چه‌ند شیعرێکی غه‌مگین بۆڵی
چووزانم خۆم لێ ون بووه
(1)
مریشكێك له‌ولامه‌وه
وه‌ك من ئارامی لێ بڕاوه
ئهوبۆهێلكهكردن
من بۆشیعرنووسین.
(2)
من له‌خۆم ده‌گه‌ڕام
تۆم دۆزیه‌وه
تۆش له‌خۆت ده‌گه‌ڕای
منیش ون كرد.
(3)
وریابن شتێك ده‌شكێت
رهنگهگهردیله ی هه‌ناسه‌كانی چرای بێهووده‌یی بێ
رهنگهقاچهكانی كه‌رێكی قوربه‌سه‌ری لهقورچهقیوبێ
رهنگهلێكترازانی په‌رژینی ههنارهدڵپرهكان بێ
رهنگهكهوتنهخوارهوهی بیتاقه‌تیم لهدوانهۆمی ته‌نیایی بێ
رهنگهدووپارچهبوونی خامه‌كه‌م بێ ،نه‌زانم بۆ؟
رهنگهبهربوونهوهی هه‌ساره‌یه‌ك بێ بهسهرقهفهزی سینگمدا
رهنگهسهروابوونی جامی پهیماننامهیشهرابی ئه‌ڤین بێ
رهنگهتوورهبوونی ئاسمان بێ له‌زه‌وی
رهنگهكهسیك بێ خۆی له‌خۆی جیاكاته‌وه
رهنگههیچ نه‌بی هه‌رمن بم به‌دوای خۆمدا.
(4)
دوێنێ به‌بێ خۆم سه‌فه‌رم كرد
كه‌گه‌ڕامه‌وه
خۆم ژوانی هه‌بوو
پێلاوه‌كانی بۆیاغ ده‌كرد
(5)
من به‌بێ خۆم
چهندهدهست وپێ سپیم
تهنیادهزانم بخۆم وبریم.
(6)
حهیامێكهلهخۆم ده‌گه‌رێم
خۆم لێ ون بووه
- ئه‌رێ به‌راست كه‌س منی نه‌بینیوه؟
(7)
كه‌س نه‌ڵێ خوانه‌كا
ماڵم بهقورگیری
له‌گه‌ڵ خۆشم هه‌ڵناكه‌م.
(8)
ده‌شێ بهرلهئازادی نیشتیمان
من خۆم بدۆزمه‌وه
وه‌لێ ناشێ بهرلهئازادی ژن
من خۆم ون بكه‌م.
(9)
وه‌ڵڵاهی سهیرهسهیر
لهئاوێنهشهوه
خۆم بۆنادۆزرێتهوه!
(10)
له‌نێوان من و خۆمدا
شتێك دهقومێ
نازانین چییه؟
(11)
هه‌رله‌نێو ئه‌م ژووره دا
من خۆمم لێ ون بووه
ده‌بێ قه‌ڵه مهكهم فرێ ده‌م
كهبمهوێ خۆم بدۆزمه‌وه.
(12)
چووزانم
ههمووماڵم به‌دوای ههڵپشكنی
كهگهرامهوه
مێشێك لهقاوهكهما خۆی خنكاندبوو
منیش لهكفنهكهی خۆما وه‌رم پێچاو
له‌سێبه‌ری گوڵهلاولاوێكا نێشتم.
(13)
كۆترهشیعرێك لهخهیاڵمهوه هه‌ڵفڕی
ویستم بینووسمه‌وه
ون بوو.
ئهگهرلهسهربانی هه‌رشاعیرێك نیشت
خیری لێ نه‌بینێ.
(14)
وشه‌كانم گاڵته به‌خۆم ده‌كه‌ن
چۆن من له قوری خۆمدا عاسێ بوومه.
(15)
شاعیرێ شیعرێكی دزی
ناچارناوی خۆی خسته‌نێو بیری گووه‌وه
-ببوورن ئێستا ئه‌و شاعیره
گووی له‌شیعری جوانتره.
5-9-2009هه‌ولێر-غه‌مگین بۆڵی
