(3) نووسين له نێو ته‌نياييدا:
ژيان له ته‌نياييدا، ته‌نيا له‌گه‌ڵ خۆمدا. مه‌راقێكه نايه‌ته
دى. هه‌موو رۆژێك، كه‌سێك ده‌بێت به بۆنه‌ى شتێكه‌وه يه‌خه‌ى
ژيان و دنيا و ته‌نياييم بگرێت. بۆيه هه‌ميشه من له‌وبه‌رى
ته‌نياييدا ژيان ده‌كه‌م، هێشتانه‌كه پێم نه‌ناوه‌ته نێو
ته‌نيايى و دواتريش پشت ته‌نيايى.
ده‌مويست، له كه‌سه‌كان داببرِێم، له‌به‌ره ئه‌وه نا كه
كه‌سه‌كان بێزاركه‌رن يان به‌خته‌وه‌رم ناكه‌ن. به
به‌ره‌واژييه‌وه، من له خۆمدا پارچه‌يه‌كم له بێزارى و
نابه‌خته‌وه‌رى. شته‌كانم نه‌وه‌ك له ده‌ست دان، به‌ڵكو له
روحمدا هه‌ڵقه‌ندران، خۆم هه‌ڵمقه‌ندن بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستم بێت.
هه‌ندێجار وا رووده‌دات، سه‌ر بكه‌م به په‌رتووكێكدا، له جياتى
ئه‌وه‌ى بيخوێنمه‌وه، ده‌ينووسم.
مه‌وداى بۆ نموونه شێتى و بليمه‌تى، داوه مووێكه، ئه‌و
سه‌روه‌خته‌ى به‌خته‌وه‌رى و بێزاريش له يه‌كدى جيا ده‌كاته‌وه
ته‌نيا هه‌نده‌ى باوه‌شكێكه.
بۆيه ئه‌و كه‌سه‌ى دێت له‌گه‌ڵ مندا پياسه ده‌كات يان قسه
ده‌كات. ئه‌وه رێك له نێو ئه‌و ماوه‌يه- باوێشكه‌دا، له‌گه‌ڵم
دۆست ده‌بێت. ئه‌و ساتانه‌ش له بێزارى زياتر شتێكى ديكه له مندا
نادۆزێته‌وه. بۆيه خه‌تاى كه‌سمان نييه، كه به‌خته‌وه‌ر نابين.
خه‌تاى كه‌س نييه. كه له بێزارى زياتر له مندا نادۆزرێته‌وه.
ژنێك، له مندا ده‌يوێ عه‌شق بباته‌وه. كه‌سێكى بريندار،
گه‌ره‌كييه‌تى له مندا به باوه‌شێك ئاه و هه‌ناسه برينه‌كانى
چاك بكاته‌وه. كه‌سێك كه رقى له حه‌بخواردنه، ده‌يوێت له نێو
مندا برِوات و بێت و سه‌رى نه‌يه‌شێت. كه‌سه‌كان زۆر شتييان
ده‌وێت. لێ چبكه‌م. من ئه‌و شتانه‌م نين. خه‌تاى كه‌سمان نييه.
من ده‌توانم بچم له بن سێبه‌رى دار گيزێكى پيرى شه‌قلاَوه‌دا
دانيشم و تا بمه‌وێت له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كه‌دا برِۆم. لێ من ده‌مه‌وێت
بچمه نێو سيبه‌ره‌كه نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵى برِۆم. من شه‌يداى نێو
شته‌كانم. نێو عه‌شق، پياسه، بۆن، ته‌نيايى و ژيان. رۆيشتن
له‌گه‌ڵ شته‌كان وزه‌يه‌كى ئه‌وتۆى ناوێت. لێ رۆيشتن به نێو
شته‌كاندا .. ئه‌وه‌يان ده‌بێته هۆكارى ئه‌و نامۆبوونه‌ى
براده‌رێك له دووره‌وه بۆى شيده‌كردمه‌وه.
نامۆبوون، ده‌بێته كه‌ره‌سته‌يه‌كى ديكه. بۆ ئه‌وه‌ى بچمه نێوى
نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵيدا بژيم.
بۆيه من ده‌بێت به ته‌نيا بم. بۆ ئه‌وه‌ى بچمه نێو خۆم و له
نێو خۆمدا له‌نێو شته‌كان بژيم. به‌تايبه‌تيش له‌نێو ده‌نگى خۆمدا.
(4)ئاوێته نه‌بوون:
شته‌كان، واته من و ژيان و چه‌مكه‌كان و ئێوه. ئاڵۆزين. بۆيه
كه تێكه‌ڵ ده‌بين. ئاوێته‌ى يه‌كدى نابين. به‌و ئاڵۆزييه‌ى
خۆمانه‌وه ناتوانين بچينه نێو شته‌كان. نێو خۆمان و نێو يه‌كديش.
كه ناشچين ناتوانين ببينه خۆمان.
من و هه‌زران كوردى ديكه. شاعيرين، لێ كه‌سمان شاعيرانه ناژيه‌ت.
لێره‌دا خۆم جياناكه‌مه‌وه. چونكه مرۆظ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گومان
له مرۆظبوون و كوردبوونى خۆى ناكات. ناتوانێت گوومان له هه‌بوونى
خۆى بكات. هه‌ميشه ناوێك به‌خۆى ده‌به‌خشێت.
ژيان زنجيره‌يه‌كى ناونانه، دواتريش له‌گه‌ڵ ناوه‌كاندا، نه‌وه‌ك
له نێوياندا ژيان لێده‌خورِين به‌و ئاقارانه‌ى بۆ هه‌ميشه له
جوانى دوورمان ده‌خه‌نه‌وه و له مانا نزيكمان ده‌خه‌نه‌وه.
نزيك بوونه‌وه له مانا. مردنى (من)ه. منێك كه بێگه‌رديى خۆى
له‌ده‌ست ده‌دات. خۆى ده‌داته ده‌ست ناوه بێ ناورۆكه‌كان. ئه‌و
ناوانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێمه‌دا دێن و نێومان داگير ده‌كه‌ن. ئێمه
بێ نێو ده‌بين و ناوه‌كان ده‌به‌ينه‌وه.
ده‌بينه شاعير، شاعيرانه ناژين. ده‌بينه پێشمه‌رگه،
پێشمه‌رگانه ناژين. ده‌بينه شوفێر و ، شوفێرانه ناژين.
دواى بيركردنه‌وه، ده‌چين له‌سه‌ر لووتكه‌ى ناوه‌كانى وه‌ك
(پۆستمۆده‌رنيزمبوون، مێردبوون، ژن‌بوون، عاشقبوون، سه‌رۆكبوون،
پايه‌داربوون و جوانبوون) داده‌نيشين. ئه‌وه‌نده‌ى پێمان بكرێت
باسى ئه‌و ناوانه ده‌كه‌ين. دواتريش بێ ئاگا له خۆمان، ئێمه
ته‌نيا له‌گه‌ڵ ناوه‌كانداين نه‌وه‌ك له نێو ناوه‌كاندا.
بۆيه بۆ ئه‌وه‌ى جياوازييه‌ك له نێوان خۆم و شته‌كاندا، واته
ئێوه‌دا. دروست بكه‌م. ئه‌وه ته‌نيا ئه‌وه‌يه. بنووسم: (بير له
عه‌شق مه‌كه‌وه. عاشقانه بير بكه‌وه)
ئيدى ئه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك، بير له سه‌رۆكايه‌تى مه‌كه‌وه.
سه‌رۆكانه بير بكه‌وه. تۆش ئه‌ى گيرۆده‌ى ناوه‌كان. بير
له‌ناوه‌كان مه‌كه‌وه، خۆگه‌ردانه بژى.
ئه‌وه‌شيان ئامۆژگارييه‌ك نييه، بيده‌مه كه‌س. به‌قه‌د ئه‌وه‌ى
رووچوونه به نێو ئاڵۆزيى خۆمدا. ئێستا زانيت شته‌كان بۆ ئاوێته
نابن؟!