له وڵاتی ئازادی، له هه‌رێمی
شامی شه‌ریف ئه‌وا دیسان شیعرێكی تر به‌ند ده‌كرێت. به‌ندكردنی
شاعیر(هۆشه‌نگ شێخ
محه‌مه‌د) تاوانێكی تری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كۆلكه مه‌لاكانه.
دیسان كوشتنی
بیروڕا ده‌ستی پێكرده‌وه. ئه‌مه پێویستی به كه‌مپینێكه بۆ
ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌وقاف
و فه‌قێیه‌كانی ده‌ست له‌كاروباری وڵات وه‌رنه‌ده‌ن. هۆشه‌نگ
یه‌كێكه له‌و
نووسه‌رانه‌ی كه به‌جدی هه‌وڵی وێرانكردنی ئه‌م واقیعه بۆگه‌نه
ده‌دات،
هه‌وڵده‌دات ئه‌م ئه‌ده‌به وێران بكات. ئه‌گه‌ر به‌لای
حكومه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت
سیسته‌مێكی عه‌لمانی له‌و هه‌رێمه پیاده بكه‌ن، دیاره گیرانی
شیعر نابینن،
گیرانی شاعیران و نووسه‌ران له‌سه‌ر چییه؟ له پێناو چی
به‌نده‌كرێن؟ بێگومان
هۆیه‌كه‌ی دیاره عه‌قڵیه‌تی ته‌سكی ئه‌وان به‌رگه‌ی وشه‌ی جوان و
پڕ له داهێنان
ناگرێت. تاكو كه‌ی له‌م وڵاته و هه‌رێمه ئایین ده‌ست
له‌كاروباری وڵات وه‌ربدات.
ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ڕووداوانه‌مان بیر ده‌خه‌نه‌وه كه پیاوانی
ئایینی مه‌سیحی له
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست زانا و نووسه‌رانیان ده‌سووتاند له‌سه‌ر
داهێنان و وشه‌ی
جوان، سه‌دان كتێبی شاعیر و نووسه‌رانیان ده‌سووتاند بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵك
بیرنه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م كتێبانه وا ده‌كه‌ن خه‌ڵك هۆشیار
بێته‌وه و ڕاپه‌ڕن
و هه‌موو شتێك قبوڵ نه‌كه‌ن. به‌ندكردن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانی
گه‌وره‌تری به‌دواوه بێت. ئه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان له‌كوێن؟
بۆچی
هه‌ڵوێستیان نییه. ئه‌دی بۆچی كه ڕۆژنامه‌نووسێكی سه‌ر به‌خۆیان
و حیزب داوای
له‌سه‌ر تۆماربكرێت ناگیرێت. ئه‌و شیعره‌ی (هۆشه‌نگ) بڵاوی
كردۆته‌وه باوه‌ڕناكه‌م
هیچ هێرشێكی بۆ سه‌ر پیاوانی ئایینی و ئایین تێدا بێت. ئاخر تاكو
كه‌ی مرۆڤه
خاوه‌ن وشه‌كان بچه‌پێنرێن. تاكو كه‌ی شیعر بكوژرێت. كوشتنی شیعر
مانای ئه‌وه‌یه
وشه ده‌كوژرێت، مانای ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه ده‌كوژرێت، خه‌یاڵ
ده‌كوژرێت. ئه‌مه
په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به نێوچه‌وانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ده‌ستیان له‌م
تاوانه گه‌وره‌یه‌دا هه‌یه، تاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌ئاره‌زووی
خۆیان و
به‌بیركردنه‌وه پووچه‌كانیان بیركردنه‌وه‌ی نوێ بكوژرێت.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو
خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه جوانه‌كان بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن
له‌سه‌ر ئه‌م
تاوانه گه‌وره‌یه.
به‌ندكردنی شاعیر و شیعر ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌ونیه، دادگا
ئه‌وه دادپه‌روه‌یه‌تی كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مه مانای
ئه‌وه‌یه كه
دادپه‌روه‌ری ته‌نها چه‌مكێكه و به‌س. ته‌نها دادوه‌ركان و
سه‌ركرده‌كان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ناوی دادپه‌روه‌ری ده‌هێنن. دادپه‌روه‌ری
ته‌نها بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانی ئایینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌یه. به‌ڵام
گه‌ر ئێستا
(هۆشه‌نگ
شێخ محه‌مه‌د) هاوڕێیه‌كه‌ی داواكاریان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
تۆماربكردایه له‌سه‌ر
شتێكی وا ئایا تا چه‌ند دادگا ئه‌وانه‌ی به‌ند ده‌كرد.
تكایه با چیتر وشه به‌ند نه‌كرێت. ئاخۆ ئێستا چ فه‌رقێكی هه‌یه
له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌می به‌عس كه نووسه‌ران له‌سه‌ر وشه‌ی داهێنه‌ر و جوان
ده‌گیران. ئایا كاتێك
كتێبه‌كه‌ی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) ده‌رچوو، كتێبی(له‌ژێر سێبه‌ی
شمشێردا) ی
(چێنه‌ر)
چاپكراوه بۆچی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای تۆمار نه‌كرد، دیاره
شتێك
هه‌یه له پشت ئه‌م گیرانه‌ی ئه‌وانه‌وه. بۆیه با هه‌موومان
یه‌ك هه‌ڵَوێست بین
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه، چونكه باوه‌ڕم وایه سه‌ره‌ی ئێمه‌ش
دادێت، چونكه
گیرانی شیعر و قه‌ڵه‌م و ڕۆژنامه ئه‌وپه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری و
نه‌بوونی
ئازادیه.