حه‌قیقه‌ت و ڕووداو لای بادیۆ: نووسه‌ر: EGS (بنکه‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌ورووپا):
له ئینگلیسییه‌وه: عه‌لی حسه‌ینی- سه‌قز
ئالێن بادیۆ فه‌یله‌سووفی فه‌ڕانسه‌وی دوکتۆرای فه‌لسه‌فه‌یه و ساڵی 1937 له ڕه‌باتی پێته‌ختی مه‌راکیش له دایک بوو.له ساڵی 1969 تا ساڵی 1999 له زانکۆی پاریس ده‌رسی ده‌گوته‌وه،پاش ساڵی 1999 بوو به سه‌رۆکی گرووپی فه‌لسه‌فیی زانکۆ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا درێژه‌ی به وانه گوتنه‌وه دا‌و ناوبه‌ناوێک له کۆلیژی ئینته‌رناشناڵی تایبه‌ت به فه‌لسه‌فه سمیناری داده‌نا،سمیناره‌کانی له سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر له دژه فه‌یله‌سووفه گه‌وره‌کانه‌وه (سێنت پۆل،نیچه، ویت گنشتاین،لاکان)بگره تا نوێکارییه فیکرییه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستی به خۆوه تایبه‌ت ئه‌دا.هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی بادیۆ به‌رانبه‌ر به ئه‌نجامه‌کانی شۆڕشی مه‌یی 1968ی فه‌ڕانسه له ژیانی ئه‌ودا له هه‌ر شتێکی دیکه زۆرتر بوو.ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆر یه‌کێک له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دێس جێنسێز واته لێژنه‌ی کومۆنیستانی فه‌ڕانسه بوو(لێژنه‌ی مارکسیست لینینیستان)،ئه‌و له‌گه‌ڵ سیلڤیان لازارۆس و ناتاکه مایکێل L organization politique یان ڕێخست که ڕێکخراوه‌یه‌کی فه‌راحیزبی بوو و به شێوه‌ێه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرا له سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر ده‌ڕۆیشت(بڕێک له‌و بابه‌تانه بریتی بوون له کۆچ به گشتی یان کۆچی ناوخۆیی،کار و کرێکار، و مه‌سکه‌ن).ئه‌و نووسه‌ری چه‌ندین ڕۆمان و شانۆی سه‌رکه‌وتووه و چه‌ندین کاری فه‌لسه‌فیشی بڵاوکردوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بادیۆ ڕیازی زانه و ڕیازیی خوێندوه، یه‌کێک له نوێکارترین و داهێنه‌رترین فه‌یله‌سووفانی ئه‌وڕۆی فه‌ڕانسه‌یه.بادیۆ کارتێکه‌ریی ئه‌فلاتوون،لاکان،هێگل و دلۆزی له سه‌ره،ئه‌و ڕه‌خنه‌گرێکی ڕوون بێژه که له ڕه‌خنه‌دا هه‌م له سه‌ر کاره شیکارییه‌کان ئه‌ڕوات و هه‌م ئاوڕیش له مه‌کته‌بی فیکریی پۆست مودێڕن ئه‌داته‌وه.فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و یان بڵێین کاره فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌و نیشانیان داوه له هه‌موو دۆخێک‌دا به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی باشتر ئاوڕ له نوێکاری و داهێنانه ڕادیکاڵه‌کان (وه‌کوو: شۆڕش،داهێنان،گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان)ئه‌ده‌نه‌وه.بادیۆ وه‌ک زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که ده‌سپه‌روه‌رده‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه ئانتی هیومانیستییه‌کانی ئاڵتاسێر و لاکانن،هه‌رگیز ستایشی ئامانجه ڕواڵه‌تییه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌کردوه، ئه‌گه‌ری میتافیزیکی نه‌خستووه‌ته به‌ر پرسیار،یان له فکری وه‌سف و چاکسازیی تایبه‌تمه‌ندییه کلاسیکه‌کانی حه‌قیقه‌ت واته وردبینی،ڕوونی،و ئهزهلییهتدا، نه‌بووه.هه‌ر وه‌کوو بادیۆ به ڕوونی له کاره‌که‌ی 1998 ی‌داL Etre et L evenment ڕوونی ده‌کاته‌وه، واقعییه‌ت یان ڕاستییه‌کان پرۆسه‌یه‌کی ناچهمهوازن، که له زه‌مه‌نێکی تایبه‌ته‌وه ده‌س پێ ئه‌که‌ن و له دۆخێک‌دا جێگرئهبن، له دووی گۆڕانه هه‌نگاو به هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و دۆخه و فۆرمی نوێی بنه‌ما یه‌کیه‌تی خوازه سه‌ره‌کیه‌کانن.له‌و ڕوه‌وه که مرۆڤ له گۆڕانی ده‌روونناسانه،کۆمه‌ڵایه‌تی یان /ده‌رهه‌ست و واقعی/جیائه‌بێته‌وه،ته‌نیا بڕیار و به‌رپرسایه‌تییه‌کی ڕووت ئه‌توانێ شیاوی ئه‌وه بێت ببێته ئامێرێکی ته‌واو بۆ حه‌قیقه‌تێک به‌ڵام له‌و لایشه‌وه ته‌نیا حه‌قیقه‌تێکی موتڵه‌ق یان ڕه‌های ته‌واو ئه‌توانێ شیاوی ئه‌و چه‌شنه بڕیار و به‌رپرسایه‌تییه بێت. ته‌نیا حه‌قیقه‌تێک ئه‌توانێ بابه‌تی به‌رپرسایه‌تییه‌کی ڕاست و دروست ڕوون کاته‌وه.
گشتی ترین ئامانجی بادیۆ ئه‌وسا، ئه‌توانێ وه‌کوو ته‌قالا بۆ ده‌رخستن و تێگه‌یشتن له پوتانسیه‌ل و ئه‌گه‌ری داهێنانی بنه‌ڕه‌تی و گۆڕێنه‌ر له هه‌ر دۆخێک‌دا،پێناسه بکرێت.هه‌ر داهێنانێک له‌م چه‌شنه ئه‌توانێ به بڕێک گۆڕانکاریی تاقانه(ئه‌گه‌رچی هه‌میشه زوو تێپه‌ڕ ئه‌بن)به سه‌ر دۆخی هه‌نووکه‌ییدا ده‌س پێ بکات،که له‌و حاڵه‌ته‌دا /ڕووداو/ پێش دێت.ڕووداو ئه‌توانێ له هه‌ر زه‌مه‌نێکا ڕوو بدات به‌ڵام نه له هه‌ر شوێنێکدا؛ ڕووداوێک به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له په‌نای هه‌ر شتێک له دۆخدا که /به‌تاڵ/یان له ناسین به‌ده‌ر دێته ئه‌ژمار، جێ ئه‌گرێت واته له‌و به‌شه له دۆخدا که به چه‌ن هۆکاری بنه‌ڕه‌تیی ڕوون فۆرمه باوه‌کانی ناسینه‌وه و هێزی ناسین داڵده‌یه‌کی به‌رچاویان نیه؛ ڕووداو سه‌قامگیر ئه‌بێت. به‌م پێیه حه‌قیقه‌تێک له‌م دۆخه سه‌ر به‌ڕووداوه یان بڵێین له‌م ڕووداوگهوه (site evenenetiel) سه‌ر ده‌ردێنێ که ئه‌و حه‌قیقه‌ته بڕوای ناچهمهواز و ئیفراتیی بڕێک له‌و که‌سانه‌ی که مانا په‌یوه‌ستی یان پاڵهکییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ڕووداویان په‌ره پێداوه و به‌م کاره بوونه‌ته پێکهێنه‌ری حه‌قیقه‌تی ڕووداو،ده‌رئه‌خات.که وابوو هه‌رکه‌سێک به پێبه‌ندبوونی خۆی به‌ره‌و ئه‌نجامه‌کانی ڕووداو-که چه‌ند ڕێک و پێکن ئه‌وه‌نده‌ش تێکه‌و لێکه‌و ناڕێکن-بچێت، سوبژهیه.له حاڵێکدا حه‌قیقه‌تێک بێجگه له پتربوون و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه پۆست ئیڤنتاڵهکان(ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌وه‌پێش ڕوویان داوه)شتێکی دیکه نیه.به کارهێنانی زهحمهتاویی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م ئه‌نجامانه و هه‌روه‌ها پاراستنی ماناپاڵهکییهکانی ڕووداو، ئه‌بنه هۆی گۆڕانی ڕه‌وشی خۆ ڕێخستن و خۆ ده‌رخستنی دۆخ.
فه‌ردێکی ئاسایی یان /که‌سێک/،ته‌نیا کاتێ ئه‌بێ به سوبژه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه که بکه‌وێته ناو وه‌ها ڕه‌وشێکی گۆڕێنه‌ری بنه‌ڕه‌تییه‌وه.هه‌ر به‌و هۆیانه‌ش(ئه‌و هۆکارانه‌ی که له کاره کورته‌که‌ی بادیۆدا(L Ethique1993) )باسیان لێ‌کرا،سوبژه‌کان تا کاتێ سوبژه ئه‌مێننه‌وه که پێبه‌ندبوونیان له به‌رانبه‌ر چه‌شنه جۆراو جۆره‌کانی نابوودی:ماندوویه‌تی،ئاژواوی،دوگماتیزم که ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌یه، به‌رخودان کات.بۆنموونه،ئه‌و که‌سانه‌ی که یه‌کده‌نگ چوونه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌گه‌لێک وه‌کوو مافی شارۆمه‌ندی،فیمینیزم،یان بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیستعماری تا شوێنێ یان کاتێ وه‌کوو سوبژه‌یه‌کی واقعی ئه‌مێننه‌وه که ئه‌م بزووتنه‌وانه له سه‌ره‌تادا دهستهچیلهیان ئه‌و ڕووداوه تایبه‌تانه بێت که کاریگه‌رییان له سه‌ر گرووپێک له خه‌ڵک له دۆخێکی تایبه‌تتدا هه‌بوه و هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی گۆڕانی دۆخه‌که وه‌کوو گشتێک که بکرێ ڕاسته و خۆ و هه‌مه‌گیر له لایان هه‌موو که‌سانی ناو دۆخه‌که‌وه وه‌ر بگیرێت؛بکه‌ن.به‌ڵام وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌بێ به‌س له به‌ر خۆی ته‌قالا بۆ پێک هێنانی گرووپێکی تایبه‌ت بدات،ئه‌وسا لایانگرهکانی مه‌یل و ئاره‌زوویه‌کی تایبه‌تیان هه‌بێت و ئاره‌زووه‌کانی دیکه وه‌لا بنێن؟بادیۆ بڕوای وایه ناسینی قوربانییه دهرداوییهکان به ته‌نیا به‌س نیه، ئه‌و له سه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی واقعی پێداگره. وه‌کوو هه‌موو ڕاستییه‌کان، سیاسه‌ت ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی جیدی له هه‌رێمێکی هه‌مه‌گیر و جیهانیدا بچێته پێشه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یڤانه‌ی که هه‌موو که‌س ئه‌توانێ به دروستی بیانئافرێنێ، پێک بێت.به هه‌ر حاڵ ئه‌مه به‌و مانایه نیه که بواری کرده‌وه‌یی حه‌قیقه‌ت ئه‌چێته پانتای بیر و ڕای گشتییه‌وه.هه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقیی ڕه‌های ڕاسته‌قینه ڕیشه‌ی له لایانگرێتییهکی جیدی و دروستدایه؛هه‌ر ئاره‌زوویه‌کی دروستی هه‌مه‌گیر و ڕه‌ها وه‌کوو شتێکی دووڕوانه ده‌س پێ ئه‌کات.هیچ فه‌یله‌سووفێک ئه‌وه‌نده‌ی بادیۆ به‌رهه‌ڵستی هاوتاسازیی/ئه‌خلاقیی/ئایدیاکان و جیاوازییه‌کان ناوه‌ستێ.
بادیۆ چوار بواری گشتیی حه‌قیقه‌ت ده‌ناسێ و جیاوازییان له نێواندا داده‌نێت،یان چوار قۆناغی زه‌ینییه‌ت(که چوار حاڵه‌تی خودی فه‌لسه‌فه پێک دێنن)که بریتین له سیاسه‌ت،زانست،هونه‌ر و عه‌شق، ده‌ناسێ.ئه‌مانه ئه‌و چوار بواره‌ن که به‌رپرسایه‌تییه‌کی زه‌ینی له ناویاندا ئه‌گه‌ری هه‌یه،به‌و مانایه که تاکه‌که‌س ئه‌وه‌نده سه‌رنجی شێوه‌کانی ڕاڤه،نواندنه‌وه(بازنمایی)یان ناسین نادات.بادیۆ له مانیفێسته‌که‌یدا pour La Philosophie1989 به کورتی بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م چوار لایه‌نه گشتییه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌رئه‌بڕێت.سیاسه‌تی واقعی شتێکه وه‌کوو هه‌ره‌وه‌زێکی گشتی و هاوبه‌ش که له شتێک وه‌کوو بۆچوونه‌که‌ی ڕۆسۆدا ویستێکی گشتی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی،سیاسه‌تی واقعی ئه‌نجام دانی کاره برۆکراتیک و دیوان سالاره‌کان یان ته‌بایی له سه‌ر قازانجه‌کان نیه.عه‌شقی واقعی له ناو سنووردارێتییه ناوهکییهکانیدا،به دوای ئاشنایی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی پێشبینی نه‌کراودا ده‌س پێ ئه‌کات که له‌گه‌ڵ نواندنه‌وه‌ی باو و هه‌میشه‌یی ڕۆڵه جنسییه‌کان ناته‌بایه،به هۆی پێبه‌ندبوون به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ئاشناییهوه درێژه‌ی ئه‌بێت،و به شێوه‌یه‌کی ده‌رنه‌که‌وتوو و تا ڕاده‌یه‌ک شاراوه ئه‌مێنێته‌وه.ئه‌و شته‌ی که لاکان له هه‌موو که‌س باشتر ناسیویه‌تی و به /نائهگهرێتیی پێوه‌ندیی جنسی/ وه‌سفی ده‌کات.له تاقی کردنه‌وه‌یه‌کدا که تایبه‌ت به بڕێک باس و خواس ده‌رباره‌ی گۆڕینی نه‌ریت و سوننه‌ته‌کان بوو،ده‌رکه‌وت که هونه‌ر و زانستی واقعیش وه‌ها ئه‌چنه پێشه‌وه.له وه‌ها حاڵه‌تێکدا ڕیازی یان بیرکاری ڕاستگۆترین پێکهاته‌ی زانسته چونکوو-بنه‌ڕه‌تی ڕوونی ئه‌سڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان (نظریه ی مجموعه ها) یش له بیرکاری‌دا شیاوی ڕێزه- بیرکاری له‌گه‌ڵ گۆڕانی ته‌بیعی و عه‌ینی ته‌واو جیاوازه.
له کۆتاییدا بنه‌مای هه‌ر حه‌قیقه‌تێک له‌و /ناته‌باییه/ سه‌ره‌کییه‌دایه که بادیۆ وه‌کوو گاڵته‌ی ناڕاسته‌قینه و خه‌یاڵیی بوون له به‌ربوونی ڕووت لێی تێده‌گات.بوونی گشتیی هه‌مووی ئه‌وانه به ته‌واوی له به‌رپرسایه‌تیی بێ وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دایه که له پێناوی ڕوودانی حه‌قیقه‌ت ئه‌بنه سوبژه،به‌ڵام ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێکی تاقانه‌ی هه‌یه و به ده‌گمه‌ن ڕێ ئه‌که‌وێت.
