(كێڵگه‌ى گه‌نم و دار سنۆبه‌ر)ی
ڤان كۆخ
ڤان كۆخ ئه‌م وێنه‌يه‌ى له چاكسازى ده‌روونى له (ئارل) كێشاوه، چونكه له‌وێ دكتۆره‌كان رێگه‌يان پێده‌دا كاتێ فێيهكهى به‌رده‌دا، بچێته نێو كێڵگه‌كانى نزيك چاكسازيى و وێنه بكێشێت.يه‌كێك له‌و تابلۆ به‌ناوبانگانه‌ى كه له‌و سه‌رده‌مدا كێشانى، ئه‌م تابلۆيه بوو، كه دياره له بن كاريگه‌ريى هونه‌رى وێنه‌كێشانى ژاپۆنیدا كێشاوييهتى، به‌تايبه‌تى له هێل و به‌كارهێنانى ره‌نگه‌كاندا.
له تابلۆكه‌دا كێڵگه‌يه‌كى گه‌نم دياره و له تهنيشتهكانيشى چه‌ند دار سنه‌وبه‌رێك، جگه لهدارهكانيش هه‌ندێ گردو ته‌پۆلكه و چيا و گياوگۆڵ ديارن، له‌بن ئاسمانێكى ههوراويدا.
ئه‌و شتانه‌ى ئه‌م تابلۆيه به بايه‌خ ده‌كه‌ن، قوڵايى روانين و ريتمى شێوهكانه تێيدا، له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كانى،كه وێنه‌ى به‌هارێكى گهرموگورِ، ده‌كێشێ.
ڤان كۆخ، له پهنچهرهى ژوورهكهيدا له نخۆشخانهكهدا، ته‌ماشاى داروبارهكانى ده‌كرد، له نامه‌يه‌كيدا بۆ براكه‌ى نووسيوويه‌تى: (ئه‌و داروبارانه زۆر سرنجم راده‌كێشن، پێم سه‌خته بتوانم وێنه‌ى ئه‌و خه‌م و گۆشه‌گيرييه نه‌كێشم. ئه‌م تابلۆيه ئه‌و شتانه‌ت پێ ده‌ڵێ كه من نه‌متوانى به وشه بۆتى بدركێنم. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ى سرووش و خۆشبه‌ختييه له ژيانى گونداندا)
له‌م تابلۆيهدا، وا دياره كه هه‌موو شتێك ده‌جوڵێ، به‌هۆى فڵچه وهشاندنكهى ڤان كۆخه‌وه، وا دياره داره‌كان و گژو گيا له‌گه‌ڵ با دهفرِن. كه هه‌ستێكى ناروونى مه‌ترسيدار و دڵهراوكێيى خه‌ڵق ده‌كه‌ن.
دار سنۆبه‌ر له كۆنه‌وه ره‌مزێك بووه، بۆ مردن و نه‌مريى، له‌هه‌ندێ شارستانييه رۆژههڵاتييهكانيشدا هێمايه‌ك بووه بۆ ته‌واوبوون و حيكمه‌ت و گه‌وره‌يى.
ڤان كۆخيش زۆر حه‌زى لێبووه ته‌ماشاى دار سنۆبهرهكان بكات، و وێنه‌ی شكل و شهمايلييان و رهنگييان و چۆنييه‌تى جێگيربوونييان له باوه‌شى سرووشتدا بگرێت.
كاتێ له نه‌خۆشخانه بوو، بير‌ى له حاڵى شاعير و هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كرده‌وه، به‌وه‌ى چۆن توانيويانه سه‌ركه‌وتوو بن له تێگه‌يشتنى هه‌ست و باره مرۆڤايه‌تييه قوڵه‌كان، و له كارهكانيشيياندا بهرجهستهيان بكه‌ن؟
ئه‌و خۆيشى هيوادار بوو بتوانێت له تابلۆكانيدا ئه‌و هه‌ست و سۆزه مرۆڤايهتييانه به‌رجه‌سته بكات و هه‌مان كاريگه‌ريى سۆزداريى و ههستهوهريى له تابلۆکانیدا، دروست بكات.
له‌ساڵه‌كانى كۆتايى ته‌مه‌نيدا، زياتر وێنه‌ى سرووشتى له رۆژدا ده‌كێشا، نه‌وه‌ك له‌كاتى رۆژهه‌ڵاتن و رۆژئاوابووندا، كه له‌سه‌ره‌تاى كاره هونه‌رييه‌كانيدا زياتر بايه‌خى پێده‌دا.
له‌ساڵى 1993 دا ئه‌م تابلۆيه به (57) په‌نچاو هه‌فت مليۆن دۆلار فرۆشرا.
ڤان كۆخ دواى ساڵێك له درووستكردنى ئه‌م تابلۆيه، له 27 ته‌مووزى 1890 له‌يه‌كێك له كێڵگه‌كان گولهيهكى له سينگيى دا‌و خۆى كوشت.ئه‌و كێڵگانه‌ى سرووشى جوانترين تابلۆكانى پێ به‌خشين.
دواى مردنى، تابلۆكانى سرنجى رهخنهگرهكانييان راكێشا، كه تێيدا قوڵايى و به‌هره و ديتنه هونهرييهكهى ڤان كۆخييان ديتهوه. دواى ئه‌وه ڤان كوخ بووه يه‌كێك له به‌ناوبانگترين وێنه كێشه پێشه‌نگه‌كان له مێژووى هونه‌رى نوێ‌دا.
