دایدۆ
گۆرانی: سوپاس
له ئینگلیسییه‌وه: هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د
چایه‌که‌م سارد ده‌بێته‌وه، پرسیار ده‌که‌م بۆ
له نوێنه‌که‌م به ته‌واوی هه‌ڵده‌ستمه‌وه
سپیده، هه‌ور ده‌بارێنێته سه‌ر په‌نچه‌ره‌که‌م
منیش ناتوانم هیچ ببینم
هه‌تا ئه‌گه‌ر من به‌ته‌واوی خۆلهمێشیش ببم
به‌لام وێنه‌که‌ت به دیوارهکهمهوهیه
بیرم دینێته‌وه که ئه‌وه زۆر خراپ نییه
ئه‌وه زۆر خراپ نییه
شه‌وی رابردوو زۆرم خوارده‌وه، هه‌ندێ لیسته‌ی پاره‌م بۆ هاتنههستم به ژانه سه‌ر کرد
به پاس رانه‌گه‌یشتم ، ئه‌مڕۆم ده‌بێته دۆزه‌خ
دووباره له کار دواکه‌وتم
خۆ هه‌تا له‌وێش بم، ئه‌وان هه‌موویان ئاماژه ده‌که‌ن
که ره‌نگه من دوا رۆژم نه‌بێت
ئینجا تۆ ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌که‌یت: که ئه‌وه زۆر خراپ نییه،
ئه‌وه زۆر خراپ نییه
ده‌مه‌وێت سوپاست بکه‌م
که باشترین رۆژی ژیانم پێده‌به‌خشی
ئه‌گه‌ر به‌س له‌گه‌ڵ تۆ بم
خاوه‌نی باشترین رۆژم له ژیانمدا
ده‌رکه‌که پاڵده، له دواییدا من له ماڵه‌وه‌م
و من به‌ته‌واوی ته‌ڕ ده‌بم
ئینجا تۆ خاولییهکم ده‌ده‌یتێ
منیش ته‌نیا تۆ ده‌بینم
هه‌تا ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌شم بڕمێ
به‌ڵگه‌یه‌کم نابێت
چونکه تۆ له من نزیکیت و
ده‌مه‌وێت سوپاست بکه‌م
که باشترین رۆژی ژیانم ده‌ده‌یتێ
ئه‌گه‌ر به‌س له‌گه‌ڵ تۆدا بم
خاوه‌نی باشترین رۆژم له ژیانمدا
