به‌له‌مێك
ڕاكشاوه
شاڵاو حه‌بیبه
1
ته‌نه‌كه‌یه‌ك بنێشتی كوردی
ده‌یان دره‌ختی بریندار
گووندێكی دوور
2
هیچ ڕوونادا
ئه‌مڕۆ زهر یا غه‌مگینه
به‌له‌مێك وای ووت
3
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ بده‌نه‌وه
به‌له‌مه‌كان ده‌ڕۆیشتن
به‌له‌مێكی كون، ڕایده‌كرد و ده‌گریا.
4
له‌سه‌ر لمه‌كه
به‌له‌مێك ڕاكشاوه
ماسییه‌كان بانگی ده‌كه‌ن
5
گوێیان لێیه
زه‌ریا بانگییان ده‌كات
ماسییه‌كانی ناو حه‌وز
6
ورده بارانی به‌هاران
كیژۆڵه‌كانی سه‌ر كانی
حه‌یرانێك له‌و نزیكانه
7
گوێره‌كه‌كه، گوریسه‌كه‌ی پچڕاندبوو،
به‌فره‌كه نه‌بووایه..
نه‌مده‌دۆزیه‌وه.
8
په‌پوله‌كه خۆی دا به ده‌سته‌وه،
په‌لكه گیاكان ..
ڕاست ده‌بوونه‌وه و، ده‌گریان.
9
بیر له پێشوازی ..
زه‌وی ده‌كاته‌وه،
گه‌ڵایه‌ك، له هه‌وادا.
10
دایكم ملوانكه‌كه‌ی پچڕا،
ده‌نكێك..
كه‌وته دلی منه‌وه.
