ئێمه نووسيمان
ئازا عه‌بدولله . به‌ختيار ئيسماعيل.زياد محه‌مه‌د. سامان عه‌زيز. هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ده‌نگت هاژه‌ى هه‌ناسه‌مه
هه‌موو كاتێ بيرت ده‌كه‌م
تێکه‌ڵاوى روحم بوويت
كاتێ هه‌ست بهتهنيايى ده‌كه‌م
زياتر ئاوێته‌ى روحم دهبى
جارێكى سه‌وز ده‌بم
ئێواره‌يه حه‌زم له ژوانته
ده‌وه‌ره با له باوه‌شى يه‌كترى
جوانترين ئاوازى غهريبانه بچرِين
ئه‌ى ئه‌و باوهشهى تا ئێستا
خۆت له باوه‌شى من حه‌شاردابوو
با بفرِين تا له ئاسماندا پێڵوهكانمان ههڵنهكروزێن
له باوه‌شى يهكتردا به‌فر و سه‌هۆڵ بتوێنينهوه
ئاى كه ناێى روحى رههام ئاى كه ناێى
دنيا وێران .. جيهان زێراب
دڵم هه‌ڵم .. سه‌رم با
منيش به رهشايهتى پێستى ره‌شت حه‌زم لێيى ئاوێته‌ت بم
كێ وه‌كو من شيرينى تۆى هه‌ڵمژيوه؟
ئاخ له‌و هه‌ناره‌ى له پايزێكى بههاريدا
ناتوانم له‌ناو پهنچهكانى خۆمت بشارمه‌وه
شه‌و له لاى من ئه‌و رۆژانه‌يه
كه هه‌ميشه له باوه‌شى ههناسهمداى
بۆيه رقم له رۆژه چونكه مانگى تێدا نابينم
ئازيزم!
تۆ له تاڤگه‌ى ئاواتى من سهرههڵدهدهى
من له كانييه ساده‌كه‌ى تۆ
تۆ له‌ناو باوه‌شى من ههڵدهقوڵێى
من له‌ناو پێخهڤى تۆ
جوودابووين، رووتبوونهوهمان راستهقينهترين ساتهكانه
با سادهتربين له ته‌مه‌نى په‌پووله‌يه‌ك
كيسهڵهكانيش فرِينييان هه‌راسانى كردووين
ده‌با بمرين.........
په‌له‌ت نه‌بێت له نيشتنه‌وه
بفرِه به دوو باڵى ئازاد
ئه‌مشه‌و هه‌موو شتێ ره‌نگت ده‌دا
زهيتوونهكهى به‌رده‌مم .. ره‌نگى چاوت
دوكه‌ڵى سيگارهكهى ئازا .. ته‌مومژى سينه‌ت
بفرِه بێ خه‌م له نيشتنه‌وه
وێنهيهك له پێشمه .. سهروچاوێك خه‌نده ده‌كات
لێ كێ ده‌زانێ ئهوديووى ئه‌م خهندهيه چ خه‌ونێكى ئههريمهنى حه‌شارداوه
له‌و نيگا بێگه‌رده‌ى تۆ.. من ده‌بمه تۆ
بۆيه ئه‌وه منم ده‌خۆمه‌وه ، ده‌بمه پارچه‌يه‌ك له وه‌نه‌وشه .. پارچه‌يه‌ك له شه‌و
دنيايه‌ك له نووتهكى
ونبوونم له دنياى هه‌ست و بيرهكانم
خه‌ريكه خۆم لێ ون ده‌بێ و ... كه بيرت لێده‌كه‌مه‌وه
خۆم له‌ناوت ون ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: ته‌نهاو ته‌نها تۆم هه‌ى
هه‌ست و حهزهكانيشم بۆ ئه‌و به ئاگا دێنى و له‌ناوتدا ون ده‌بم
ببووره ده‌روێش عه‌بدولڵا
مه‌ستى ئه‌مشه‌وه‌م بير ناچێته‌وه
تۆ له‌ناو گه‌رده‌لوولى ته‌مه‌نم له‌دايكبووى
من له‌ناو ره‌شه‌باى تۆ
تۆ له‌ده‌رگاى ته‌مه‌نت ده‌دام
من له‌ده‌رگاى هه‌ستى تۆ
ئه‌مشه‌و دنيا ئارام نابێ
چاوم ناچێته خه‌و
دوورى تۆ‌و فريشته‌كان له‌ده‌رگه‌ى هه‌ستيان داوم
ئه‌ى جوانترين گوڵ حه‌زم لێيه
پێت بڵێم : شه‌وت شاد
ئه‌ى مرۆڤى پرِ له هيواوخهونى جوان
شه‌وت شاد
با به جۆتك بخۆينه‌وه
