![]() |
|
20/01/2010 |
|
له‌م بیره‌دا بیره‌یه‌كیش ده‌خۆمه‌وه
رِابه‌ر فاریق
ئه‌م ده‌سته كه په‌ته ئه‌و په‌ته كه ده‌سته لێی كه‌وه له ملم نا له ملت كه شانی تۆی كردووه‌ته چاڵ!
ده‌بی ناوی خۆم ون كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه سپیه دا كه هی تۆیه كاتی منی له بۆشایی دا.
ناوی خۆمم به ((تۆ)) سرِیوه‌ته‌وه به سه‌رده‌ستی بلوزت نا به شێتیت له‌م كانیاوه سازگاره دا، كه پرِیه‌تی له دا- و نانووسم: دایه.
خه‌ڵكی ئێره نیم له‌م چڵپاوه‌ی خواره‌وه‌دا كه رِۆشنه به ته‌نگیی خۆی سه‌ری خۆمم ده‌رهێناوه له چاڵه‌كه‌ت: ته‌ماشای سه‌ره‌وه ده‌كه‌م؛ ئه‌وه تۆ نیت؟!
بیر له بنی بنه‌وه‌ی تۆ و داره‌كانی بن ئه‌و دیواره ناكرێته ده‌كه‌مه‌وه هه‌ردوو ده‌ستم ده‌نێمه ژێر سه‌ری سرِم ماسییه‌ك ]ئه‌وه‌نده‌ی په‌نجه‌م![ به بیرم دا رِه‌ت ده‌بێ چاوانیشم ده‌نوقێنم.
بی هۆشیم ساردده‌بێته‌وه به له‌ره‌ی په‌رده‌كه‌ت كه له گوێم ده‌خشێ ده‌خه‌وم.
چ كرێته من له‌وێ دا كه دادم نادا دادی تۆ...
وه‌ره! له‌م زۆنگاوه‌دا كه زۆنگاو نییه سه‌رم ده‌ربێنه بینێ به سینگته‌وه ده‌با ئیتر له بیری خۆم كه بیره بیره‌كانم برِژێنم ده‌با ته‌رِاییت شكۆی كلاَو برِمێنی له‌م "كۆشكی سه‌را"یه‌دا.
ئاورِشێنی كه ده‌ستی پێدا بینه وه‌ك "با" كه نازانم بۆ هه‌ڵده‌كا هه‌ڵیگره بیبه به‌ره‌و سه‌ره‌وه نا به‌ره‌و ]ته‌نیا[ نێو ده‌لینگت كه ئارامم هه‌ر له‌وێدا بمپه‌ستێوی.
په‌لت گرتم له ده‌ره‌وه داتنام چه‌قۆم له وێنه‌یه‌ك دا له‌سه‌ر سینگی سپیی تۆ گوتت: دا دا دا دا بوو به دا‌و باریك بوومه‌وه گوتم: دایه! دایكم له خه‌و رِاچه‌نی گریاین باوكم سیگاری داگیرساند به یه‌كه‌وه خواردمانه‌وه گوتم: وه‌ی رِۆ! وه‌ی رِۆ بێ من هاته كن تۆ، ئاهـ كه ئیتر تۆ "ئه‌و"ه نیت كه له‌م شیعره له سه‌روودا به نهێنیی ناوم بردی له وشه‌یه‌ك كه نه‌منووسی.
ده بڵێ: دا- و ده‌ستم بكێشه به‌و دیواره ناكرێته‌ی ناوی سینگه!
ده‌ره‌وه تاریكه! ئێره‌ش: نازانم نازانم بۆ بڵیم بۆ بنووسم بۆ تۆ كه نازانم كێی!
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com