شه‌وی تێشکاوه‌کان
فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز
وه‌رگێڕانی: سلێمان دڵسۆز
لێم سووره به هۆی ئه‌و كونجكۆڵییهوه سهركۆنهم ناكه‌ن، چونكه له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه توانیومه په‌ی به نهێنیه‌ك به‌رم كه له دۆخی ئاسایی‌دا هیچ بنیاده‌مێك په‌ی به وه‌ها به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر نابات، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه گۆی زه‌وی له سایه‌ی هه‌ڵه‌ی ئێمه‌ی زهوینشینهوه یان مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نددار به كادزكانهوه مه‌ودایه‌كی وای له‌گه‌ڵ مه‌رگدا نییه.
مامم، سه‌رسوڕهێنه‌رترین پیاوێك بوو كه ناسیبێتم. خوڵقه نائاساییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێك تێكی نه‌ده‌كرده‌وه. نه درۆزن بوو نه راستگۆ و، به میهره‌بانی و نامیهره‌بانی نامۆ و، گریانی پێ درۆ و كاتی بوو و خۆشی و پێكه‌نینی له‌ویش به درۆ و كاتیتر ده‌زانی. پڕنێهنیترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بوو. به‌ڵام نه پرسیاری له كه‌س ده‌كرد و نه پرسیاری كه‌سی له باره‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵام ده‌دایه‌وه. ره‌خنه‌ی له كه‌س نه‌ده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا ره‌خنه‌ی له كه‌س وه‌رنه‌ده‌گرت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه رۆژێكیان كه ده‌یویست بچێته كه‌ره‌ج، شۆفیره‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رێنوێنی كرد و كاتێ شۆفیره‌كه هات بڵێ كه رێگا مهنتقییهكه شوێنێنكی تره، پێی گوتبوو: "زه‌حمه‌ت نه‌بێ دابه‌زه، تۆ دهركرای، دوایه وه‌ره ماڵێ ههقهكهت وه‌رگره."
گوێی له سه‌مفۆنیا ماخولیاییهكانی گۆستاڤ مالر و كوارتێته ناسكه‌كانی شووبێرت و نیكتۆرن و پلۆنزه غه‌مناكه‌كانی شووپێن و به‌رهه‌مه‌كانی تر ده‌گرت، به‌ڵام هیچكامی لا په‌سند نه‌بوون، چونكه بڕوای وابوو هیچ مۆسیقاڕێك نه‌یتوانیوه شه‌پۆلانه رۆحییه‌كانی مرۆڤ به ته‌واوی به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه له میلۆدی و پاساژ و زیر و به‌می مۆسیقاكه‌ی خۆیدا بێنێته نه‌غمه. وه‌ك بۆخۆی ده‌یگوت هه‌موو كتێبه‌كانی دنیای خوێندوونه‌وه، به‌ڵام هیچ ره‌ف و قهفهزهیهكی ماڵه‌كه‌ی ئاسه‌واری كتێبی پێوه نه‌ده‌بینرا و هه‌مووی تووڕ هه‌ڵدابوون، چونكه گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه شتاق نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی وێنه‌ی جه‌وهه‌ری خه‌مناكی ژیان بكێشن. رێزی له فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی ده‌نا، به‌ڵام هیچ فه‌یله‌سووف و كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسێكی قبووڵ نه‌بوو. دز نه‌بوو، به‌ڵام سامانه‌كه‌ی هه‌مووی له رێگه‌ی دزییه‌وه وه‌ده‌ست هاتبوو، چونكه باوكی، ئه‌و پیاوچاكه نێوبهدهرهوهیه كه ناوی به سه‌ر چه‌ند قوتابخانه و مزگه‌وت و شه‌قام و كۆڵانهوهیه، سامانێكی زۆر و زه‌وه‌ندی له رێگه‌ی توجاره‌ت و وه‌كاله‌ت و پزیشكی و زهمینداری و كارخانهدارییهوه چنگ خستبوو. فیزهكهی، ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی و لوتفهلی خانی زه‌ند و زێدهخوازییهكهی، ژولیوسی سیزار و محه‌مه‌دخانی قاجاری وه‌بیری مرۆڤ ده‌هێنایه‌وه و بێده‌نگی و گۆشه‌گیرییه‌كه‌ی هه‌موو بینه‌رێكی بیری شێخ مه‌حموودی شه‌بسته‌ری و لیئۆپاردی ده‌خسته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جاروبار ده‌وربه‌ری قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو و ئه‌مه‌ش له سایه‌ی حزووری ئه‌و ژنه ئێجگار شۆخانه‌وه بوو كه ملیان بۆ خۆپهرستانهترین داخوازه‌كانی راده‌كێشا. ژنی زۆری تاقی كردبوونه‌وه، به‌ڵام دڵی نه‌دابووه هیچكامیان، بێجگه له ژنێك كه ته‌مه‌نی له سی و شه‌شی ههڵنهبواردبوو و دوو ساڵ له خۆی به‌ته‌مه‌نتر بوو و جوانییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی له هه‌ندێك له ژنه‌كانی پێشوو به‌رچاوتر نه‌بوو، به‌ڵام سام و شكۆی جوانیه‌كه‌ی كه‌موێنه بوو. پێیان ده‌گوت حومێڕا و مامم بیست ساڵ به ده‌ست داخ و مه‌راقی مه‌رگی ئه‌و ژنه‌وه تلایه‌وه و ئاخیری وه زگی دا و ماڵه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی وه‌ك من به میرات به‌جێهێشت كه نه قه‌ت چاوم پێی كه‌وتبوو و نه قه‌ت چاوی پێكهوتبووم.
ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌وێ بوو، له‌سه‌ر مێزێك كه هه‌م مێزی نانخواردنی بوو و هه‌م مێزی ئه‌و هێڵكارییانه‌ی هه‌مووی سووتاندبوون و هه‌م ئه‌و نووسینانه‌ش كه گشتی دڕاندبوون. هه‌رگیز هۆی ئه‌و ته‌فروتونا كردنه‌م بۆ ئاشكرا نه‌بوو.
به‌هه‌رحاڵ، مامم له شوێنێكی ئه‌و ده‌فته‌ره‌دا نووسیبووی:
گه‌یشتوومه ئه‌و ئه‌نجامه كه رێكه‌وت رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له چاره‌نووسی هه‌ركام له ئێمه‌دا هه‌یه، به راده‌یه‌ك كه بیرتیژترین كه‌سمان جاری وایه ئه‌و رۆڵه له‌به‌ر چاو ناگرێت و بیر له تواناكانی خۆی یان ده‌رئه‌نجامی هاوسهنگیییه راسته‌قینه‌كان ده‌كاته‌وه. له چوارڕێیهكدا زۆر ئاسایی ده‌كرێ رێگه‌ی خۆمان بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و شوێنه‌ی بڕیار وایه بچینێ، به‌ڵام رێك له‌و رێگایه‌دا كه گرتوومانه‌ته به‌ر شوفیرێك به هه‌زار و یه‌ك هۆی نه‌خوازراو لێمان ده‌دا و بۆ هه‌تاهه‌تایه فه‌له‌ج ده‌بین و بێزار له‌وه كه به‌سه‌ر كۆڵی كه‌سانی تره‌وه ده‌بینه بارگرانی. یان دره‌نگ گه‌یشتووینه ناونووس كردن و له پۆلێكدا ناوی خۆمان ده‌نووسین كه یه‌كێك به هۆی شوێندانه‌ریی بێئهملاوئهولای خۆی به‌ره‌و ژیانی تێكه‌ڵ به توندڕۆیی سیاسی یان ماده‌ی موخه‌ده‌ر یان خواردنه‌وه‌ی هه‌وسار پساو په‌لكێشمان ده‌كات. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه بۆ خواردنه‌وه‌ی تاقه چایه‌كه‌ی به‌شی خۆم له ماڵ دهرنهكهوتبام و له‌سه‌ر گردێكی لای رۆژهه‌ڵاتی داراباد دانهنیشتبام و چووبامه یه‌كێك له گرده‌كانی لای رۆژهه‌ڵات، تووشی ئه‌و چوار ژنه پیر و نێوانساڵ و گه‌نج و مێرمنداڵه نه‌ببام و ئه‌وان داوای شهمچهیان لێ نه‌كردبام و پیرێژن دوای كێشانی سیغاره‌كه‌ی، له پرسیاری بێ وه‌ڵامی نه‌گرتبام و داوای نه‌كردبا سواری ماشێنهكهمیان بكه‌م. من ئاوا حومێرام ناسی. نه ژماره ته‌له‌فۆنمان گۆڕیبووه‌وه و نه ئهدرێسیان لێوهرگرتبووم. چه‌ند رۆژ دواتر ژنه نێوانساڵهكه ته‌له‌فۆنی كرد و گوتی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌درێسی ماڵه‌كه‌می به هۆی به دواداچوونی ره‌قه‌می ماشێنه‌كه‌م په‌یدا كردووه و ئه‌مه له سۆنگه‌ی خزمێكهوه كه پێگه‌كه‌ی، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناونیشانه‌ی ئاسان كردبوو.
له ماڵی خۆم چاوم پێكه‌وت و بۆم ده‌ركه‌وت به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیم نه ئاسان پێوه ده‌بێ و نه بۆ خواردن و خواردنه‌وه و دۆشینی من هاتووه، به‌ڵكو هاتنه‌كه‌ی به هۆی بێ خه‌وی و تاویاوێك بووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووه و به پێچه‌وانه‌ی خوشكه گه‌نج و مێرمنداڵه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه روخسار و ده‌نگی من كه له كورته نیگا و وته‌وه گه‌یشتبوونه چاو و گوێی له بیر خۆی به‌رێته‌وه. گوتی: "دانیشتن به دیار تۆوه بۆ من به‌سه." قسه‌یه‌ك كه له دیدی منه‌وه به قه‌د هه‌موو مێژووی مرۆڤ بێهووده بوو، چونكه په‌یوه‌ندیی ژن و پیاوێك دره‌نگ یان زوو یان ده‌پچڕێ یان به په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و جنسی كۆتایی دێ. چه‌ند مانگێك پتر له دوو ساڵ پێكه‌وه ژیاین و كاتێك كه بوونی ئه‌و، تهنیاییهكهمی لێ تێك دام، داوام لێ‌كرد یان بگه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی یان بچێته سه‌فه‌ر كه گوتی: "له‌مێژه هه‌ر دوو خوشكم چوون له خاریج بژین و زۆر له‌وه پێشتریش دایكم مردووه و ماڵ و میراته‌كه‌یان فرۆشتووه." قه‌ت ئه‌وانه‌ی لای من باس نه‌كردبوون، چونكه ده‌یزانی ته‌نیا ده‌بێ ئه‌و شته بڵێت كه من پێم خۆشه نه‌ك ئه‌و شته‌ی كه خۆی پێی خۆشه.
گوتی: "به‌رگه‌ی دووریی تۆ ناگرم، به‌ڵام ده‌ڕۆم. ده‌چمه پاریس." ئاماده نه‌بوو پاره‌م لێ وه‌ربگرێ و گوتی پاره‌ی به‌شی هاتوچۆ و مانه‌وه له هۆتێلێكی ئاسایی پێیه. به‌م جۆره جارێكی دی چوومه‌وه ناو قاوغی ته‌نیایه‌كه‌ی خۆم و هه‌ناسه‌یه‌كی به رهحهتم هه‌ڵكێشا. هه‌رچه‌نده كه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستم به له ده‌ستدانی ژنێك له ژیانمدا كرد. داوام لێكردبوو به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نه‌بێته هۆی ئازاردانم و ئه‌ویش پێملی ئه‌و داوایه ببوو، به‌ڵام تاسه‌ی ده‌نگه دڵنشینهكهیم كردبوو. به‌و حاڵه‌شه‌وه هیچكات ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌كرد تا ئه‌وه‌ی شه‌وێكیان گه‌ڕایه‌وه. پێم وایه پتر له دووسه‌د شه‌وورۆژ له باوه‌شی یه‌كتردا بووین و نوێنمان جێ نه‌هێشت، به‌ڵام كاتێك وه خۆ هاتمه‌وه به هۆی رۆژژمێری كۆنه سه‌عاته‌كه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ته‌نیا چوار شه‌وورۆژ هاونوێن بووین. نوقمی قسه و باس و گوێگرتن له یه‌كتری بووین و ئه‌و، هه‌موو رۆژێ كراسێكی ئاودامانی ره‌شی پڕبهبهری خۆی ده‌پۆشی به سه‌رده‌سته و به‌رۆكی چینداره‌وه و به‌م جۆره جوانیه‌كه‌ی ته‌رز و له‌بارتر ده‌بوو. به راده‌یه‌ك كه ده‌بێ بڵێین كه هیچ شكۆیه‌ك خه‌مناكتر و هیچ خه‌فه‌تێك مه‌زنتر له مردنی شۆڕه ژنێكی باڵابه‌رزی ره‌شپۆش نییه و نابێ.
لێره‌دا یادداشته‌كانی مامم ده‌چێته ناو باسی زه‌مانه‌وه و له سه‌رده‌می ئه‌رستۆ و فلۆتین و فارابی و ئیبنی سیناوه تا كانت و سورێن كیهركیگاردهوه پێدا دێ، دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو بیروڕاكانیان، بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونێكی تایبه‌ت ده‌رببڕێت، چه‌ندین و چه‌ند لاپه‌ڕه خه‌ریكی گشتی وێژییهك ده‌بێت كه ئه‌وڕۆكه له رۆژنامه‌ی رووناكبیری و كۆڕی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كاندا بره‌وی په‌یدا كردووه.
ئه‌و لاپه‌ڕانه‌م وه‌ك هه‌ندێك رۆمان و كورته چیرۆكی ئێرانی به تۆپ هه‌ڵدانه‌وه و بازم دایه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه، ئه‌و جێگایه‌ی كه مامم نووسیبووی: حومێرا باسی به‌راوردی پاریسی ئه‌مڕۆ و یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بۆ كردم، ئینجا بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكه‌م، بیره‌وه‌ریی جاری پێشووی خۆی له‌گه‌ڵ مێرده ئیتاڵییه‌كه‌ی بۆ گێڕامه‌وه. نه‌مده‌زانی به‌ر له‌وه شووی هه‌بووه و پێكه‌وه له پاریس ژیاون، چونكه قه‌ت نهمپرسیبوو داخوا شووی كردووه و به‌ر له من كه‌سی خۆش ویستووه یا نا؟ هاته قسه و گوتی: "چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه له پاریس بووم، رۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه راوه‌ستام، ژنێكی زۆر جوانم دی، هێنده جوان به حه‌یاتم ژنی وا جوانم نه‌دیبوو، ژنێك به جلوبه‌رگی ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه. ده‌مزانی حومێڕام، به‌ڵام هیچ شتێكم له حومێڕا نه‌ده‌چوو. سه‌رم سوڕ ما. له حاڵی سه‌رسوڕماندا بووم كه له ده‌رگایان دا. كه ده‌رگام كرده‌وه، پیاوێك به جلوبه‌رگی ئاركایكی ده‌ربارییه‌وه، تا ناوقه‌د داهاته‌وه و گوتی: "پایه‌به‌رز لوویی چوارده‌یه‌م ئیمپراتۆری فڕه‌نسا ئێوه‌ی بۆ خوانی شه‌و بانگێشت كردووه." بیرم هاته‌وه كه دڵخوازی لوویی چواردهههمم. هێشتا ئه‌و بیركهوتنهوهیه له مێشكمدا شه‌پۆلی ده‌دا كه خۆم له كۆشكی "وه‌رسای"دا بینیه‌وه، ده‌ست له ناو ده‌ستی لوویی چوارده‌یه‌م و به ده‌م نه‌رمه سهمایهكهوه كه به تێپه‌ڕینی هه‌ر چركه‌یه‌كی من و ئه‌و زیاتر به یه‌كه‌وه دهنووساین، به راده‌یه‌ك كه گه‌رمام بوو. هه‌ر له ناو ئه‌و گه‌رمایه‌دا بوو كه خۆم له مۆزه‌ی لوڤه‌ری پاریس‌دا بینیه‌وه، له‌به‌ر ده‌م تابلۆیه‌كی كه گێژ و وڕی كردبووم. رێنوێنیكهرهكه بۆی شی كردمه‌وه: "ئه‌م ژنه دڵخوازی لوویی چوارده‌هه‌م بووه و ئه‌و پیاوه مات و مهلوولهی لێره ده‌یبینی، مێردیه‌تی. دواتر به هۆی خیانه‌ته‌وه ژنه‌كه‌ی كوشت." ژنه‌كه بێجگه له من كه‌سی تر نه‌بوو و پیاوه‌كه‌ش كۆپیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای مێرده‌كه‌م بوو."
حومێڕا سوێندی خوارد: "بڕوا بكه خۆشه‌ویستم ئه‌و پیاوه رێك له مێرده‌كه‌م ده‌چوو كه ئه‌زقه‌زا ئه‌ویش دڵی لێ كرمێ ببووم، به‌ڵام به نامووسم هه‌رگیز خیانه‌تم پێنه‌كردبوو و ئه‌و له‌خۆڕا له‌و تابلۆیه‌دا منی كوشتبوو."
ئینجا گوتی: "به‌ڵام تابلۆیه‌كی دواتریان شتێكی تری نیشان ده‌دا: هه‌مان ژن كێردێكی به ده‌سته‌وه بوو كه تا بن ده‌سك ده سینگی مێرده‌كه‌ی رۆچووبوو. مێردێك كه رێك له مێرده‌كه‌ی من ده‌چوو و هه‌ڵبه‌ت ژنه‌ش له‌من به‌ده‌ر كه‌سی تر نه‌بوو."
رێنوێنیكهرهكه گوتی: "ئه‌م تابلۆیه له رووی ئیحتمالان كێشراوه‌ته‌وه. خۆتان ده‌زانن به پێی ئیحتمالێكی بێ قیمه‌ت ده‌توانیت بچیته كۆرسێك و له‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سێك ببیته هاوڕێ و كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دابنێت و دره‌نگ یا زوو به‌ره‌و زانست و هونه‌ر راتبكێشێت. له‌وانه‌شه راتبكێشێته ناو تۆڕی ساماندارهكانی وڵاته‌وه."
كاتێ حومێڕا لێی ده‌پرسێت: "ئێستا له واقیعدا كام له‌و رووداوانه روویان داوه؟" رێنوێنكهرهكه ده‌ڵێت:
"هیچ واقیعێك له ئارادا نییه. واقیع ئه‌و شته‌یه كه تۆ پڕ به دڵ بڕوات پێیه‌تی." پاشان حومێڕای راكێشابووه لایه‌كه‌وه و گوتبووی: "تۆ له ژیانی رابردووتدا خیانه‌تت له مێرده‌كه‌ت كرد. تۆ به زیندی سه‌ر ئه‌و كابرایه‌ت رزاند."
حومێڕا له هه‌مبه‌ر رێنوێنیكهرهكهدا له قوڵپی گریانی دابوو بێ ئه‌وه‌ی هیچی پێ بڵێت.
به‌ڵام به منی گوت: "هه‌ر ئه‌و شه‌وه خه‌ونم به خۆمه‌وه بینی، له‌و ساڵانه‌دا كه گالیلۆیان دادگایی ده‌كرد، له باشووری ئیتاڵیادا ده‌ژیام و بیچم و قه‌ڵافه‌تی ژنێكی دیكه‌م هه‌بوو و مێرده‌كه‌م ئه‌ندازیاری شه‌تاو و كهرێزی ئاوداشتن بوو و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ لادێییه هه‌ژاره‌كان ته‌رخان كردبوو و خه‌می داهاتووی خۆی له‌به‌ر نه‌بوو، له كاتێكدا كه هه‌ر بابایه‌و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و سات و سه‌ودا بوو. من هه‌موو ئامرازه‌كانی پێوانهكردنم لێ دزین و له شوێنێك شاردمنه‌وه و شه‌وێ كه له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه، پێمگوت من له ماڵ نه‌بوومه و دز ماڵی بڕیوین. ئه‌ویش بڕوای پێ كردم و گوتی سه‌فه‌رێكی خۆشی نه‌بووه و دایكی مردووه و ئاواتی خاوه‌ندارێتیی خانووی بردۆته بن گڵ. منیش ههلهكهم قۆزته‌وه و ئامرازهكانم فرۆشتن و چوومه باشووری نه‌مسا، ماڵی پیاوێك كه چه‌ندین ساڵ پێشتر خوشكه‌كانی، ده‌سته‌خوشكم بوون. تا ئه‌وه‌ی رۆژێك ژنێكی ئیتاڵی هات و گوتی من هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه‌م و ئه‌و پیاوه كه‌سێكه كه پاره‌ی ئازادیخوازانی ئیتاڵیای خواردووه. ژنه له‌كاتێكدا بوو كه ئه‌من ماوه‌ی شه‌وه‌های شه‌و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا خه‌وتبووم. رقم له پیاوه‌كه هه‌ستا و دامه ده‌ست پۆلیسی نه‌مسا بۆ ئه‌وه‌ی تا ماوه له زینداندا بڕزێت."
ئینجا هه‌ر به‌و كراسه ئاودامانه ره‌شه‌وه و به سه‌رده‌سته و به‌رۆكی چیندارهكهیهوه كه هه‌زاران كه‌ڕه‌ت سه‌نگینی و شكۆی ده‌به‌خشییه جوانییه‌كه‌ی، خۆی خسته باوه‌شم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو جه‌زره‌به‌ی له‌وان ساڵاندا له شاری بهقوڕگیراوی پائولا و كه‌نارده‌ریا هه‌میشه كش ومات و خه‌مباره‌كه‌ی چێژتبووم، بكه‌مه‌وه. هه‌روا كه لێوم به لێوییه‌وه نابوو، ئه‌وكی ناسكتر له په‌ڕه‌ی گوڵیم رێكگوشی تا روخساری وه‌ك كراسه‌كه‌ی ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا و تاهه‌تایه له ژێر چه‌ندین خهڵوار كۆنكرێت و قسڵ و چه‌ودا له ناو ئابلۆقه‌ی داركاژ و سنه‌وبه‌ر و ئهرخهواناندا كت بوو.
له دنیادا هیچ مردنێك شیرین و ناسكتر له‌و مه‌رگه نییه كه پیاوێك له پێناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا خۆی ده‌داته ده‌ست. مردنی وا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یان ساڵیش بخایێنێت، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی چێژبه‌خشه.
