رِابه‌ر فاريق
بۆ من به‌سه نامه‌ى ئاو بۆ باران به‌رم
به گازێك، به‌فر به‌رمه‌وه سه‌ر تايه‌فه‌ى تامى شه‌راب
له ژێر خه‌ونى ستيانتدا، مه‌مك رِووتم بكاته‌وه.
بۆ من به‌سه،
قاسيدى نێوان دووكه‌ڵى عه‌شق و
ته‌مى پێكه‌نين بم.
ته‌م ده‌كێشم
قابله‌مه‌ى گريانم پرِه له‌ده‌نكه هه‌ڵوژه‌ى پليشاوه
ئاو به شمه‌كى سه‌وزه‌وه
له‌به‌رده‌م له‌ره‌ى فێنكى گومانم هه‌ڵده‌وه‌رێ
هێشتا برينى ئازارێكم بۆ تيمار ناكرێ
ئاخر،
من وابه‌سته‌م به ئاژاوه‌ى خاكيى
به هه‌ڵقوڵينى له ناكاو.
عه‌شق هێنده بيمار نييه هه‌ناره‌كان كاڵكاته‌وه
عه‌شق هێنده بچووك نييه له ساناييمان هه‌ڵكێشێ
عه‌شق هێنده وشه نييه، له چامه‌ى مه‌حزونێك رِاكشێ.
هێواش هێواش خۆمم لێ ده‌رِژێ
له ده‌مى ئاوابووندا
دڵۆپ دڵۆپ پشكووتنت هه‌ڵده‌گرمه‌وه
قاپێك جاجك له به‌رده‌م غوربه‌تيم داده‌نێم
له كۆلاَنى ته‌نياييدا چاو له قه‌ره‌باڵغيى داده‌گرم
به سه‌وزيى،
له نێو ده‌نكێك فستقدا تامى ماچێك ده‌دۆزمه‌وه
هيچم نييه،
جبسێك و كۆڵێك شه‌كه‌تيى باخ نه‌بێ
سيگارێك و كوژانه‌وه‌يه‌ك و ترپه‌يه‌كي رِاگيراو نه‌بێ
رِابردوويه‌ك و داهاتوويه‌ك و گومبوونێك نه‌بێ.
بتوانم، له جه‌نگدا به شمشێر ملى (ئاشتي) ده‌په‌رِێنم
له به‌رده‌مي خوشكمدا، رِووت ده‌بمه‌وه.
ئه‌وه‌نده شپرزه‌م،
ده‌ڵێى خه‌ونى كيسه‌ڵم له قۆزاخه‌ى ماتيى هه‌ڵدێم
خودايه وه‌ها بكه:
به جامێك په‌رجوو، بينى چڵێك شه‌راب ته‌رِ كه‌م
به فوويه‌ك ستيانى (با) بله‌رێنمه‌وه و
به جارێك پێكى ته‌ليسمى وشه هه‌ڵده‌م،
ئاخر، هێشتا لێوى په‌نجه‌يه‌كم بۆ سوور ناكرێ
به ده‌نكێك بارانى خه‌ستي نيگه‌رانيى
هێشتا چاره‌نووسم به قه‌ده‌رى باخچه‌يه‌كه‌وه‌يه،
چۆڵ
هێشتا سيگارى كوژانه‌وه‌م به ئاگرى رِووناكيى بۆ داناگيرسێ
به كوپێك تريفه مه‌ست نابم.
ده‌نكێك ترێ ده‌كه‌مه باليفى خاوكه‌رێ
ته‌مى خورافات له‌سه‌ر شانى په‌لكێك رِێحان ده‌ته‌كێنم
هێشتا پشتم له دڵرِه‌نجانى جۆگه نه‌كردووه‌ته‌وه
هێشتا گومانى ده‌ريا بيماره‌كان به ته‌وێڵمه‌وه ماون.
ترپه‌كانى دڵم ده‌كه‌مه ته‌زبيعى ده‌ستى به‌رائه‌ت
تۆيش،
ئه‌ى تاقانه‌ترين گوناه و
داڵغه‌يه‌ك له به‌ربه‌رييه‌ت
بزانه چۆن بۆ بڵێسه‌كانم ده‌سووتێي.
دووكه‌ڵ له ژێر سێبه‌رى هه‌ناسه‌م رِاده‌كشێ
به ستوونيي وێنه‌ى پاسارييه‌ك ده‌گرم
به ئاسۆيى له‌سه‌ر سنگى هێرۆيه‌كى لاكێشه‌يى داده‌نيشم
كتوپرِ،
له ياده‌وه‌ريى تۆز لێ نيشتووي كۆترى خه‌ياڵ نزيك ده‌بمه‌وه
ئيتر، له هه‌ناسه‌ى تۆدا فێنكيي (با) هه‌ڵده‌كا
ئه‌فسانه‌يه‌ك چاوه‌كاني ده‌ترووكێنێ
له ژێر ته‌رمى پرِ خه‌ڵووزى ئه‌م بارانه...،
ده‌مبينيي، به‌م هه‌موو دوودڵييه‌وه، دڵێكم نييه بۆ تۆ
قه‌ناره‌يه‌كم نييه بۆ رِێكلامى عاتيفه‌كانى منداڵيى؟
دواجار،
له بۆنى پوونگدا هه‌ناسه‌ى رِێحان هه‌ڵده‌كێشم
فێنكييه‌كى ئارام له شووتيى ده‌خوازم
ئێواره‌يه‌ك له‌گه‌ڵ ئاو، جامێك هه‌وا ده‌خۆينه‌وه
تۆيش، سيگار له‌دواى سيگار به ئاگرى دڵم داده‌گيرسێنى
ناڵێي: به كه‌فى شه‌راب رِوومه‌تى تاعوون بشۆ.
ئه‌مشه‌و له ترپه‌كانى دڵى كچێكى عاشق‌دا
ته‌په‌كانى لاقم ده‌شارمه‌وه،
هيچم نييه،
كوپێك شه‌رابى نيانى و
له‌پێك عه‌شقى ئاوريشمى و
چنگێك نوستالژيا نه‌بێ
ئه‌وه‌نده په‌يوه‌ستم به گريانى باران
وه‌خته په‌نجه‌كانى رِووناكي بقرتێنم
وه‌خته گيرفانم پرِ كه‌م له تاريكيي رِۆشن.
نازانم،
بۆ شيعر ته‌واو نابێ
خۆشه‌ويستى ته‌واو نابێ
رِه‌نگه منيش ته‌واو نه‌بم
(عه‌شق ته‌واو)
جه‌سته‌م ته‌واو.