ئاوده‌ستی پۆستمۆدیرنی كوردی
شاڵاو
حه‌بیبه
مرۆی رِۆژاوایی، به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام هه‌بوویه‌كی
بیركه‌ره‌وه‌یه، پیی وایه شتیكی باش و گونجاو نییه ئه‌و پینج–
ده خوله‌كه‌ی ده ئاوده‌ست دا به‌سه‌ری ده‌بات، به فیرِۆی بدات،
بۆیه ده زۆربه‌ی ئاوده‌ستده‌كانی رِۆژاوادا، كتیبخانه‌ی چكۆله
دانراون. ئه‌گه‌ر فیلمی چیرۆكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌به‌ر چاو بگرین،
به شیوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین: ئاوده‌ست ده
سه‌ده‌كانی رِابردوودا، وه‌ك جیی هزرین و چیژوه‌رگرتن،
ئاماده‌كاریی تایبه‌ت و گونجاو و هونه‌ریی بۆ كراوه. كه وابوو:
له‌ویدا گه‌لیك له‌میژه كتیب توانیویتی سنووریكی نوی و
رِووبه‌ریكی فره‌تر، بۆ هزرین و چیژوه‌رگرتن؛ ببرِیت و دابهینی.
ئه‌مه یه‌كیك له هه‌وڵه‌كانی رِۆژاوایه، تا رِوخساری كتیب –
له‌و رِووه‌وه كه زۆرینه پییان وایه هه‌وڵیكه بۆ پركردنه‌وه‌ی
كاته به‌تاڵه‌كان – بۆ "به ئه‌رككردنی كتیبخویندنه‌وه" و "به
كولتووركردنی خویندنه‌وه" بگۆرِیت.
به‌ڵام دۆخی ئاوده‌ستی كوردی، دۆخیكی له بار نییه بۆ
كتیبخویندنه‌وه و هزرین، ته‌نانه‌ت بیر كردنه‌وه‌ش، هۆكاره‌كا
فره‌ن، ده پیش هه‌مووشیانه‌وه: رِووبه‌ری ته‌سكی
ئاوده‌سته‌كانه، كه مرۆ تییاندا دڵته‌نگ ده‌بی؛ ئاراسته‌كانی
بینینیش هیند كه‌من، هه‌ست به جۆریك له نائاسووده‌یی ده‌كه‌ی،
یه‌وه‌ی: كه ناهیڵ/ ناهیڵن فره تییدا وه‌مینیت.
زۆربه‌ی ئاوده‌سته‌كانی ماڵی كوردی، به هۆی نزمیی
بانه‌كانیانه‌وه، ده‌بیت كۆمه‌كۆم ده‌ركه‌ویت و ده حه‌وشه، یان
ده پیش ده‌رگه‌دا، زنجیری پانتۆڵه‌كه‌ت داخه‌یت و قایشه‌كه‌ت توند
كه‌یته‌وه؛ – نازانم ئافره‌ت چیی لی دیت و چی ده‌كات!–. هه‌ر ده
ئاوده‌ستی ماڵان‌دا – بۆ نموونه ئاوده‌ستی ماڵی خۆمان– برِیك جار
ده‌رگه ئامرازیكی بۆ داخستن پیوه نییه و ته‌نیا به‌وه
رِاده‌گه‌ی، به خشپه‌ی نازانم چییش بیت، بڵیی: ئحم! ئحم!
شتیكی تر هه‌یه، كه فره كوشنده و بی مانایه، پیم وایه بۆ
ته‌ندروستیش باش نییه، ئه‌ویش شیوازی دانیشتنمانه له‌سه‌ر
سیفۆنه‌كه دا؛ قاچیك ده‌م لا، قاچه‌كه‌ی تریش ده‌و لا؛ تا
ده‌توانی خۆت له‌سه‌ر سیفۆنه‌كه كۆم بكه‌ره‌وه؛ ئاخر كه‌ی وه‌ها
ده‌توانی كتیب وه‌خوینی؟
له كن كورد عه‌یبه‌یه زۆر ده ئاوده‌ست دا وه‌مینی؛ ماڵه‌وه
به‌رده‌وام پیم ده‌ڵین: هه‌ر كاتیك تۆ ون بووی، ئیتر ده ئاوده‌ست
دا ده‌دۆزرییته‌وه. ده‌به‌ر ئه‌م هۆكارگه‌لانه‌ی سه‌ره‌وه،
پیویسته بگوتری: ئاوده‌ستی كوردی هیشتا نه‌یتوانیوه دۆخیكی له
بار‌مان بۆ كتیبخویندنه‌وه پیشكیش بكات.
"كتیبخویندنه‌وه و هزرین له ئاوده‌ست دا" ئه‌گه‌رچی هیچ ئومیدیكم
به‌وه نییه ئه‌م درووشمه له كن مه بایه‌خی پی بدریت و
هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكری، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا
نه‌چووبم، له ساڵه‌كه‌ی داهاتوودا – به‌و مه‌رجه‌ی له نهۆوه
ئیشی بۆ بكری – له رِووی رِۆشنبیرییه‌وه، پله‌یه‌ك – پله‌ی
كوردی! – ده‌چینه سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر كار بۆ ئه‌زموونكردنی ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه بكه‌ین، چونكوو ئاگه‌دارم لاوگه‌لی كورد، وه‌ختی
فره بۆ تیلیفۆنه گرنگه ئاشقانه‌یی و ده‌ستپه‌رِییه‌كانیان، ده
ئاوده‌ستدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌بوونی كتیبخانه ده ئاوده‌سته‌كاندا، نه‌خته نه‌خته تیلیفۆنی
ده‌ستیی لاوه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ندیك جار بۆ كتیب
خویندنه‌وه ده‌یگۆرِی، چونكوو به‌رده‌وام پیوه‌ندیی تیلیفۆنیی
گرنگیان ده پیش نییه، تا خه‌ریكی بن، به‌ڵام هه‌رده‌م كتیبی گرنگ
هه‌ن، ئه‌گه‌ر ده وی دا داندرین و وه‌یانخوینن:
-
"دڵه‌كه‌م، دا تۆ بوه‌سته با شیعریكت بۆ وه‌خوینم."
رِوخساری كۆمیدی و بی مانای مزگه‌وته‌كانی كوردستان،
ئاوده‌سته‌كانیانه؛ به‌رده‌وام بیست- سی كه‌س ده پیش ئه‌م
ده‌رگایانه‌دا وه‌ستاون، یان قاییشه‌كانیان شل كردووه‌ته‌وه، یان
گریی هونه‌ریی دۆخینه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و سه‌ری دۆخینه‌كانیش
به ده‌ستیانه‌وه‌یه؛ سه‌رئه‌نجام، خۆیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن، یان له
هه‌ووه‌ڵه‌وه پیس ده‌بن... فره‌جار بیستوومه به‌وی نیو
ئاوده‌ستیان گوتووه:
-
"هۆو، دره‌نگه، ئاده‌ی چیت كرد؛ وه‌ره ده‌ره‌وه"
كوردان نایانوی له ئاوده‌ستیش دا به كامی دڵی خۆت گوو بكه‌یت؛ چ
بكات به‌وه‌ی كتیبی تیدا وه‌خوینیته‌وه.
ئاخۆ ده‌كری به ده‌ربرِینی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تینی وه‌ك "بۆ مه هیشتا
زووه"، خۆ له هه‌موو نویخوازی و رِۆشنبیرییه‌ك وه دوور بخه‌ین؟
من تی ناگه‌م له هه‌ندیك كه‌س – كه فره‌شن– بۆچی تی ناگه‌ن له‌م
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌دا "بۆ مه هیشتا زوو بی"؟ بۆ چ شتیك،
دره‌نگه؟ ئه‌ری هیشتا زووه له‌وه تی بگه‌ین: تا چه‌ند
گه‌مژه‌ین؟
بۆ تی گه‌ییشتن له گه‌مژه‌ییی خۆمان، هه‌میشه دره‌نگه،
ئاوده‌ستیش له بارترین جییه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ تییدا برِیار
له‌سه‌ر گه‌مژه‌ییی خۆی بدات؛ – به تایبه‌تیش مرۆی كورد– ده‌یوی
لیی ده‌رچی، یان نا؟ چونكوو له‌ویدا هه‌مووان – ته‌نانه‌ت هه‌ره
گه‌وره و خۆبه‌زلزان و فشه‌فشكاره‌كانیش– ساده ده‌بنه‌وه؛ تۆ
خۆت – ئه‌گه‌ر كه‌سیكی گه‌وره، یان خۆ به گه‌وره‌زانی– بیهینه
پیش چاوت: ئیسته ده ئاوده‌ستی مزگه‌وتی دا دانیشتوویت و شه‌پ
شه‌پ قوونت ده‌شۆی؛ چۆن له خۆت ده‌رِوانیت؟
مرۆ، كه ده‌چیته ئاوده‌سته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌و پیسی و
پۆخڵییانه‌ی هه‌ڵی گرتوون، بۆ ماوه‌یه‌ك لییان داببرِیت، به‌ڵام
به‌ری هاتنه ده‌ره‌وه، پیویسته میشكی له‌و پیسی و پۆخڵییه‌ی كه
له دواجاردا دنیاش پیس ده‌كا، پاك بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه: پیم
وایه گه‌لیك پیویست بیت، كه‌سیك – كه كتیبخانه‌ی هه‌یه– به‌شیكی
كه‌م له كتیبه‌كانی بۆ وی بگویزیته‌وه.
له‌و رِووه‌وه كتیبه چكۆله‌كانی به‌رِۆژ ئاكره‌یی، كتیبگه‌لی به
سوودن، كه ده‌توانین جیی تایبه‌تیان له كتیبخانۆكه‌ی
ئاوده‌سته‌كانیان بۆ دانیین، بۆ نموونه: بۆ خۆم ئه‌گه‌ر
فه‌رامۆشیی، نازناوی مه‌رگه‌م سه‌دوپه‌نجاجار خویندبیته‌وه،
هه‌شتا و قسوری له ئاوده‌ستی ماڵی دا بووه.
برِوام وایه: سه‌ده‌كانی داهاتوو برِی هه‌ره گه‌وره له
برِیاره كاریگه‌ره‌كانی دنیا، له ئاوده‌سته‌كانه‌وه بۆ نیو كۆشك
و دیوه‌خانه‌كان، ده‌چن، چونكوو هاوزه‌مان كه خۆمان – جه‌سته‌مان–
پاك ده‌كه‌ینه‌وه، كتیبه‌كانیش هزرمان پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌و
جۆره‌ی مرۆی داهاتوو جیی برِواتر و كاریگه‌رتر و ئه‌هوه‌نتریشه؛
ئه‌م ئه‌هوه‌نییه بابه‌تیكی برِیك جیاوازه و ئیره جیی نییه.