پۆرترێتێكی بچووكی
دۆستۆیڤسكی
گه‌وره‌ترین ڕۆماننووسی رووسی
فیۆدۆرمیخائیل دهستۆیفسكییه و به یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی
ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی جیهانی داده‌نرێت ،كه دامه‌زرێنه‌ری بونیادگه‌ریی
ئه‌ده‌بی كلاسیكییه .ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌ره له‌ساڵی 1821 له‌شاری
مۆسكۆ له‌دایكبووه و له‌ساڵی 1881یشدا له سانپترۆسبۆرگدا ده‌مرێت
،له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی نووسین و پرۆژه ئه‌ده‌بیه‌كانی ده‌بێت
دووچاری خوێبه‌ربوونی ناوه‌كیی ده‌بێت و خوێنبه‌رێكی سییه‌كانی
ده‌ته‌قێت و پێنووسه‌كه‌ی له‌په‌نجه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌رێت . ئه‌م پیاوه
جوانه له‌سه‌ر وه‌ختی مه‌رگیشدا له‌ژوانی نووسین و پرۆژه
ئه‌ده‌بیه‌كانیدا بووه .ئاخر ئه‌گه‌ر نووسه‌ر عاشقی نووسین نه‌بوو
،ده‌لوێت خوێنه‌ر گومان له نووسه‌ربوونی بكات ،بۆیه له شاكاره‌كانی
دهستۆیفسكیدا ڕووانگهكانی ده‌ره‌وه و دیمهنهگهله جوانه‌كانی
زووتر به وشه وێنه كردوون .زۆرجار ئه‌مه بۆته وێستگه‌ی
ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانی نووسینی ،له‌ناو حاڵه‌ته‌كانی سایكۆلۆژی
خودگهرایییدا زۆرجار وه‌ها تواوه‌ته‌وه و چۆته ناویه‌وه ،كه
توێژه‌ره‌وان وه‌ها له‌باره‌یه‌وه دواون كه گوایه به‌قه‌د
ده‌روونناسه‌كان شاره‌زایی له سایكۆلۆژیای خودگه‌راییدا هه‌یه و ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕۆمان و نووسینه‌كانیدا
دروستكردووه ، به‌جۆرێك كاری له ناخی خودگه‌رایی كاره‌كته‌ره‌كانی
ناو ڕۆمانه‌كانیدا كردووه كه خوێنه‌ر تووشی جیهانێك ده‌بێت كه
هه‌وره‌كان له‌سه‌ر زه‌وین و ته‌م ومژ وێستگه‌ی ڕێگاكانیانی ون كردووه
و ده‌بێت خوێنه‌ر به‌بێ وه‌ستان هه‌نگاو بنێت تا ده‌گاته وێستگه‌یه‌ك
له وێستگه‌كان .
سیگمۆند فرۆیدی دامه‌زرێنه‌ری
قوتابخانه‌ی شیكه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی ده‌ستۆیفسكی
په‌سند ده‌كات و لاشی وایه به‌هۆی داهێنانه مهزنهكانیهوه
توانیویه‌تی كاریگه‌ریی بخاته سه‌ر ته‌واوی قۆناغ و قوتابخانه
ئه‌ده‌بیه‌كان ،ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێش .هه‌ر چه‌نده
له‌سه‌ره‌تانی ده‌ستپێكردنی نووسین به فیكری لیبڕاڵیه‌تی سیاسیی ئه‌و
سه‌رده‌مه كاریگه‌ربووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه جیا جیای
گه‌نجه‌كان دروستكردووه ،به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و
ده‌خرێته زیندانه‌وه .وه‌لێ من پێم وانییه ئه‌وه به‌ته‌نیا بوو
بێته فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی ڕۆمانه‌كانی ، ئاخر ئه‌و له‌ته‌مه‌نی
منداڵییه‌وه دایك وباوكی له‌ده‌ست ده‌دات و تووشی مه‌ینه‌تی و
ڕه‌شبینی ژیانبوون ده‌بێت ،ئه‌م تووشبوونه‌ش له‌گه‌ڵ زاده‌ی
گه‌وره‌بوونی گه‌وره ده‌بێت و ڕه‌نگده‌داته‌وه له ڕۆمانه‌كانیدا
،ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕه‌شبینییه‌ی دۆستۆیڤسكی به نه‌خۆشی سه‌رع كۆتایی دێت
.
دوو شاكار ، دوو ئه‌ستێره
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دۆخه
دژوارانهشدا شاكاره گه‌وره‌كانی وه‌ك { برایانی كارامازۆف ، تاوان و
سزا }له‌م قۆناخه‌ی ژیانكردنهدا ده‌نووسێت .یه‌كێك له خاسیه‌ت و
مۆڕاڵی نووسه‌ری جواننووس ئه‌وه‌یه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی
نووسیندا بكات و كاریگه‌ریی له‌دوایی خۆیدا به‌جێ بهێڵێت .ئێستاش
به‌شێكی زۆری نووسه‌ر و رۆمانووسانی رووسیا له‌سه‌ر شێواز و فۆڕمه‌كانی
نووسینی ئه‌و داده‌ڕۆن .ئه‌وه‌ته ڕۆماننووسگهلێكی ئه‌وروپیش
رووداوگه‌له ڕاسته‌قینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیان له ڕووی سایكۆلۆژی
و سۆسیۆلۆژییه‌وه له دهستۆیفسكییهوه وه‌رگرتووه .یه‌كێك
له‌شاكاره هه‌ره مه‌زنه‌كانی ئه‌م ڕۆماننووسه ڕۆمانی ( تاوان و سزا
)یه كه شێوازی رۆمانه‌كه تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی به‌ده‌نگه‌كان و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستی به‌سه‌ره‌وه‌یه .ڕاسته‌قینه‌یه‌ك ده‌هێنێته نێو
ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه ،ئه‌مه‌ش بۆته هه‌وێن و ده‌روازه‌ی كۆده
نهێنییه‌كانی شێوازی ڕۆمانی ڕاسته‌قینه له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی
جیهانییه‌وه . ده‌ستۆیفسكی له ڕۆمانی ( برایانی كارامازۆف )یشدا
داهێنانێكی هێنده گه‌وره‌ی له رۆمانی جیهانیدا كردووه و به‌یه‌كێك
له‌و رۆمانانه داده‌نرێت كه له داهێنانه‌كانی له مێژووی
ئه‌ده‌بیاتی جیهانیدا دره‌وشاوه‌یه و بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له
شه‌وانی به‌فر و كڕێوه .
تایبه‌تمه‌ندییه
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نووسینی ڕۆمان له‌لای دۆستۆیڤسكییه‌وه
دیاره ئه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی سه‌خته
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی نووسینی ڕۆمانه‌كانی ڕۆماننووسێكی وه‌ك
دهستۆیفسكییهوه ئێستێكی ڕاڤهگهریی بكه‌ین ، له‌كاتێكدا به‌ده‌یان
كتێب و نامه‌ی دكتۆرای له‌سه‌ر نووسراوه .بۆیه ئه‌سته‌مه له
ڕاڤهگهرییهكی وه‌هادا بتوانین هه‌موو ئه‌و خاڵ و تایبه‌تمه‌ندییانه
بخه‌ینه ڕوو ،وه‌لێ به‌پێی خوێندنه‌وه‌مان و ئه‌وه‌ی په‌ی پێده‌به‌ین
و پێمان شیاوی گوتنه ده‌یخه‌ینه به‌ر باسه .
*
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و
ڕۆماننووسه ئه‌وه‌یه كه رۆمانه‌كانی دیدگایه‌كی سۆفیگه‌ریی
وه‌رده‌گرن .
*
كاره‌كته‌ره‌كان زۆرجار به رۆحیه‌تی
جیا جیاهه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان كاری جیاواز و سه‌ربه‌خۆی دراوه‌ته پاڵ .
*
رووانگه‌ی ده‌روونناسی پانتاییه‌كی
به‌ر فراوانی له ناوه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره جیاوازه‌كاندا دروست كردووه .
*
یاخی بوون له ده‌سه‌ڵاتی پارته
سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له دژی
سه‌ركرده‌كانی تزاریزم و كۆنه‌په‌رستی كه‌نیسه‌كان ،كه ئه‌مه
ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كییه له رۆمانه‌كان دهستۆیفسكییدا .
*
په‌یامی مرۆڤدۆستی له رۆمانه‌كانیدا
هه‌ڵگری ئاڵای شۆڕشی دیموكراسییه‌ته .له‌به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراودا
درێژبوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر باسه كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه .
*
وردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شته‌كانی
ده‌ورووبه‌ر .به دیدگایه‌كی قوڵی فه‌لسه‌فیانه
.
ده‌ستۆیفسكی باخێكه له وشه كه
چه‌ندین ده‌روازه‌ی جوانی هه‌یه ، شه‌وێكه ته‌نیا ئه‌ستێره‌ی داهێنان
و نووسینی جوانی تێدا ده‌دره‌وشێته‌وه .ئه‌گه‌رچی توێژه‌ره‌وانی بواری
ئه‌ده‌بناسی زۆریان له‌باره‌یه‌وه نووسیوه و له كرۆكی رۆمانه‌كانیان
كۆڵیوه‌ته‌وه ،وه‌لێ هه‌میشه رۆمانه‌كانی به‌هۆی هێزی
جوانیناسییه‌وه قۆناغه‌كان ده‌بڕن و رۆژ له‌دوایی رۆژ نوێتر
ده‌بنه‌وه .هه‌ر بۆیه هه‌ڵوه‌سته‌ی ڕاڤهگهریی و قسه‌كردن
له‌باره‌ی رۆماننووسێكی وه‌ك دهستۆیفسكییهوه زۆر زیاتر له‌وه
هه‌ڵده‌گرێت و پێویستی به چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز و گۆشه‌ی پڕفیكری و
دیدگای ڕهههندئامێز هه‌یه ، تا لهدهلاقهیهكی گه‌وره‌تر و
مه‌ودایه‌كی فراوانتر له رۆمانه‌كانی بنۆڕین
.