارێكى خراپ بم، به‌ڵكو له خۆشه‌ويستى و شه‌وقه‌وه بۆ
ئه‌و، په‌رستم) هه‌روه‌ها ئه‌بوئه‌لقاسم ده‌ڵێ رابيعه له
موناجاتێكى دا ده‌ڵێ: (خوداى من، به ئاگر دڵێك ده‌سووتێنى كه
خۆشيده‌وێى؟)(26)
به‌ڵام (به‌ستامى له‌ساڵى 261 كۆچى به‌رامبه‌ر به 875 زايينى
مردووه) فۆتۆيه‌كى ئاشكرا به شه‌تحه‌كان ده‌به‌خشێت. وه‌ك له
سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێدا شه‌تحه‌كانى به‌ستامى ده‌گاته پله‌ى
ئه‌وه‌ى پايه‌ى له پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌رزتر بێت و روحيشى له‌وان
بێگه‌رد و باڵاتر بێت و دواتريش ده‌گاته يه‌كبوونێكى ته‌واو
له‌گه‌ڵ خوادا.
دواى ئه‌وه‌ى حه‌لاج ده‌ست به شه‌تحه‌كانى ده‌كات، شه‌تحه‌ى
سۆفيگه‌رى ئيسلامى ده‌چێته قۆناغێكى نوێوه. به شێوه‌يه‌ك كه
خوێندنه‌وه‌ى شه‌تحه‌كانى به‌ستاميش هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
(جونه‌يد) كه يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى رقى له حه‌لاج
بۆته‌وه(وه‌ك به‌ده‌وى ده‌ڵێ) و ئينكارى شه‌تحه‌كانى حه‌لاجى
كردووه. حه‌لاجيش به شه‌تحه‌كانى به‌ستامى ئاگادار كردۆته‌وه.
بۆيه‌شه جونه‌يد هه‌ڵساوه به راڤه‌كردنى شه‌تحه‌كانى به‌ستامى و
له پايه‌ى به‌ستامى كه‌م كردۆته‌وه به‌وه‌ى به‌ستامى هه‌رچه‌نده
حالێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه به‌ڵام له حاڵى سه‌ره‌تايى دا
ده‌رنه‌چووه و ده‌ڵێ : وشه‌يه‌كم لێى نه‌بيستووه به‌ڵگه بێت بۆ
ته‌واوبوون و كۆتايى) (27)
هه‌روه‌ها (شبلى) ش دواى كوشتنى حه‌لاج سه‌باره‌ت به به‌ستامى
ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر هاتبا به‌ستامى له زه‌مانى ئێمه بوايه له‌سه‌ر
ده‌ستى هه‌ندێك له منداڵه‌كانى ئێمه ئيسلام ده‌بوو) به‌و
واته‌يه‌ى ئێستا موريده‌كانى ئێمه له به‌ستامى زيره‌كترن و
ئيسلامبوونيشى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان ئاماژه‌يه بۆ كافربوونى
به‌ستامى وه‌ك حه‌لاج. چونكه شبلى له كاتى كوشتنى حه‌لاجيش
ئينكارى رايه‌كانى ده‌كات و نه‌فره‌ت له هه‌ڵوێستى حه‌لاج ده‌كات.
به‌ده‌وى پێى وايه شبلى به دوو قۆناغدا تێپه‌رِيووه، يه‌كه‌ميان
قۆناغى پێش كوشتنى حه‌لاجه و دووه‌ميشيان قۆناغى دواى كوشتنى
حه‌لاجه، چونكه تا پێش كوشتنى حه‌لاج شبلى چه‌ندين شه‌تحه‌ى
هه‌يه كه زۆر له شه‌تحه‌كانى به‌ستامى ده‌چن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ
له شه‌تحه‌كانى دووباره‌كردنه‌وه‌ى شه‌تحه‌كانى به‌ستامين. به‌ڵام
دواى كوشتنى حه‌لاج شبلى ده‌گۆرِێت و هه‌ڵويستيشى زياتر له
تۆبه‌كارێك ده‌چێت.
كوشتنى حه‌لاج به‌و شێوه درِنده‌يه، دياره ئه‌و په‌يامه‌ى له
پشت بووه بۆ سۆفييه‌كان كه هه‌ر سۆفييه‌كه وه‌ك حه‌لاج بدوێت و
قسه بكات و په‌نهانييه‌كان ئاشكرا بكات ئه‌وا چاره‌نووسى له
چاره‌نووسى حه‌لاج باشتر نابێت. واته په‌يوه‌ندييه‌كى نوێ له
نێوان سۆفيگه‌رى و چاره‌نووسى سۆفييه‌كاندا دروست بوو.
دياره تا پێش حه‌لاج زمانى سۆفييه‌كان زمانێكى تايبه‌ت بوو و
ته‌نيا ئه‌و ده‌سته بژاره‌يه تێى ده‌گه‌يشت كه سۆفى بوون، كه
به‌يه‌ك زمان ده‌ياننوسى و له يه‌كترى تێده‌گه‌يشتن، زمانێك بوو
ره‌مزى و گرێيه‌كانيش ته‌نيا به سۆفييه‌كان ده‌كرايه‌وه.
به‌ڵام حه‌لاج هاتوو ئه‌و سرووشته‌ى سۆفيگه‌رى وێران كرد،
نهێنييه‌كانى بۆ خه‌ڵكى دركاندن و وه‌ك به‌ستامى يه‌كبوون و
حلولبوونى راگه‌ياند بێ ئه‌وه‌ى بترسێت.
دياره ده‌رچوون و لادانه‌كانى حه‌لاج لێره‌دا جێگه‌ى باسن كه
سرووشتى حه‌لاج له‌گه‌ڵ سۆفى بوون و زمان و بابه‌ته
تايبه‌تييه‌كانى سۆفيگه‌رى دژ دێته‌وه. دياره سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى
حه‌لاج له جۆرى سۆفيگه‌رى فه‌لسه‌فى يه، كه ئه‌مه‌ش له زۆرێك
له سۆفييه‌كانى دنياى ئيسلامى جيا ده‌كاته‌وه، چونكه وه‌ك
دياره سه‌رچاوه‌ى سۆفيگه‌رى له ئيسلام‌دا له (زوهد)ه‌وه
سه‌رچاوه‌ى گرتووه. كه زوهد يه‌كه‌م قۆناغى سۆفيگه‌رى ئيسلامييه
و له كۆتاييه‌كانى سه‌ده‌ى دووه‌مى كۆچى يه‌وه ده‌ست پێ
ده‌كات.كه له‌و قۆناغه‌دا بيروباوه‌رِه‌كان ئيسلامى بوونه بێ
ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى بيرو باوه‌رِى ديكه‌ى وه‌ك ئێرانى و زه‌رده‌شتى
و هيندى و يۆنانى و فه‌لسه‌فى به‌سه‌ره‌وه بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
حه‌لاجدا ده‌بينين به هۆكارى سه‌فه‌ر و گه‌رِانه‌كانى حه‌لاج بۆ
هيندستان و زۆ شوێنى ديكه و ره‌نگه بنه‌چه ئێرانييه‌كه‌ى
ته‌وژمێكى گنوسيانه‌ى پێ به‌خشى و هه‌روه‌ها راگه‌ياندنى حلول و
دۆزينه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێ به‌هانه له قورئان خۆي‌دا بۆ حلول له زاتى
خوداييدا ره‌هه‌ندێكى فه‌لسه‌فييانه‌يان به سۆفيگه‌رى به‌خشى.
لێره‌دا تێبينى ده‌كه‌ين كه حه‌لاج ده‌بێته خاوه‌ن
فه‌لسه‌فه‌يه‌كى نوێ بۆ سۆفى بوون، كاتێكيش بيرو رايه‌كانى
راده‌گه‌يه‌نێت، گوێ به‌وه نادات، كه جلى سۆفييه‌كان فرِێ بدات و
له‌و ره‌وته باوه له شێوازيشدا ده‌رچێت،ئه‌وه ئاماژه‌يه كه
حه‌لاج گيانێكى ياخى و بێ منه‌تانه‌شى له سۆفى بوون هه‌يه و
ئازادى بيركردنه‌وه‌ى خۆى ناداته ده‌ست بنه‌ما باوه‌كانى
سۆفيگه‌رى. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى
جلى سۆفييان ده‌بێت وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئازادى بيركردنه‌وه‌ى خۆى و
گه‌رِانى به‌رده‌وامى به‌دووى هه‌قيقه‌تى سۆفى بوون و حلول بوون و
به‌خشينى به‌هايه‌كى نوێ به سۆفيگه‌رى. ره‌نگه يه‌كه‌م ده‌رچوون
له رێساكان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌وه‌ى له سه‌رچاوه‌ى
غه‌يره ئيسلام و خوێندنه‌وه‌ى تايبه‌ت و نوێ تريش بۆ ئايه‌ته‌كانى
قورئان و راگه‌ياندنى حلول بوون سه‌ره‌تاى ئه‌و ئيرِاده‌يه بێت بۆ
موماره‌سه‌كردنى خۆى له ناو حه‌لاجدا.
رووكردنه شه‌تحه‌كان و ده‌نگ هه‌ڵبرِينى بێ ترس له پێش يار و
نه‌يارانيدا، ده‌ستكارى كردنى ئاشكراى روكنه‌كانى ئيسلام و دواتريش
ته‌قينه‌وه‌ى به‌ناوبانگترين فه‌رمووده‌كانى (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق)
ئيراده‌ى حه‌لاج بێ هه‌ست كردن به لێپرسينه‌وه، به ترسان، به
سڵه‌مينه‌وه له ده‌سه‌ڵات، له خودا، له عه‌داله‌ت، له دين و
له مرۆڤ و هتد...، هه‌تا له ئيرِاده‌ى خۆيشى ، بانگى گه‌وره‌ى
خۆى راده‌دێرێ و چاوه‌رِێى ئه‌و چاره‌نووسه ده‌كات كه
به‌رِه‌ڵاييه‌كه‌ى بيگه‌ينێتێ.
لێره‌وه ده‌گووترێت ئه‌وه بڵيێن خوێندنه‌وه‌ى حه‌لاج، سه‌ره‌تا
ده‌بێت به‌و شه‌تحانه‌وه تێپه‌رِێت كه ئه‌و له ژيانيدا
رايگه‌ياندوون و هاواره‌كانى روح و ئيرِاده‌ى خۆى بۆ فرِين و
به‌رِه‌ڵابوون پێ ده‌ربرِيوون. شه‌تحه‌كانى حه‌لاج ئه‌و
سه‌رچاوه‌يه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌يه‌كى نوێ به حه‌لاج
ببه‌خشن، دوور له‌وه‌ى نووسه‌رێك يان فه‌يله‌سوفێك يان سۆفييه‌ك
يان كه‌سێكى بێ دين يان ئيمان‌دار بێت، بێ ئه‌و دوو وێنه‌يه بۆ
دۆزينه‌وه‌ى فۆتۆى سێيه‌مى حه‌لاج.
به سۆفى بوونى حه‌لاج و شه‌تحه‌كانى
له سه‌ره‌تاى ئيسلام‌دا سۆفييه‌كان به گۆشه‌گيرى و هه‌ژارى و
خوێندنه‌وه‌ى قورئان. له خودا نزيك ده‌بوونه‌وه. ماسينيۆن
ده‌ڵێ:( سه‌رچاوه‌ى گرتنه‌به‌رى سۆفيگه‌رى شۆرِشى ويژدانه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌زاڵمانه‌ى تووشى خه‌ڵك دێن، نه‌وه‌ك ته‌نيا
ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وانيدى ده‌كرێن به‌ڵكو پێش هه‌موويان ئه‌و
مه‌زاڵمانه‌ى مرۆڤ له خۆيان ده‌كات. ئه‌م شۆرِشه په‌يوه‌ست
ده‌بێت به ئاره‌زووێك بۆ كه‌شفى خودا به‌هه‌ر رێگه‌يه‌ك بێت بۆ
ئه‌وه‌ى دڵ له‌هه‌ر شتێك بێگه‌رد بكاته‌وه) (29)
به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌م ره‌وته كاريگه‌رى نه‌بووه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ڵام زانا و فه‌قيهه‌كان پێيان ناخۆش بووه
كه‌سانێك باسى ويژدان بكه‌ن و به حوكمه باتنييه‌كانى بكه‌ن.
له ئيسلام‌دا (نيه‌ت) بنه‌مايه‌كى گه‌وره‌يه( انما الاعمال
بالنيات) به‌ڵام دياره ئيسلام نه‌يتوانيوه له هه‌موو
سه‌رده‌مه‌كاندا وا له ده‌سه‌ڵاتدارانى خۆى بكات به نيه‌تى
پاكه‌وه كاروباره‌كانى خه‌ڵك هه‌ڵسورِێنن. هه‌رچه‌نده دينى
ئيسلام سزاى بۆ كاره ديار و باتنييه‌كانى مرۆڤ داناوه. بۆيه
سۆفييه‌كان ده‌ڵێن نيه‌ت پێش كار ده‌كه‌وێت و سونه‌تيش به‌رى
فه‌رزه و تاعه‌تيش له عيباده‌ت خێرتره.
خه‌واريجه‌كان يه‌كه‌م گروپى ئيسلامى بوون كه دژى سۆفيگه‌رى بوون.
دواى ئيماميه چونكه پێيان وابوو سۆفيگه‌رى ئاكارى ژيانێكى شاز
له نێوان موسڵماناندا داده‌هێنێ. هه‌روه‌ها وا ده‌كات مرۆڤ بێ
پارِانه‌وه له دوازدى ئيمامه‌كان داواى ره‌زاى خوا بكه‌ن. ئيبن
حه‌نبه‌ل پێى وايه سۆفيگه‌رى بيركردنه‌وه ئاوده‌دات و وا له
كه‌سه‌كانى ده‌كات واز له شێوازه‌كانى عيباده‌ت بێنن، و داواى
خه‌ڵوه‌ت ده‌كه‌ن له گه‌ڵ خوادا و رێ ده‌ده‌ن فه‌رزه‌كان فه‌رامۆش
بكه‌ن. خه‌شيش و ئه‌بو زه‌رعه كه دوو له خوێندكارانى ئيبن
حه‌نبه‌لن پێيان وايه سۆفييه‌كان تايه‌فه‌يه‌كن له
زه‌نديقه(روحانييه‌كان). موعته‌زيله و زاهيرييه‌كان عه‌شق ره‌ت
ده‌كه‌نه‌وه. چونكه له لايه‌نى تيۆريدا له‌سه‌ر بنه‌ماى
وێكچواندن دامه‌زراوه.و له لايه‌نى عه‌مه‌ليش له‌سه‌ر مولامه‌سه
و حلول بناغه ده‌گرێ.فه‌قيهه‌كانى ئه‌هلى سونه‌ش له‌سه‌ر يه‌كيێتى
بوونى ئيبن عه‌ره‌بى زۆر تورِه‌بوون. سۆفيگه‌رى له‌سه‌ره‌تادا
به‌ده‌ورى دوو خاڵ ده‌سورِايه‌وه.يه‌كه‌ميان عيباده‌ت كردن سوود
به نه‌فس ده‌به‌خشێت كه هه‌قيقه‌ته روحييه‌كانه و
حه‌شه‌وييه‌كان ئه‌مه‌يان ره‌ت ده‌كرده‌وه. دووه‌ميشيان زانينى دڵ
مه‌عريفه ده‌رژێنێته نه‌فس كه ئيراده ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى
ئه‌م سوودانه وه‌ربگرێت. موعته‌زيله‌كانيش ئه‌مه‌يان ره‌ت
كرده‌وه و ته‌نيا له رووى تيۆرييه‌وه باوه‌رِيان به مه‌عريفه‌ى
نه‌فس هه‌بوو.
سۆفييه‌كان ده‌ڵێن له زانينى دڵدا هێزێكى بزوێنه‌ر هه‌يه كه
سه‌فه‌ركردن بۆ خودا ديارده‌كات.له‌گه‌ڵ مه‌قام و حاڵه‌كاندا.
سه‌فه‌ركردن بۆ خودا له پێناو ئه‌وه‌يه نه‌فس مه‌عريفه‌ى هه‌ق
جێبه‌جێ بكات و به‌نده‌ش هه‌موو په‌يوه‌ندييه‌كانى جه‌سته
ببرِێت.رێگه‌ش له زمانى ئه‌هلى سونه‌دا بۆ ده‌ربرِينى ئه‌و حاڵه
باڵايه‌يه كه نه‌فس موخاته‌به‌ى خوا ده‌كا و بوونه‌ته يه‌ك.
ئه‌مه حاڵێكه بابه‌تى (شه‌تح) ده‌وروژێنێ.(30)
كه‌واته تێكستى سۆفيگه‌رى به‌تايبه‌تى خاوه‌ن شه‌تحه‌كان وه‌ك
حه‌لاج، خاوه‌ن تێكستێكن كه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى ئاسايى و
زانينێكى ئاسايى و زمانێكى ئاسايى دانه‌مه‌زراوه، رووچوونه ناو
شه‌تحه‌كانى حه‌لاج رووچوونه بۆ ناو سرووتێك كه تيايدا ده‌روون
خۆى ئاراسته‌ى خوا ده‌كات له حاڵێكدا كه له‌گه‌ڵ خوادا بوونه‌ته
يه‌ك. واته قسه كردن له‌سه‌ر شه‌تحه‌كانى حه‌لاج قسه كردنه له
حه‌لاجێك كه سۆفى نيه به‌ڵكو له حاڵى يه‌كبوونه له‌گه‌ڵ
خودادا، واته قسه‌كردنه له‌سه‌ر قسه‌كانى حه‌لاجى خوا.ئه‌مه
جگه له‌وه‌ى كه زمانى سۆفييه‌كان به شێوه‌يه‌كى گشتى زمانێكى
تايبه‌ته بۆ خۆيان و جۆره‌ها نهێنى تێدايه كه نابێت سۆفى
بياندركێنێ. دركاندنى قسه‌كان له‌و حاڵه‌دا كه حه‌لاج ده‌بێته
خودا، شكاندنى قانونه‌كانى سۆفيگه‌ريه. شكاندنى قانونه‌كانى
سۆفيگه‌ريش وه‌ك حه‌لاج ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر نهێنيان به يه‌كێك دا و دركاندى ئه‌وه تا له‌ژيان مابێ
نهێنى ديكه‌ى ناده‌نه ده‌ست
سزاشى ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵخليسكا له‌جێى تێكه‌ڵى
خستيانه ته‌نيايي