دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ئاماده‌کردنی ماڵپه‌ڕی
http://www.yasasuawekan.kurdblogger.com/
1- کاک ھۆشه‌نگ له‌م دواییه ئیسلامییه‌کان له سه‌ر شیعرێکی به‌ڕێزتان ھه‌ڵلایه‌کیان نایه‌وە و سکاڵایان له‌سه‌ر به‌ڕێزتان و کاک عهبدولڕەحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری ئه‌و حه‌فته‌نامه‌یه‌ی شیعرەکهی به‌ڕێزتانی بڵاوکردبۆوە تۆمار کرد. ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی دەستپێشخهر بوون له تۆمار کردنی سکاڵاکه‌دا سه‌ر به حیزب و لایه‌نێکی ئیسلامی بوون یان که‌سانێکی بێلایه‌ن بوون و ته‌نیا وەکوو ئه‌رکێکی ئایینی ھه‌ستان به‌م کارە و به پشتیوانی ئه‌وقاف و دادگا به‌رانبه‌رتان وەستان؟
ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم (دلۆڤان حه‌مدى) كه وه‌ك كه‌س سکاڵای كردووه، له رووى قانونييهوه مافى ئه‌وه‌ى نييه، سكالاَ به ناوى خه‌ڵكى و مافى گشتى له‌سه‌ر من تۆماربكات، بهلاَم به حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه خۆى له ناو دادگه‌ى دهۆكدا وه‌ك (محقق عدلي) كارده‌كات،دياره كه له‌وێ كارده‌كات و به‌رده‌وام په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى ناو دادگه و پۆليس و ده‌زگه‌كانى ديكه‌دا هه‌يه، من به راشكاوى ده‌ڵێم هيچ به دوورى نازانم چ له‌ناو دادگه و چ له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگه‌دا، كه‌س و لايه‌نى ديكه‌ى له پشت بن و هاوكاريشى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا نازانم دادگه چۆن داواكه‌ى ئهويى قبوڵ كرد و له‌سه‌ر سکاڵای ئه‌و و ئه‌وقاف من و بامهرنييان راگرت؟ مه‌سه‌له په‌يوه‌ندى به ئه‌ركى ئايينييه‌وه نييه، ئه‌گه‌ر ئه‌ركى ئايينى بێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وانه رۆژانه چه‌ندين سكالاَ له‌سه‌ر شاعيره كورده‌كان بكه‌ن، چونكه نازانم له شيعرى كورديدا چى نه‌گووتراوه؟ ئه‌گه‌ر به پێوانه‌ى مه‌لا و سكالاڵكارهكان بێت، ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو شاعيرانى كورد ته‌نانه‌ت شاعيرانى كلاسيك و مردووانيش، بخرێنه زيندان و دادگايى بكرێن. دواى ئه‌وه‌ش من تێناگه‌م ئه‌و بهرِێزانه رۆژانه هيچ نابنين كه ئيهانهى مرۆڤ و موسڵمان و خه‌ڵكى كوردستان بكات؟ هيچ نابينن له لايه‌ن دهسهلاَته جۆراوجۆره‌كاندا چۆن كه‌رامه‌تى مرۆڤى كورد پێشێل ده‌كرێت و گه‌مه به چاره‌نووس و كه‌رامه‌تى ده‌كرێت؟ ئايا ئه‌وانه ته‌نيا پهرهگراڤێكى شيعريى من ده‌بينن كه گوايه ئيهانهيه بۆ هه‌ستى دينيى ئه‌و بهرِێزانه؟ راستى ئه‌وه دووروويى و رياكارييهكى گه‌وره‌يه!
بێ گومان هه‌ر كه‌سێك قسه‌ى له‌و بابه‌ته كردبێت، ئه‌وه ويستوويه‌تى نان و پيازێك به‌و مهسهلهيه بخوات، بهلاَم دڵنيام دوواتر هه‌ر ئه‌وانن ريسوا ده‌بن و ئه‌و به‌رژه‌وه‌نديانه زۆر ئاشكران كه ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه ده‌يانه‌وێت به‌ناوى ئيسلام و دين و پيرۆزيى و پاراستنى هه‌ستى خه‌ڵكى بۆ خۆيان بيپارێزن. زۆر ئاشكرايه هه‌ڵبژاردن له پێشه و هه‌وڵدرا لايه‌نه سياسييه‌كان و ئيسلامييه‌كان و سۆسيال ديموكرات و دهموكراتهكانيش سوود له‌و كێشه‌يه ببينن و خۆيان له هێزه ئيسلامييه‌كان ئيسلامتر نيشان بده‌ن. كه ئه‌مه‌ش هيچ مانايهكى جوانى بۆ حزبى كوردى نه‌هێشته‌وه.
2- ئێوە به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 372 ده‌ستبه‌سه‌ر کران له کاتێکدا یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی كوردستان كه له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، که نابیت حاڵه‌ته‌كانی تهشهیرو ناوزڕاندن به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێن، ڕای دادگا له‌م بارەیه‌وە چی بوو؟ ئایا شیعرەکهی ئێوە و بڵاوکردنهوەشی له چاو‌دێر ھیچکام شمولی ته‌شھیر ئه‌که‌ن؟
يه‌كه‌مجار ده‌بێت ئه‌وه بڵێم، ئه‌وه‌ى من ديتم دادگا نه‌بوو به‌مانا قانونى و دادپهروهرييهكهى. به‌ڵكو ته‌نيا حوكمێكى ئاماده‌كراو بوو، پێش ئه‌وه‌ى بگه‌مه دادگه، حوكمه‌كه برِابۆوه، ئه‌مه‌يان له لايه‌ك، دووه‌م بنه‌مايه‌كى قانونى هه‌يه ده‌ڵێ (قانونى تايبه‌ت تهقييدى قانونى گشتى ده‌كات) حاكم ئه‌م بنهمايهى بن پێ خست، هه‌روه‌ها بنه‌مايه‌كى ديكه (گومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گومان‌لێكراو تهفسير ده‌كرێت) ئه‌وه‌يان هه‌ر بهخهياڵى دادگه‌دا نه‌هات، هه‌روه‌ها ماده قانونييهكه قابيلى را‌گرتن نه‌بوو، بهلاَم گوايه قازى دهسهلاَتى ته‌قديرى هه‌يه و ده‌توانێت رامان گرێت. به‌هه‌ر حاڵ په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێميش كه ئيمزاى له‌سه‌ر قانونى رۆژنامهنووسيى كردووه، پێويسته بزانن، له دادگه‌ى دهۆك قانونهكانييان به ئيمزاكهيانهوه بن پێ خرا و هيچ بههايهكييان بۆ دانه‌نا.
3- له‌گه‌ل گیرانی ئێوەدا زۆرێک له ڕۆشنبیران ئیدانه‌ی ئه‌و کارەی دادگا و ئیسلامییه‌کانیان کرد، ئایا کاردانهوەی دادگا چی بوو له‌به‌رانبه‌ری خواسته ڕەوا و یاساییه‌کانی پشتگیرانی ئێوەدا؟ ئایا دەسهڵات و لایه‌نه په‌یوەندیدارەکانی وەکوو وەزارەتی ڕۆشنبیری به ئه‌رکی خۆیان ھه‌ستان له پشتگیری کردنی مافی ئازادی بیروڕادا؟
قوربان ده‌بێت ئێمه له‌وه بگه‌ين، كزترين ده‌نگ له كوردستاندا ده‌نگى رۆشنبير و نووسه‌ره، هه‌ر مه‌لايه‌ك، ده‌توانێت هاوار بكات و خه‌ڵك و نووسه‌ران ته‌كفير و ئيهانه بكات، بێ ئه‌وه‌ى كه‌س لێى بپرسێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌يه‌ى من، به‌داخه‌وه، زۆرێك له نووسه‌ران و رۆشنبيران بێدهنگييان هه‌ڵبژاردوو له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك كه په‌يوه‌ندى به‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانه‌وه هه‌يه، ده‌نگييان نه‌كرد، من زۆر په‌يوه‌ندى تهلهفۆنيم بۆهاتن و هاوههستى و هاوسۆزى و هاوههڵوێستييان بۆ من نيشان ده‌دا ، بهلاَم له راستيدا من وهلاَمم بۆ هه‌موو نووسه‌ران ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌م كێشه‌يه په‌يوه‌ندى به شه‌خسى منه‌وه نيه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به ئازادى گووتن و نووسين و را دهربرِين و هزره‌وه هه‌يه، بۆيه من پێويستيم به‌و هه‌ڵوێستانه نييه، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ خۆتان تێگهيشتنێكتان هه‌يه و بوێرن دهريببرِن ئه‌وه بۆ ئێوه باشه نه‌وه‌ك بۆ من،ئه‌وه مه‌لاكان له‌سه‌ر مزگه‌وت ده‌يان قسه‌يان پێگووتم، سكالاَم لێكرا و خرامه زيندان، مه‌لا و سكالاَكاران، به‌راستى ئه‌كتيف بوون و توانييان دهربرِين له ئيرِاده و تێگه‌يشتنى خۆيان بكه‌ن، بهلاَم رۆشنبيران ته‌نيا ئه‌و گه‌نجانه نه‌بن، كه‌هيچ بهرژهوهندييهكيان نييه بيدۆرِێنن، جورئه‌تى ئه‌وه‌يان كرد ئه‌وقاف و مه‌لاكان ريسوا بكه‌ن. لێ كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دادگا چى بوو؟ دادگا هيچ كاردانه‌وه‌ى نه‌بوو، چونكه دادگا نه‌خوێنده‌واره، ره‌نگه ته‌نيا ئه‌و شعره‌ى منييان خوێندبێته‌وه!، باوهرِيش بكه‌ن من بۆخۆم ئه‌سڵه‌ن هه‌ست ناكه‌م وه‌زاره‌تێك هه‌يه به ناوى وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى له كوردستاندا. ئه‌وه‌ى هه‌يه كۆمه‌ڵێ ده‌زگه و سه‌نديكا و يه‌كيێتى و كۆمه‌ڵه و هتد..، ئه‌ركييان پاراستنى بهرژهوهندييه تايبه‌ت و كه‌سييه‌كان و حزبييهكانه.
4- ئێستا دۆسیه‌که‌تان به‌کوێ گه‌یشتووە؟
ئێستا دۆسييه‌كه چاوهرِێى ئه‌وه ده‌كات، كا ده‌يگرن يان حه‌واڵه‌ى دادگه‌ى كه‌تنى ده‌كه‌ن؟ دياريش نييه كه‌ى ده‌يگرن يان ره‌وانه‌ى دادگه‌ى ده‌كه‌ن، پێيان گووتووم ره‌نگه دوا بكه‌وێت، مانگێك تا شه‌شه مانگيش، به راستیش ئه‌گه‌ر دادگه هه‌ر تۆزێک شه‌رم بکات ئه‌وه ده‌بێت دۆسیه‌که بگرێت و سنورێک بۆ ئه‌و گاڵته‌جاڕییه دابنێت.
5- به‌ڕای ئێوە چین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که له کوردستان ڕێگا له ئازادی ڕادەربڕین دەگرن و چه‌ندە توانیویانه به‌ر به قه‌ڵه‌مه ئازادەکان بگرن؟
به‌ربه‌سته‌كان دوو گووتارن، يهكهمييان گووتارى دينى، و دووهميشييان گووتارى سياسى. تا ئێستا رۆشنبير ده‌نگى نه‌بيستراوه و كاريگهريشى زۆر كه‌مه يان هه‌ر نييه، هه‌ر مه‌لايه‌ك و هه‌ر حزبييهك ده‌توانێت به ئازادى خۆى به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى بكات، بهلاَم رۆشنبير بۆى نييه، چونكه ره‌نگه هه‌ميشه پرۆژه‌ى رۆشنبير پرۆژه‌يه‌كى ره‌خنه‌گرانه بێت، ره‌خنه‌ش به كه‌ڵكى ئه‌و گووتارانه نايه‌ت، كه ده‌يانه‌وێت هه‌موو شته پيرۆزكراوهكان هه‌روه‌ك خۆيان به پيرۆزيى بمێننه‌وه، ژيان و ئه‌ده‌ب و شيعر و هه‌موو شته‌كان خه‌ريكه له كوردستان دهرِزن، كه‌چى ناشيانهوێت كه‌س بڵێ ئه‌وه مرۆڤيش رزى... بۆيه ئه‌و شيعرهش باوهرِ بكه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه نيشان ده‌دات كه ژيان لێره رزيوه بۆيه ئه‌و فهوزايهيان له‌سه‌ر درووست كرد، بهلاَم ده‌ى ئه‌وه ئه‌مرۆش منييان گرت و بهيانيش با حوكمم بده‌ن، تا كه‌ى ئه‌و ره‌وشه وا به‌رده‌وام ده‌بێت..؟ شته‌كان وا هاتوونه‌ته پێش، ئيدى به ترس و كوشتن و دادگه و مينبه‌ر و تههديد و ته‌كفير راناوه‌ستن.. چونكه مرۆڤ هه‌ميشه ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر دين، ئه‌گه‌ر سياسه‌ت .. ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب و شيعريش .. پێش هه‌موو شتێك ئازاديم نه‌داتێ ، ئه‌ى چى..؟!
6- ئایین خۆی سه‌رانسه‌ر بێڕێزی و سووکایه‌تییه به‌رانبه‌ر به مرۆڤ و به‌تایبه‌ت نه‌یارانی، ئایا ھیچ کات ئایین مافی ئه‌وەی به مرۆڤ به‌خشیوە که ڕەخنهی لێبگرێت؟
هه‌موو ئاينه‌كان نه، ، به‌لام من كێشه‌ى سه‌ره‌كيم له‌گه‌ڵ ئيسلامه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر له‌ناو باره‌گاى يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى كه من رۆژى 26/01/2010 لهگهڵييان دانيشتم و باسى ئه‌و شيعرهمان كرد، يه‌كێك له مه‌لاكان زۆر به‌راشكاوى گووتى: (تۆ بۆ هێرِشى كه‌نيسه‌كان ناكه‌يت؟!) وه‌كئه‌وه‌ى ره‌وايه من قسه به دێرى مه‌سيحييه‌كان بڵێم. ئايين نه رێ ده‌دات ره‌خنه‌ى لێبگيرێت نه قبوڵيشييهتى، بهلاَم ئه‌وه‌ى من له‌م دانيشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لايانه بۆم ئاشكرا بوو، ئه‌وان خۆشييان به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان قوربانى ئيسلامن و ناتوانن هه‌موو شتێكى شه‌رعى و دينى باس بكه‌ن، چونكه گوايه ئاستى وشيارى خه‌ڵكى له‌وه نييه هه‌موو شتێك قبوڵ بكه‌ن. واته به ددانپێدانى مه‌لاكان، نه‌وه‌ك تۆ ناتوانى ره‌خنه له ئيسلام بگريت، به‌ڵكو زۆر شت هه‌يه له‌ناو ئيسلام‌دا كه روويانداوه و مه‌لاكان ده‌زانن بهلاَم نا‌وێرن له‌سه‌ر مينبه‌ر باسى بكه‌ن. بۆيه مه‌لايه‌ك پێى گووتم، (كاك هۆشه‌نگ، ئێمه له‌سه‌ر مينبه‌ر ناوێرين هه‌موو شتێك باس بكه‌ين، جا چ چاى تۆ كه لهشيعردا باسى شتێك بكه‌يت؟!)
7- زۆرن ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وە به‌ڵام ھیچکات بکوژەکان توانای وەڵامدانه‌وەی بابه‌تییانه‌یان نه‌بووە. تا ئێستا موسوڵمانان نه‌یانتوانیوە تاکهدێڕێکیش به‌رانبه‌ر به شه‌ھید عه‌بدولخالق مه‌عروف بنووسن! ئه‌م بێدەسهڵاتییه وا له ئیسلامییه‌کان دەکات که دەست بدەنه چه‌ک و شمشێر و ھێرش بکه‌نه سه‌ر ڕۆشنبیران، له‌وانه‌یه شیعرەکهی تۆیش ته‌نیا ئه‌و چوار وشه ( گومبه‌ت و مه‌مک و منارە و کیر) لای موسوڵمانه‌کان خوێندرابێتهوە، په‌یامت چییه بۆ ئه‌و تاقمه‌ی به‌و شێوەیه کوێرانه خه‌ڵکێک تاوانبار ئه‌که‌ن؟
باوهرِ بكه‌ن، من هه‌رگيز په‌يامم بۆ كه‌س نه‌بووه، كه ده‌شنووسم مه‌به‌ستى من په‌يام نييه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ مماره‌سه‌ى ئه‌و ئازادييه بچووكانه بۆ خۆم بكه‌م، هيواداريشم هه‌موو كه‌سێك به ئازادى بخوێنێته‌وه و بنووسێت و لێگهرِيێن به ئازادى مماره‌سه‌ى حه‌ز و ويستێك بكه‌ين، كه رێزى مرۆڤايهتيمان پێده‌به‌خشێته‌وه، من دڵنيام زۆر كه‌م كه‌س ئه‌و شيعرهيان خوێندۆته‌وه، به‌لام هه‌تا ئه‌وانه‌يش كه نهيانخوێندۆتهوه، باش ده‌بێت برِوا بكه‌ن كه ئێمه مافى قسه و رادهربرِينمان هه‌يه، ئه‌گه‌ر ههڵهشين و قابيلى ره‌خنه گرتن بين، ئه‌وه فه‌رموون له‌سه‌ر ئه‌و نووسينه ده‌يان گوووتارى ره‌خنه‌يى و بابه‌تى له‌سه‌ر بنووسن و بلاَوى بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه ده‌بێته بابه‌تێكى ره‌خنه‌يى فكرى، كه هه‌موومان سوودى لێ ببينين.
ئه‌گه‌ر په‌یامێک یان وته‌یه‌کی تایبه‌تتان ھه‌یه که باس نه‌کرا بیڵێن، ئه‌گه‌ر نا سوپاستان ئه‌که‌م و ماڵئاواییتان لێدەکهم
سوپاس بۆ ئێوه، که یه‌که‌م مالپه‌ڕه په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
