هه‌ندێ له چوارینه‌کانی خه‌ییام
وه‌رگێڕاوی: هه‌ژار
بێهوده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا
پرسیار نه‌کرا، بهشت هه‌رچی درا
تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان، رۆژی به‌رێ
ئه‌و رۆژی ده‌بوو بچیه ده‌رێ، دیاری کرا
* * * * *
مردن چییه؟ که‌س تێنه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زهبووڕ، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان راوێستا
* * * * *
بیستوومه به‌هه‌شتێ هه‌یه حۆری تێدا
رووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا
من لێره مه‌ی و یارێ په‌یا که‌م چ ده‌بێ
ده‌سکه‌وته‌که هه‌ر یه‌کن به‌هه‌ردووک رێدا
* * * * *
ئه‌و رۆژه خودا سانی گیانی رانا
ده‌یزانی به کرده‌وه‌م، خودایه و زانا
هه‌ر خۆیه‌تی دایناوه هه‌ڵه و سه‌رپێچیم
سووتانی جههندهمی له‌به‌رچی دانا؟!
* * * * *
گۆیا له جه‌هه‌نده‌من ئه‌ویندار و مه‌ست
به‌م واته‌یه پێکه‌نیم و گوستی خۆم گه‌ست
جێی چه‌ند که‌ری کوڵکنه ئه‌گه‌ر وابێ به‌هه‌شت
یان چۆل و بیابان و کپه وه‌ک له‌پی ده‌ست
* * * * *
رێم که‌وته گوڵستانه‌وه لای بولبولی مه‌ست
به چریکه‌یێ پێی‌گوتم گه‌لێ راز و مه‌به‌ست
تا گوڵ نه‌وه‌ریوه تا له‌شت نه‌بووه به گڵ
وه‌ک گوڵ به‌ده‌مێ، ده‌م به بزه و پیاڵه به ده‌ست
* * * * *
گێژی له خه‌یاڵات و گله‌یی به‌ختی ره‌شت
رابوێره هه‌تا به جارێ نه‌بڕاوه بهشت
ده‌س بگره به به‌ندی سه‌ر و پرچی جوانێک
تا ههلنهوهشێنراوه هه‌موو به‌ندی له‌شت
* * * * *
مه‌یگێڕ ده وه‌ره به خێری چاوی کاڵت
دڵ تینووه جه‌رگم ره‌شه چه‌شنی خاڵت
وا تۆبه به‌سه‌ریه‌کا شکا وه‌ک پرچت
بۆم تێکه مه‌یه‌ک له ره‌نگی کوڵمی ئاڵت
* * * * *
هاتوومه جیهان چم به چ کرد؟ تێگه‌ی : هیچ
هه‌ر بنج و بناوانی جیهان ده‌رخه‌ی: هیچ
رووناکی ده‌رم، شه‌مم که فووم لێکه‌ی: هیچ
نهینووکی ده‌سی جه‌مم له‌به‌ردم ده‌ی: هیچ
* * * * *
باش رێگه ئه‌چووم یاخۆ رابرد
گه‌ر دووره‌په‌رێز بووم و ته‌با بم رابرد
ترسم هه‌یه بۆم بێته ژمار رۆژی ژمار
ئه‌و ژینه که بێ یار و شه‌ڕابم رابرد
* * * * *
ئه‌و خوایه که گه‌ردوون و زه‌وی به‌رپا کرد
ئه‌و رۆژه مه‌کۆی ده‌رد و خه‌می په‌یدا کرد
وه‌ک رژد و چنۆک هه‌رچی به‌نرخ و جوانه
هێنای به په‌له و گورجێ ده خاکی راکرد
