وهسێتنامهكانی قالۆنچه‌یه‌ك
یان كافكا
وهرگێرِانی له فارسییه‌وه: شالاَو حه‌بیبه
سرنج:
دوای مردنی كافكا، له 3ی جۆزه‌ردانی 1924دا، ماكس برود، هاورِێی هه‌ره نێزیكی كافكا، له نێو كاغه‌زه‌كانی ئه‌و دا، دوو وه‌سێتنامه‌ی دۆزییه‌وه. یه‌كه‌میان: له‌وانه‌یه له پاییز، یان زستانی 1921دا نووسرابێ، دووه‌میشیان: ده‌كرێ ساڵێك دواتر بێ. ماكس برود، ساڵێك و نیو له دوای مه‌رگی كافكادا، به نێونیشانی هه‌ووه‌ڵین ده‌قه جێماوه‌كانی ئه‌و، ئه‌م وهسێتنامانهی خواره‌وه‌ی بلاَو كرده‌وه:
یه‌كه‌م:
1921
"ماكس"ی خۆشه‌ویست، دوایین ته‌مه‌ننای من ئه‌مه‌یه: هه‌ر شتێك، كه له دوای منه‌وه به جێ ده‌مێنێت: (یانی له كتێبخانه، بۆفیی جل و به‌رگ، مێزی نووسین له ماڵه‌وه و فه‌رمانگه‌ش، یان هه‌ر شتێك، كه بۆ جێیه‌ك بردراوه و تۆ لێی ئاگه‌داری) له یادداشته‌كانی رِۆژانهدا، له ده‌ستنووسه‌كان، نامه‌كانی خۆم و دیتران، وێنه‌گه‌ل و هه‌ر شتێكی تریش، كه دۆزرایه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی بیانخوێنیته‌وه، بیانسووتێنه. هه‌روه‌تر: هه‌موو نووسینه‌كان، یان نووسراوگهلێك، كه له كن تۆن، یان دیترانگهلن، ده‌بێ به نێوی منه‌وه لێیان بخوازی. لانی كه‌م، به‌ڵێنت پێ بده‌ن، نامه‌گه‌لێك كه نایده‌ن به تۆ، خۆیان بیانسووتێنن.
فرانز كافكای تۆ.
دووه‌م:
1922
"ماكس"ی خۆشه‌ویست، له‌وانه‌یه، ئه‌مجاره ئیتر هه‌ڵنه‌ستمه‌وه. وهدهرگهوتنی نه‌خۆشیی سیل، دوای مانگێك تای قورس، به رِادهی پێویست، ئی پێشبینییه؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه دهشینووسم. ناتوانێت رِێ له گه‌شبینی بگرێت، ئه‌گه‌رچی هێزێكی تایبه‌تی هه‌یه. كه وابوو: دوایین "خواست"ی من له باره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه نووسیومن، ئه‌مه‌یه: له نێو هه‌موو ئه‌وانه‌ی نووسیومن، ته‌نیا كتێبه‌كان ده‌گرێته‌وه: دادگایی، ئاته‌ش ئه‌نداز، بهدگۆرِان، كۆمه‌ڵه‌ی تاوانباران، پزیشكی گونده‌كه و چیرۆكی هونه‌رمه‌ندی برسیێتی (كێشه‌یه‌ك نییه ئه‌و چه‌ند دانه‌یه له "هزره‌كان" بخوێنیته‌وه، ناخوازم زه‌حمه‌تی له نێوبردنیان بخه‌مه سه‌ر شانی كه‌س، به‌ڵام هیچ شتێك نابێت دووباره چاپ بكرێته‌وه) كه ده‌ڵێم خواستی من، ته‌نیا ئه‌و پێنج كتێب و چیرۆكانه ده‌گرێته‌وه؛ مه‌به‌ستم نییه ئه‌وانه چاپ بكرێنه‌وه و به ده‌ستی ئایینده‌ییه‌كان بگه‌ن؛ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رپاكیان له نێو بچن، ئاواتی سه‌ره‌كیم به دی هاتووه. به‌س نابم به له‌مپه‌ر بۆ كه‌سێك... هه‌نووكه، كه ئه‌م كتێبانه بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌یلی لێیه؛ هه‌ڵیان بگرێت.
له دژی ئه‌وه‌وه، جگه له‌مانه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نووسیومن (چاپكراو له كۆوارگهل، یاخود له نامه‌گه‌ل دا) به بێ جوداكاری، تا شوێنێك كه ده‌ستتان ده‌یگاتێ –به تكا له دیتران– وه ده‌ست بێ. (تۆ كه زۆربه‌یان ده‌ناسی، سه‌ری ماره‌كه فلیسهخان(*) ویلیه خان(**) ناوه كۆنه‌ی وێرتهسك و مه‌لینا پۆلاك خانه(***)، به تایبه‌ت چه‌ند دهقتهرێك، كه پۆلا خان له كنێتی؛ له بیر مه‌كه) هه‌موو ئه‌مانه، به بێ جوداكاری و بایه‌خپێدان به خوێندنه‌وه‌یان (رِێگریت لێ ناكه‌م له نێویان برِوانی، به‌ڵام كه‌سی تر نا) بسووتێنن؛ به په‌له ئه‌م كاره بكه.
فرانز
كه وێنه‌ی گوڵه‌باغ كه‌وته نێو ئاو، ماسییه‌كان سه‌ڵاواتیان لێ دا.
ئه‌گه‌ر بخوازم باڵنده یه‌خسیر بكه‌م، به به‌رینیی ئاسمان قه‌فه‌زێك چێ ده‌كه‌م.
به بۆچوونی گیوتین: سه‌ری مرۆ زیاده.
ده بیرم نییه نابینایه‌ك خۆی لێم دابێ.
دڵم، جه‌نجاڵترین شاری دنیایه.
بۆ نیگام به خێر هاتی.
دڵۆپی باران، زه‌ریایه‌كی چكۆڵهیه.
هه‌ر پیره‌دارێك، له‌وانه‌یه كورسییه‌كی لاو بێ.
پشیله، به‌ر له دیتران، ده بیری مه‌لی رِاهی یه‌خسیر دایه.
مردن به هه‌موو شتێك هیواداری كردووم.
له‌سه‌ر گڵكۆی بوونه‌وه‌رێك، كه به مه‌رگێكی نائاسایی مردبوو، چه‌پكه‌گوڵێكی كاغهزیم دا نا.
خودا، سێبه‌ری مردن له‌سه‌ر ژیان هه‌ڵناگرێ.
مرۆ، به درێژاییی ژیانی، به‌ختی مردنی هه‌یه.
وه‌ك تاقه‌تی خۆكوژیم نییه؛ ده‌ژیم.
بۆ مردن، ده‌بێ ته‌مه‌نێك چاولهرِێ بیت.
پتر قه‌رزداری مردنم، وه‌ك له ژیان.
له‌سه‌ر پردی سیرِات، توێكڵهمۆز هه‌ڵده‌ده‌م.
تا هه‌قده‌ست له ئیزرائیل وه‌رنه‌گرم، خۆم ناكوژم.
رِوحم له ساتی فرِینی دا بۆ ئاسمان، گیرفانی جه‌سته‌می برِی.
تا ئاستێك هیواداری مردنی خۆمم؛ هه‌رگیز ده‌ست بۆ خۆكوژی نابه‌م.
ژیان به بێ ئاو، له قورِگی ماسی دا ناچێته خوار.
دڵۆپه‌بارانی غه‌مگین، له‌سه‌ر گۆنام دا ئه‌سر رِۆدهكا.
گه‌سكه‌كه، ورگی به‌تاڵی تهنهكهزبڵهكه لێورِێژ ده‌كا.
بۆ مردن، ته‌مه‌نێك ده‌رفه‌تم هه‌یه.
به چێوی دره‌ختێك، كه به‌فر پشتی شكاندبوو، سه‌وڵم چێ كرد.
به خێرایییهك، كه پشیله به دره‌ختدا ههڵدهگهرِێ، دره‌خت، به پشیله‌دا، دادهگهرِێ.
ئه‌ستێره‌كان ئه‌و سهرمایهگهلهن، كه فریشته‌كان له ده‌غیله‌ی ئاسماندا كۆیان كردوونه‌ته‌وه.
دڵم بۆ ماسی ده‌سووتێ؛ له سه‌رده‌می منداڵی دا ناتوانێ به خۆڵ یاری بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه گوڵه‌كانی قاڵی درِكیان نییه، خه‌ڵكی به كه‌وشه‌وه پێیان له‌سه‌ر داده‌نێن.
ئاوه‌كه، تا ئه‌و ئاسته قورِایی بوو؛ كه ماسییه‌كان ژیانیان تاریك و تنۆك ده‌بینی.
بێده‌نگی، ئه‌وینداری بیستنه.
تا چاوت دانه‌خه‌ی، مه‌لی نیگام بۆ هێلانه ناگهرِێتهوه.
پزیشك، له‌گه‌ڵ ئیزرائیل دا كۆبوونه‌وه‌ی له باره‌ی گیاننهكێشانی منه‌وه كرد؛ پاشگه‌زی كرده‌وه.
ئاوی خوێرِی به دوای چاڵێكدا دهگهرِێ.
دلۆڤانترین دڵه‌كانیش خوێنمژن.
باڵنده، به جۆرێك ئه‌وینداری بینینی ئاسمانه، له‌سه‌ر هێلانه‌كه‌ی باڵ داناهێنێ.
مرۆ، دیلی شه‌و و رِۆژه.
بێ جووڵهییی په‌یكه‌ری رِاهی، ده‌و گومانه‌ی خستووم؛ نه‌كا رِاهی نه‌بێ.
له رِۆژگاری پیری دا، سێبه‌رم سپی ده‌بێ.
ئه‌وینداری سه‌گێكم، كه به دوای پیرهپشیلهدا رِاناكات.
ماسیگهل ده‌و وێنه‌یه‌دان چوار له چواری زه‌وی ئاوه.
ماسی، له بری پاس، سواری رِووبار ده‌بێ.
چاوی زه‌ریا پرِبووه له ئاو.
به ده‌مانچه‌ی ئاویی، وشكهساڵیم له په‌لوپۆ خست.
له‌وه تینووترم له دوای رِووباردا رِانهكهم.
ماسی، پتر له په‌نجه‌ی پشیله، له چنگی ئاو دا، دیله.
وه‌ك دڵۆپه‌كانی فرمێسكم ته‌واو بوون؛ پێ ده‌كه‌نم.
پیرهباغهوان ویای گوڵه‌كانی قاڵییه.
له باره‌ی مشكه‌وه دهپهیڤیم، تا سهروسكوتی پشیله ده‌ركه‌وت، په‌یڤه‌كانم تێ‌یان ته‌قاند.
ماسی، له‌به‌ر بوون و دڵۆپه‌ی باران له‌به‌ر نه‌بوون، نیشته‌جێی ئاو ده‌بن.
با، كلاَو له سه‌ری كه‌س ناكات.
گۆرِههڵكهن ته‌مه‌نی خۆی له گۆرِگهلی جۆراوجۆردا به خاك ده‌سپێرێ.
ئه‌وینداری مرۆیه‌كی فرهوێژم، به داخستنی زاری، ده‌ركه‌ی به‌هه‌شت به رِووم دا ده‌كاته‌وه.
برسیێتی، باڵنده تێرفرِین ده‌كات.
بایه‌خی ئاو، به‌نده به ئاستی تینوویێتییهوه.
(*) felice bauer: یه‌كه‌م ده‌زگیرانی فه‌رمیی كافكایه.
(**) wahrezy Julie: ده‌زگیرانی كافكا بوو، به‌ڵام خێزانی كافكا نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
(***) milema jesemska: وهرگێرِی نووسراوه‌كانی كافكا بوو، بۆ زمان چیكی؛ ئه‌وینداری یه‌كتر بوون.
سه‌رچاوه:
نامه‌های كافكا به پدر و مادر
ترجمه: ناسر غیائی
