پێكدادانى دوو دنیا
هونه‌ر عومه‌ر
شه‌ش تێبینى به‌ر له شیعره‌كه
1
نیشتیمان
ئه‌وسه‌رى ڕێگه‌یه‌كه،
كه‌چى تۆ
له‌م سه‌رى ڕێگه‌یه‌كدا
هه‌نگاو ده‌نێى
ئه‌وسه‌رى بۆ نیيه.
2
ئه‌وه نیشتیمان نیيه هێنده تاریكه
ئه‌وه خۆمانین
گۆرانیه‌كانمان شه‌ویان لێ ده‌چۆڕێ.
3
له نیشتیمان‌دا دیوار بوونى نیيه،
دیواره‌كان
له چاوى خۆمان دان.
4
تۆ كه بۆ خۆت نیشتیمان نیت،
ڕێگه‌ى ئه‌م نیشتیمانه‌ت
كوا پێ ده‌دۆزرێته‌وه؟
5
نیشتمان فێرى كردووین
ڕاكردنمان ئاسان بێ و
گه‌ڕانه‌وه‌مان مه‌حاڵ!
6
مرۆڤ كه ده‌بێته كه‌لاوه
نیشتمانى له كنى كهلاوهیهكى گه‌وره‌تره.
شیعره‌كه..
بگه‌ڕێوه
تكا ده‌كه‌م
بگه‌ڕێوه بۆ ناو خۆت.
له‌وێ نیشتیمانێك هه‌یه
له‌سه‌ر دیواره‌كانى نووسراوه
ئێمه هیچمان غه‌ریب نین
دونیا ئى گشتمانه.
له‌وێ كار هه‌یه، كات نیيه.
لێره كات هه‌یه، كار نیيه.
له‌وێ ئیره‌یى،
به‌هار ده‌باته ئه‌وسه‌رى پایيز و
ناهێڵێ كراسه‌كه‌ى گه‌ردى لێ بنیشێ
ده‌ریا ده‌هێنێته به‌ر پهنجهرهكهتةوة
دارستان له چاوتدا ون ده‌كا
واده‌كا هه‌میشه هه‌ورێك هاوڕێت بێ.
به‌ڵام لێره،
ئیره‌یى به كۆشكه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ
كه‌لاوه‌كان ده‌نووسێته‌وه
به باراندا تێده‌په‌ڕێ
وشكه‌ساڵ ده‌كێشێته‌وه.
له‌وێ ئاسووده‌يى نیيه
له‌وێ كه شه‌ڕى پرسیاره و
خوێن له گومان ده‌چۆڕێ و
هه‌موو ڕوحت پڕى دوودڵیيه
ئاسووده‌ییت بۆ چیيه؟
لێره ئیتر
كه‌س په‌پووله‌ى خۆش ناوێ
نابینم كه‌سێك بۆ شه‌ونم بچه‌مێته‌وه
تۆقه له‌گه‌ڵ گوڵێكدا بكا
به "با" بڵێ: بوه‌سته!
با بۆنى ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ت بكه‌م.
له‌وێ هه‌موو ڕێگاكان موڵكى تۆن
هه‌موو مردنێك مردنى تۆیه
گوڵ خاوه‌نى نیيه.
هه‌ر كه‌سه و به به‌ردى خۆی
نیشتیمان دروست ده‌كاته‌وه
لێ ئیشى مرۆڤ گۆڕینى نیشتمان نیيه
مرۆڤ كه ده‌یهه‌وێ نیشتیمان بگۆڕێ
تفه‌نگ ده‌كاته شان و... هتد...
ئیشى مرۆڤ سه‌رله‌نوێ رهنگكردنهوهى نیشتمانه
به ڕه‌نگێك چۆله‌كه لێی نه‌ترسێ
مێرووله سه‌رى لێ ده‌ر بكا و
ڕێگاكانى لێ تێك نه‌چێ
كۆتر لێى تێ‌بگا و
باران كه بارى
مه‌یلى شۆردنه‌وه‌ى نه‌بێ.
نیشتیمان مه‌گۆڕه.. تكایه،
تۆ كه ده‌تهه‌وێ نیشتیمان بگۆڕى
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ت تا هه‌تایه
بیرده‌چێته‌وه
كه ده‌تباته‌وه لاي خۆت.
بگه‌ڕێوه
تكا ده‌كه‌م،
بگه‌ڕێوه لاي خۆت.
من كه ئێستا،
ئه‌م شیعره‌ت بۆ ده‌نوسم
له‌وێم، له لاى خۆم.
له‌وێ دونیا خێرایه و
مرۆڤیش خاو.
لێره دنیا سێوێكه
له مشتى خۆت دا.
یه‌ك تێبینى پاش شیعره‌كه:
گوێ بگره چیت پێ ده‌ڵێم:
له‌وێ، كه ده‌چیته‌وه لاى خۆت
ده‌گه‌یته‌وه نیشتمان.
