رێگه‌یه‌کی نه‌بینراو
(*)Eleonora Bru/ئێلیۆنورا برو
و. له سوێدییه‌وه: هه‌ندرێن
که خۆی له‌گه‌ڵ ئاشنا بکا
خۆی له‌گه‌ڵ
سه‌فه‌ری چیاکانی خۆیدا
له‌گه‌ڵ هه‌ڵدێر و
به نێو قووڵایی دۆڵه‌کانه‌وه ئاشنا بکا
تۆ به نێو با-وه ده‌ڕۆی
به خه‌ونێکه‌وه به‌ستراویته‌وه
خه‌ونم پێوه ببینه ئێستا ئێستا
ئاخۆ تۆ بینراویت به‌ر له
مه‌یل (ئه‌و کاته هه‌یه؟ ئه‌و کاته له کوێیه؟ که‌ی ئه‌و کاته هه‌یه؟ ئاخۆ ئه‌وه کاته... کاته؟
من ده‌بێ ده‌ست به پشتی چیاوه دابنێم، هه‌ست به رووشانهکانییهوه بکه‌م، بانگ بکه ئه‌وان بانگی ناوم ده‌که‌ن، ناوگه‌لێکی یه‌کجار زۆر بێناون
له ده‌ره‌وه‌ی روحی مندا رێچکه‌یه‌ک هه‌یه- من ده‌مه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی روحمدا به‌و رێچکهوه بڕۆم – له کوێیه که بیدۆزییه‌وه؟ من ده‌چمه ئێره، بۆ سه‌رووی رۆخی چیا یان ته‌نیا له نێوان رۆژه‌کاندا بوه‌ستم
کاتی روح له‌گه‌ڵ مندا رێده‌کا
وه‌لێ من ده‌مه‌وێ له ده‌ره‌وه‌یدا
هه‌روا ئه‌مه‌ش سه‌نگه‌رێکی مکومه به‌بێ په‌نا – قه‌ڵایه‌کی داخراو
به‌بێ روح
بوارێک بۆ ئه‌و بێ وشه‌ییه
له چه‌مک به‌ده‌ریی ئه‌و بهناونهکراوه، لهگوت به‌ده‌ر مه‌زن و
نزیکه.
روحی من سازێنراوه وه‌ک چۆن خۆم به دۆزینه‌وه‌ی خۆم (نا) ئاسووده ده‌که‌م (بڕوا به‌و خۆمه بکه‌م؟)
لێره‌دا من هیچ شانسێکم نییه - خۆدۆزینه‌وه‌ی من پێشتر ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ر له یه‌که‌م هه‌ناسه هه‌ڵمژینی به‌نێو زاره‌وه کۆتایی هات.
..........
..........
وه‌لێ ئه‌و روحه له‌وێیه و
ده‌یه‌وێ من به ته‌نیشتییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه رێبکه‌م
لێ ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک نه‌بوو و
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه که روح بێت؟
ئه‌گه‌ر تشتێکیش نه‌بێ که نییه و
ئاوهڵهکردنهوهش هه‌میشه ده‌ستپێکه؟
ترپه‌ی لێدانی بایۆلۆژییی دڵ له ناو دهمارهکانمدایه
ئاو شهپۆڵگهله
له ناو نه‌ناسراویدا
که هه‌بوونت نه- ناسراو بێت نزیک نییه
به‌ڵکو شیاوه
که نه‌بیت.
ئاوێکی نه‌ناسراو له‌ناو ده‌ماره‌کانم دایه
قووڵاییه‌کی ناناسراو
که به نێویدا بۆ خواره‌وه ههڵزنێی و
فرمێسکه‌کانیش زۆر باش رچکهکه بناسن
رێچکه نه‌ناسراوه‌کان چاوه‌ڕوانی ئاراسته‌یه‌ک ده‌که‌ن
که له هه‌بووندا نه‌بێ – که له هه‌بووندا نهبووییت– بیر له بیرکردنه‌وه بکه‌یته‌وه (بیناسیت) ببیت به نه‌بوون؟
که ببیت
تاکوو نه‌بیت؟
که ببیت تاکوو نه‌بیت؟
به نێو چاوه‌وه گشت رێگه‌کانی هه‌بوون تێده‌په‌ڕن
به نێو منه‌وه شه‌پۆڵه‌کانی ئاو به هێوریی ده‌ڕۆن (له خۆشی‌دا به هێوریی ده‌ڕوا)
ئه‌و (راناوی مێ) به چیادا هه‌ڵده‌زنێ– له کتێب‌دا
ئه‌وها نووسراوه
ئه‌و کتێبه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک خه‌ون ده‌بینێ
به نێو خه‌ونه‌وه
من به دوای راڕه‌وه‌کانی ده‌ڕۆم
ئه‌وه له‌و کتێبه‌دا ده‌قه‌ومێ
ئه‌و نهبووناندنه له نهبینراویی و گه‌ڕیده‌یی نزیکده‌بێته‌وه
له نێوان په‌نجه‌کانمدا
بزوێنه‌ره‌کانی خه‌ون...
تۆ گه‌شت بکه تا
سه‌دای چاو ده‌ناسی
له نێو ناوه‌خنه‌وه
روح له ژێر به‌ردێک دایه، ده‌ست گه‌ره‌که به‌رده‌که به‌رز بکاته‌وه و
روحیش ببزوێنێ
له جووڵانه‌وه‌دا هه‌بوون ده‌بێ به بوونایه‌تی.
ئێمه گه‌شت ده‌که‌ین تا ئێمه ئه‌و فۆرمانه ده‌ناسین که هه‌رگیز فۆرم ناگرن
ئه‌و (راناوی مێ) به‌ناو رووشانهکانی سه‌ر پشتی چیاوه
ده‌بێ به کتێب و
خه‌ونیش شیانی ئه‌وه...
ئیلیونۆرا برو میوانێکی داوه‌ت نه‌کراو – 2010.16
(*) ئیلۆنۆرا برو، ژنه شاعیر و نووسه‌ر، له ساڵی 1979 له شاری ستۆکهلمی سوێد له دایکبووه. به کهلۆریای له فه‌لسه‌فه به ناوێ "رامانی دۆلوز له‌مه‌ڕ بیرۆکه‌ی فیلم و هونه‌ری فیلم لای تارکۆفسکی" . وێڕای شیعر نووسین، وتار و ره‌خنه له باره‌ی فیلم، شانۆ و ئه‌ده‌ب له رۆژنامه و گۆڤاره سوێدییه‌کان، بڵاو ده‌کاته‌وه، به تایبه‌تی http://www.tidningenkulturen.se/ له رۆژنامه‌ی کو‌لتووریی:
ئێلۆنۆرا برو به کوردیی کۆمه‌ڵێک شیعری له کۆشیعری "نیگای ده‌ست"، 2006، بڵاوکراونه‌ته‌وه. ئه‌م شیعره هێشتا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، من چێژیی شیعریی حه‌زم کرد خوێنه‌ری کوردییش بیخوێنێته‌وه.
