0
نووسین له
باره‌ی شیعرگه‌لێك، كه هه‌ڵگری ڕوحی سه‌رده‌مه‌كه‌یان نین و ماڵیان
له نێو كۆوه،
بۆ نێو خود گواستووه‌ته‌وه، هاوكات دار و به‌رد و كوچه و شه‌قام و
جه‌نگ و
هه‌راكانی نیشتمانیان له‌بیر كردووه و له كن ئه‌و دار و به‌رد و
كوچه و شه‌قام و
جه‌نگ و هه‌رایانه‌وه گیرساونه‌ته‌وه، كه خودی شاعیر چێی كردوون؛
سه‌خته. شیعر
له‌وه ده‌رچووه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی پێشهاته هه‌نوكه‌ییه‌كان و
غه‌مه ده‌ره‌كی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت. له‌به‌ر ئه‌وه، بۆ په‌یڤین له باره‌ی
شیعره‌وه
پێویستمان به شاره‌زایی له باره‌ی سه‌رده‌می نووسینی شیعره‌كه و
بنووسی
شیعره‌كه‌وه نییه، چونكوو شیعر وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێت دوور
له
سه‌رده‌م و بنووسه‌كه‌ی بخوێندرێته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌شیعری (كه‌سێك له پشت ئه‌م
په‌یڤانه سیگار ده‌كێشێ)، له‌و كۆمه‌ڵه‌شیعرانه‌یه، كه ده‌قه‌كان
پێوه‌ندیی
ده‌ره‌كییان به دنیاوه نه‌ماوه و ته‌واوێك بۆ نێو ڕوحی ئینسان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌م ڕووه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر سه‌رنجمان و له چه‌ند
ڕوویه‌كه‌وه
بۆچوونه‌كانمان به بێ فره‌وێژیی ده‌رده‌بڕین.
1
ئاسایی-
نائاسایی
خوێنه‌ر به چ شیعرێك ده‌ڵێ شیعری باش؟ چ شیعرێك پتر له
یادوه‌ریی خوێنه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و زیاد له جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه
كنی؟ به كامه
پێوه‌ر شیعره‌كان په‌سند ده‌كات، یان ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه؟ بۆ وه‌رامی
ئه‌م
پرسانه، هه‌ركه‌سه و بۆچوونی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش بۆچوونی خۆمان
ده‌خه‌ینه
ڕوو:
خوێنه‌ر پتر شیعرێك په‌سند ده‌كات، كه بتوانێت له ڕێگه‌یه‌وه بۆ
ڕابردووی خۆی بگه‌ڕێته‌وه، یاخود بگاته‌وه به‌و شوێنه‌ی كه پێ
ده‌گوترێت
یادوه‌ریی خود. بێگومان ئه‌و خوێنه‌ره خوێنه‌رێكی ئاسایییه، به گشتی
خوێنه‌ری
مه ئاسایین. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه له شیعره‌وه بۆ یادوه‌ریی خوێنه‌ر،
له ڕێگه‌ی
زمانێكی ئاسایییه‌وه به‌دی دێت. شیعری مه‌ش شیعرگه‌لێكه ئاسایی،
واته هه‌ڵگری
زمانێكی ئاسایییه و یه‌كڕیتمه. "شیعری ئاسایی واته واقیعی ئاسایی."
لێره‌وه‌یه،
له ڕێگه‌ی شیعری ئاسایییه‌وه كه به‌رئه‌نجامی واقیعێكی ئاسایییه،
ته‌رزه
خوێنه‌رێكی ئاسایی دروست ده‌بێت، كه به گشتی ناتوانێت شیعره‌كانی
(ئه‌حمه‌دی
مه‌لا) و (فارووق ڕه‌فیق) هه‌زم بكات، چونكوو شیعری وان هه‌ڵگری
واقیعێكی
نائاسایییه، به زمانێكی نائاسایی نووسراون، خوێنه‌ریش له ڕێگه‌ی
ئه‌م
شیعرانه‌وه ناتوانێت وه‌به‌ر یادوه‌ریی خۆی بكه‌وێت، بۆیه په‌سندیان
ناكات.
كۆمه‌ڵه‌شیعری (كه‌سێك له پشت ئه‌م په‌یڤانه سیگار ده‌كێشێ)یش به
زمانی خوێنه‌ری ئاسایی نه‌نووسراوه، تا خوێنه‌ر له یه‌كه‌م
خوێندنه‌وه‌یدا
وه‌به‌ر یاده‌وه‌ریی خود بكه‌وێت و ده‌قه‌كان په‌سند بكات. به‌ڵام (ئورهان
وه‌لی)ی
شاعیری نێو ڕۆیشتووی تورك، دروست پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه؛ ئه‌و شیعری
له‌و
زمانه‌وه هه‌ڵێنجا، كه خه‌ڵكی پێی ده‌په‌یڤن؛ زمانی ئاسایی، له‌م
ڕووه‌وه بووه
یه‌كێك له جه‌نجاڵترین و گرنگترین شاعیرانی توركیا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خوینه‌ر
له‌و ئاساییخوازییه ده‌ربچێت و خوێنه‌رێكی نائاسایی (مه‌به‌ستم نوخبه
نییه) له
داهاتوودا دروست ببێت، ده‌بێت ده‌سبه‌رداری ئه‌و یه‌كڕیتمیی زمان و
چه‌قبه‌ستووییی
فۆرمه ببین، كه هه‌نوكه له نێو شیعری شاعیرانی مه (به كۆن و
نوێوه) به
سانایی ده‌بینرێت. كۆمه‌ڵه‌شیعری ناوبراو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی،
به‌ڵام
فره‌جددییه، كه هه‌وڵی داوه له‌و ئاسایییه ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش له
ڕێگه‌ی
زمانێكی فره‌ئاراسته و فۆرمگه‌لێكی ناجێگیره‌وه به‌دی هێنراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه،
نه‌خته نه‌خته و به زه‌حمه‌ت خوێنه‌ری خۆی چێ ده‌كات.
2
بێهووده‌یی
له‌م
شیعرانه‌دا بێهووده‌یی واوه‌تر چووه، واته، ته‌نیا ده‌رخه‌ری وه‌ڕزیی
و هیچ
نه‌بوونی ژیان نییه، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆن. به‌ڵكوو یه‌كه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ و
هونه‌رییه، له یه‌كه‌م شیعره‌وه تا دوایین شیعر، له ڕێگه‌ی زمان و
ته‌كنیكه‌وه
ئیشی
تێدا كراوه. هێنده‌ی هاوڕیتمه له‌گه‌ڵ زمان و جۆری ته‌كنیكدا، نیو
هێنده
پێوه‌ست نییه به هه‌ڵچوون و له خۆونبوون و پووچیی ژیانی مرڤه‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی
وه‌ك حاڵه‌تێكی ژیانی مرۆڤ ده‌به‌ر چاو بگیرێ، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی
هونه‌ریی و شیعریی
ده‌به‌ر چاو گیراوه.
"ده‌با
ئیدی خۆ به په‌تی پچڕاوه‌وه هه‌ڵواسین و..."
لا23
خۆكوشتن ده‌كرێ ئه‌وپه‌ڕیی بێهووده‌ییی ژیانی مرۆڤ نیشان بدات، به‌ڵام
له
بێهووده‌یی واوه‌تر بوونی په‌تی پچڕاوه، له دێره‌كه‌دا. لێره‌دا
خۆهه‌ڵواسین به
په‌تی پچڕاوه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی كێشانی وێنه‌ی حاڵه‌تی خۆكوشتن بێت؛
ته‌كنیكه.
چونكوو ئه‌گه‌ر زمان و ته‌كنیك فه‌رامۆش كرابان، ده‌بوو
ڕاسته‌خۆ نووسرابا: ده‌با
خۆمان هه‌ڵواسن. ده‌رخه‌ری بێهووده‌یی له‌م دێره‌دا خودی په‌تی پچڕاوه،
نه‌ك
كرداره‌كه كه خۆهه‌ڵواسینه. جێی سه‌رنجه كه وه‌ڕزیی مرۆ و پووچی
ژیان
كه‌وتوونه‌ته پاش ته‌كنیكه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له ده‌قه‌كه‌دا وه‌ده‌ر
نه‌كه‌وتوون.
"نه‌تزانی
درزبردنی ژیان
درزبردنی شادمانیی نییه"
لا50
شادمانیی مرۆ به چكۆڵه‌ترین قه‌له‌قیی ژیان له نێو ده‌چێت. ترسی له
نێوچوونی به‌رده‌وام غه‌می مرۆیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر درزبردنی ژیان
درزبردنی شادمانیی
نه‌بێت، ده‌بێ مرۆ كه‌وتبێته كوێی بوونه‌وه؟ هاوكات چ پێوه‌ندییه‌ك
ئه‌و و ژیان
پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟ وه‌ختێك، كه ئیدی كاره‌سات و پێشهاته‌كانی
ژیان چ
كاریگه‌ریه‌كیان به سه‌ر مرۆوه نامێنێ و مرۆ ته‌واوێك ده‌چێته‌وه
نێو خۆی، ده‌بێ
بۆچوونی مه بۆ چه‌مكی مرۆ چیی به سه‌ر بێت؟ درزبردنی ژیان له دێری
یه‌كه‌مدا
حاڵه‌ته بێهووده‌ییه‌كه نییه، به‌ڵكوو درزنه‌بردنی شادمانیی له
دێری دووه‌مدا
ده‌بێته ده‌رخه‌ری بێهووده‌یی. ژیان له نێو ده‌چێت و شادمانیی وه‌ك
خۆی
ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی دوو دێره‌كه بده‌ین، ده‌بینین
هه‌تا
ڕه‌تكاره‌وه‌ی پێوه‌ندییشن له نێوان ژیان و شادمانیی دا. لێره‌وه‌یه
كه غه‌م و
هه‌ڵچوون و وه‌ڕزییه‌كانی مرۆ پێوه‌ندییان به ژیانه‌وه نامێنێت و
ده‌چنه‌وه نێو
مرۆ خۆی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غه‌م له مرۆوه بۆ ژیان ئاراسته ده‌كرێ،
نه‌ك به
پێچه‌وانه‌وه. بۆ شادمانییش هه‌روه‌تر. شادمانیی، یان هه‌ر هه‌ست و
حاڵه‌تێكی
دیكه، له‌گه‌ڵ مرۆدا ده‌ژیێ، نه‌ك له‌گه‌ڵ ژیاندا. له نێوچوونیشی
پێًوه‌سته به
مرۆوه، نه‌ك به ژیان و شتی دیكه‌وه. بۆیه ڕووبه‌ڕووی مرۆیه‌ك
ده‌بینه‌وه، نه‌ك
له
ژیانی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌ڵكوو له خودی پرۆسه‌كه‌ش، كه
ژیانه،
دابڕاوه.
3
ده‌ره‌وه-
ناوه‌وه
"-
منیش
خۆم لێ ده‌خوڕم.."
لا101
"-
نووسین نیگه‌رانیم نانووسێته‌وه" لا142
نازانم له كن ئێوه ئه‌و
دوو نموونه‌یه تا چه‌نێك پێوه‌ندیان به یه‌كدییه‌وه هه‌یه؟ خۆ منیش
خوازیاری
شیكردنه‌وه‌یان نیم. به‌ڵكوو ده‌یانكه‌مه بیانوویه‌ك تا له‌و ڕووه‌وه له
كارگه‌ریی ته‌كنه‌لۆژیی و بێزاریی، بۆ سه‌ر نووسین بدوێم. ئاخۆ ئه‌م
دوانه چه‌نێك
له بنیاتنانی نووسیندا كارگه‌رن؟ بڕوام وایه نه ته‌كنه‌لۆژیا و نه
بێزاریی، به
هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به نووسینه‌وه نییه، چونكوو
له
سه‌روه‌ختی نووسیندا هه‌موو شتێك ده‌مرێت، هه‌تا ئه‌وه‌ش كه له
باره‌یه‌وه
ده‌نووسین. وه‌ختێك له‌مه‌ر گوڵێكه‌وه ده‌نووسین، گوڵه‌كه بۆ خۆی
ده‌مرێت، خۆ له
مه‌ڕ ئه‌و گوڵه‌وه نانووسین كه له باخچه‌دا بینیومانه، تا بڵێین
كارگه‌ریی ئه‌و
گوڵه‌مان به سه‌ره‌وه بووه. له‌به‌ر ئه‌وه چێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوڵه
له
خه‌یاڵدا و گۆڕینی فۆرمه‌كه‌ی، كردارێكی هونه‌رییه، نه‌ك كارگه‌رییه‌كی
هه‌ستبزوێن
و شیعرخوڵقێن.
ده‌شێ
بێزاریی ببێته هۆی خه‌فه‌تخواردن و ئه‌سرڕۆكردن، به‌ڵام
نابێ ببێته هۆی نووسین، چونكوو ئه‌وه ئه‌ركی نووسین نییه ببێته
ئه‌رشیڤی
وه‌ڕزییه‌كانی نووسه‌ر. ده‌شێ زۆرینه‌ی شیعره بێ كه‌ڵكه‌كانمان له ساتێكی
بێزاریی
قووڵدا نووسرابن، كه نووسه‌ره‌كانیان له به‌ر بێ هێزیی خۆیان
نه‌یانپرژابێته
سه‌ر
لایه‌نی وه‌گه‌ڕخستنی زمان و ته‌كنیكه‌وه. ئه‌و گوته‌یه‌ش كه ده‌ڵێ:
نووسه‌ره گرنگه‌كانی دنیا بێزاریی گه‌وره‌یان هه‌بووه
و هه‌یه، ڕاسته، به‌ڵام
خۆ نه‌گوتراوه له سه‌روه‌ختی بێزاریی قووڵدا داهێنانیان كردووه. بۆیه
بێزاریش
ده‌بێت بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسێسێكی خه‌یاڵكرد، پاشان بۆ سه‌ر كاغه‌ز
بگوازرێته‌وه.
چونكوو ئه‌گه‌ر بێزاریی توانای هه‌بوایه مرۆ بكاته نووسه‌ری باش،
ده‌بوو نۆ
له‌سه‌ر ده‌ی دنیا نووسه‌ری باش بوایه‌ن.
هۆی
ئه‌وه‌ی له كن من بێزاریی قووڵ
له سه‌روه‌ختی نووسیندا ده‌بێته تێكدانی نووسین؛ غه‌مه شه‌خسیه‌كانن،
به بێ
ئاگایی نووسه‌ر و به ئاگایییه‌وه، به ئه‌نقه‌ست و نائه‌نقه‌ست، تێكه‌ڵ
به
نووسین ده‌بن و دواتریش ده‌بنه هۆی له نێوچوونی هونه‌ر له نووسیندا.
له كاتێكدا
ئه‌م
غه‌مانه موڵكی نووسه‌رن و چ سوودێكیان بۆ خوێنه‌ر نییه، مه‌گه‌ر
ببنه
غه‌مێكی خودیی و ئینسانیی، به‌ڵام له سه‌روه‌ختی بێزارییه‌كی قووڵدا
جگه له
خودێكی شه‌خسیی و غه‌مێكی سنووردار و بێ ڕه‌هه‌ند، چیی دیكه بوونیان
نییه. بۆیه
بێزاری سه‌ره‌تا ده‌بێ دوور له هه‌ڵچوون و غه‌می شه‌خسیی بۆ
كه‌ره‌سه‌یه‌كی
خه‌یاڵكرد بگۆڕدرێ، پاشان به كه‌ڵكی نووسین دێت، به‌ڵام گۆڕینی بێزاریی بۆ
كه‌ره‌سه‌ی هونه‌ریی و خه‌یاڵكرد، له سه‌روه‌ختی خودی بێزاربووندا
به‌دی
نایه‌ت.
4
خوشكه‌كانمان
له
شیعری
كوردیدا شتێك هه‌یه من زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌یبینم. پێویست به
فره‌وێژیی
ناكات، كه مه شیعرگه‌لێكی زۆرمان له باره‌ی دایك و باب و ژن و برا،
هه‌تا
كچانیشه‌وه نووسیوه. به‌ڵام شتێكی گرنگ كه من وه‌ك تابۆ نایبینم و
له ئاستی
نییه‌دا وه‌به‌ر چاو ده‌كه‌وێ؛ نووسینه له باره‌ی خوشكه‌كانمانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت
مه‌به‌ستم له خوشكه‌كانمان ئه‌زموونه شه‌خسییه‌كان نییه، به‌ڵكوو
مه‌به‌ستم
خوشكه وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی شیعری و هونه‌ریی. هه‌تا خودی وشه‌كه‌ش زۆر به
ده‌گمه‌ن
له
نێو شیعره‌كانمان وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێ. نازانم ئه‌مه پێوه‌ندیی به
نه‌زانینه‌وه
هه‌یه، یاخود نووسه‌ران به ئاگایییه‌وه خۆیان لێ نه‌بان ده‌كه‌ن.
ده‌شكرێ ته‌نیا
ڕێكه‌وت بێت، چونكوو نووسه‌رانی مه به ده‌گمه‌ن نه‌بێ شیعر وه‌ك
پرۆسێسێكی
بیرلێكراوه ئه‌زموون ناكه‌ن؛ هێشتا هه‌ر له میحرابی سرووشدان. خۆ
ئه‌گه‌ر به
ئاگایییه‌وه شیعریان نووسیبا و به‌رئه‌نجامی سه‌رسامیی و خوێندنه‌وه
و گه‌ڕانیان
هه‌بووایه، هێشتا زۆر شت ماوه كه هه‌تا به دێریش له باره‌یه‌وه
نه‌په‌یڤیوین.
به‌ڵام من بڕوام به تابۆ نییه. ئه‌وه‌ی هه‌بێت و بشێ ببێته
كه‌ره‌سه‌ی هونه‌ریی،
ده‌بێت بنووسرێت و به شێوه‌ی بیرلێكراوه بۆ نێو نووسین، ئه‌وجا ئه‌و
نووسینه
هه‌ر ژانرێك بێت، بگوێزرێته‌وه... له ڕوویه‌كی تره‌وه نووسه‌ری مه
خۆسانسۆرن،
نه‌ك ئه‌وه‌ی سانسۆریان له‌سه‌ر بێت... وه‌نه‌بێ له‌م كۆمه‌ڵه‌شیعره‌دا
ده‌ست بۆ
ئه‌م بابه‌ته بردرابێ و به ئاگاییه‌كی ته‌واوه‌وه ئیشی تێدا كرابێ،
به‌ڵام له
سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌مدا دوو نموونه‌م بینی، كه كه‌وتنه به‌ر
سه‌رنجم و ناتوانم
لێره‌دا نه‌یاننووسمه‌وه.
"بتوانم
له
به‌رده‌می خوشكمدا ڕووت
ده‌بمه‌وه." لا
"ده‌با
لێره له‌نگه‌ر بگرن
كه‌شتیی ڕووتی خوشكه‌كانم."
لا53
و لا54
5
نه‌خشه‌سازیی
كاغه‌ز
"-
كاغه‌ز ئاو ده‌ده‌م به
پیت."
بڕێك
شیعر هه‌ن، به بینینی جۆری دابه‌شكردنی وشه و دێره‌كان له‌سه‌ر
كاغه‌زدا، ده‌زانین و قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌م شیعرانه گه‌لێك به
وردی ئیشیان
تێدا كراوه و بنووسه‌كه‌ی زانیویه‌تی خه‌ریكی چییه. بۆ نموونه
شیعره‌كانی
(به‌ڕۆژ
ئاكره‌یی) و (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی). من ئه‌و شته ناو ده‌نێم نه‌خشه‌سازیی
كاغه‌ز، كه هاوكات ده‌رخه‌ری فۆرمی شیعره‌كه‌شه. ده‌بێت ئه‌و كاغه‌زه‌ی
كه
له‌به‌ر ده‌ستتدایه، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هونه‌ری له
هه‌مبه‌ر گونجاندنی
فۆرمی
شیعره‌كه‌دا ئیشی تێدا بكرێت. ده‌بێ ئاگه‌داری ئه‌وه بیت دێر له
كوێدا جودا
ده‌كه‌یته‌وه و له كوێدا وشه سه‌ربه‌خۆ داده‌نێیت. چونكوو شیعر
پێویستی به
مه‌ودا هه‌یه له نێوان كۆپله و دێره‌كاندا. ده‌بێت بینین ده‌به‌ر چاو
بگیرێت و
له بڕێك شوێندا به پێی فۆرم، مه‌ودا به دێر و كۆپله‌كان بدرێت، تا
ده‌رفه‌تی
پشوودان و بیركردنه‌وه به خوێنه‌ر ببه‌خشرێت. به‌ڵام له زۆرینه‌ی
شیعره‌كانماندا (ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم هه‌مووی) په‌یژه‌ئاسا دێره‌كان دێنه خوارێ. ئیدی نه فۆڕم
ده‌به‌ر
چاو گیراوه، نه ڕێكخستنی دێر و وشه‌كان، نه ماندووبوونی خوێنه‌ر،
نه ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت به خوێنه‌ر ببه‌خشێرێ، تا هه‌ناسه‌یه‌ك
هه‌ڵبكێشێت و
بهزرێ.
بڕوام
وایه، نه‌خته نه‌خته به هۆی گرنگیدان به نه‌خشه‌سازیی
كاغه‌زه‌وه، ئاسانتر شیعر له ناشیعر جودا ده‌كرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت،
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم
زۆر جودایه له‌گه‌ڵ نیگاره‌شیعر. چونكوو له نیگاره‌شیعردا وشه‌كان
له پێناو
دروستكردنی وێنه‌یه‌كدا، كه به چاو له ڕووی كاغه‌زدا ده‌بینرێ،
ڕێكده‌خرێن.
واته
ئه‌ركی سه‌ره‌كی چێكردنی وێنه‌یه به جێگیركردنی وشه‌كان له سه‌ر
كاغه‌زدا.
به‌ڵام گرنگیدان به نه‌خشه‌سازیی كاغه‌ز، پێوه‌ندیی
به چێكردنی وێنه‌وه نییه،
به‌ڵكوو پێوه‌سته به ڕێكوپێكیی شیعر و مه‌ودابه‌خشین و فۆرمخوازییه‌وه.
له‌م
ڕووه‌وه، ئه‌مه به ته‌واوی له شیعری "ده‌ستم پێیه"دا و به گشتی
له
كتێبه‌كه‌دا ده‌به‌ر چاو گیراوه. كه‌چی له شیعری "وه‌ك لێ بوونه‌وه
له ژیان،
ئاسووده"دا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، به هۆی پڕیی دێره‌كان و
كه‌ڵكه‌بوونیانه‌وه
ماندوو ده‌بین و ئه‌و چێژه‌ی شیعره‌كانی دیكه‌ی لێوه وه‌رناگرین.
6
"تۆ ئافره‌تێكی
له په‌راسووی شوعله
من
پیاوێكم له په‌راوێزی عه‌شق"
له
خۆوه
كه
ئه‌م نێونیشانه‌م خوێنده‌وه، گومانم برد، كه به‌ر شیعرێكی جوان
ناكه‌وم؛
وه‌هاش ده‌رچوو. هه‌ڵبه‌ت په‌سندكردن و نه‌كردنی شیعر پێوه‌سته به
یادوه‌ری و
پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و شێوازی هه‌زمكردنی خوێنه‌ره‌وه. واته
شیعر له
خوێنه‌رێكه‌وه بۆ یه‌كی دی سه‌رله‌نوێ به كرداری به‌هه‌مهێناندا
ده‌چێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی یادوه‌ری خوێنه‌ردا و به پێی كه‌ره‌سته‌كانی هه‌مان
یادوه‌ریی،
ڕووده‌دات.
"له
بۆنی پوونگدا هه‌ناسه‌ی ڕێحان هه‌ڵده‌كێشم"
شیعر
پێوه‌ندیی
جێگه‌ی وشه‌یه‌كه به جێگه‌ی وشه‌یه‌كی دیكه‌وه، ناكرێ جێگه‌ی
وشه‌یه‌ك،
وشه‌یه‌كی دیكه‌ی لێ دابنرێت و شیعره‌كه‌ش هه‌روه‌ك خۆی وه‌مێنێ.
ئه‌گه‌ر له بری
وشه‌ی پوونگ و ڕێحان هه‌ر وشه‌یه‌كی دیكه دابنرێ، یاخود خودی وشه‌كان
ئاڵوگۆڕ
بكرێن، چی له شیعره‌كه ناگۆڕێ. بۆ ناگۆڕێ؟ چونكوو شاعیر زۆرجار خۆی
ته‌سلیمی وشه
ده‌كات و به ئاواز و ڕیتمی وشه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ.
"له
كۆڵانی ته‌نیاییدا
چاو له قه‌رباڵغیی داده‌گرم"
ئه‌م
دێره‌ش جگه له‌و دژایه‌تییه‌ی نێوان
ته‌نیایی و قه‌ره‌باڵغیی، شتێكی دیكه‌ی تێدا نییه. بابه‌تی دێره‌كه‌ش زۆری
له‌سه‌ر
گوتراوه؛ ئه‌مه ئاسایییه، به‌ڵام نه‌توانراوه شتی تازه‌ی له باره‌وه
بگوترێ.
شاعیریش به دوی نه‌گوتراوه‌كانه‌وه عه‌وداڵه، نه‌ك به
پێچه‌وانه‌وه. هاوكات
دژی
سه‌رله‌به‌ری كتێبه‌كه‌شه. چۆن؟ له كۆی شیعره‌كاندا ڕووبه‌ڕووی له
خۆ
نامۆبوون و ته‌نیایییه‌كی سه‌مه‌ره ده‌بینه‌وه. به‌ڵام كرداری
چاوداگردن نه
دژایه‌تیكردنه، نه ڕه‌تكردنه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه، كه
كۆمه‌ڵه‌شیعره‌كه
(به
گشتی) خۆی له "كۆ"وه ده‌رهێناوه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی
دوورتركه‌وتنه‌وه
ده‌دات. كه‌وابوو، وشه‌ی چاوداگرتن له‌و دێره‌دا ناپێویسته و
جێگه‌كه‌ی هی خۆی
نییه.
شیعره‌كه، واته: "تۆ ئافره‌تێكی... " چه‌ندین وێنه‌ی دووباره و زۆر
له‌سه‌ر گوتراوی تێدایه، وه‌ك: "دووكه‌ڵی عه‌شق، كۆتری خه‌یاڵ، عه‌شقی
ئاوریشمی،
گریانی باران و..."، كه دیوانه ساویلكه و له عه‌شق په‌یڤیوه‌كان
پڕن له‌م
وێنانه، ئه‌م هۆكارانه (به گشتی) وایان كرد من ئه‌و تێكسته‌م وه‌ك
شیعر په‌سند
نه‌بێ.
سرنج:
بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونیی
له باره‌ی چه‌مكی ئاسایی و نائاسایییه‌وه، خوێنه‌ر ده‌توانێ مانیفێستی
دووه‌می
(ئه‌نوه‌ر
مه‌سیفی)، له باره‌ی شیعره‌وه، بخوێنێته‌وه، كه له ژماره (15)ی
كۆواری (شین)دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:
كتێب:
كه‌سێك له پشت ئه‌م په‌یڤانه سیگار ده‌كێشێ
نووسه‌ر: ڕابه‌ر فاریق
بابه‌ت:
شیعر
نه‌خشه‌ساز: لوقمان ڕه‌شیدی
چاپخانه: ڕۆژهه‌ڵات
چاپ:
یه‌كه‌م/
هه‌ولێر 2009.