ده‌نگی بن فهڕشان: شاڵاو حه‌بیبه
پێموایه پێتان خۆشبێ گه‌ر نهختێكتان باسی ئه‌وه بۆ بكه‌م كه چۆنبوو ده‌نگی بن فهڕشانم بیست. ده‌نگێكی دوور، به‌ڵام گه‌لێك ڕاسته‌قینه و هه‌نووكه‌یی.
خۆم و لابتۆپهكه بووین، هه‌مووو كتێبه‌كانی ئه‌نوه‌ر مهسیفییشم له ده‌وری خۆم خڕ كردبووه‌وه و خوازیاری نووسینێكی فره چڕ و پڕ بووم له باره‌ی ئه‌ده‌بی مهسیفییهوه. هه‌رچه‌ند سه‌ری پووتم له‌و پێناوه‌دا هێنا و برد؛ هیچم هه‌ڵنه‌كڕاند. هه‌ر خه‌ریكبوو گومڕاش ببم، ئاخر پێشتر گه‌لێكم وێنه‌ی سوریالی دیبوو، به‌ڵام قه‌تم ڕیتم و ده‌نگی سوریالی نه‌بیستبوو، ده‌و زمانه‌ش گه‌ڕێ كه قه‌تم بڕوا نه‌ده‌كرد زمانی به‌سته‌زمانی كوردی تشتی وای لێ ساز بكرێ. هه‌ر به جارێ ده هه‌مبه‌ر ئه‌ده‌بی ئه‌و زهلامهدا ته‌ریق بوومه‌وه و خۆم ده بن كه‌وشی خۆم دیت. پیره‌مێردێك بۆ فرۆشتنم ده‌ست دایه و كێشام به سه‌ری خۆم دا. ده‌و ده‌مه‌دا بوو پیموابوو ده‌نگی بن فهڕشان دێ. سهرلهههووهڵ ڕاستانه ترسام، به‌ڵام نه‌خته نه‌خته ڕه‌گی غیره‌تم هه‌ستا و لكی فهڕشهكهم ڕ‌اكێشا؛ دیتم ساقۆیهك كه‌وتووه. حه‌په‌سام. ساقۆكه گوتی:
- مه‌عته‌لی چی؟ فووم پێدا بكه.
قۆڵێكم گرت و ده‌ستم كرد به فوو پێدا كردن. كوت‌وپڕ گوتی:
- به‌سه! چم لێ ده‌كه‌ی؟ دهمتهقێنی.
سه‌رم بڵیند كرد و دیتم ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی له ملی ساقۆكهوه سه‌ری وه ده‌ر ناوه. گه‌لێكم كه‌یف پێ هات. سه‌رینێكم بۆ هێنا و گوتم:
- مامۆستا! كاته‌كه‌ی خه‌رابه، به‌ڵام ده‌ڵێی چی چایه‌كی به حێلت بۆ بێنم؟
چا بوو نه‌یگوت:
- ڕام لێیه!
چونكوو به‌ری وه‌ی وا بڵێم ده‌مزانی حێلمان نییه. به‌ڵام ئه‌و بێ چاو و ڕووه داواكه‌ی گه‌لێك قورس‌تر بوو. گوتی:
- كاپوو چینه‌یه چییه! ئه‌ویانم بۆ بێنه.
من كه له ماڵه‌وه هه‌موو جارێ ده‌بێ شه‌ڕێك بكه‌م تا چایه‌كم بۆ حازر ده‌كه‌ن؛ كاپوو چینهم له كوێ بوو. گوتم:
- مامۆستا! چایه‌كه گه‌لێك شاعیرانه‌یه ها؟
تووڕه بوو. گوتی:
- من تشتی نوێم ده‌وێ، نوێ! شاعیری چاك هه‌م چاخواردنه‌وه ده‌كاته شیعر، هه‌م كهرگاییین و مناڵ سه‌قه‌ت كردن.
هه‌ر زوو لێی گه‌رم بووم. گوتم:
- ئهنهشێت! به‌و شه‌وه‌ی ته‌ڕه‌ماش به من ته‌یار نابێ، وه‌عد بێ سبه‌ی ده‌چینه بازاڕ و یه‌ك پاكه‌تی گه‌وره گه‌وره‌ت بۆ ده‌كڕم.
سه‌رێكی خوراند و گوتی:
- ئه‌رێ ئه‌و كاپوو چینه‌یه خۆشه؟
گوتم:
- ناشێ بڵێی قه‌تت نه‌خواردووه‌ته‌وه.
گوتی:
- ئه‌وه چییه؟
گوتم:
- ئه‌وه كۆمپیوته‌ری جانتایییه. ده‌توانی ده‌گه‌ڵ خۆتدا به ئاسانی بۆ شوێنانی به‌ری.
گوتی:
- گه‌لێكم ڕا لێیه. تماشا كۆمپیوته‌ر پێشكه‌وت و شیعری كوردی هه‌ر ده‌بن ساقۆی ڕابردوو به ته‌مای گه‌رمبوونه‌وه‌یه.
گوتم:
- تۆ له كوێڕا ده‌زانی شیعری كوردی ڕابردووه.
به جورێك ئاگری لێ ده‌بووه كه له حساب نه‌ده‌هات. كونتڕۆڵی سه‌ته‌لایته‌كه‌ی ده‌ست دایه و گوتی:
- هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌ینووسن، ده‌و قهبرهیدا هێسكهكانم پتر لێك ده‌ترازێن. نازانم ڕۆژی حه‌شرێ كه‌ی دێ و نووسراوی حه‌لوه‌لا و پڕ ته‌پ و تۆزی كوردیم له كۆڵ بكاته‌وه.
كردییه سه‌ر كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی و دیتم ئه‌دۆنیس قسانی ده‌كرد، نه‌مده‌زانی ده‌ڵێ چی، به‌ڵام له مه‌سیفی حاڵی بووم كه گوتی:
- هه‌ر لای ئه‌دۆنیس مابوو حه‌یامان به‌رن. پێیان بڵێ بزانه هۆمه‌ر و وانیش بانگێشت ناكه‌ن. به شه‌ره‌فم ئه‌و هۆمه‌ره زانیبای كورد شیعر وه‌ها لێ ده‌كا؛ قه‌تی نه‌ده‌نووسی.
ویستم پرسیارێكی لێ بكه‌م و ئه‌و كونتڕۆڵهكهی دایه ده‌ستم و گوتی:
- بیكه كه‌ناڵی (ئێكس. ئێكس. ئێڵ). ده‌مێكه نه‌مدیتوون.
گوتم:
- ئه‌نه! ده‌زانی، خوێنهرێن مه ناتانن له‌وه بهزرێن كه شاعیرانیش ده‌سپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
گوتی:
- تا شاعیران له كنیان وا بێ به‌س له به‌ر وه‌ی شاعیرن؛ مرۆی باش و به ئه‌خلاقن؛ خوێنه‌ر ئاوا گه‌مژه بار دێ.
پێكه‌وه نهختێكمان تماشای جێنی ههندریكس كرد و هه‌ر زوو لێی وه‌ڕز بوو. گوتی:
- جارێكی دیش گوتبووت كه جێنی ئاگره، به‌ڵام ئه‌من فشه‌م پێی دێ. تا نهڕۆییشتووم با پێت بڵێم؛ سێكس واقیعێكی ئاسایییه، ده‌سپه‌ڕ و مژین نائاساییین. ئه‌گه‌ر نهمردبام ده‌سپه‌ڕ ده‌بووه مانیڤێستی هه‌شته‌مم.
چووم ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه‌ی وێرانم هێنا بۆ وه‌ی دڵی خۆش بكه‌م.
گوتم:
- ئاگه‌داری كه فه‌رهاد وێران دهردهكاتهوه؟
گوتی:
- ئاگام لێیه. به‌ڵام ئه‌ویش به گوو چوو، ئاخر فڵته فڵتان بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه مانیڤێست نووسینه، هه‌ر ئێسته ده پێش چاوی تۆدا چل و قسوور مانیڤێستان ده‌نووسم، به‌ڵام به چی ده‌چێ. فه‌رهاد تڕێكی لێ دابایه چاتر بوو. تڕلێدانیش لۆ خۆی مانیڤێستێكه.
نكاوێك بیرم كه‌وته‌وه و پرسیم:
- ئه‌رێ ئه‌نۆ خێر بوو هاتییه لا من؟
ڕاپه‌ڕی. گوتی:
- ئۆی هه‌نده‌ت گوت، كاتم هه‌ر ده‌بیر كرد، من ده‌بێ وه‌گه‌ڕێم.
گوتم:
- بۆ چ هاتبووی؟
گوتی:
- دیتم ده‌نێو شیعری مندا بۆ ما‌نایان ده‌گه‌ڕێی. ئه‌من خۆم نازانم چم نووسیوه و تۆ به ته‌مای سه‌ره ده‌رم لێ ده‌ر بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه شیعری من ڕیتمه و ده‌نگه. هه‌ركات شیعری منت خوێنده‌وه ده‌بێ بتوانی گوێ ڕادێری، ده‌نا بچۆ كن شه‌هاب زه‌نگه‌نه و شێركۆ بێكه‌سی.
هه‌ستا بڕوا. گوتی:
- ئه‌و لابتۆپهی ده‌به‌م.
گوتم:
- ئه‌من گه‌لێكت شه‌رمه‌زارم، ئه‌وه هی برادهرێكمه!
ده‌ستی دایه لابتۆپهكه و گوتی:
- بڵێ ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی بردوویه‌تی.
ڤێجا چووه‌وه بن فهڕشهكهوه و دیتم نه‌خته نه‌خته هه‌وای ساقۆكه داده‌به‌زێ.
به‌په‌له پرسیم:
- ئه‌رێ ئهنۆلی ئه‌و ڕیتم و ده‌نگ و فۆڕمه گران و مرانهت چلۆن چێ كرد؟
ساقۆكه به ده‌نگێكی دووری داهاتوو وڵامی دامه‌وه و له به‌ر چاوم بزر بوو:
- ئه‌وه نهێنییه‌كه.
تێبینی: ئه‌م نووسینه له حهوتنامهی (ڕووبه‌ری داهێنان)دا به‌لاڤ كراوه‌ته‌وه، بڵام: ئه‌و حهوتنامهیه له بری ئه‌وه‌ی وێنهیێكی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی ده‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌دا، دانێ، وێنه‌ی كابرایێكیان داناوه، سیگار ده‌كێشێ، له كاتێكدا هیچ پێوهندییێكی به نووسینه‌كه‌وه نییه... فره عه‌نتیكه‌یه: تۆ حهوتنامهیێكی زل بوه‌شێنی و له شاری ئه‌و كه‌سه‌ش كاری ڕۆژنامه‌وانی بكه‌ی، كه نووسینه‌م له باره‌یه‌وه ته‌رخان كردووه، عه‌یب نییه باس له ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی بكه‌ی و له بری ئه‌وه ده‌ست به چه‌قه‌چه‌ق نه‌كه‌ی؟ به هه‌رحاڵ، بهلاڤۆكهیلی مه، هێشتا ماویانه به زه‌وقی هونه‌رییه‌وه مامه‌ڵه ده‌گه‌ڵ نووسراودا بكه‌ن؛ جا له چ لایه‌نێك و چۆن زه‌وقیان بۆچ شتێكی تر هه‌بووه... یائه‌ڵا! شاڵاو حه‌بیبه
