|
ده
لێگه‌ڕێن..
دارا
ئه‌حمه‌د
ده‌سته‌کم
پڕ پڕه
له هوورتکه ئه‌ستێره و
ده‌سته‌کانیتریشم - هه‌ر هه‌موویان -
له‌نێو ئه‌گریجه‌ی
شهنگهبییه ناسک و ته‌ڕوبڕه‌کانی
ئه‌وبه‌ری ده‌روونم و
له بن لق‌وپۆپی
شاتووه چڕ و مێخۆشه‌که‌ی
ئه‌وبه‌ره‌ی ده‌روونم.. حه‌شار دایه،
ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
ده‌ره‌فه‌تم دهن
با هوورتکه ئه‌ستێره‌کان - یه‌ک به یه‌ک
-
ئازاد بکه‌م
ئه‌وجا ئه‌و تاقه ده‌سته‌شم؛
وه‌ک باخهوانهک - پڕ ئه‌زموون -
سه‌ر لۆ ناز و لاروله‌نجه‌ی
سه‌رله‌به‌ری دار و ده‌وه‌نی ده‌روونم
دابنوێنی و
له خزمه‌تیان رابوه‌ستی .. ئۆقره نه‌گری،
ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
ده‌ره‌فه‌تم دهن
با هوورتکه ئه‌ستێره‌کان - یه‌ک به یه‌ک
-
ئازاد بکه‌م
ئه‌وجا ئه‌و تاقه ده‌سته‌شم؛
زه‌رده لیمۆ،
سێوه لاسۆر،
نارنج،
ترنج...
تێکڕای
مێوه پێگهییهکان خڕ کاته‌وه و
له‌نێو ساردخانه‌ی ده‌روونی گه‌رم و پڕ تاوی خۆمیان خا
تا هه‌ر به تورتیی
و تازه‌یی
گیای نه‌مرییان ده‌رخوارد بدا و
گیانی تاتاییان وه‌به‌ر خا،
دهلێگهڕین .. ده‌رفه‌ت بده‌ن
ده لێگه‌ڕێن .. ده لێگه‌ڕێن .. ده‌رفه‌تم دهن ...
١\٧\٢٠١٠ - له‌نده‌ن
Dara@emrro.com
|