18/08/2010
ره‌مه‌زان مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت، یان مانگی بازرگانی ..... شوان عوسمان - هۆله‌نده 5-8-2010 مانگی ره‌مه‌زان، دیاره له ئه‌جنده‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ره‌سمی وشه‌رعی ئیسلامدا، به مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت ناسراوه، ئه‌و مانگه جگه له‌وه‌ی قودسیه‌تێکی پیرۆزی هه‌یه، ره‌گه‌زێکی گرنگیشه له ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌کانی به ئیسلامی بوون‌و فه‌رزێکی ئایینیه، دیاره ره‌مه‌زانیش خۆی له رۆژی گرتن ئه‌بینێته‌وه، حیکمه‌تی به رۆژوو بوونیش، ته‌نیا خۆی له برسی بوون وخواردن له خۆ حه‌رام کردن نابینێته‌وه، به‌ڵکو له روانگه‌ی ئیسلامدا ده‌بێت له‌و ماوه‌یه جیاوازی نه‌مێنێت، گه‌داو خواپێداوانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وانه‌ی ئابووری له‌بن ده‌ست دایه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیان وگوزه‌رانی زۆربه‌ی هاوڵاتیان، ده‌بێت مانگێک له خۆیان ببوورن وهه‌ریه‌که‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا بچنه خانه‌و که‌وڵی ئه‌و نه‌دارو هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تانه‌ی توانای گوزه‌ران وژیانێکی ئاساییان نیه، ببنه ئه‌وان ووه‌کو ئه‌وانیش هه‌ست به برسێتی بکه‌ن وتا راده‌یه‌ک هاوخه‌م وهاوژان وهاوشێوه‌ی ئه‌وانیش بژین،به‌ڵام به‌داخ وحهیفێکی زۆر له ئاقار‌و ده‌ڤه‌ری کورده‌واری و ئیسلامی و کۆمه‌لگای رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی ئه‌وه‌ی له به‌ر خاتری ئیمان وباوهره ئایینی وخواییهکهیان، له دڵی هه‌ژارانه بژین وبه ئازاری نه‌دارانه بیر بکه‌نه‌وه، ده‌بن به بازرگانێکی پولپه‌رست وچلێس وبرسی قازانج و قۆڵی کاسبی وقۆڵبڕینی لێ هه‌ڵده‌که‌ن وده‌که‌ونه پاره زیاد کردن وقۆڕخ کردنی بازاڕ‌و خێر‌و به‌ره‌که‌تی گه‌له‌کی به خێر‌و به‌ره‌که‌تی تاکه که‌سی خۆیان ئه‌گۆڕنه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی قه‌ت لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی پیرۆز‌و ئه‌جنده‌ی فه‌رمووده‌کانی موسڵمانیان ههڵنهدابێتهوهوخۆیشیان فرچکیان به پول وقازانج وباج کردبێت، نه‌ک به هه‌ستی بێگه‌ردو شیری پاکی دایکیان، وه‌کو نامۆیه‌ک به کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی هه‌لسوکه‌وت ئه‌که‌ن، یاخود ئه‌وان له ئه‌ستێره‌و کیشوه‌رێکی نامۆ‌و نه‌بانی دیکه هاتبن وبێ ئاگابن له هه‌موو شتێک، بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیان و خۆش کردنی گوزه‌ران نه‌هاتبن، به‌ڵکو ئامانجیان داته‌پینی مرۆڤایه‌تی وقازانج وقۆڵبڕین بێت.... ئه‌وه‌ی لێره له‌و کونجه‌ی رۆژهه‌ڵات وکانگای ئیسلامدا رووده‌دات ودهبینیت، له هیچ شوێنێکی دیکه نابینرێت، بۆ نموونه ئه‌وروپا له روانینی به‌رته‌سکی ئیسلام خوازان‌دا که وڵاتێکی نا ئیسلامه به کافر داده‌نرێت که‌وابوو ده‌بێ له ناو کافران تۆزقالێک سۆز‌و به‌زه‌یی ورۆحی هاوکاری بێ ده‌ره‌تانان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه رێک پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وروپا له چه‌ند وڵاتێکی ئیسلام پێک نه‌هاتووه، به‌ڵکو پێکهاتووه له چه‌ندین پێکهاته‌ی نه‌ژادی وئایینزای وه‌کو دیان وخوولهکهو بودی وته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریش هه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ئایین نیه، به‌ڵام زۆر زیاتر‌و به گوڕتر له وڵاته ئیسلامیه‌کان، په‌رۆشی خه‌می هه‌ژاران که‌م دهرامهتانن، هه‌روه‌ها هه‌روا بهتهماشاکاریش نامێننه‌وه، به‌ڵکو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی تۆکمهداریشن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان..... هه‌روه‌ها هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م له کیشوه‌ری ئه‌مریکاو ئه‌فریکاش ئه‌و دیارده‌یه هه‌بێت، لێره له ئه‌وروپا که ئێمه کوردین و خه‌ڵکی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌بووین که هاتینه ئێره‌و گه‌یشتینه وڵاته‌که‌ی ئه‌وان، ئێمه تا ساڵانێکی باش به پاره‌ی باجی ئه‌وان ژیان وگوزه‌رانمان به سه‌ر بردووه ته‌نانه‌ت خه‌لکانێک هه‌یه تا ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ژین، هۆڵه‌ندی ره‌سه‌ن کار ده‌کات وباج ده‌دات، خه‌ڵکێکی نه‌دارو ده‌ست کورت وبێگانهش مووچه‌یه‌کی ره‌سمی له میرییه‌وه له رێی ئه‌و باجه بۆ بڕاوه‌ته‌وه، که‌چی له لای ئێمه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی هاریکاری و که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌که‌تی هه‌ژارو نه‌دارو که‌م ده‌رامه‌ت، به سه‌ختترین دژوارترین چه‌ک شه‌ڕی چلێسیان له دژیان به‌رپا کردووه ئه‌ویش به ده‌ستکاری وزیاد کردنی نرخی شتومه‌ک وخۆراک له‌و مانگه پیرۆزه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌مه‌ش بوار ناده‌ن پشتی چه‌ماوه‌ی زه‌حمه‌تکێشیان بۆ تاوێک بسێته‌وه.... له هیچ کونجێکی دونیادا نیه بازرگانێک بچێته وڵاتێکی بێگانه بۆ بازرگانیی، له بڕی هێنانی شتومه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هاوزمان وهاوڵاتی وهاونیشتمانی خۆی، زبڵ وخۆڵ وبه ناوی زێڕ هاورده بکات وبه پاره‌یه‌کی باشیش بفرۆشێته خه‌ڵک، هیچ بازرگانێک نیه به زاری خۆی بلێت کامه شت خراپه و بێ که‌لکه ئه‌و بۆ من و وڵاتی من دابنێ، خراپترین شت به پاره‌یه‌کی هه‌رزان به‌ها دێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خێراترین کاتدا شتومه‌که‌کانی ساغ بکاته‌وه‌و قازانجێکی زۆریش بکات، ئه‌وه که‌نگی عه‌قلیه‌تی بازرگانی نیشتمانییه، له راستیدا ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌کی نه‌نگییه به هه‌نیه‌و نێوچاوانی حوکمه‌ت و وه‌زاره‌تی بازرگانی که ئه‌و جۆره بازرگانانه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و وڵاتێک ده‌که‌ن وده‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری وریسوا کردن بۆ هه‌موو لایه‌ک، هه‌ق وایه ئه‌وانه به ناپاک وجاش ودز ناوزه‌د بکرێن، که له پێناو پاره ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن و،ته‌نانه‌ت ئاساییه به لایه‌ن شه‌ره‌فی نیشتمانپارێزی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک، به قازانج دهستمایهکهدوه بگۆڕنه‌وه، هه‌رگیز مێژووش ره‌حم به‌و که‌س و که‌سایه‌تیانه ناکات که ئه‌و ناپاکانه‌یان بۆ ئه‌و کاره ته‌رخان کردووه‌و هه‌ڵبژاردووه... له هیچ لاپهڕگهیهکی جیهانیش نیه بازرگانی وا که هیچ شتێک نه‌بینێت ته‌نیا قازانج، قازانجیش له راده‌ی ماقووڵی ده‌ربچێت ویهنانهت بۆنه‌و رێوره‌سمی پیرۆز‌و ئایینیش ئستغلال بکات وقۆڵی خه‌ڵکی نه‌دارو ده‌ست کورت ببڕێت به‌ناوی کار‌و کاسبی ونان په‌یداکردنی ئازاد، ئه‌وه که‌ی کار‌و نان په‌یداکردنه که نانی خه‌لکی خۆت به قازانجی زۆر‌و زهبهندت ژه‌هراوی بکه‌ی، که‌ی ئازادی کار‌و بازاڕه که ئازادی وئاسایی بوونی که‌سان وهاونیستمانی خۆت تێک بده‌ی وبه سه‌ر لاشه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی که‌سوکارت به‌ره‌و ههورازترو به‌رز تر ههلبچیت... ئه‌و دوکاندارو ده‌ست فرۆشانه وه‌کو بازرگانێکی سه‌رسه‌خت وگورگ ئاسای ئه‌وتۆ که به‌ر ببنه ناو مێگه‌لێکی ساویلکه‌و نه‌دار، شه‌ڵم کوێرم ناپارێزن، ده‌که‌ونه مردار کردن وبریندار کردن وخواردنی گۆشتی هاوزمان وهاوئایین و هاونیشتمانیشیان.... نه ویژدانیان هه‌یه ببێته حه‌که‌م ودادوهرێک، له هه‌لسوکه‌وتیان ببپێچێتهوهو کهمێکێکیش وه‌کو مرۆڤ ئازارییان بدات، نه ئه‌و باوه‌ڕو ئیمانه موسڵمانهشیان هه‌یه که له دۆزه‌خ یاخود فه‌رمووده‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان بپرینگێنهوهو هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌ن وبترسێن یان شه‌رم بکه‌نه‌وه له‌و ئه‌خلاق وخهسلهته دڕاندانه‌ی خۆیان که خه‌سله‌تی مرۆڤ وبوونهوری خودان عه‌قڵ وهۆشمه‌ندی نیه، به‌ڵکو ئه‌وه سیفات وروالهتی ئاژه‌ڵی چوار پێ وکهڵبه تیژه که نه هۆش ونه هه‌ستی هه‌یه، بۆیه نه که‌س ئه‌ناسێت ونه تۆزقالێکیش به‌زه‌یی وسۆزو مرۆڤایه‌تی له دڵ وده‌رووندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ته‌نیا پول وقازانجی خۆی ده‌بینێت.. ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن له فه‌رهه‌نگ وقوتیلهی هیچ عهتارو مارکێت و بازاڕێکی ئازادی دونیا‌و جیهانشدا نیه که ژیان وگوزه‌ران به سیمای ره‌سه‌ن وسروشتی خۆیان نابینن هه‌موو شتێک له بن چه‌ترو ده‌مامکێکی درۆ وفێل ده‌بینن، بۆیه ده‌مامکی قۆڵبڕین ئه‌که‌نه سه‌ر سه‌ریان سیمای ره‌سه‌نی خۆیان پێ ئه‌شارنه‌وه‌و داده‌پۆشن، ئه‌وان وا ده‌زانن که‌س به کاره‌کانیان نازانێت ووه‌کو به‌رزه‌کی بانانیش لێی ده‌رده‌چن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه زۆر کاڵفام ودهبهنگن، ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر دام‌و ده‌زگای وڵات وکاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتیش چاویان لێ بپۆشن وخۆیان لێ که‌ڕ بکه‌ن، هاولاتی وخه‌ڵکی زۆرینه لێیان خۆش نابێت وده‌سه‌ڵات وئه‌وانیش به ناپاک ومشهخۆرو خۆفرۆش ناوزه‌د وله قه‌ڵه‌م ده‌دات.... ئه‌م رۆژه گوزه‌ر، رۆی ونایهتهوه که جه‌ماوه‌ر ره‌ش وسپی خۆی لێک نه‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆکه خه‌ڵک به ئاسانی پیاوی باش وجاش لێک ده‌رئه‌کات، ئه‌و زه‌مانه کاری ته‌واو گه‌ل له ده‌سه‌ڵات وگورزی دام وده‌زگاکانی بڕه‌وێته‌وه‌و بترسێت، شوکرو ئۆخه‌ی خه‌ڵک ئێستا تا راده‌یه‌ک هوشیاره‌و به‌رپێی خۆی ئه‌بینێت وباوه‌ڕیش ناکه‌م ره‌حمتان پێ بکات وچاوتان له سه‌ر هه‌ڵبڕێت، تا زووه ته‌مه‌نی نهگبهتیتان به به‌ر ماوه خۆتان چاک بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا زه‌مان ئه‌ڕوات وناگهڕێتهوهو ئێوه‌ش هه‌ر له‌و زه‌ڵکاوه پڕ ناپاکی وخیانهتهتان وه‌کو بۆقی سڕ ئه‌مێننه‌وه، ئه‌و کات هیچ شتێکتان به که‌ڵک نایه‌ت، نه نوێژ‌و رۆژوو، نه پاڕانه‌وه‌و نزا‌و دوعاتان، نه ده‌ست له پشت دانی سه‌رۆک وسهردارهکانتان، هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه ئاردی ناو تهڕاشاێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و گلۆرهتان ده‌که‌وێته لێژی وخۆتان به هیچ شتێک پێ ناگیرێته‌وه، ئه‌وساکه سه‌فته‌ی ده‌فته‌ره‌کان ورهقهم حیساباتی پاره‌کانتان، سزا‌و باج وحوکمی گه‌لتان به سه‌ر سوک ناکات، رۆژی حه‌شرو مه‌نجه‌نیقی دۆزه‌خی سه‌ر رووی دونیا، به چاوی خۆتان ئه‌بینن ومه‌رگی گۆربهگۆڕو سهگتۆپانه ده‌بێته چاره‌نووستان، بۆیه تازووه بێ‌دار بنه‌وه تا ئه‌و ره‌مه‌زانه ته‌واو نه‌بووه به لنگهقورتێ وپهلهقاژهی مه‌رگی چاره‌نووسی چارهرهشتان رابگه‌ن و ده‌ست له‌و بێ‌ئابڕوویی وخۆفرؤشتن ومێرد کردن به پاره‌یه هه‌ڵگرن...... ئاخر ئێوه له خۆتان ناپرسن جارێ ئه‌و نوێژ‌و نزا‌و پاڕاوهنهتان له خوا‌و ئاسمان بۆ چیه ئه‌گه‌ر گوێتان که‌ڕ بێت له ئاست ئه‌و هه‌موو نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و هه‌ژارانی گه‌له‌که‌تان،ئه‌و رۆژوو وخۆ برسی کردنه‌تان له پێناو چیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل قۆڕهوقۆڕی زگی خاو‌و به‌تاڵی بێدهرهتانێکی برسی وئاهو ناڵه‌ی بێوه‌ژنێکی بێ شیری کۆرپه‌له برسی، هیچ مووێکی پیاوه‌تیتان نه‌بزوێت وخهوتان لێ نه‌زڕێت وخه‌ونی ئهرخهوانیتان لێ نه‌بێته کابوس ومۆتهکه، ئه‌و ناپاکانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به ئێمه‌یان ناساندن،له ئێوه زۆر پیاو ترن کاتێک به ئاگا هاتنه‌وه له تاو ئاکاره چه‌په‌له‌کانیان،په‌تیان له مل کرد‌و خۆیان خنکاند، به‌ڵام ئێوه پاره کوێری کردوون، پول که‌ڕی کردوون، قازانج قۆچی له سه‌ر رواندوون وبوونه‌ته گورگێکی هارو ئاژه‌ڵێکی نه‌گریس، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م جارێکی تر بتوانن بێنه‌وه ریزی ئاده‌میزادو وه‌کو مرۆیه‌کی ئاسایی بتوانن ژیان به رێ بکه‌ن.. تازه ئێوه دۆزهختێکتان لۆ خۆتان خوڵقاندووه، هه‌زار خۆزگه‌تان به دۆزه‌خه‌که‌ی ئه‌و دیو که ئێوه باوه‌ڕتان پێ هه‌یه نه‌ک من وخه‌ڵکه نه‌داره‌که .... ئێوه له خانه‌ی هاولاتی بوونه‌وه داشۆراو، چونکه دڵتان به ئازار‌و خه‌می هیچ که‌سیک ناسوتێ،وه‌کو نه باتان دیبێت ونه باران..... ئه‌مڕۆکه تا زووه حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته سنوورێک بۆ ئه‌و بازرگانه چلێسانه دابنێت، تا جڵه‌وی له ده‌ست ماوه، چونکه که زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه، خۆشتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له ته‌نکی بپسێت زۆرداری له ئه‌ستووری ئه‌پسێت.....
ره‌مه‌زان مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت، یان مانگی بازرگانی .....
شوان عوسمان - هۆله‌نده 5-8-2010
شوان عوسمان - هۆله‌نده
5-8-2010
مانگی ره‌مه‌زان، دیاره له ئه‌جنده‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ره‌سمی وشه‌رعی ئیسلامدا، به مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت ناسراوه، ئه‌و مانگه جگه له‌وه‌ی قودسیه‌تێکی پیرۆزی هه‌یه، ره‌گه‌زێکی گرنگیشه له ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌کانی به ئیسلامی بوون‌و فه‌رزێکی ئایینیه، دیاره ره‌مه‌زانیش خۆی له رۆژی گرتن ئه‌بینێته‌وه، حیکمه‌تی به رۆژوو بوونیش، ته‌نیا خۆی له برسی بوون وخواردن له خۆ حه‌رام کردن نابینێته‌وه، به‌ڵکو له روانگه‌ی ئیسلامدا ده‌بێت له‌و ماوه‌یه جیاوازی نه‌مێنێت، گه‌داو خواپێداوانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وانه‌ی ئابووری له‌بن ده‌ست دایه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیان وگوزه‌رانی زۆربه‌ی هاوڵاتیان، ده‌بێت مانگێک له خۆیان ببوورن وهه‌ریه‌که‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا بچنه خانه‌و که‌وڵی ئه‌و نه‌دارو هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تانه‌ی توانای گوزه‌ران وژیانێکی ئاساییان نیه، ببنه ئه‌وان ووه‌کو ئه‌وانیش هه‌ست به برسێتی بکه‌ن وتا راده‌یه‌ک هاوخه‌م وهاوژان وهاوشێوه‌ی ئه‌وانیش بژین،به‌ڵام به‌داخ وحهیفێکی زۆر له ئاقار‌و ده‌ڤه‌ری کورده‌واری و ئیسلامی و کۆمه‌لگای رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی ئه‌وه‌ی له به‌ر خاتری ئیمان وباوهره ئایینی وخواییهکهیان، له دڵی هه‌ژارانه بژین وبه ئازاری نه‌دارانه بیر بکه‌نه‌وه، ده‌بن به بازرگانێکی پولپه‌رست وچلێس وبرسی قازانج و قۆڵی کاسبی وقۆڵبڕینی لێ هه‌ڵده‌که‌ن وده‌که‌ونه پاره زیاد کردن وقۆڕخ کردنی بازاڕ‌و خێر‌و به‌ره‌که‌تی گه‌له‌کی به خێر‌و به‌ره‌که‌تی تاکه که‌سی خۆیان ئه‌گۆڕنه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی قه‌ت لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی پیرۆز‌و ئه‌جنده‌ی فه‌رمووده‌کانی موسڵمانیان ههڵنهدابێتهوهوخۆیشیان فرچکیان به پول وقازانج وباج کردبێت، نه‌ک به هه‌ستی بێگه‌ردو شیری پاکی دایکیان، وه‌کو نامۆیه‌ک به کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی هه‌لسوکه‌وت ئه‌که‌ن، یاخود ئه‌وان له ئه‌ستێره‌و کیشوه‌رێکی نامۆ‌و نه‌بانی دیکه هاتبن وبێ ئاگابن له هه‌موو شتێک، بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیان و خۆش کردنی گوزه‌ران نه‌هاتبن، به‌ڵکو ئامانجیان داته‌پینی مرۆڤایه‌تی وقازانج وقۆڵبڕین بێت.... ئه‌وه‌ی لێره له‌و کونجه‌ی رۆژهه‌ڵات وکانگای ئیسلامدا رووده‌دات ودهبینیت، له هیچ شوێنێکی دیکه نابینرێت، بۆ نموونه ئه‌وروپا له روانینی به‌رته‌سکی ئیسلام خوازان‌دا که وڵاتێکی نا ئیسلامه به کافر داده‌نرێت که‌وابوو ده‌بێ له ناو کافران تۆزقالێک سۆز‌و به‌زه‌یی ورۆحی هاوکاری بێ ده‌ره‌تانان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه رێک پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وروپا له چه‌ند وڵاتێکی ئیسلام پێک نه‌هاتووه، به‌ڵکو پێکهاتووه له چه‌ندین پێکهاته‌ی نه‌ژادی وئایینزای وه‌کو دیان وخوولهکهو بودی وته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریش هه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ئایین نیه، به‌ڵام زۆر زیاتر‌و به گوڕتر له وڵاته ئیسلامیه‌کان، په‌رۆشی خه‌می هه‌ژاران که‌م دهرامهتانن، هه‌روه‌ها هه‌روا بهتهماشاکاریش نامێننه‌وه، به‌ڵکو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی تۆکمهداریشن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان..... هه‌روه‌ها هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م له کیشوه‌ری ئه‌مریکاو ئه‌فریکاش ئه‌و دیارده‌یه هه‌بێت، لێره له ئه‌وروپا که ئێمه کوردین و خه‌ڵکی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌بووین که هاتینه ئێره‌و گه‌یشتینه وڵاته‌که‌ی ئه‌وان، ئێمه تا ساڵانێکی باش به پاره‌ی باجی ئه‌وان ژیان وگوزه‌رانمان به سه‌ر بردووه ته‌نانه‌ت خه‌لکانێک هه‌یه تا ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ژین، هۆڵه‌ندی ره‌سه‌ن کار ده‌کات وباج ده‌دات، خه‌ڵکێکی نه‌دارو ده‌ست کورت وبێگانهش مووچه‌یه‌کی ره‌سمی له میرییه‌وه له رێی ئه‌و باجه بۆ بڕاوه‌ته‌وه، که‌چی له لای ئێمه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی هاریکاری و که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌که‌تی هه‌ژارو نه‌دارو که‌م ده‌رامه‌ت، به سه‌ختترین دژوارترین چه‌ک شه‌ڕی چلێسیان له دژیان به‌رپا کردووه ئه‌ویش به ده‌ستکاری وزیاد کردنی نرخی شتومه‌ک وخۆراک له‌و مانگه پیرۆزه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌مه‌ش بوار ناده‌ن پشتی چه‌ماوه‌ی زه‌حمه‌تکێشیان بۆ تاوێک بسێته‌وه.... له هیچ کونجێکی دونیادا نیه بازرگانێک بچێته وڵاتێکی بێگانه بۆ بازرگانیی، له بڕی هێنانی شتومه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هاوزمان وهاوڵاتی وهاونیشتمانی خۆی، زبڵ وخۆڵ وبه ناوی زێڕ هاورده بکات وبه پاره‌یه‌کی باشیش بفرۆشێته خه‌ڵک، هیچ بازرگانێک نیه به زاری خۆی بلێت کامه شت خراپه و بێ که‌لکه ئه‌و بۆ من و وڵاتی من دابنێ، خراپترین شت به پاره‌یه‌کی هه‌رزان به‌ها دێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خێراترین کاتدا شتومه‌که‌کانی ساغ بکاته‌وه‌و قازانجێکی زۆریش بکات، ئه‌وه که‌نگی عه‌قلیه‌تی بازرگانی نیشتمانییه، له راستیدا ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌کی نه‌نگییه به هه‌نیه‌و نێوچاوانی حوکمه‌ت و وه‌زاره‌تی بازرگانی که ئه‌و جۆره بازرگانانه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و وڵاتێک ده‌که‌ن وده‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری وریسوا کردن بۆ هه‌موو لایه‌ک، هه‌ق وایه ئه‌وانه به ناپاک وجاش ودز ناوزه‌د بکرێن، که له پێناو پاره ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن و،ته‌نانه‌ت ئاساییه به لایه‌ن شه‌ره‌فی نیشتمانپارێزی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک، به قازانج دهستمایهکهدوه بگۆڕنه‌وه، هه‌رگیز مێژووش ره‌حم به‌و که‌س و که‌سایه‌تیانه ناکات که ئه‌و ناپاکانه‌یان بۆ ئه‌و کاره ته‌رخان کردووه‌و هه‌ڵبژاردووه... له هیچ لاپهڕگهیهکی جیهانیش نیه بازرگانی وا که هیچ شتێک نه‌بینێت ته‌نیا قازانج، قازانجیش له راده‌ی ماقووڵی ده‌ربچێت ویهنانهت بۆنه‌و رێوره‌سمی پیرۆز‌و ئایینیش ئستغلال بکات وقۆڵی خه‌ڵکی نه‌دارو ده‌ست کورت ببڕێت به‌ناوی کار‌و کاسبی ونان په‌یداکردنی ئازاد، ئه‌وه که‌ی کار‌و نان په‌یداکردنه که نانی خه‌لکی خۆت به قازانجی زۆر‌و زهبهندت ژه‌هراوی بکه‌ی، که‌ی ئازادی کار‌و بازاڕه که ئازادی وئاسایی بوونی که‌سان وهاونیستمانی خۆت تێک بده‌ی وبه سه‌ر لاشه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی که‌سوکارت به‌ره‌و ههورازترو به‌رز تر ههلبچیت... ئه‌و دوکاندارو ده‌ست فرۆشانه وه‌کو بازرگانێکی سه‌رسه‌خت وگورگ ئاسای ئه‌وتۆ که به‌ر ببنه ناو مێگه‌لێکی ساویلکه‌و نه‌دار، شه‌ڵم کوێرم ناپارێزن، ده‌که‌ونه مردار کردن وبریندار کردن وخواردنی گۆشتی هاوزمان وهاوئایین و هاونیشتمانیشیان.... نه ویژدانیان هه‌یه ببێته حه‌که‌م ودادوهرێک، له هه‌لسوکه‌وتیان ببپێچێتهوهو کهمێکێکیش وه‌کو مرۆڤ ئازارییان بدات، نه ئه‌و باوه‌ڕو ئیمانه موسڵمانهشیان هه‌یه که له دۆزه‌خ یاخود فه‌رمووده‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان بپرینگێنهوهو هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌ن وبترسێن یان شه‌رم بکه‌نه‌وه له‌و ئه‌خلاق وخهسلهته دڕاندانه‌ی خۆیان که خه‌سله‌تی مرۆڤ وبوونهوری خودان عه‌قڵ وهۆشمه‌ندی نیه، به‌ڵکو ئه‌وه سیفات وروالهتی ئاژه‌ڵی چوار پێ وکهڵبه تیژه که نه هۆش ونه هه‌ستی هه‌یه، بۆیه نه که‌س ئه‌ناسێت ونه تۆزقالێکیش به‌زه‌یی وسۆزو مرۆڤایه‌تی له دڵ وده‌رووندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ته‌نیا پول وقازانجی خۆی ده‌بینێت.. ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن له فه‌رهه‌نگ وقوتیلهی هیچ عهتارو مارکێت و بازاڕێکی ئازادی دونیا‌و جیهانشدا نیه که ژیان وگوزه‌ران به سیمای ره‌سه‌ن وسروشتی خۆیان نابینن هه‌موو شتێک له بن چه‌ترو ده‌مامکێکی درۆ وفێل ده‌بینن، بۆیه ده‌مامکی قۆڵبڕین ئه‌که‌نه سه‌ر سه‌ریان سیمای ره‌سه‌نی خۆیان پێ ئه‌شارنه‌وه‌و داده‌پۆشن، ئه‌وان وا ده‌زانن که‌س به کاره‌کانیان نازانێت ووه‌کو به‌رزه‌کی بانانیش لێی ده‌رده‌چن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه زۆر کاڵفام ودهبهنگن، ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر دام‌و ده‌زگای وڵات وکاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتیش چاویان لێ بپۆشن وخۆیان لێ که‌ڕ بکه‌ن، هاولاتی وخه‌ڵکی زۆرینه لێیان خۆش نابێت وده‌سه‌ڵات وئه‌وانیش به ناپاک ومشهخۆرو خۆفرۆش ناوزه‌د وله قه‌ڵه‌م ده‌دات.... ئه‌م رۆژه گوزه‌ر، رۆی ونایهتهوه که جه‌ماوه‌ر ره‌ش وسپی خۆی لێک نه‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆکه خه‌ڵک به ئاسانی پیاوی باش وجاش لێک ده‌رئه‌کات، ئه‌و زه‌مانه کاری ته‌واو گه‌ل له ده‌سه‌ڵات وگورزی دام وده‌زگاکانی بڕه‌وێته‌وه‌و بترسێت، شوکرو ئۆخه‌ی خه‌ڵک ئێستا تا راده‌یه‌ک هوشیاره‌و به‌رپێی خۆی ئه‌بینێت وباوه‌ڕیش ناکه‌م ره‌حمتان پێ بکات وچاوتان له سه‌ر هه‌ڵبڕێت، تا زووه ته‌مه‌نی نهگبهتیتان به به‌ر ماوه خۆتان چاک بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا زه‌مان ئه‌ڕوات وناگهڕێتهوهو ئێوه‌ش هه‌ر له‌و زه‌ڵکاوه پڕ ناپاکی وخیانهتهتان وه‌کو بۆقی سڕ ئه‌مێننه‌وه، ئه‌و کات هیچ شتێکتان به که‌ڵک نایه‌ت، نه نوێژ‌و رۆژوو، نه پاڕانه‌وه‌و نزا‌و دوعاتان، نه ده‌ست له پشت دانی سه‌رۆک وسهردارهکانتان، هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه ئاردی ناو تهڕاشاێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و گلۆرهتان ده‌که‌وێته لێژی وخۆتان به هیچ شتێک پێ ناگیرێته‌وه، ئه‌وساکه سه‌فته‌ی ده‌فته‌ره‌کان ورهقهم حیساباتی پاره‌کانتان، سزا‌و باج وحوکمی گه‌لتان به سه‌ر سوک ناکات، رۆژی حه‌شرو مه‌نجه‌نیقی دۆزه‌خی سه‌ر رووی دونیا، به چاوی خۆتان ئه‌بینن ومه‌رگی گۆربهگۆڕو سهگتۆپانه ده‌بێته چاره‌نووستان، بۆیه تازووه بێ‌دار بنه‌وه تا ئه‌و ره‌مه‌زانه ته‌واو نه‌بووه به لنگهقورتێ وپهلهقاژهی مه‌رگی چاره‌نووسی چارهرهشتان رابگه‌ن و ده‌ست له‌و بێ‌ئابڕوویی وخۆفرؤشتن ومێرد کردن به پاره‌یه هه‌ڵگرن...... ئاخر ئێوه له خۆتان ناپرسن جارێ ئه‌و نوێژ‌و نزا‌و پاڕاوهنهتان له خوا‌و ئاسمان بۆ چیه ئه‌گه‌ر گوێتان که‌ڕ بێت له ئاست ئه‌و هه‌موو نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و هه‌ژارانی گه‌له‌که‌تان،ئه‌و رۆژوو وخۆ برسی کردنه‌تان له پێناو چیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل قۆڕهوقۆڕی زگی خاو‌و به‌تاڵی بێدهرهتانێکی برسی وئاهو ناڵه‌ی بێوه‌ژنێکی بێ شیری کۆرپه‌له برسی، هیچ مووێکی پیاوه‌تیتان نه‌بزوێت وخهوتان لێ نه‌زڕێت وخه‌ونی ئهرخهوانیتان لێ نه‌بێته کابوس ومۆتهکه، ئه‌و ناپاکانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به ئێمه‌یان ناساندن،له ئێوه زۆر پیاو ترن کاتێک به ئاگا هاتنه‌وه له تاو ئاکاره چه‌په‌له‌کانیان،په‌تیان له مل کرد‌و خۆیان خنکاند، به‌ڵام ئێوه پاره کوێری کردوون، پول که‌ڕی کردوون، قازانج قۆچی له سه‌ر رواندوون وبوونه‌ته گورگێکی هارو ئاژه‌ڵێکی نه‌گریس، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م جارێکی تر بتوانن بێنه‌وه ریزی ئاده‌میزادو وه‌کو مرۆیه‌کی ئاسایی بتوانن ژیان به رێ بکه‌ن.. تازه ئێوه دۆزهختێکتان لۆ خۆتان خوڵقاندووه، هه‌زار خۆزگه‌تان به دۆزه‌خه‌که‌ی ئه‌و دیو که ئێوه باوه‌ڕتان پێ هه‌یه نه‌ک من وخه‌ڵکه نه‌داره‌که .... ئێوه له خانه‌ی هاولاتی بوونه‌وه داشۆراو، چونکه دڵتان به ئازار‌و خه‌می هیچ که‌سیک ناسوتێ،وه‌کو نه باتان دیبێت ونه باران..... ئه‌مڕۆکه تا زووه حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته سنوورێک بۆ ئه‌و بازرگانه چلێسانه دابنێت، تا جڵه‌وی له ده‌ست ماوه، چونکه که زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه، خۆشتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له ته‌نکی بپسێت زۆرداری له ئه‌ستووری ئه‌پسێت.....
مانگی ره‌مه‌زان، دیاره له ئه‌جنده‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ره‌سمی وشه‌رعی ئیسلامدا، به مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت ناسراوه، ئه‌و مانگه جگه له‌وه‌ی قودسیه‌تێکی پیرۆزی هه‌یه، ره‌گه‌زێکی گرنگیشه له ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌کانی به ئیسلامی بوون‌و فه‌رزێکی ئایینیه، دیاره ره‌مه‌زانیش خۆی له رۆژی گرتن ئه‌بینێته‌وه، حیکمه‌تی به رۆژوو بوونیش، ته‌نیا خۆی له برسی بوون وخواردن له خۆ حه‌رام کردن نابینێته‌وه، به‌ڵکو له روانگه‌ی ئیسلامدا ده‌بێت له‌و ماوه‌یه جیاوازی نه‌مێنێت، گه‌داو خواپێداوانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وانه‌ی ئابووری له‌بن ده‌ست دایه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیان وگوزه‌رانی زۆربه‌ی هاوڵاتیان، ده‌بێت مانگێک له خۆیان ببوورن وهه‌ریه‌که‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا بچنه خانه‌و که‌وڵی ئه‌و نه‌دارو هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تانه‌ی توانای گوزه‌ران وژیانێکی ئاساییان نیه، ببنه ئه‌وان ووه‌کو ئه‌وانیش هه‌ست به برسێتی بکه‌ن وتا راده‌یه‌ک هاوخه‌م وهاوژان وهاوشێوه‌ی ئه‌وانیش بژین،به‌ڵام به‌داخ وحهیفێکی زۆر له ئاقار‌و ده‌ڤه‌ری کورده‌واری و ئیسلامی و کۆمه‌لگای رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی ئه‌وه‌ی له به‌ر خاتری ئیمان وباوهره ئایینی وخواییهکهیان، له دڵی هه‌ژارانه بژین وبه ئازاری نه‌دارانه بیر بکه‌نه‌وه، ده‌بن به بازرگانێکی پولپه‌رست وچلێس وبرسی قازانج و قۆڵی کاسبی وقۆڵبڕینی لێ هه‌ڵده‌که‌ن وده‌که‌ونه پاره زیاد کردن وقۆڕخ کردنی بازاڕ‌و خێر‌و به‌ره‌که‌تی گه‌له‌کی به خێر‌و به‌ره‌که‌تی تاکه که‌سی خۆیان ئه‌گۆڕنه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی قه‌ت لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی پیرۆز‌و ئه‌جنده‌ی فه‌رمووده‌کانی موسڵمانیان ههڵنهدابێتهوهوخۆیشیان فرچکیان به پول وقازانج وباج کردبێت، نه‌ک به هه‌ستی بێگه‌ردو شیری پاکی دایکیان، وه‌کو نامۆیه‌ک به کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی هه‌لسوکه‌وت ئه‌که‌ن، یاخود ئه‌وان له ئه‌ستێره‌و کیشوه‌رێکی نامۆ‌و نه‌بانی دیکه هاتبن وبێ ئاگابن له هه‌موو شتێک، بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیان و خۆش کردنی گوزه‌ران نه‌هاتبن، به‌ڵکو ئامانجیان داته‌پینی مرۆڤایه‌تی وقازانج وقۆڵبڕین بێت....
ئه‌وه‌ی لێره له‌و کونجه‌ی رۆژهه‌ڵات وکانگای ئیسلامدا رووده‌دات ودهبینیت، له هیچ شوێنێکی دیکه نابینرێت، بۆ نموونه ئه‌وروپا له روانینی به‌رته‌سکی ئیسلام خوازان‌دا که وڵاتێکی نا ئیسلامه به کافر داده‌نرێت که‌وابوو ده‌بێ له ناو کافران تۆزقالێک سۆز‌و به‌زه‌یی ورۆحی هاوکاری بێ ده‌ره‌تانان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه رێک پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وروپا له چه‌ند وڵاتێکی ئیسلام پێک نه‌هاتووه، به‌ڵکو پێکهاتووه له چه‌ندین پێکهاته‌ی نه‌ژادی وئایینزای وه‌کو دیان وخوولهکهو بودی وته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریش هه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ئایین نیه، به‌ڵام زۆر زیاتر‌و به گوڕتر له وڵاته ئیسلامیه‌کان، په‌رۆشی خه‌می هه‌ژاران
که‌م دهرامهتانن، هه‌روه‌ها هه‌روا بهتهماشاکاریش نامێننه‌وه، به‌ڵکو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی تۆکمهداریشن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان.....
هه‌روه‌ها هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م له کیشوه‌ری ئه‌مریکاو ئه‌فریکاش ئه‌و دیارده‌یه هه‌بێت، لێره له ئه‌وروپا که ئێمه کوردین و خه‌ڵکی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌بووین که هاتینه ئێره‌و گه‌یشتینه وڵاته‌که‌ی ئه‌وان، ئێمه تا ساڵانێکی باش به پاره‌ی باجی ئه‌وان ژیان وگوزه‌رانمان به سه‌ر بردووه ته‌نانه‌ت خه‌لکانێک هه‌یه تا ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ژین، هۆڵه‌ندی ره‌سه‌ن کار ده‌کات وباج ده‌دات، خه‌ڵکێکی نه‌دارو ده‌ست کورت وبێگانهش مووچه‌یه‌کی ره‌سمی له میرییه‌وه له رێی ئه‌و باجه بۆ بڕاوه‌ته‌وه، که‌چی له لای ئێمه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی هاریکاری و که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌که‌تی هه‌ژارو نه‌دارو که‌م ده‌رامه‌ت، به سه‌ختترین دژوارترین چه‌ک شه‌ڕی چلێسیان له دژیان به‌رپا کردووه ئه‌ویش به ده‌ستکاری وزیاد کردنی نرخی شتومه‌ک وخۆراک له‌و مانگه پیرۆزه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌مه‌ش بوار ناده‌ن پشتی چه‌ماوه‌ی
زه‌حمه‌تکێشیان بۆ تاوێک بسێته‌وه....
له هیچ کونجێکی دونیادا نیه بازرگانێک بچێته وڵاتێکی بێگانه بۆ بازرگانیی، له بڕی هێنانی شتومه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هاوزمان وهاوڵاتی وهاونیشتمانی خۆی، زبڵ وخۆڵ وبه ناوی زێڕ هاورده بکات وبه پاره‌یه‌کی باشیش بفرۆشێته خه‌ڵک، هیچ بازرگانێک نیه به زاری خۆی بلێت کامه شت خراپه و بێ که‌لکه ئه‌و بۆ من و وڵاتی من دابنێ، خراپترین شت به پاره‌یه‌کی هه‌رزان به‌ها دێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خێراترین کاتدا شتومه‌که‌کانی ساغ بکاته‌وه‌و قازانجێکی زۆریش بکات، ئه‌وه که‌نگی عه‌قلیه‌تی بازرگانی نیشتمانییه، له راستیدا ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌کی نه‌نگییه به هه‌نیه‌و نێوچاوانی حوکمه‌ت و وه‌زاره‌تی بازرگانی که ئه‌و جۆره بازرگانانه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و وڵاتێک ده‌که‌ن وده‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری وریسوا کردن بۆ هه‌موو لایه‌ک، هه‌ق وایه ئه‌وانه به ناپاک وجاش ودز ناوزه‌د بکرێن، که له پێناو پاره ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن و،ته‌نانه‌ت ئاساییه به لایه‌ن شه‌ره‌فی نیشتمانپارێزی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک، به قازانج دهستمایهکهدوه بگۆڕنه‌وه، هه‌رگیز مێژووش ره‌حم به‌و که‌س و که‌سایه‌تیانه ناکات که ئه‌و ناپاکانه‌یان بۆ ئه‌و کاره ته‌رخان کردووه‌و هه‌ڵبژاردووه...
له هیچ لاپهڕگهیهکی جیهانیش نیه بازرگانی وا که هیچ شتێک نه‌بینێت ته‌نیا قازانج، قازانجیش له راده‌ی ماقووڵی ده‌ربچێت ویهنانهت بۆنه‌و رێوره‌سمی پیرۆز‌و ئایینیش ئستغلال بکات وقۆڵی خه‌ڵکی نه‌دارو ده‌ست کورت ببڕێت به‌ناوی کار‌و کاسبی ونان په‌یداکردنی ئازاد، ئه‌وه که‌ی کار‌و نان په‌یداکردنه که نانی خه‌لکی خۆت به قازانجی زۆر‌و زهبهندت ژه‌هراوی بکه‌ی، که‌ی ئازادی کار‌و بازاڕه که ئازادی وئاسایی بوونی که‌سان وهاونیستمانی خۆت تێک بده‌ی وبه سه‌ر لاشه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی
که‌سوکارت به‌ره‌و ههورازترو به‌رز تر ههلبچیت... ئه‌و دوکاندارو ده‌ست فرۆشانه وه‌کو بازرگانێکی سه‌رسه‌خت وگورگ ئاسای ئه‌وتۆ که به‌ر ببنه ناو مێگه‌لێکی ساویلکه‌و نه‌دار، شه‌ڵم کوێرم ناپارێزن، ده‌که‌ونه مردار کردن وبریندار کردن وخواردنی گۆشتی هاوزمان وهاوئایین و هاونیشتمانیشیان....
نه ویژدانیان هه‌یه ببێته حه‌که‌م ودادوهرێک، له هه‌لسوکه‌وتیان ببپێچێتهوهو کهمێکێکیش وه‌کو مرۆڤ ئازارییان بدات، نه ئه‌و باوه‌ڕو ئیمانه موسڵمانهشیان هه‌یه که له دۆزه‌خ یاخود فه‌رمووده‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان بپرینگێنهوهو هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌ن وبترسێن یان شه‌رم بکه‌نه‌وه له‌و ئه‌خلاق وخهسلهته دڕاندانه‌ی خۆیان که خه‌سله‌تی مرۆڤ وبوونهوری خودان عه‌قڵ وهۆشمه‌ندی نیه، به‌ڵکو ئه‌وه سیفات وروالهتی ئاژه‌ڵی چوار پێ وکهڵبه تیژه که نه هۆش ونه هه‌ستی هه‌یه، بۆیه نه که‌س ئه‌ناسێت ونه تۆزقالێکیش به‌زه‌یی وسۆزو مرۆڤایه‌تی له دڵ وده‌رووندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ته‌نیا پول وقازانجی خۆی ده‌بینێت..
ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن له فه‌رهه‌نگ وقوتیلهی هیچ عهتارو مارکێت و بازاڕێکی ئازادی دونیا‌و جیهانشدا نیه که ژیان وگوزه‌ران به سیمای ره‌سه‌ن وسروشتی خۆیان نابینن هه‌موو شتێک له بن چه‌ترو ده‌مامکێکی درۆ وفێل ده‌بینن، بۆیه ده‌مامکی قۆڵبڕین ئه‌که‌نه سه‌ر سه‌ریان سیمای ره‌سه‌نی خۆیان پێ ئه‌شارنه‌وه‌و داده‌پۆشن، ئه‌وان وا ده‌زانن که‌س به کاره‌کانیان نازانێت ووه‌کو به‌رزه‌کی بانانیش لێی ده‌رده‌چن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه زۆر کاڵفام ودهبهنگن، ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر دام‌و ده‌زگای وڵات وکاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتیش چاویان لێ بپۆشن وخۆیان لێ که‌ڕ بکه‌ن، هاولاتی وخه‌ڵکی زۆرینه لێیان خۆش نابێت وده‌سه‌ڵات وئه‌وانیش به ناپاک ومشهخۆرو خۆفرۆش ناوزه‌د وله قه‌ڵه‌م ده‌دات....
ئه‌م رۆژه گوزه‌ر، رۆی ونایهتهوه که جه‌ماوه‌ر ره‌ش وسپی خۆی لێک نه‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆکه خه‌ڵک به ئاسانی پیاوی باش وجاش لێک ده‌رئه‌کات، ئه‌و زه‌مانه کاری ته‌واو گه‌ل له ده‌سه‌ڵات وگورزی دام وده‌زگاکانی بڕه‌وێته‌وه‌و بترسێت، شوکرو ئۆخه‌ی خه‌ڵک ئێستا تا راده‌یه‌ک هوشیاره‌و به‌رپێی خۆی ئه‌بینێت وباوه‌ڕیش ناکه‌م ره‌حمتان پێ بکات وچاوتان له سه‌ر هه‌ڵبڕێت، تا زووه ته‌مه‌نی نهگبهتیتان به به‌ر ماوه خۆتان چاک بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا زه‌مان ئه‌ڕوات وناگهڕێتهوهو ئێوه‌ش هه‌ر له‌و زه‌ڵکاوه پڕ ناپاکی وخیانهتهتان وه‌کو بۆقی سڕ ئه‌مێننه‌وه، ئه‌و کات هیچ شتێکتان به که‌ڵک نایه‌ت، نه نوێژ‌و رۆژوو، نه پاڕانه‌وه‌و نزا‌و دوعاتان، نه ده‌ست له پشت دانی سه‌رۆک وسهردارهکانتان، هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه ئاردی ناو تهڕاشاێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و گلۆرهتان ده‌که‌وێته لێژی وخۆتان به هیچ شتێک پێ ناگیرێته‌وه، ئه‌وساکه سه‌فته‌ی ده‌فته‌ره‌کان ورهقهم حیساباتی پاره‌کانتان، سزا‌و باج وحوکمی گه‌لتان به سه‌ر سوک ناکات، رۆژی حه‌شرو مه‌نجه‌نیقی دۆزه‌خی سه‌ر رووی دونیا، به چاوی خۆتان ئه‌بینن ومه‌رگی گۆربهگۆڕو سهگتۆپانه ده‌بێته چاره‌نووستان، بۆیه تازووه بێ‌دار بنه‌وه تا ئه‌و ره‌مه‌زانه ته‌واو نه‌بووه به لنگهقورتێ وپهلهقاژهی مه‌رگی چاره‌نووسی چارهرهشتان رابگه‌ن و ده‌ست له‌و بێ‌ئابڕوویی وخۆفرؤشتن ومێرد کردن به پاره‌یه هه‌ڵگرن......
ئاخر ئێوه له خۆتان ناپرسن جارێ ئه‌و نوێژ‌و نزا‌و پاڕاوهنهتان له خوا‌و ئاسمان بۆ چیه ئه‌گه‌ر گوێتان که‌ڕ بێت له ئاست ئه‌و هه‌موو نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و هه‌ژارانی گه‌له‌که‌تان،ئه‌و رۆژوو وخۆ برسی کردنه‌تان له پێناو چیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل قۆڕهوقۆڕی زگی خاو‌و به‌تاڵی بێدهرهتانێکی برسی وئاهو ناڵه‌ی بێوه‌ژنێکی بێ شیری کۆرپه‌له برسی، هیچ مووێکی پیاوه‌تیتان نه‌بزوێت وخهوتان لێ نه‌زڕێت وخه‌ونی ئهرخهوانیتان لێ نه‌بێته کابوس ومۆتهکه، ئه‌و ناپاکانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به ئێمه‌یان ناساندن،له ئێوه زۆر
پیاو ترن کاتێک به ئاگا هاتنه‌وه له تاو ئاکاره چه‌په‌له‌کانیان،په‌تیان له مل کرد‌و خۆیان خنکاند، به‌ڵام ئێوه پاره کوێری کردوون، پول که‌ڕی کردوون، قازانج قۆچی له سه‌ر رواندوون وبوونه‌ته گورگێکی هارو
ئاژه‌ڵێکی نه‌گریس، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م جارێکی تر بتوانن بێنه‌وه ریزی ئاده‌میزادو وه‌کو مرۆیه‌کی ئاسایی بتوانن ژیان به رێ بکه‌ن..
تازه ئێوه دۆزهختێکتان لۆ خۆتان خوڵقاندووه، هه‌زار خۆزگه‌تان به دۆزه‌خه‌که‌ی ئه‌و دیو که ئێوه باوه‌ڕتان پێ هه‌یه نه‌ک من وخه‌ڵکه نه‌داره‌که ....
ئێوه له خانه‌ی هاولاتی بوونه‌وه داشۆراو، چونکه دڵتان به ئازار‌و خه‌می هیچ که‌سیک ناسوتێ،وه‌کو نه باتان دیبێت ونه باران.....
ئه‌مڕۆکه تا زووه حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته سنوورێک بۆ ئه‌و بازرگانه چلێسانه دابنێت، تا جڵه‌وی له ده‌ست ماوه، چونکه که زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه، خۆشتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له ته‌نکی بپسێت زۆرداری له ئه‌ستووری ئه‌پسێت.....
Copyright (2008) Roshenbiry.com