شیعرییه‌تی خود و ره‌وانبێژیی هاودژیی له وێناندنی ئێستادا
سه‌باره‌ت به شیعری ئاریان ئه‌بوبه‌کر
هه‌ندرێن
ده‌ستپێک
له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا شیعرگه‌لێکی به‌شێک له‌و شاعیرانه‌م له سایتی"ده‌نگه‌کان"دا خوێنده‌وه که له زمانی کوردییدا به "شاعیره گه‌نج"ه‌کان ناودێر ده‌کرێن. یه‌کێک له‌و ده‌نگه شیعرییه گه‌نجانه‌ش، ئاریان ئه‌بوبه‌کر بوو. به‌ڵێ، به‌ر له‌وه‌ی، وه‌ک باوه، که نووسه‌ران هۆکاری ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر شیعری ئاریان بوه‌همێنن، گه‌ره‌که بێژم، که بۆ یه‌که‌م جار له کۆتایی به‌هاری ئه‌مساڵ، 2009دا له‌و کاته‌ی که نووسه‌ر و شاعیرانی کوردستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی میوانداریی و وێنه به کۆمه‌ڵییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌دۆنیسی شاعیردا مه‌ست و خومار بوون، له گۆڤاری "هه‌نار"دا، که له "ده‌نگه‌کان"دا ده‌یبینم، شیعرێکم به ناوی "سه‌گ" خوێنده‌وه که ئاریان ئه‌بوبه‌کر خاوه‌نه‌که‌ی بوو. پیش‌تر به‌و ناوه ئاشنای نه‌بووم. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره، که وه‌ک له گۆڤاره‌کاندا باوه، دوای شیعره‌کانی چه‌ند شاعیری "ناسراو" دانرا بوو، هه‌ستم کرد شیعرێکی مه‌یله‌و "ناباو" ده‌خوێنمه‌وه که چاوه‌ڕوان بووم ئه‌و نه‌وه پۆستمۆدێرنیست و بێماڵه له‌و سه‌رده‌مه بێ-شوێنه‌ی ئێستادا بینووسێت. چونکه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و تێیدا ده‌ژیت، که له‌وێدا ته‌کنیک جیهانێکی خه‌یاڵێنراوی بۆ مرۆڤ بۆ سازاندووه، که بۆ هه‌ڵاتن له دۆخه ته‌نیاییه‌که‌یدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک تاقیبکاته‌وه. ئه‌و جیهانه ته‌کنیکییه تاکه‌که‌س هانده‌دات به دوای مه‌یلی گێڕانه‌وه‌ی خود فرچک بگرێت. به واتایه‌کی تر، له‌و سه‌رده‌مه دیگیتال، دۆخه بزۆک و پچڕ پچڕه‌دا، که مرۆڤ له داستانی چکۆڵه و سنوورداریش کورتده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش له دواجاردا زمانێکی هاوکوف به‌رهه‌مده‌هێنێت، که شێوازه‌که‌ی پێکهاتووه له ته‌کنیکی زمانێکی ئاواز و ریتم خێرا و پچڕپچڕ و ئاخاوتنێکی زاره‌کیی. ئاریان له‌و شیعره‌دا به ته‌رزه شیعرێکی نزیک له موزیکی هیپ هۆپ، ریتم خێرا و خودییه‌وه به جۆرێک بۆشایی نێوان وشه‌گه‌له لێکدابڕاوهکان، ئه‌و به‌تاڵبوونه‌وه‌ی زمان له کاڵبوونه‌وه‌ی خاکه ناچاوه‌ڕوانکراوه‌کان ده‌له‌رێنێته‌وه، تاکوو وێنه‌ی بوون له‌و فه‌رامۆشکردنه‌دا بێ‌دار بێته‌وه.
به‌مجۆره دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره نامه‌یه‌کی مه‌یله‌و ستاییش ئامێزم - وابزانم یه‌که‌مجاریش بوو له ژیانمدا نامه‌ی وا بۆ شاعیرێکی نائاشنا بنێرم- بۆ ئاریان نارد، لێ پێشتر نامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری "ده‌نگه‌کان"، گۆران عه‌بدوڵا ناردبوو که ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌کات ئه‌و شیعره‌ی ئاریان له "ده‌نگه‌کان"دا بڵاوبکاته‌وه، ئه‌ویش په‌رۆشخۆرانه‌تر له من شیعره‌که‌ی بڵاوکرده‌وه. هه‌ر ئه‌وکات حه‌زم کرد له‌سه‌ر ئه‌و شیعره بنووسم، لێ دۆخی دڕدۆنگی ژیان بواری بۆ نه‌ڕه‌خساندم، بۆیه هه‌ر ئه‌وکاتیش، تاکوو له داهاتوودا ئه‌و حه‌زی نووسینه بکه‌م به ئه‌رکێک له‌سه‌ر خۆم، له وتاری "گه‌ڕان به دوای رووناکبیری نه‌دۆڕاودا"، که له شوباتی 2009 له "کورستان راپۆرت" و"ده‌نگه‌کان"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، نووسیبووم: " له کن من، ئه‌وه‌نده‌ی کرده‌ی شیعری "سه‌گ"ی ئاریان ئه‌بوبه‌کر، که شاعیرێکی نوێیه و من پێشتر قه‌ت ناوم نه‌بیستووه، رووداوێکی رۆشنبیرییه له زمانی کوردییدا ، هێنده هاتنی ئه‌دۆنیس به رووداوێکی رۆشنبیریی نییه. چونکه ئه‌و شیعره روحێکی هه‌بووی نه‌بینراوی له زمانی کوردییدا راده‌گه‌یه‌نێت..."
پاشان ئاریانیش چه‌ند تابۆلهیهکی خۆی بۆ ناردم. دواجار خوێندنه‌وه‌ی "مردنی مێشێک"، "مرۆڤ"، "حه‌وت جار خۆم بینی"، "قاپێک ئاو" له "ده‌نگه‌کان" دا بوون به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه. دیاره به ئاگا بوونم له‌وه‌ی که ئاریان وێڕای شیعر خوێندکاری هونه‌ریی و شێوه‌کاریشه، بواری بۆ خۆشکردم که هه‌ر ته‌نیا به خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی نه‌خوێنمه‌وه، به‌ڵکوو هاوکات به رێگای بیناییشهوه بیخوێنمه‌وه.
لێ کاتێک ئه‌وها له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره ده‌په‌یڤم، نابێت خوێنه‌ر وا تێبگات که باسی ده‌قێکی سه‌مه‌ره ده‌که‌م. نا. له‌و سه‌رده‌مه‌ی که کولتووری بازاڕ، گشتیی و رۆژانه به هه‌ڕمێنن ، ئیتر ده‌قی سه‌مه‌ره، ده‌قی پیرۆز و ... تاد له گۆڕێ‌دا نه‌ماوه. چونکه شیعری ئه‌مڕۆ، وه‌ک به‌رهه‌مێک له‌و ناوکۆیی (کۆنتێکست)ه سۆسیۆ-ئابووریی –سیاسییه‌ی جڤاکی کوردیی و بگره جیهانییه‌ش ، به‌رته‌کێک، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌که له هه‌مبه‌ر مه‌یلی شیعری گهوههرگریی مۆدێرن،- راستییه‌که‌ی گومانیشم هه‌یه که ئه‌ده‌بی کوردیی به سروستی به قۆناغی مۆدێرن و پۆسته‌که‌شی تێپه‌ڕێبێت-، هێنده‌ی خولیای تێکشکاندنی نۆرم و سیمبووله داڕێژراوهکانه، ئه‌وه‌نده خه‌می نووسینی شیعری بابه‌ت و ئێستێتیکی باڵا، ئامانجی ئیدیالیی نییه. شیعری ئه‌مڕۆ، به واتای ژان فرانسوا لیۆتار، له بری گێڕانه‌وه‌ی "داستانه مه‌زنه‌کان" سه‌رقاڵه به گێڕانه‌وه‌ی داستانه چکۆڵه‌کانی خود (سۆبێکت) و ئه‌زموونه تاقیکراوه‌کانی ژیان. به واتایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می مۆدێرنیزم‌دا کولتووری باڵا و نزم له رۆژه‌ڤێ بوون، بۆ نموونه، شاعیرگه‌لی وه‌ک حاجی قادری کۆیێ، نالی و مه‌حوی گه‌وره و داهێنه‌رن، که‌چی له سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنیزمدا ئاخاوتن له‌سه‌ر کولتووری فره‌یی و سنوورداری کولتووره‌کان له ئارادایه. (1)
که‌واته لێره‌دا، به ئێستێتیکییهک له ئێتیک، ده‌خوازم ئه‌وه رابگه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر سایتی "ده‌نگه‌کان" نه‌بووایه،- ئه‌گه‌رچی من چێژ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رناگرم- ، که وه‌ک ماڵێکی ئاوه‌ڵا بۆ ده‌نگه جیاوازه‌کان، بێ بوونی بودجه یان پادداشتێک راسته‌وخۆ بێت یان به بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارگهلێکهوه ئه‌و شیعرگهلهمان پێشکه‌شده‌کات، ره‌نگه ئێمه‌ی خوێنه‌ر و نووسه‌ری په‌رته‌وازه له شوێن به باشی نه ئاگامان له دۆخی شیعریی شاعیره "پیر"ه‌کان و نه ده‌قی شاعیره "گه‌نج"ه‌کانیش ده‌بوو. بۆیه "ده‌نگه‌کان"، وێڕای ره‌خنه‌کانیشم له ورده‌کارییه‌کانی، به لای که‌مییه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی گۆڤاره "باو"ه‌کانی کوردستان، بێ به‌رتیل، خۆبه‌خشانه ئاشنای ئه‌و دهقانهمان ده‌کات. ئه‌و گۆڤارانه‌ی که بۆ ده‌قی باوی پێڕێک له شاعیر و نووسه‌ری "ناسراو" و ده‌سه‌ڵاتدار ته‌رخانکراون، که ده‌کرێ لێره‌دا ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن گۆڤارانه به گروپێک له کوێخا- ئه‌ریستۆکراتی تازه‌باو ناودێر بکه‌م. دیاره به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گۆڤاره ئاکار ئه‌ریستۆکراته تازهباوانه جار و بار له خواره‌وه‌ی شیعر و نووسینه‌کانی خۆیان و هاوپێڕهکانیانهوه شیعری شاعیره "گه‌نج"ه‌کانیش بڵاو ده‌که‌نه‌وه، لێ زۆر جار ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه به رێگای واسیته یان پێشکه‌شکردنی شیعرێک یان نووسینی وتاری پهسهندهرانه له‌سه‌ر نووسه‌ره باڵاده‌ست و بازاڕ به ههڕمێنهکانهوه، ئه‌و گۆڤار و نووسه‌ره ده‌سه‌ڵاتدارانه ناچار ده‌که‌ن ده‌قه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌و جۆره بڵاوکردنه‌وه‌یه بۆ په‌رۆشخۆریی ئه‌و ده‌نگه نوێیانه نییه، به‌ڵکوو چه‌شنه ده‌ستبه‌سه‌ر داهێنانێکی ئاکار ئهریستۆکراتییانهیه.
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئه‌رکی ئه‌م نووسینه راوه‌ستان نییه له‌سه‌ر هۆکردی له دایکبوونی ئه‌و نووسه‌ره ئاکار کوێخا تازه‌باوه، لێ هاوکاتیش، بۆ ئه‌وه‌ی راڤه‌کردنی ئه‌و بابه‌ته بکه‌م به ئه‌رکێک بۆ داهاتوو، بێ سوود نابێت که سه‌رنجێک له‌و کۆپله شیعره‌ی ئارێز سمکۆ حوسێن بده‌ین، که ده‌نگێکه له‌و نه‌وه نوێیه، له زمانێکی شیعرییدا ئاماژه بۆ ئه‌و دیارده‌یه ده‌کات، که له‌وێدا راسته‌وخۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌ی نێوان ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره ئه‌ریستۆکراته تازه‌باوه به دیار ده‌خات. ئارێز له کۆپله‌یه‌کی"گومان لە پیاوە ڕووتەڵەکانی شار"دا ده‌نووسێت:
"تەنیا
زات دەکەن شاعیرەکانی دەربارتان
بانگی سەر خوانتان بکەن
ئێمە وەک ئێوه
نین و
هەروەک ئێوەش لە ئێمە ناچن".
به‌هه‌مه‌حاڵ، من که به ده‌م سه‌فه‌ری ئه‌م نووسینه‌وه به‌ره‌و جیهانی شیعری ئاریانه‌وه ئه‌و نووسه‌ره به کوێخا-ئه‌ریستۆکراتی تازه‌باو ناودێر ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وه‌ک جێگرتنهوهیهک بۆ ئه‌و چینه نه‌ریتییه‌ی کوردیی که به کوێخا یان ئه‌ریستۆکرات ناوده‌بردرێت سازاندوویه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم ئاوه‌ڵاکردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌همه داخراوانهیه که روحی زمانه‌که‌مانی کڵۆڵکردووه، هێنده مه‌به‌ستم سه‌ر و کاری ژیانی که‌سه‌کان نییه.
که‌واته ئه‌و ده‌نگه هاوچه‌رخ – گه‌نجه هه‌قه له جیاتی خێر و بێری ئه‌و ده‌ست به‌سه‌ر هێنانه‌ی نووسه‌ره کوێخا تازه‌باوه، خه‌نی خۆش بوونه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قێکی له گۆڤار و پاشکۆکانی ئه‌وانه، بێ منه‌ت شیعره‌کانیان له ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاو بکه‌نه‌وه. به‌مه‌ش ده‌توانن به رێگای بڵاوکراوه‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌و ده‌مڕاستیی، ده‌سه‌ڵاته رۆشنبیریی-سیاسییه له‌و توێژه نووسه‌ره ئاکار ئه‌رۆستۆکراتییه تازه‌باوه ده‌ربێنن.
لێره‌وه "ده‌نگه‌کان"، به ده‌ر له ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌وانیتر، وه‌ک سه‌کۆیه‌کی دیگیتالیی، دوور له‌و له‌و ئاکاره ئهرۆستۆکراتیی و بهرتیلخۆرییه، به‌شێکی زۆر له ده‌قی شاعیر و نووسه‌ره "پیر" و "گه‌نج"ه په‌رته‌وازه‌کان له شاشه‌که‌یه‌وه پێشکه‌ش خوێنه‌رانی ده‌کات. هه‌روه‌ک ئه‌وه"ده‌نگه‌کان" یش بوو زۆرێک ئه‌و گۆڤارانه بوجهدارانهی وه‌ک "ئاینده" و "نێوشهفهق" و بگره "هه‌نار"یشی، که هه‌رچه‌نده له هه‌موو گۆڤاره‌کانی تر زیاتر په‌رۆشخۆری ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه‌یه که پاراوێزخراوه، له‌و کێشه‌ی دابه‌شکردن و خوێنه‌ره سنوورداره رزگار. که‌واته هه‌قه، وه‌ک ئاکارێکی چاکه، ئێمه‌ی خوێنه‌ر و شاعیره "گه‌نج" و" پیر"ه‌کانی ئه‌وێ و ئێره‌ش ستاییشێکی شیعرییانه له کرده‌ی خۆبه‌خشی"ده‌نگه‌کان" بکه‌ین.
کاتێک من ئه‌و ئاماژه‌یه به‌و ره‌وشه رۆشنبیرییه خه‌مهێنه‌ره ده‌که‌م، که ده‌بوو، به‌ر له من، نووسه‌ران و بڵاوکراوه رۆشنبیرییه‌کانی کوردستان قسه‌یان له‌سه‌ر بکردبا، ئومێده‌وارم ئه‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه له بری بوغزاندنی من، په‌نا بۆ ئهوهڵاکردنی بیرکردنه‌وه و گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له‌مه‌ڕ ئه‌و ره‌وشه رۆشنبیرییه ببات.
له‌وه‌ش بترازێین، ئه‌مڕۆ زۆرێک نه‌ک هه‌موو، له‌و شاعیر و نووسه‌ره "پیر"انانهی( لێره‌دا به هۆی ده‌ستگرتن به ده‌سته‌واژه‌ی"گه‌نج" ، ده‌سته‌واژه پێچه‌وانه‌که‌ی،"پیر" ده‌نووسم)، که ئه‌مڕۆ به هۆی نزیکبوونیان له حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌یلی کۆنباو نه‌گۆڕی جڤاکی کوردییه‌وه به‌سه‌ر بواری رۆشنبریی کوردییدا باڵاده‌ستن، لۆمه‌ی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه ده‌که‌ن که بۆ نموونه گوایه: "وه‌ک یه‌کتر ده‌نووسن، ئیزافه‌یه‌کی نوێیان نییه و ..." که‌واته، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ئه‌و "گه‌نج"انه خاوه‌ن زمانێکی شیعریی خۆکرد نین. یان ئه‌و نووسه‌ره "پیر"انه، وه‌ک مۆده، چه‌ند ناو له‌و نه‌وه "گه‌نج"ه به دوای یه‌کدا ریزده‌که‌ن، که گوایه شاعیری "باشن"، لێ ئه‌وانه بۆمان روون ناکه‌نه‌وه که زمانی جیاوازیی و نزیکی ئه‌و ناوانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا چین؟
به دیوێکی تر، به‌شێک له کێشه‌کانی شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی ئه‌مڕۆ به نه‌بوونی به‌های رێفرێنسی شیعریی، میراتی کو‌لتووریی شیعریی، یاده‌وه‌ریی زمان پێناسه بکه‌ین. چونکه له‌و دۆخه به‌جیهانیبوون-بێشوێنییه‌دا شیعری کوردیی له هه‌موو کات زیاتر به ده‌ردی دابڕانێکی بێڕهچهڵهک، ئه‌زموونی پیشووی خۆی رێده‌کا. به‌شێکی زۆری شیعری نه‌وه‌ده‌کان و ئێستاش دابڕانێکی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی نه‌ریتی شیعری زمانه‌که‌یان نین، به‌ڵکوو به کاریگه‌رییه‌کی هه‌ڵبزڕکاو و پچڕ پچڕی ئه‌زموونی ده‌ره‌کیی زمانه‌که‌یه‌وه به ئاراسته‌یه‌کی وێڵدا گاگۆلکێ ده‌کا، بۆیه بونیاتی زمانه‌که‌ی رفۆک، فشۆڵه.
به‌ڵێ، لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه، موختار ئاسا، ناوگه‌لێک له شاعیره گه‌نجه "جوان"نووسه‌کانی ئه‌مڕۆ به دوای یه‌کتره‌وه پۆلێن بکه‌م. راستییه‌که‌ی به‌شێک له شاعیرانی هاونه‌وه‌ی ئاریان، ئه‌وانه‌ی که شیعریان بۆ سۆزی بازاڕیی، یان بۆ رازاندنه‌وه‌ی مۆبایلی ئه‌و کوڕ و کیژانه‌ی که بۆشایی ژیان به عه‌شقه ته‌کنیکییه‌کانیان پڕده‌که‌نه‌وه، کورتکردۆته‌وه، دێری ژیکه‌له؛ وشه‌ی ناسک؛ رسته‌ی شیعریی ههوهسبزوێن، وێنه‌ی ئاشقانه‌ی رۆمانتیکیی ده‌نووسن و دواجاریش به به‌رگی سێکسیانه‌ی کۆشیعرهکانیانهوه "عه‌شق"ه خهیاڵێنراو، مێتافیزیکییه‌کانیان وێنه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک به‌شێکیش له‌و شاعیرانه ده‌کۆشن ئه‌و شیعره بنووسن که هی خۆیانه، به‌ره‌و گه‌ردوونی زمانێک سه‌فه‌ر بکه، تاکوو ئه‌زموونی خۆیان بنووسنه‌وه. له ته‌ک ئه‌مه‌شدا به‌شێک له شاعیری ژن هه‌ن، نه‌ک هه‌موویان، هه‌رچه‌ند به ناودێرکردنی شیعره‌کانیان به ژنانه یان مێینه هه‌ڵده‌چن، وه‌ک مۆده‌یه‌ک سه‌رقاڵن به‌وه‌ی چۆن بۆ سهرنجکێشانی شاعیر و ره‌خنه‌گره "ناسراو"ه باڵاده‌سته‌کاندا له شیعردا خۆیان رووتبکه‌نه‌وه، هه‌ندێکیشیان به کۆمه‌کی پیاوه شاعیره‌کان ئه‌و شیعره مه‌یل سێکساندنه ده‌نووسن که ئێستا بازاڕی به‌هه‌ڕمێنه!
به ده‌ر له‌وه‌ش، له‌م رۆژگاره‌دا به گشتی شیعر چیتر هه‌ر ته‌نیا مانای "جوان" و "ناسک" نییه، به‌ڵکوو به گۆهێنانی ئه‌و جیهانه ناوه‌کیی، حهشاردراوهیه که له گۆشه په‌رته‌وازه‌کانی خاکی زماندا به جوانیی و ناشیرنییهکانهوه ئاماده‌یه. بۆیه خولیای من ئه‌و ته‌رزه شیعرانه نییه، که جوان ده‌نوێنن، که‌چی خنکاون له گوتنی ئه‌زموونی ئه‌شقێکی ئه‌زموونکراو، لاسایکارێکی کڵۆڵی زمانی سوهراب و فروغ یان زۆرینه‌ی ئه‌و شاعیره کوردییه به ئیدلۆکراوانهی که به که‌شخه‌یی له ژێر پێستی شیعری سۆهراب و فروغ دا هه‌ناسه ده‌کێشن، یان گوایه به گه‌ڕانه‌وه بۆ "منداڵیی" نازی داهێنانی منداڵییمان له‌سه‌ر ده‌فرۆشن، به‌ڵکوو سۆراغی من به دوای چه‌شنه شیعرێکه که به ره‌وانبێژییه‌کی خۆکرد سیمبووله داسه‌پاوه‌کانی ئه‌و دۆخه شیعریی و نه‌ریتی بیرکردنه‌وه باوه، ناشیرینییه‌کان له شێوازێکی جوان و هاودژییه‌کانی خود و ئه‌و سه‌رده‌مه نماییش بکات که به بیانۆیه سازێنراو و نه‌ریتییه‌کانه‌وه داپۆشراون. له‌و دۆخه پۆستمۆدێرنیزمهنهدا شیعر ئه‌رکی جوانییه‌کی خهیاڵێنراو نییه، به‌ڵکوو له ته‌ک ئه‌وه‌شدا تێکشکاندنی ئه‌و سیمبوول و کۆده ئاڵۆزانهشه که وه‌ک نۆرمێکی باڵاده‌ست ژیانیان بێچێژکردووه.
له‌و دیده‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و ره‌وانبێژییه، هاودژییه‌ی ئاریان ده‌نووسم، چونکه له‌وه‌ده‌چێت خۆی بێت، چونکه حه‌ز ده‌که‌ین ئه‌و سه‌فه‌ره شیعرییه بکات که زمانی ئه‌مڕۆ لێی چاوه‌ڕوان ده‌کات. له‌و کاته‌ی که شاعیره ئاکار ئهرۆستۆکراته تازه‌باوه و شاعیرگه‌لێکی "گه‌نج"ه به مۆده‌ی شیعری "ئه‌شق"ێکی مێتافزیکیی و خولانه‌وه له وێنه‌ی رووتدا خه‌ریکن، که‌چی ئه‌و شاعیره کت‌وپڕ به زمانێکی شیعریی مه‌یلداری خۆکرده‌وه ئه‌و بێده‌نگییه ساخته‌یه له‌سه‌ر روحی ئه‌و ئێستایه به "عه‌یبه"، بێ-ئه‌خلاق amoralisk))ییه داپۆشراوه‌ی کوردیی ریسوا ده‌کا که بوونی ده‌عه‌جان کردووه. دواجاریش ئه‌و شاعیره به روحێکی سه‌هه‌نده‌وه شیعر ده‌نووسێت، تاکوو ئه‌و بۆشایی، ته‌نیایی و ده‌عه‌جانبوونه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه کاڵاگر و به پارهکراوه بێ بهرههڵستکارییهدا بوون و زمانمانی ته‌نیوه‌ته‌وه به ئاگا بهێنێته‌وه. به‌مجۆره، به دیدی من، ئه‌و شاعیره تاکوو بتوانێت خوده‌که‌ی بۆ مه‌یله هاودژه‌کانی ئازاد بکات، ده‌بوو له پێشدا به روانبێژییهکی شیعریی بێباکانه‌وه روحی ئه‌و دۆخه جڤاکییه داپۆشراوه به ده‌مامکه ساخته‌کان ئاشکرا بکات. له ساده‌ترین حاڵ‌دا، ئاریان ده‌نووسێت تا بڵێت من نامه‌وێت له‌ناو ئه‌و داڕمانه بێده‌نگه و بۆشاییه‌ی بێشوێنییه‌دا بمرم. که‌واته ئه‌و زمانه شیعرییه سهرنجکێشم ده‌کات که بێباکانه ئه‌و سیمبوول و ده‌مامکه باوانه‌ی که خوێنی زمانی کوردی‌یان سست و کههێلکردووه تێکبشکێنێت، که ئه‌مه‌ش ئاسۆیه‌کی نوێ بۆ کۆخودێکی ئازاد نیشانده‌دات که له هه‌ناوی جڤاکی کوردییدا ده‌ڕسکێن. هاوکاتیش به‌های ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شیعرییه له شاعیره نه‌ریتییه‌کانی کوردیی کاڵبکاته‌وه که چیتر ناتوانن به روانگه چهقیوهکانیانهوه په‌ی به‌و پرسیار و مه‌یله حهشاردراوانه ببه‌ن که له‌مدیو زمانی به"عه‌یبه"ده‌مبه‌ستکراوه کوردییه‌دا په‌نگیانخواردووه.
به‌هه‌مه حاڵ، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و چییهتییهی شیعرییه‌تی روانبێژیی (رێتۆریک)ه، زمانه هاودژییه‌ی خود (سۆبێکت-subject) داڕێژان و نیشاندانه‌ی روحی ئێستای کوردییه له شیعری ئاریان ئه‌بوبه‌کردا بخوێنمه‌وه، گه‌ره‌که بێژم، ده‌بێت خوێنه‌ر له‌وه به ئاگا بێت که ئامانجی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵدانێکه - نه‌ک دوا هه‌وڵدان - بۆ سه‌رنجدان یان رۆشنایی خستنه سه‌ر ره‌هه‌ندی خود داڕێژان (The construction of subject) له ئه‌زموونی شیعری ئاریان دا که ئه‌مه‌ش مه‌یلی مرۆی هاوسه‌رده‌می کورد و جیهانیشه، هێنده هه‌وڵدان نییه، وه‌ک له کن نووسه‌ری ئه‌مڕۆ باوه، بۆ داڕشتنی ئاریان وه‌ک یه‌که‌م و دوا پاڵه‌وانی شیعری کوردیی.
که‌واته ئه‌م نووسینه‌ش دوای رامانێک له خواستی شیعردا، راڤه‌یه‌ک له‌و ره‌وانبێژیی، شیعرییه‌ته هاودژییه و ئاماده‌یی دۆخی ئێستا له ئه‌زموونی ئاریان دا نماییش ده‌کات که نابێت وه‌ک دوا ئێستگه‌ی سه‌فه‌ری خوێندنه‌وه ناسبکرێت.
خواستی شیعر: داڕێژانی خود و گوتنێکی ناچاوه‌ڕوانکراو
که‌واته، له بری ئه‌وه‌ی بپرسین: شیعر چییه، ده‌کرێ بپرسین: خودی شیعر چی ده‌خوازێت؟ ئه‌ی که ده‌گوترێ "شیعری ئه‌و گه‌نجانه ئیزافه‌یه‌کی نوێیان نییه"، که‌واته، له جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسین: چ "ئیزافه"یه‌کمان له شیعر ده‌وێت، ده‌کرێ بپرسین: چیمان له شیعر گه‌ره‌که؟ به‌ر له به رێکردن به‌ره‌و یان به‌ناو شیعری ئاریان ه‌وه، رامانێک له‌و پرسیارانه ده‌چنینه‌وه، که ئه‌و رامانه‌ش ده‌بێته تێگه‌یشتنێک، روانگه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه.
به‌ڵێ، شیعر ،وه‌ک خۆی، ده‌خوازێ کاتێک زمان له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی بوون به‌تاڵده‌کرێته‌وه ده‌ست به‌و تشتانه‌وه بگرێت که زمان دوای خۆی به‌جێیهشتوون. هه‌روه‌ک شیعر ده‌خوازێ بخزێته ناو دڵی وشه‌کانه‌وه، بۆشاییه‌کانی نێوان په‌یڤگه‌ل، هێماگه‌ل لێکگرێبداته‌وه و به‌ره‌و خاکه نادیاره‌کانی مرۆڤ رێبکات. شیعر ده‌خوازێ له‌وه دڵنیامان بکاته‌وه که بوون ده‌ریده‌بڕێت، تاکوو دواجار به گوتنی واتایه‌کی جیاواز دۆشداماومان بکات که چاوه‌ڕوانی نه‌بووین. که‌واته لێره‌دا ده‌خوازم بڵێم، شیعر هونه‌ری گوتنه ناچاوه‌ڕوانکراوه‌کانه، تاکوو خود، گه‌ردوونێکی به‌جێماو یان حاشاردراومان بۆ نیشانبدات که زمان له‌نێوان بۆشایی یان مه‌وداکانی نێوان وشه‌گه‌لدا به‌جێی ده‌هێڵێت یان نایبێژێ.
دیاره که ده‌ڵێم له بنه‌چه‌که‌دا ئه‌وه مه‌به‌ستی گوتنی شیعره، تاکوو بێژم، ئه‌وه ته‌نیا زمانی شیعره که توانای گوتنی ئه‌و ته‌رزه هونه‌ره‌ی دۆشدامانه ناچاوه‌ڕوانکراوه‌ی هه‌یه. به واتایه‌کی تر: ته‌نێ شیعره که ده‌توانێ ئه‌و ئه‌زموونانه به‌رجه‌سته بکاته‌وه که به‌رجه‌سته ناکرێنه‌وه. زمانه‌کانی تر، له ژانره‌کانی تر، رۆمان، چیڕۆک و ... بگره تا ده‌گاته زمانی زانست باس له‌و تشت و رووداوانه ده‌که‌ن که پێشتر به‌رجه‌سته‌کراون یان ده‌کرێت به‌رجه‌سته بکرێن.
له روانگه‌یه‌وه له‌و شیعرانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ناوم بردوون، ئاریان به شێوازی ره‌وانبێژییه‌کی خۆکرد، شێوازی شیعرییه‌تێکی مه‌یل سه‌ربه‌خۆ له زمانی هاونه‌وه‌ی خۆیه‌وه، که زۆرینه‌یان به‌رانبه‌ر یه‌کتر بێ-زمانن، هه‌وڵده‌دا شیعرییه‌تێکی خودسالار، من- ێکی ناوه‌کیی مه‌یلدار به نیشاندانی جیهانه‌که‌ی دابڕێژێت.
لێ شیعره‌کانی ئاریان به ته‌کنیکی ئێستێکێکی ناسکوێژییهوه ئه‌و خوده، ره‌وانبێژیی هاودژییه‌ی خۆی ناچنێته‌وه، به‌ڵکوو ئێستێتک له شیعره‌کانی ئه‌ودا بریتییه له ده‌ربڕینی وشه‌گه‌لی بێکۆنترۆل، رسته‌ی بێباکی کورت و وێناندنی شیعریی بزۆک، که به‌مه‌ش ریتم و ئاوازێکی خێرا و چێژدار به کۆی شیعره‌که‌ی ده‌به‌خشێت.
ئاریان هه‌وڵده‌دا شیعری سه‌رمه‌ست، شاد بنووسێت، تاکوو ئه‌و بۆشاییه‌ی ژیانی نیگه‌ران کردووه ئاوه‌دان بکاته‌وه. لێ راستییه‌که‌ی له‌مدیو ئه‌و شادییه‌دا رامانێکی خه‌مین و وێنه‌کردنێکی بێهووده‌ی بوون و ئه‌و دۆخه هه‌راسانه‌ی ژیانمان ئاماده‌ییان هه‌یه، که له‌وێدا تاکه‌که‌سی گه‌نج و ره‌نگه کۆی هاووڵاتییه‌کانی له ئاراسته‌یه‌کی وێڵدا رێده‌که‌ن.
ئه‌و شاعیره که حه‌ز ده‌کا به مه‌ستییه‌ک له خه‌یاڵی سه‌مای ره‌نگ و بزێوی روحی هاودژی وشه‌وه، مه‌یلی بهرههڵدراوی ژیان و دیمه‌نه‌کانی ، لێ زۆر جار له بری "ئه‌ویتر"، جا چ مرۆڤ بێت یان تشته‌کان یان گیانه‌وه‌ر،"سه‌گ"، "مێش" و... تا، له شیعرێکی مشتوماڵکراو وێنه‌ییدا نیشانبدات. به‌مجۆره له شیعری "سه‌گ"دا به ئاوازێک له زایه‌ڵه‌ی وشه‌گه‌ل و به نیگایه‌ک له چرپه‌ی ره‌نگ جیهانی ناوه‌کی "136+1" رۆژ له شوێنکاتێکی جیۆگرافیا جیاواز که تۆڕی ته‌کنیک لێکیترنجاندوون به راناوی "من"گه‌لێکی ئاوێزانی جیاوازه‌وه وێنه ده‌کات، تاکوو دۆخی دڕدۆنگی خود و شاد و بێهووده‌یی بوون به گۆ بێنێت:
" ئێستا کاتژمێر 9 یە
ئێستا خۆ پیاکێشانی منە
بەلادایەکی ئاخر مۆدێلا
لەوپەڕى خێرایدا
کەوتنە خوارەوە منە
لە چوارەم قاتی پاڵاسەوە
...............
گرتنى منە بەسەر خوشکەکەتەوە
ڕسوا بوونی منە
لە ژێر باوکتا
نووسینی ناوی منە بە میز
لەسەر ملیمێک خۆڵی نەرم
............
کە ئێستا ئەبێت بە کاتژمێر (10)
کە ئێستا بەرد باران کردنی منە
لە ناو سکی دایکما
........
کاتژمێرەکەت بخەرە ئیش
وا بوو بە کاتژمێر (11)
خێرا
خێرا
لەسەر هەموو سفرەکان ئەڕشێمەوە
بە ناسکی گاز لە عەورەتی جاجاڵۆکەکانی
تەنیایم ئەگرم
خۆم فێر ئەکەم
میز بخۆ م
لە بری خەفەت..."
راستییه‌که‌ی ئه‌و شیعره باس له کاته‌کانی ئه‌و دۆخه ته‌کنیک سالاره ده‌کات، که له‌وێدا مرۆڤ له په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌بینراودا، چاتکردنه‌وه بوونه ته‌نیا و بۆشه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و دۆخه تهکنۆکراتییهی که واماندڵێدهکا له ئازادییه‌کی سادۆ-مازۆخییدا په‌نا بۆ چێژی ته‌کنیکیی ببه‌ین. دیاره هه‌نووکه له جڤاکی کوردییدا به‌شێکی زۆری گه‌نج له‌و دۆخه ده‌ژیت که ئه‌و شیعره به ره‌وانبێژیی، وێنه و رامانه هاودژییهکانییهوه نیشانیده‌دات. که‌واته ره‌نگه به‌شێک له مه‌یلی هه‌ڵاتنی گه‌نجان به‌ره‌و رۆژئاوا یان ئه‌و بێهووده بوونه‌ی که ئه‌وانی هه‌لا هه‌لا کردووه، ئاکامێک بێت له‌و هه‌ستی ته‌نیایی و نادڵنیاییه‌ی دۆخی ژیان له کوردستاندا. به‌ڵێ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ئاریان نیشانیده‌دات، دۆخێکی جیهانییه.
ئاریان وه‌ک چۆن به زمان جه‌نجاڵی دۆخی ئێستا ئاشکرا ده‌دوێنێت، به هه‌مان شێوه‌ش هه‌مان گه‌وهه‌ری کات له‌م سه‌رده‌مه ته‌کنیک سالاره‌دا به ره‌نگ و فیگورهوه له‌سه‌ر رووخساری تابلۆدا راده‌گه‌یه‌نێ که بوون به ده‌سته‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت. ده‌با پێکڤه به چاوی زمان و چێژی بینینه‌وه سه‌یری جه‌نجاڵی "کات" بکه‌ین که به دوای رێکردنه دڵهڕاوکێکهیهوه، سێبه‌ری ته‌نیاییمان بۆ به‌جێده‌هێڵێت:
"لەسەر هەموو سفرەکان ئەڕشێمەوە
بە ناسکی گاز لە عەورەتی جاجاڵۆکەکانی
تەنیایم ئەگرم"

ئاریان که به‌و مه‌یله مه‌سته‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره به‌ناو ئه‌م کاتی ئێستایه دیگیتالییه تێکچڕژاوه ده‌کات، تاکوو بێباکانه ئه‌زموونی خودێکی خۆکرد و لێوانڕێژ له مه‌ستی هاودژیی دابڕێژێت. سه‌رنجبده‌ن، ئه‌و شاعیره به ده‌م هه‌ناسه‌دانێکی هێورانه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌وه چۆن مه‌یلی ئه‌و خوده شیعرییه ده‌رده‌بڕێت:
" لە 21 دا
لە تاکێک قۆنەرە ئەچم
کە لە پێى کەسا نیم"
هاوکاتیش که ئه‌و شیعره مه‌وداو و بۆشایی نێوان وشه‌گه‌لی دواوه‌ی زمانی چنییه‌وه، لێ دوای سه‌عات 24دا له‌و خوده داڕێژراوه ده‌پرینگێته‌وه و دیسان ده‌خوازێت به‌ناو زه‌وی زماندا بله‌رێته‌وه:
"- لە 24 دا
خۆزگە ئەخوازم قۆنەرە بم
تا باشتر
بەر زەوى بکەوم"
به‌مجۆره ئه‌و شاعیره له بری گیرخواردن له زمانی ئه‌و خود کۆلێکتیڤ و خوده زڕه سازێنراوهی که له شیعری زۆرینه‌ی شاعیرانی هه‌نووکه و رابردوودا ده‌بینرێت، هه‌وڵده‌دا به لێکگرێدانه‌وه‌ی بۆشایی نێوان وشه‌گه‌ل، خاکه حه‌شاردراوه‌کانی زمان، واقیعێکی ناوه‌کیی و خودێکی نه‌ناسراو که زمان به دوای خۆیدا به‌جێهێشتووه به گۆ بێنێ، بگێڕته‌وه. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و واقیعه ناچاوهڕوانکراوه له نێوان راڕه‌وه‌کانی زماندا به راماو بکات، به کرده‌یه‌ک له ره‌وانبێژی شیعریی خودێکی مه‌ست له ئاوه‌ڵایی، مه‌یلدار به رۆچوون به‌ناو تامی گه‌نجی داده‌ڕێژێت. ئه‌و شاعیره به گه‌مه‌یه‌کی باوی زمان، وشهئارییهکی رووکه‌شیی ئه‌و کرده شیعرییه، خود گێڕانه‌وه، داناڕێژت و نیشان نادات، به‌ڵکوو جڵه‌وی خود به‌رهه‌ڵدراو ده‌کا بۆ خودی ئه‌و وشه په‌رته‌وازانه‌ی که زمان له دوای خۆی به‌جێیهێشتوون، تاکوو مه‌یله هاودژه‌کانی خود رابگه‌یه‌نێت. شیعری ئه‌و وشه‌گه‌لێک، دیمه‌نێک ده‌چنێته‌وه و به ده‌م له‌رینه‌وه‌ی ریتمێکی خێرا و هه‌ڵچووه‌وه پرۆسه‌یه‌کی نوێیان پی ده‌به‌خشێت، به‌مه‌ش ئه‌و وشه‌گه‌ل و دیمه‌نه واتای دیکه وه‌رده‌گرن. دواجاردوای نماییشکردنی رۆشناییه‌کی شیعریی ده‌خاته سه‌ر روخساری ته‌ڵخ، له مۆراڵ داماڵراوی دۆخی ئێستا. به‌مجۆره روحی جڤاکه‌که‌ی له گه‌ردوونی زماندا به دیار ده‌خات. به ده‌ربڕینێکی تر، زمانی شیعرییه‌تی ئه‌و خوده مه‌یلدار بۆ به دیارکه‌وتنی هاوده‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا واقیعێکی جماو له هاودژیی به گۆ دێنێت.
مه‌به‌ست له‌و ئاماده‌یی ئێستایه: ته‌نینه‌وه‌ی ژیانی کورده به ژیانێکی سه‌رگه‌ردان، بێباک و ئابوورێنراو و به مه‌یلی سێکس-پۆڕنۆگرافی سیخناخکراوه، که له‌وێدا مرۆڤی کورد له نێوان مۆرالێکی داماڵراو له به‌های مۆراڵ، مه‌یلێکی سیخناخ به سێکساندنێکی پۆڕنۆگرافی دیگیتالییه‌وه له دڵخورپهیهکی سه‌رچاوه نادیاردا هێدی هێدی ده‌بێته بوونه‌وه‌رێکی هاودژ له بێمانایی. به‌مجۆره ئاریان به جوانناسیی وشه‌گه‌لێکی بوونزا و پۆرتهرێتگهلێکی ره‌نگیی ئه‌و جیهانه راستینه و په‌نهانه‌ی ناو زمان بۆ نیشانده‌دات، تاکوو ئه‌و ژیانه ئاوس بووه له مه‌یلی سێکسیی و بۆشایی و ته‌نیاییه‌مان بۆ وێنه بکات که له هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤه ته‌کنیکییه‌ی ئه‌مێستادا زاوزێ ده‌کات:

خودی ئاریان له شیعری "مرۆڤ"دا به ده‌م سه‌فه‌ری گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی وشه په‌رته‌وازه‌کانی دواوه‌ی زمانه‌وه ئه‌وها له بێ ئاگایه‌کی به ئاگادا ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌خلاقی ئه‌مدیوی ئه‌م وێنه‌مان بۆ ده‌ناسێنێت که دیاره وێنه‌ی ژنێکی دووگیانه. ئه‌و هه‌وه‌سی ده‌ستبردنه بۆ سمتی ژن، که دیاره ئه‌و خولیا سێکسییه له لای مێ و نێردا ئاماده‌یه، به‌شێکه له ئاکامه‌کانی ئه‌و روحه توندوتیژ و هه‌وه‌سه پۆڕنۆگرافییهی که ئێستا له جڤاکی کوردیی له ئارادایه. ئاریان لێره‌دا وێنه‌یه‌کی شه‌رمهێنی واقیعی وێنه ده‌کا نه‌ک خه‌یاڵاندنێکی هونه‌ریی:
" شتيَك بلَآ
كة وتراينةوة بةرِووتى سةيرى خؤت بكة
تا لة ثشت تةنكييةكةوة وةصفى بآ ئةخلاقيت نةكةن "
هه‌روه‌ک له شیعری "مردنی مێشێک"دا، که راستییه‌که‌ی ئه‌و شیعره ئاماژه‌یه‌کی شیعریی به ره‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێکی دژواری ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی ته‌کنیک ده‌کات، که له‌وێدا مرۆڤ ناچارکراوه له‌و جیهانه تووناوتوونه تهکنیکسالارهدا، به واتای هایدگه‌ریی، گوێ له فه‌رمانه‌کانی " ئه‌و پیاوه-Das man"ه بگرێت که "خوده ره‌سه‌نه"که‌یی و بیرکردنه‌وه فه‌رامۆشبکات (2) و داشۆردراو له ئه‌خلاقی مرۆڤانه وه‌ک مێش هه‌وه‌سه سێکسییه پۆڕنۆگرافییهکهی به‌تاڵبکاته‌وه. بۆیه راستییه‌که‌ی له‌و شیعره باس له مه‌رگی مرۆڤبوون ده‌کات نه‌ک "مێشێک". چونکه له‌و شیعره‌دا ئه‌و "مێش"ه له وێنه‌یه‌کی مرۆڤانه‌دا ئه‌زموونی خود تاقیده‌کاته‌وه و ده‌گێڕێته‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شیعره به ره‌وانبێژییه‌کی رسکاو له شادییه‌کی بێهووده، جوانییه‌کی هاودژهوه، ئه‌خلاقی هاودژیی ئه‌و ئێستایه وێنه ده‌کا:
" من بة ئةخلاقم
من ئاطام لىَ نية
من
ئةو شتانةم نة كرد
كة تؤ واتزانى ئةيان كةم
ئةو شتانةم كرد
كة تؤ ثيَت وابوو نايان كةم"
ئه‌مه‌ش تاکوو له‌و بوونه به ته‌کنیک گه‌مارۆدراو و سیخناخبووهدا که ماڵ
"بۆته قه‌حبه‌خانه‌یه‌کی راقی و هیچ رازی نیه
قه‌حبه‌یه‌کی بێ کوالیتی وه‌کو من
به به‌رده‌م دهرگاکهشیا گوزه‌ر بکات
.........
ماڵێک له ناوه‌ڕاستی سێکسێکی چوار نهفهرییا بیر له ته‌نیایی نه‌که‌نه‌وه". که که (سم) ئایینده‌م بوو
خه‌ونم ملیۆنێک گێگا بوو (بڕوانه شیعری: بۆشایی)
که‌واته ئه‌و مرۆڤه له‌و دۆخه لێکههڵوهشاوه و ته‌نراوه به هه‌ستی"بۆشایی" ه که ته‌نیایی دهیپلیشێنتهوه، سه‌رگه‌ردان به ده‌م چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ری ئاییندهیهکهوه ده‌ژیت که:
"دوور نی یه له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا/ به ژوور و /به رووتی و/ به ته‌سکه‌ره‌و/ به ئه‌خلاق و/ به ماڵه‌وه/ مرۆڤ ببارێت"، ناچاره به ده‌م ئاوابوونی ئه‌و مرۆڤه رابردووه‌وه بڵێ "گوێ له سه‌خیفترین گۆرانی ئه‌گرم
چاوم پڕ ئه‌که‌م له هیچ" (هه‌مان شیعر).
به‌ڵێ، ئه‌و شاعیره که وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌هه‌نده که به ده‌م پیاسه‌وه سه‌رقاڵه به دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌ک بۆ ئه‌و بێشوێنییهی که ناخی ته‌نیوه‌ته‌وه که‌چی قاچه‌کانی به‌ناو "بۆشایی" شوێنکاتێکدا رۆده‌چیت، دواجار له کانگای سه‌فه‌ری شیعری "قاپێک ئاو"دا، " قاض ئةخةمة ناو دةمى رِؤذةكانى هةفتةوة/ وةك ضةقينى تيريَك/ بة ناوةراستى بؤشايدا."
بۆیه له بری ئه‌وه حه‌ز ده‌کا خوده‌که‌ی به زمانێکی مهیلپژێن وه‌لێ هاوکاتیش چێژ شاد، روانبێژییهکی بێباکی ده‌ره‌کیی و مه‌یلێکی هاودژیی ناوه‌کییه‌وه، که ئه‌و روانبێژییه هاودژ (په‌رادۆکس)ه گه‌وهه‌ری ئه‌و دۆخه ته‌کنیکسالار و پۆستمۆدێرنزمهیه ئێستایه، داده‌ڕێژێت. له‌وێدا چیتر ده‌مامکه نه‌ریتییه‌کان ناکارن زمانی ئه‌و خوده هاودژه‌ی شاعیر کۆنترۆل بکه‌ن. به‌مجۆره ئه‌و خوده خودێكی خه‌یاڵێنراوی ئه‌ده‌بی نییه، به‌ڵکوو خودێکی بزۆکه که له‌گه‌ڵ داڕشتن و راگه‌یاندنی خۆیدا، به رۆشناییه‌کی شیعرییش رووخساری ئه‌و ئێستایه له مۆراڵ داشۆراوه وێنه ده‌کات.
راستییه‌که‌ی شیعری ئاریان له ره‌وانبێژییه‌کی هه‌ڵقوڵاو له هاودژییدا ده‌خوازێت ئه‌و "بۆشایی"هی که زمان به ده‌ستییه‌وه خوزنباره و سیخناخه بورووژێنێ، رابچڵه‌کێنێ، ئاوه‌ڵا بکاته‌وه، تاکوو به ئاشکراکردنی ئه‌و مانا شاردراوانه‌ی که نوتقناکرێن دۆشدامانمان بکات. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره به هاوارێکی شیعریی خوازیاره گه‌مه نا-ئه‌خلاقیی و گه‌وهه‌ره ساخته‌که‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ریسوا بکا که ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌کنۆکراتی به به‌های کاڵاگر، پارهخوازیی بوونمانی به بۆشایی بۆشایی بۆشایی... ته‌نیوه‌ته‌وه.
به‌ڵێ، شیعری ئاریان له‌رینه‌وه‌ی حیکایه‌تی خود-سۆبژهیهکه که به لێکچنینهوهی بۆشایی و په‌رتی نێوان وشه‌کانه‌وه جه‌نجاڵی بوونه به ته‌کنیک سیخناخکراوهی که خودی ئه‌وی به ته‌نیایی و بۆشایی و هیچگه‌را گه‌مارۆداوه ده‌گێڕێته‌وه. به‌مجۆره ئاریان له شیعره‌کانیدا به زمانێکی داستانبێژ خوێن لێبهربووی خودێكی به‌رهه‌ڵستکار به دژی ئه‌و بۆشاییه‌ی که خه‌ریکه خۆی ده‌کات به ده‌سه‌ڵاتێکی رهوادار ده‌نووسێته‌وه. به‌مه‌ش بوار بۆ ئه‌و خوده مهیلخوازه بۆ ئاوه‌ڵابوون و خۆنواندنه بڕه‌خسێنێت ته‌نیا په‌نا بۆ خه‌یاڵاندنی شیعریی نابات، هه‌روه‌ک به رێگای نووسینه‌وه‌ی راسته‌وخۆی واقیعیشه‌وه ئه‌و کرده‌یه ناکات، به‌ڵکوو به زمانێکی ئاوێته‌کراو له خه‌یاڵاندنی شیعریی و کۆنکرێتدا ئه‌و خوده داده‌ڕێژێت و ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه تاکوو "شوێن"ی بوونه‌که‌ی دابهێنێت:
"بە خۆم ئەڵێم
من ئەمەوێت لە دوو شوێنا بژیم
یەکەم شوێن: لە بێ مادەیدا ،لەو شوێنەدا کە هیچى لێ نییە و هیچ لێرە ناچێت
دووەم شوێن: لەو شوێنەدا کە ئەمەوێت لە یەک شوێندا بژیم."
شیعری ئاریان له رۆژگارێکی بێ-ماڵییدا به دوای "شوێن"ێکه که دواجار نه "لێره" ده‌چێت و نه "له‌وێ"ش ده‌چێت. بۆیه ئه‌و به ره‌وانبێژیی، شێوازه هاودژییهکهیهوه بۆ سۆراغکردن به‌ره‌و "شوێن"دا، بێ-شوێنی خودهکهیمان نیشانده‌دات. چونکه " طةرِةكيَك هةية، لةبةر بيَ ئةخلاقيةكانم نابيَ/ ثيايدا تىَ ثةرِم/ طةرِةكيَك هةية لةطةلَ ئةم ئةخلاق زؤرييةى مندا نايةنةوة يةك." له‌و دۆخه‌دا بێماڵییه‌دا به جۆرێک بانگی وشه‌کان ده‌کات تا زمان گوێی له خۆی بێت، بێ‌دار بێته‌وه له‌و بهتاڵکردنهوهیهی که گه‌مارۆی داوه:
" من بةم مالَي و
بيَ خانوي و
بيَ خؤمى و
بيَ طةرِةكى و
بيَ بؤشايي و
بيَ هةموو شتى يةوة
بطةرِيَم بؤ كوىَ؟" (بڕوانه شیعری: بۆشایی)
به‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی زمان له‌و "هه‌موو بێشتی"هدا گیری خوار، ئه‌وکاته زمان بێجگه له فڕین به باڵی شیعره‌وه به‌ره‌و ماڵی خود، هیچ په‌ناگه‌یه‌کی تری نییه تێیدا جێ‌نشین بێت. دواجار که "عاده‌ت"ی به‌و ژیانه نه‌گرت ئیتر له شیعری "قاپێک ئاو"دا داوای: " جووتيَك ثيَلاَوى رِةقةم سفر" ده‌کا، " تا لةم فرِينة زوو بةر "نه‌بێته‌وه. لێ به‌ر له‌وه‌ی بفڕێت شه‌قێک له‌و "عادهتگرتنه به بۆشایی" ه هه‌ڵده‌دا، تاکوو زمان باڵبگرێت:
"دةرطاى حةوشة بة لةقة دا ئةخةم/ زؤر بة جدى ئةرِشيَمةوة/ لة سوضيَكدا تيَر تيَر ئةطري/ ديَمة دةرةوة/ كيفى ثارةكةم دةرئةكةم و/ بة سايةق تةكسييةكة ئةلَيَم برِؤ/ برِؤ /برِؤ/ خيَرا برِؤ و ليَرة مةوةستة/ ثيَى ئةلَيم بيخةرة سةر/ طؤرانييةكى حيزانة/ و/ لة جامى تةكسييةكةوة/ زؤر بىَ عةقلاَنة حةز لة كضيَك ئةكةم/ كة جاريَكى تر نايبينمةوة."
ئه‌و شاعیره، هه‌رنا له زماندا، ته‌نیا خوده‌که‌ی خۆی له‌و مڕکێش مڕکێشهی نێوان چه‌پۆکی ئه‌و ئه‌خلاقه داخراوانه‌ی نه‌ریت و ئه‌و هه‌وه‌سه جماوهی که له‌مدیو په‌رده‌ی ماڵه‌کانی جڤاکی کوردییدا خه‌ریکه بۆ مه‌یله دهمبهستکراوهکانی رووتده‌بێته‌وه ئاشکرا ناکات، به‌ڵکوو ئه‌و ئێستایه‌ش نیشانده‌دات که نامانه‌وێت رووبه‌ڕووی ببینه‌وه، به‌مه‌ش هه‌م خودی خۆی رابگه‌یه‌نێت و هه‌میش گه‌وهه‌ری ئه‌و ئێستایه سێکسێنراوه بنیراو بکات که به په‌رده‌ی مۆراڵێکی داته‌پیو له مۆراڵ داپۆشراوه.
شیعر نووسین له کن ئه‌و شاعیره گێڕانه‌وه‌یه‌که له زمانی خودێکی هه‌راسان به ده‌ست هه‌ستی ته‌نیایی، تاکوو خۆی له‌و هات و هاواره‌ی شیعری رابردوو و ئه‌و بوونه ته‌کنیک سالاره‌دا رزگار بکات. بۆیه ئه‌و په‌ناو بۆ خه‌یاڵاندنێکی شیعریی رووت نابات، چونکه ئه‌و واقیعه ته‌کنیکییه خۆی ئه‌وها بزۆک و رارایه. هاوکاتیش ئه‌و مه‌یله سه‌رمه‌سته‌ی ئاریان بۆ خود داڕێژانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه، تاکوو بتوانێت، بۆ چێژوه‌رگرتن له بێده‌نگی، خۆی حه‌شار بدات.
له‌و روانگه‌یه‌وه له خۆڕا نییه که ئه‌و له زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا به زمانێکی هاودژ ده‌نووسێت، به‌مه‌ش تاکوو له نێوان ئه‌و مڕکێش مڕکێشهی ئه‌و خوده بۆ نووسینه‌وه‌ی خۆیی و حه‌شاردانه‌وه که له راڕه‌وی شیعره‌کانیدا بێ ئۆقره ده‌یخوێنینه‌وه، تاکوو کۆنترۆل نه‌کرێت، ئازادانه به‌رده‌وام بێت له پرۆسه‌ی ئه‌و بوونه بێکۆتاییه‌دا:
" کە ئاودەستەکان پڕ بوون لە کامێرا
لە ناوەڕاستى ژوورى میوانا گوو ئەکەم
.......
ئیهانەى کاتژمێرەکان ئەکەم
قاچ ئەخەمە ناو دەمى ڕۆژەکانى هەفتەوە
وەک چەقینى تیرێک
بە ناوەراستى بۆشایدا.
.......
کە هەر من مامەوە لەسەر زەوى
پێم بڵێ
پێم بڵێ بە فیشەکى چ دەمانچەیەک
خۆم کون کون بکەم؟
لە چ شوێنێکدا قوڵترین قەبر بۆ خۆم هەڵکەنم؟ (بڕوانه شیعری: قاپێک ئاو)
ئاریان له‌ناو ئه‌و دۆخه هاودژه‌ی خوددا هه‌وڵده‌دا به زمانێکی ساتیرئامێز رووبه‌ڕووی دۆخی ئێستا بێته‌وه. ئه‌و خوده‌ی ئاریان ده‌خوازێت دابڕاو له رابردوودا له ئێستادا ئاماده بێت. بۆیه شیعری ئه‌و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا هه‌ڵگری زمانی رۆژانه‌یه. لێ ئه‌و شیعرێکی دڵ‌بزوێن به‌و زمانه رۆژانه‌ییه‌وه ده‌نووسێت که له کاتی خوێندنه‌وه‌دا واملێدهکا که به روانبێژیی، هاودژییه خۆ دووباره‌کردنه‌وه‌کانییه‌وه خۆشمان بوێت. هاوکاتیش ئه‌و به‌و روانبێژییه له هاودژییه، شیعرێکی مه‌یل ئیستێتکیکیی سیاسی ده‌نووسێت که راسته‌وخۆ ئه‌وها خۆی نانوێنێت. لێ ئه‌و حه‌ز ناکات وه‌ک ده‌مڕاستێکی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه شیعر بنووسێت، به‌ڵکوو ده‌خوازێ وه‌ک خودێکی سه‌فه‌ر کردووی شیعریی، هه‌میشه بزۆک بنووسێت. ئه‌و به ده‌م ئه‌و سه‌فه‌ره‌وه حه‌ز ده‌کا له نۆرمه‌کانی زمان و نه‌ریته باوه‌کانی جڤاکدا ئازاد بێت. به کورتی ئه‌و شاعیره له سه‌رده‌مێکی داماڵراوه له ئه‌خلاو سه‌رنجکێشی ده‌یه‌وێت خوده سه‌رنجکێشه‌که‌ی ئاوه‌ڵا بکات:
" وەک شوتیەکی قاش کراو
نهێنیەکانم ئاشکرا ئەکەم
............
من وام
لە جەڕەسی هەموو ماڵەکان ئەدەم
دەست ئەیەم لە هەموو کچەکانەوە
تەکلیف لە هەموو پیاوەکان ئەکەم
یەکەم کەس ئەبم
کە دواهەمین کچ ئەکەم بە ژن
من
وااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااام
کە ئەخلاق خۆی ئەکات پیاما
سەرم ئەخەمە
سیفۆنی ئاودەستەکەمەوە..." (بڕوانه شیعری: سه‌گ)
به‌مجۆره ئه‌مڕۆ ماناکان کرده‌یان له ده‌ست داوه، چێژی ژیان بێچێژێکی گه‌ردوونی ده‌چێژرێت ئه‌خلاق بوو به کاڵا و که‌ی ویستمان لای بازرگانه‌کان به هه‌رزانفرۆش ده‌فرۆشرێت. لێره‌وه ئه‌و "ئه‌خلاق"هی وا ده‌کات شاعیر بڕشێته‌وه نه‌ک هه‌ر چیتر به‌های "ئه‌خلاق"ی نه‌ماوه، به‌ڵکوو له مهدیو په‌رده‌کانییه‌وه بێ-ئه‌خلاقترین مرۆڤ ده‌ژیت. بۆیه ئاریان له جڤاکێکی داماڵراو له ئه‌خلاقدا به تیشکۆیه‌ک له‌و ره‌وانبێژیی، شیعرییه‌ته هاودژهیهوه بێ- ئه‌خلاقی وه‌ک "ئه‌خلاق"ێکی باڵا وێنه ده‌کا:
" من
وام
دوام کەوە
دوام کەوە
کە لە بە ئەخلاقترین قەحبە خانەدا
گەڕامەوە" (هه‌مان شیعر)
شاعیر له ناو ئه‌و به نامۆبوونه‌دا مرۆڤ وا وێنه ده‌کا که خۆی بداته ده‌ست مه‌یلی بێهووده‌یی تاکوو له ته‌نیایی بۆشاییه پهنخواردووهکانی ناخی هه‌ڵبێت. لێره‌وه داننان به‌و دۆخه‌ی سیخناخ به ته‌نیایی و نادڵنیایه، مانای بوونی ته‌رزه هێزێکی شیعرییه لای ئه‌و شاعیره، تاکوو مرۆڤ له نه‌مانی ئه‌و ئێتیکه ئێستێتکییه به ئاگا بهێنێته‌وه که پێشمه‌رجێکه له بوونیدا. به‌ڵێ، له‌مدیو وشه لێکچنراوهکانی ئه‌و شاعیره‌دا رۆشنایی خودێکی نامۆ به "شوێن" رووی ناوه‌کی کات رۆشنده‌کاته‌وه. ئه‌و شاعیره دوای رشانه‌وه‌ی ئه‌و "ئه‌خلاقه‌ی که خۆی ئه‌کات پیایا" ، له "مردنی مێشێک"دا به زمانێکی وێنه‌دار و هاوکاتیش هاورده‌یی گاڵته ئامێزه‌وه مه‌یلی جڤاک و گیانه‌وه‌ره‌کانی ئه‌و دۆخه بێباکه نوێیه به ته‌کنیک سێکسێنراوه نمایش ده‌کات:
" مێشەکان دواى نان سفرە ناسڕنەوە
مێشەکان ترسیان لەوە نیە
لە قوتابخانە دەرنەچن
مێشەکان لە عەشقا بە پلەن
مێشەکان هاوینان ئەچن بۆ سەیران
مێشێک
لە وڵاتێکى بێ پەڕۆدا عادە ئەبێت
مێشێک
لە چات‌دا خۆى ئەکات بە کچ و
شەوى 1000000000000000 کوڕ ڕەحەت ئەکات..."
ئه‌و شیعره که هاوتایه له‌گه‌ڵ مه‌یلی ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌نیا گه‌ڵته‌ی به "ترس"ی به ده‌رنه‌چوون له قوتابخانه نییه، به‌ڵکوو له پێناو چێژدا ره‌گه‌زه نێرینه‌که‌ی ده‌کات به مێینه، که ئه‌و ئازادییه‌ی رهگهزگۆڕینه به شێکه له مه‌یل و ئازادییه‌کانی ئه‌م رۆژگاره، به ته‌نیا و ئازاد، بێترسی نه‌ریته باوه‌کانی جڤاکه، له یه‌ک کاتدا مه‌یلی خۆی له ره‌گه‌ز گۆڕیندا پیاده ده‌کات. دیاره ئه‌و وێناندنه‌ی ئاریان له دۆخی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌کانی ئه‌م دۆخه خه‌یاڵاندنێکی شیعریی نییه، به‌ڵکوو واقیعێکی راستییه که ته‌کنیک وه‌ک به‌شێک له‌و جیهانه ئاڵووده بوونه به هه‌وه‌سی سێکسییه سازاندوویه‌تی. لێره‌وه ئاریان به زمانێکی وێنه‌یی له خوده ئاوهڵاکهیهوه، ئه‌و جیهانه ده‌مبه‌ستکراو، بۆ گوتن نه‌شیاوه له زمانی کوردییدا نیشانده‌دات.
لێره‌دا که ستاییشی زمانی ئه‌و شاعیره ده‌که‌م، مه‌به‌ستم زمان و رێنووسی ستاندهرد نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم له‌و ره‌وانبێژیی، هونه‌ری هاودژییه‌ی ئاوێتهکراوهی نێوان وشه و هه‌ستی بیناییه له پرۆسه‌ی داڕێژانی خوده شیعرییه‌که‌یدا. وه‌کو تر، یه‌کێک له‌و خه‌وشانه‌ی زمانی ئاریان، که له کن من، ئاماژه‌یه‌کی روونی وابه‌سته‌بوونی ئه‌وه به‌و زمانه سه‌ر زاره‌کیی و دهڤهرییهی که به‌ر له‌و، وه‌ک ده‌ڵێن، شاعیری "گه‌وه‌ره" و هاوکوفه‌کانی به‌کاری ده‌هێنن. لێره‌وه ده‌کرێ بپرسین: ئاخۆ گاڵته‌جاڕیی نییه کاتێک شاعیر و نووسه‌ره ناسراو و "گه‌وره"ه‌کانی سلێمانیی و هه‌ولێر و که‌رکوک به خۆیان به زمان و رێنووسی گه‌ڕه‌ک و شار بنووسن و هاوکاتیش له ئاخێوه‌رانی ده‌ڤه‌ر و شاره‌کانی تریش بخوازن پشتگیریی له‌و "داخوازینامه"یه بکه‌ن، که ساڵی پار له لایه‌ن کامیار سابیر و نووسه‌ری ئه‌و دێرانه‌وه ره‌شنووسه‌که‌ی ئاماده کراو و پاشانیش 52-1 نووسه‌ر و شاعیر واژوویان کرد، ئاکامی ئه‌مه‌ش گفتوگۆیه‌کی بێ ئاکامی نایه‌وه؟ به‌ڵێ، ئێستا که زۆرینه‌ی نووسه‌ر و شاعیران به زمانی گه‌ڕه‌ک و ده‌ڤه‌ر و شارهکهیهکهوه ده‌نووسن، بۆیه لێره‌دا ئه‌و ئاماژه‌یه به رێنووسی ئاریان، ته‌نیا به یادهێنانه‌وه‌ی به‌های زمانه.
لێره‌دا کارێکی بێسوود نابێت، که ئاماژه‌یه‌کی خێرا به کیشه‌ی ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه‌ی رێنووسی کوردیی بکه‌ین. به‌ڵێ، هه‌ر له حه‌فتاکانه‌وه زمانناسه پهرۆشخۆرهکانی زمان له "کۆڕی زانیاری کورد"دا باسی زانستی‌یان له‌سه‌ر کیشه‌ی رێنووس و ستاندهرد نووسییه‌وه. سه‌باره‌ت به‌و کیشه‌ی "ئ" که نووسه‌رانی سلێمانی به‌کاری ده‌هێنن، مه‌سعود محه‌مه‌د له "گه‌شتێکی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و زماندا" ده‌ڵێ: " له شێوه‌زاری سلێمان ده‌نگی (د) موشکیله‌یه‌کی (نێوده‌وڵه‌تانه). سه‌یره وشه‌ی (مه‌ند" ناو ناوه ده‌کرێته (مه‌نگ..) ته‌نانه‌ت له جیاتی (ئه‌مه‌ت به چه‌ند) ده‌کرێته (ئه‌مه و به چه‌ن) /.../ به‌شی هه‌ره زۆری کورد ده‌نگی (د) ده‌خاته به‌رایی چه‌ند جۆره فیعله‌وه وه‌ک: ده‌خۆم، ده‌مخوارد... له زاری سلێمانی و به‌شێکی عه‌شیره‌ته‌کاندا (دال)ه‌که ده‌که‌ن به هه‌مزه. که تووشی (ده‌بخۆ، ده مه‌ڕۆ) بوویت له زاری سلێمانیدا ئیشکالهکی زل په‌یدا ده‌بێ. که گه‌یشتیه (ده‌با بخورێت.. ده‌بایه نه‌چێته سینه‌ما..) کاره‌که سه‌ختتر ده‌بێت.. له‌م وشه‌ی ده‌بێت، که ده‌نگی (ت) به (ضمیر) داده‌نێن حه‌قیقه‌تێکی زل سه‌رپۆش ده‌کرێت؛ چونکه فیعله‌که سێ ده‌قی هه‌یه: ده‌بێت، ده‌بێ، ده‌بیتن. شێخ ره‌زا ده‌ڵێ: "به یادی چاوی مه‌ستی خۆم ده‌با مه‌یخانه بێتن جێت.." نه (ت) به ته‌نێ و نه له‌گه‌ڵ (ن) به دوایه‌وه نابنه به‌رکار (مفعول به) وه‌ک که ده‌گوترێ: ده‌بینین، ده‌تانبینن، ده‌مانبینن، ده‌تبینن. له مانانه‌دا (م، تان، ی، یان، مان، ت) به‌رکارن.. /.../ ئه‌م ورده حیسابه‌ی سه‌ره‌تایی له مه‌یدان رێزماندا، که ده‌بوو گرفت رهوێنهوه بێت، له ئاکامی ده‌مارکێشی و به خۆ نازین و خه‌ڵک به که‌م زانین شه‌ڕه گه‌ڕه‌کێی به‌ر له (100) ساڵ به خه‌به‌ر ده‌هێنێته‌وه..." (3)
به‌مجۆره ده‌کرێ که‌سێک له قسه‌ی رۆژانه‌دا بڵێ: "ئه‌که‌م"، "ێم"، "یامێ"، "ئه‌یه‌م"، "راکه‌ین" و ... تاد، لێ ناکرێ له نووسیندا هه‌ڵه‌یه، به تایبه‌تیش شاعیر که گوایه بوونه‌وه‌رێکی زمانییه. بۆیه رێنووسه راستییه‌ی ئه‌م وشانه "ده‌که‌م"، "دێم"، "دامێ"، "ده‌ده‌م"، "رابکه‌ین"ه.
لێره‌دا من، وه‌ک باوه، نیازم نییه ماسولکه‌ی رێزمانزانی نیشانبده‌م، به‌ڵکوو به گرنگم زانی ئاماژه‌یه‌کی خێرا و هاوکات پێویستیش، به گرفتی ئه‌و رێنووسه له کن نووسه‌رانی سلێمانی که به‌ربه‌ستێکه له‌به‌رده‌م خه‌ونی به فه‌رمیکردنی زمانێکی ستانده‌ردی کوردیی.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئه‌و شاعیره‌مان، که لای ئه‌و ئاماده‌یی زمانی بینایی واده‌کات به زمانێکی بینین ئامێزی رووت شیعر بنووسێت. ئه‌و رووتییه له شیعری ئه‌ودا وا ده‌کات مه‌ودای نێوان بۆشایی وشه‌گه‌ل، ره‌نگ و فیگیورهکانی تابلۆکانی ئاوێزانی یه‌کتر بن و له شیعردا بهرجهستهببنهوه. به‌مجۆره له شیعری ئاریان دا دڵبزوێنیی و وێناندنی جیهان خودیی و گه‌وهه‌ری ئێستا له‌وه‌دایه، که هه‌میشه بێئۆقره له سه‌فه‌ردایه. بۆیه شیعری وی وه‌ک پانتاییه‌ک، خاکێک له بینایی به رێگای وشه‌گه‌ل و ده‌ربڕینه هاودژه‌کانه‌وه ئاسۆیه‌ک له وێنه‌ی خوده‌که‌ی نماییش ده‌کات. ئاماده‌یی ئه‌و زمانی بیناییه، جیهانه وێنه‌ییه له شیعری ئه‌ودا په‌یوه‌ندی به ئاماده‌بوونی شێوازی هێلکاریی له کن ئه‌ودا هه‌یه. زمان له کن ئاریان سنوورداره، چونکه شیعره‌کانی زیاتر ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یه که زمان دوای گفتوگۆیه ته‌کنیکی، چاتکردنهکانی نێوان دوو که‌سدا به‌جێیده‌هێڵێت. به‌مجۆره دوای ئه‌و ته‌قاندنه‌وه‌یه زمانه‌که‌ی له هه‌موو نۆرم و نه‌ریته باڵاده‌سته‌کاندا زرگار ده‌کات. بۆیه شیعره‌کانی ئاریان خۆشییه‌کی چێژداری خودیی ئاوێنه ده‌کاته‌وه که ئه‌زموونکراوه. له شیعری ئاریان دا په‌یوه‌ندی نێوان رسته شیعریی و وێناندنه‌کان، وه‌ک حه‌زی ره‌نگه‌کان، له جه‌سته‌ی یه‌کتردا ده‌توێنه‌وه. لێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان رسته و وێناندنه‌کان حه‌ز ناکه‌ن له دیمه‌نێکی لۆژیکیدا له‌نگه‌ر بگرن.
شاعیر ئه‌وها به ئاوێزانکردنی وشه و خه‌یاڵاندنێکی شێوه‌کارانه وه وێنه‌ی دۆخێکی ئه‌و خوده ناوه‌کییه‌ی ده‌کێشێته‌وه:
" وا من لەبەر چاوى قەیرەترین مشکدا
گەورەترین قاشە پەنیر
ئەزموون ئەکەم
لە ناو خۆشترین جێگادا
ئیهانەی پشتی و سەرین ئەکەم
سکێچی زەوى
لەسەر وەرەقەیەکى ئەی فۆر
جێ ئەکەمەوە..." (بڕوانه شیعری: سه‌گ).
ئه‌و شاعیره به شێوازێک زمان ئاراسته ده‌کا که بتوانێت ئه‌و هه‌ستی بینینه‌ی که له تابلۆکانیدا هه‌یه به گۆ بێت، تاکوو به‌و هه‌ستی بینینه‌وه چاوی خوده ناوه‌کییه‌که‌ی به بوونی خۆی به ئاگا بێت و به ئه‌زموون بکات، تاکوو وێنه‌ی خوده مه‌یلدار به داڕێژان "له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌کی ئه‌ی فۆر" بهرجهستهبکاتهوه. دواجار ئاریان ئه‌و شاعیره‌یه شیعرێکی خودخواز به وشه‌گه‌لی هزرورووژێن و ئاواز خێراوه به زمان ده‌به‌خشێت، تاکوو زمانیش له سه‌فه‌ره هه‌میشه‌ییه‌که‌یدا به چێژی خۆشی، به ده‌رکه‌وتنی رووخسارێکی گزینگپۆش له دره‌ختیی و ئێستایه‌کی له‌رزۆک شاگه‌شکه‌مان بکات.

لێ چۆن ئه‌و متمانه‌یه چییه که شیعری ئاریان وامالێده‌کات بڕوای پێبکه‌ین؟ به‌ڵێ، به‌رسڤێکی ساده بۆ ئه‌و پرسیاره ده‌کرێ ئه‌وها بێت: چڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و رامان و نیگایانهیه که به دهمڕکردنانهی شیعره‌کانییه‌وه ره‌وانبێژیی خوده هاودژ و ئێستای مرۆڤێکی داهێزراو له‌ناو بێهووده‌یی، ته‌نیایی، بۆشایی و سێکسگرییمان بۆ ئاشکرا ده‌کات. شیعری ئاریان له تواناییدایه که تشته‌کانی ژیان، ئازاری وشه‌گه‌له په‌رته‌کانی زمان و هاودژییه دڵهه‌ژێنه‌کان ببینێت. ئه‌و ده‌توانێت زمانێکی "ناشیعریی" و "رۆژانه" بکات به زمانێکی شیعریی، روانبێژیی خوده‌که‌ی. به‌مه‌ش "راستیی"ه‌کی زمانیی به‌رهه‌مبهێنێت.
دوا وته له رامانگه‌لێکدا
له ده‌ستپێکی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌م به دۆزی ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه کرد، که ئه‌مڕۆ، وه‌ک "ئۆپۆزیسۆنێک"ی شیعریی له گفتوگۆیه ئه‌ده‌بیی، گۆڤار و چاپخانه کوردییه باڵاده‌سته‌کاندا په‌راوێز خراوه. دیاره‌ئه‌و ده‌نگه شیعرییه‌ی که من ئاماژه‌ی پێده‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی خولیای زمانێکی نه‌ریت شکێن و خود جه‌ختکه‌رکردنه‌وه‌یه، هێنده خولیای زمانێکی باڵا و ماریفه‌داری شیعریی نییه.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌یه‌کی خێرام به‌و ره‌وشه رۆشنبیرییه کرد که له کوردستاندا باڵاده‌سته. له‌وێدا له پێناو کردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌ک بۆ رای جیاوازدا به‌شێکی زۆری به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤار و نووسه‌ره دهسهڵاتدارهکانم به ئاکار کوێخا- ئه‌رۆستۆکراتی تازه‌باو ناودێرکرد. چونکه ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌ی کوردستاندا دیارده‌یه‌که له‌و چینه مشخۆره‌ی که ئه‌و دۆخه سۆسیۆ –ئابوورییه حیزبییه نه‌ک، به واتای جۆن لۆک، "ئابوورییه نیشتمانی"یه‌ی ئه‌مڕۆ سازاندویه‌تی. له‌و دۆخه‌دا ئه‌و ته‌رزه نووسه‌ر و شاعیره و ئیدۆلانه له یه‌ک کاتدا هاوکوفی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌مڕاستی جیهانی نووسینشن.
به‌مجۆره، به رای من، ئه‌وه‌ی که واده‌کا هزرکردنێکی نوێ و ده‌نگێکی ئه‌ده‌بی خه‌مڵیوو له زمانی کوردییدا له دایک نه‌بێت، بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی چه‌قبه‌ستوو و ره‌های بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه که ئه‌و نووسه‌ره ئاکار ئه‌رۆستۆکراتییه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاوێزانییهتی. دیاره لێره‌دا ئه‌و ئه‌م نووسینه بواری نییه له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌وه بپه‌یڤێت، لێ له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر بێهووده‌یی له بێبه‌هابوونی نووسین بوارم بدات، راڤه‌یه‌ک له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌رۆستۆکراتییه تازه‌باوه ده‌نووسم که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌و بێبه‌هابوونه‌ی نووسین و ئێتیکه مێشسالارییهی کوردییه‌یه که ئێستا ژیانی رۆشنبیریی کوردیی ئاراستهدهکا.
به‌مجۆره به ده‌م سه‌فه‌ری ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌وڵمدا رۆشناییه‌ک بخه‌مه سه‌ر رووخساری ئه‌و ره‌وانبێژیی، زمانه هاودژه‌ی که به دهمڕێکردنییهوه خوده خۆکردهکهی شاعیر داده‌ڕێژێت و هاوده‌میش وێنه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستامان بۆ نماییش ده‌کات. دیاره ئه‌ده‌ب به گشتیی و شیعریش به تایبه‌تی ئاسۆیه‌کمان بۆ ئاوه‌ڵاده‌کاته‌وه، تاکوو له‌و شوێنکاته‌ی ژیان که چێژی ژیانی تێدا نه‌ماوه ئازادییه‌کی روحیی و وزه‌یه‌کمان بۆ هزرکردنێکی نههزرێنراومان پێ ببه‌خشێت. که‌واته شیعر هانمانده‌دا به‌و جیهانانه ئاشنا بین که تاقیمان نه‌کردۆته‌وه. بۆیه ئه‌وه شیعره که له‌گه‌ڵ تامی ئه‌و ته‌نیاییه‌ی که خودهکهمانی ته‌نیوه‌ته‌وه ئاشتبینه‌وه.
هه‌روه‌ک هه‌وڵمدا ئه‌وه خهختبکهینهوه که ئه‌و خوده به‌و ره‌وانبێژییه‌وه، که مه‌یله‌و ئازایانه‌تر له زمانی به‌شێکی زۆر له شاعیرانی هاونه‌وه‌که‌ی خۆی، ئه‌وانه‌ی که له‌ناو خه‌یاڵی زڕه"ئه‌شق"، هه‌ڵاتنێکی مێتافیزیکیی و زمانی لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی بێچێژی یه‌کتر یان به‌شێک له شاعیرانی به‌ر له خۆیانه‌وه خنکاون، ئه‌و خوده راسته‌قینه‌ی خۆی بنووسێته‌وه و به‌مه‌ش نهێنی کات، بچمی سه‌ده‌مه‌که‌ی خۆی بنووسێته‌وه و رابگه‌یه‌نێت. له روانگه‌یه‌وه، ده‌کرێ بێژم، شیعری ئاریان ئه‌بوبه‌کر، ده‌کۆشێ زمانی خودی سه‌رده‌مه‌که‌ی بێت، تاکوو به روانبێژیی، هاودژییه‌کانی ئه‌و زمانه له دۆخی فه‌رامۆشکردندا ئومێده‌وار بکات
له هه‌مبه‌ر ئه‌و وێناندنه جوانبێژییه‌ی که له‌و شاعیره مه‌یلداره به خۆبوونهمان کرد، هاوکاتیش، به حه‌زێک له‌و ئومێدبوونه به‌و مهیلاندنهی خوده ئازاده‌ی ئاریاهوه، ده‌مه‌وێ ئه‌مه‌ش بڵێم، که له شیعره‌کانی ئاریان یشدا کاریگه‌ریی سوهراب-گه‌رایی، رێژه‌یه‌ک له زمانی سوهراب ئاماده‌یی هه‌یه، جا ئه‌و کاریگه‌رییه راسته‌وخۆ بێت یان به رێگای ئه‌و شاعیره "ناسراو"ه کوردییانه‌وه بێت که له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌نووسن. هاوکاتیش ئاریان حه‌ز ده‌کا ده‌نگ، ناسنامه به تشته چکۆڵه‌کان ببه‌خشێت، دواجاریش شیعری ئه‌و سۆزێکی زۆری هه‌یه بۆ بۆ چێژی میوه و به‌خشینی ماف و ئازادی ده‌ربڕین به گیانه‌وه‌ره به‌د وێنه‌کراوه‌کان، بۆ نموونه سه‌گه، مێش، مشک... تاد، بۆیه ئه‌و له رووی رێزمانییه‌وه حه‌ز ده‌کا له بیری "ئێمه" یان "ئه‌و" یانیش "تۆ"، ئه‌و گیانله‌به‌رانه به رانای من بدوێن. دیاره له شیعری کوردییدا پێش ئاریان ئه‌بوبه‌کر، ئه‌وه‌نده‌ی بزانم، ته‌نیا رێبوار سیوه‌یلی وه‌ک ئه‌زموون له شیعر و نووسیندا ئه‌و ئیشکردنه‌ی له‌سه‌ر "تشته بچووکه‌کان" و به‌خشینه ره‌هه‌ند مرۆڤایه‌تییه به گیانه‌وه‌ران کردووه و میوه‌شی کردۆته بابه‌تی شیعریی. لێ تشتێکی نوێ نییه که بڵێم له ره‌چه‌ڵه‌کدا ئه‌و شێواز و ئیشکردنه شیعرییه به‌هره‌ی له سوهراب سپێهری وه‌رگرتووه. دیاره به‌هره وه‌رگرتن له ئه‌زموونی شاعیرانی جیهانیی و خۆماڵی به‌شێکه له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ئه‌فراندن، لێ گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌هره وه‌رگرتنه به‌خشینی ره‌هه‌ندێکی نوێ بێت به‌و ئه‌زموونه نه‌ک گواستنه‌وه‌ی سێبه‌ره‌کانی.
دیاره به‌شێکی شاعیرانی نه‌وه‌ده‌کان و ئێستاش نه‌ک هه‌ر به‌هره‌یان له شێواز و ئاوازی شیعریی سوهراب وه‌رگرتووه، به‌ڵکوو به‌شێکیان کتومت کۆپله‌یه‌ک له شیعری سوهراب ده‌گوازنه‌وه ناو شیعره‌کانیانه‌وه. لێ راستییه‌که‌ی ئاریان به به‌هره‌یه‌کی خۆکرده‌وه سوودی له ریتمی زمان و یاریکردن به وشه‌وه وه‌رگرتووه که له ئه‌زموونی سوهراب سپێهرییدا باڵاده‌سته. بۆیه ئاریان ئه‌و شاعیره‌یه، که بوێرانه مه‌یلی خود داڕێژان و نیشاندانی دۆخی ئێستا ده‌نووسێته‌وه، ده‌خوازێت ئایینده‌یه‌کی خۆکردی شیعری مسۆگه‌ر بکات.
ئۆکتۆبه‌ر-نۆڤێمبه‌ری 2009
ستۆکهۆلم
ژێده‌ر و په‌راوێز:
(1)بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم بڕوانه: هه‌ندرێن" پۆستمۆدێرنیزم: خودێکی نائاماده یان ده‌قێکی بێ‌ماڵ"، کۆتایی 2007، ئه‌م وتاره له هه‌مان ساڵ له گۆڤاری "هه‌نار"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
(2) سه‌باره‌ت به زیاتر زانین له‌مه‌ڕ چه‌مکی "باڵاده‌ستی ته‌کنیک" و "Das man"، بڕوانه ئه‌و دوو نووسینه‌ی هه‌ندرێن: "ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی" و "گه‌ڕان به دوای خودێکی ره‌سه‌ن مێگه‌لاندنی ئاپۆره‌دا"، که یه‌که‌میان له کۆتایی پارساڵدا له گۆڤاری "هه‌نار" و ئه‌ویتریش له کتێبی "خامه‌یه‌کی رۆشنبیریی له پشت گوێی زماندا" بڵاوکراونه‌ته‌وه. یان سه‌یری ئه‌و لینکه بکه: http://handren07.kurdblogger.com/ . بۆ زانیاری زیاتریش له‌مه‌ڕ ئه‌و دوو چه‌مکه به زمانی سوێدیی، بڕوانه کتێبی:
- Heidegger. M, ”Teknikens väsen och andra uppsatser”, Övers. R. Matz (Lund: Doxa, 1981.
- D. Brinbaum och Sven Olov Wallenstein, ”Heideggers väg, Tales, 1999.
(3) " مه‌سعود محه‌مه‌د-ی زانا له گه‌شتێکی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و زماندا"، که دیمانه‌یه‌که شوکور مسته‌فا ئاماده‌ی کردووه و له نه‌وه‌ده‌کاندا له یه‌کێک له ژماره‌کانی گۆڤاری "رامان"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. لێ مخابن من ته‌نیا کۆپیی ئه‌و دیمانه‌یه‌م بێ ژماره ساڵی دهرچوونهکهیم هه‌ڵگرتووه.
