گوتوبێژ ده‌گه‌ڵ چارلز بوكۆفسكی دا
و: شاڵاو حه‌بیبه
بوكۆفسكی: پاش ئه‌م هه‌موو بێنه و به‌رده‌یه بۆ ئه‌م دیمانه‌یه، سهرلهههووهڵ ده‌بێ وڵامگۆی كێهان پرس ببم؟
پیوانۆ: قایلكردنی تۆ بۆ گوتوبێژ فره دژوار بوو. داخوا تۆش مینای زۆرێك له نووسه‌ره‌كان، له ده‌ست كۆوارگهل و ڕۆژنامهگهل و هه‌ر بهلاڤۆكێكی دی، وه‌ڕزی؟
بوكۆفسكی: زۆر نا. بڵام ئا. من متمانه‌م به بهلاڤۆكهكان نییه. پێشتریش ئه‌مه‌م پێ گوتبووی.
پیوانۆ: به‌ڵێ.
بوكۆفسكی: ئه‌وه‌ی كه له جانتاكه‌ت وه‌ده‌رت هێنا چییه؟
پیوانۆ: تۆماركاری ده‌نگ.
بوكۆفسكی: تێگه‌ییشتم. دهزگهیێك، كه ژیانی ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێوه به‌نده.
پیوانۆ: به‌ڵام ئێوه‌ی نووسه‌ران، شاعیران و هونه‌ركاران ئێمه‌تان وا بار هێناوه.
بوكۆفسكی: ئێوه‌مان له‌سه‌ر چ شتێك بار هێناوه؟
پیوانۆ: ئه‌وه‌ی هه‌مووده‌م تۆماركاری ده‌نگمان ده‌گه‌ڵدا بێ؛ نه‌وه‌ك جوایه‌ز له حه‌قیقه‌ت شتێكی دی وهنووسین.
بوكۆفسكی: تێگه‌ییشتم. بڵام بۆ ئێوه جوایه‌زیی نییه، هه‌مووده‌م قسه‌ی خۆتان ده‌كه‌ن. به هه‌ر بارێكدا، ئه‌وه‌ی چی ده‌پرسن، بۆم گرێنگ نییه. زه‌ینێكی چاكم هه‌یه و سه‌د كه‌ڕه‌تیش پرسه‌كه‌م ئاراسته بكه‌ن، یێك وڵام ده‌ده‌مه‌وه. (ده‌كه‌نێ.)
پیوانۆ: بۆچ ئه‌م بابه‌ته گرینگییێكی بۆ تۆ نییه؟
بوكۆفسكی: چونكوو ڕۆژنامه‌وانان جهڵهبێك پرسی لێكچوو ئاراسته‌ی نووسه‌ران ده‌كه‌ن.
پیوانۆ: هه‌مووده‌م وا نییه.
بوكۆفسكی: به‌ڵێ. ده‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕام و تكاخوازم پتر له‌مه له‌م باره‌یه‌وه نهپهیڤین.
پیوانۆ: بێگومان. حه‌ز ده‌كه‌م بزانم بۆچی بڕوات به بهلاڤۆكهكان نییه؟
بوكۆفسكی: چونكوو كهسێتییێك، كه له منی چێ ده‌كه‌ن، فره له ڕاستییه‌وه دووره. به جۆرێك، كه بۆ ده‌مێ گومان ده‌به‌م و له خۆم ده‌پرسم: داخوا به‌ڕاست ئه‌م زه‌لامه منم؟ ئه‌م شته له بهلاڤۆكگهلی ئۆرووپایی‌دا فره‌تر ڕوو ده‌دا و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه قه‌تاوقه‌ت كۆوارگهل و ڕۆژنامه‌گه‌لی نائامریكایی ناخوێنمه‌وه. من ته‌نێ بیر له فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌وه‌ی مرۆگه‌ل، كه زمانه‌كه‌یان نازانم، چی ده‌ڵێن، به لامه‌وه گرینگ نییه. هه‌ڵبه‌ت بیستوومه له ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا دا، فرۆشێكی چاكیان هه‌بووه و ئه‌مه ده‌ری ده‌خا، بهلاڤۆكگهلی وێ ته‌واوێك شاره‌زای كاری خۆیانن. به هه‌رحاڵ، من به ئینگلیسی قسان ده‌كه‌م و ته‌نێ به ئینگلیسیش ده‌خوێنمه‌وه.
پیوانۆ: یانی وێنه‌یێك كه بهلاڤۆكگهلی ئامریكایی له تۆی هه‌ڵده‌گرن، پڕاوپڕ به‌رابه‌ر كه‌سێتیی ڕاستیی تۆیه؟
بوكۆفسكی: نا، به هیچ شێوه‌یێك. بگره گه‌لێكیش قوڕ و بێ مانایه. ئه‌وانه نووسه‌رێكی دژوار، جددی و وشكیان له من چێ كردووه، كه ته‌نێ ده‌خوا و ده‌خوێ. خۆ ناڵێم كه ئه‌مانه ڕاست نین، بڵام تا ڕاده‌یێك له ڕاستییه‌وه دوورن، چونكو كارمه‌ندانی ئه‌م بلاڤۆكگهله خواردن و گوت‌وبێژی منیان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ته‌نێ له ڕیستۆرانته‌كاندا دیتووه، نه‌ك له جێیێكی دی. مرۆیێك هه‌موو ژیانی له نووسیندا كورت كراوه‌ته‌وه و خۆی ده هیچ بابه‌تێك، جگه له كتێبه‌كانی، هه‌ڵناقورتێنێ. ئه‌مه ڕاستترین وێنهیێكه، كه من له خۆمم هه‌یه و هه‌ڵبه‌ت دیتران نیانه.
پیوانۆ: بڵام خوێنه‌رانی تۆ به‌م وێنه‌یه ئاشنان. به بۆچوونم، بهرههمگهل كه وهشاندووتن، به جۆرێك له خۆنووسینهوهوه نێزیكن و ته‌قریبه‌ن وێنه‌ی ژیانی خۆتن. وا نییه؟
بوكۆفسكی: به‌ڵێ و بگره فره زیاتره له‌وه‌ی كه تۆ لێی ده‌هزری. ئاسایی 95 له سه‌دی چیرۆكێك كه ده‌ینووسم ڕاستییه. من ته‌نێ 5 له سه‌دی سه‌رهاتی چیرۆكه‌كه هی خه‌یاڵمه و ده‌یخه‌مه چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌كه‌وه. له‌وانه‌یه خه‌راپ نه‌بێ بیزانی، پێچه‌وانه‌ی نووسراوی ڕۆژنامه‌كان، ژنان له من وه‌ڕزن، چونكو هه‌ر له‌م بهلاڤۆكانهیان بیستووه، كه من بوونه‌وه‌رێكی به ئازارم و قسه‌ی وانیان باوه‌ڕ كردووه، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێكیش كتێبی من وهكهن و وه‌یخوێنن. به ڕای ژنان، چارلز بوكۆفسكی كهسێتییێكی زیناكار و ترسناكه و كارێكی جگه له ئازارگه‌یاندن به وان نییه. پێم وایه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك به ته‌نێ بكه‌ومه نێو كۆمه‌ڵی ژنانی ئامریكایییهوه؛ لهتوكوتم ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی وه‌سه‌ر باوێم، ژماره‌یێكی كه‌م له وان، پاشی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانیان خوێندمه‌وه، له قسه‌ی خۆیان ژیوان بوونه‌وه.
پیوانۆ: مه‌به‌ستت له ژنان، فێمێنیستهكانیشه، یان ته‌نێ ئاماژه‌ت بۆ ڕه‌گه‌زی ژن كرد؟
بوكۆفسكی: ته‌نێ ژنان. له فێمینیسته‌كان پڕم و ناتوانم له گه‌ڵیان بگونجێم.
پیوانۆ: ژنگه‌ل كه كتێبه‌كانی تۆیان خوێنده‌وه و له قسه‌كانیان ژیوان بوونه‌وه، چۆن ژنێك بوون؟
بوكۆفسكی: پتر كه‌سانێك بوون، كه له كارگه‌لی پێوه‌ند به به‌رهه‌مه‌كانم هاوكاریان كردم و پێم وایه ئه‌مانه كه‌سانێكی فره شایسته‌ن. مرۆگه‌ل، كه بێ هیچ بنه‌مایێك له باره‌ی به‌رهه‌م، یان كه‌سێتیی یێكێك داوه‌ریی ده‌كه‌ن، قه‌تاوقه‌ت بینینێكی ئه‌رێنییان بۆ بابهتهكان نییه و داخی گرانم؛ ڕێی دروستی بینینیش پێ نازانن.
پیوانۆ: هه‌ڵبه‌ت هه‌ر كه‌سه و بۆچوونێكی هه‌یه.
بوكۆفسكی: به‌ڵێ و من ڕێك بۆ ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌یان سپاسگوزارم. چونكو بوونه هۆی فراوانبوونی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانم.
پیوانۆ: فراوانبوونی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانت؟!
بوكۆفسكی: به‌ڵێ. هێنده به‌سه یێكێك بڵێ ڕقم له فڵان نووسه‌ره، ئه‌ویتر ده‌سبه‌جێ كتێبه‌كه‌ی ده‌كڕێ.
پیوانۆ: بۆچی ده‌گه‌ڵ فێمێنیستهكاندا دژڕای؟ تا ئێستا ڕووی داوه ده‌گه‌ڵیان به شه‌ڕ بێی؟
بوكۆفسكی: نا، به شه‌ڕ نه‌هاتووم. چونكو ئه‌وانه قه‌تاوقه‌ت ڕوخسه‌تی پهیڤینت پێ ناده‌ن. كهڕتێك ده‌گه‌ڵ ئه‌م جهڵهبهدا، له ئه‌ڵمانیا لێك گیراین و تێگه‌ییشتم، ته‌نێ ده‌یانوێ بۆچوونیان ئاڕسته‌ی دیتران بكه‌ن؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕاستی به‌وه‌ی ده‌یڵێن باوه‌ڕدار بن!
پیوانۆ: یانی چۆن؟
بوكۆفسكی: هێنده به‌سه سه‌رێك له كتێبخانه‌كان بده‌ی. ئه‌وكات ده‌بینی زۆرینه‌ی كڕیاره‌كانی كتێبه ئه‌ڤیندارییه زه‌رده‌كان، گوتاربێژانی كۆمه‌ڵه فێمێنیستییهكانن.
پیوانۆ: كه وایه فێمێنیستهكانیش مافی خۆیانه لێت وه‌ڕز بن.
بوكۆفسكی: به‌ڵێ. ئه‌وانیش مافی خۆیانه. هه‌موومان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له یێك وه‌ڕز ببین.
