له نێو ده‌نگدا نيشته‌جێ ده‌بم
هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د
نامهيهك له‌سه‌ر ده‌نگت ده‌نووسم:
(ده‌نگخۆشى په‌يوه‌ندى به روحهوه هه‌يه نه‌وه‌ك به گوێ)
ئه‌وه ده‌نگه دنيام داگير ده‌كات
قه‌فه‌سێك به‌قه‌د روحم بۆ ده‌نگت دروست ده‌كه‌م
رۆژانه تا تخوبى مردن پياسه به ده‌نگت ده‌كه‌م
له ژيانى ناپهرِێنمهوه،
من نا، ده‌نگت نائومێدييهكان ده‌بينێ
من نا، ده‌نگت شتێك ده‌چێنێ وه‌ك لۆكه له‌سه‌ر دڵم
تراژيديا نيه، ده‌نگه ده‌بێته ئاهه‌نگ
تا بزانم ده‌نگ له چى دهگهرِێت، هاوارێكم له خۆم هه‌ستاند
ناوى خۆم بوو (هۆشه‌نگ)
له جاويدانى نا، بۆ فه‌نابوون له ده‌نگ حه‌رفه‌كانى خۆى ده‌سووتاند
من له ده‌نگ ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌ر بم ؟
شوێنێك نه‌ماوه، ده‌نگ ده‌بێته شوێنم
لێ كات زوو دهيبرِێت
ده‌نگت، نابێته عه‌تر و له شووشهيهكدا هه‌موو به‌يانييه‌ك بهخۆمى وهركهم
ده‌بمه پياسه به‌ناو پاركه‌كاندا
دهيكهمه گۆپاڵ تا ته‌مه‌نى رزيم هه‌ڵگرێ
