شیعری
کوردیی رابردوو، یان به واتای ته‌وه‌ره‌که‌ی "کوردستان راپۆر" شیعری
"ئه‌زمووندار"ه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی بیستدا،
گیرۆده‌ی
ته‌نگژه‌ییه‌کی فره‌ره‌هه‌ند بووه. بۆیه ئه‌و شیعره چیتر ناتوانێت،
هه‌روه‌ک شاعیره "گه‌نج"ه‌کان له به‌شی یه‌که‌می ته‌وه‌ری
ناوبراوه‌دا رایه‌ده‌گه‌نن، مه‌یل و پرسیاره‌کانی ئه‌و خوێنه‌ره
ئێستاخواز و رۆژگاره کاڵاساره ده‌رببڕێت. به واتایه‌کی تر: وێده‌چێت
شیعری"ئه‌زمووندار"ه‌کان له ئاستی بیرکردنه‌وه و ئێستێتیکییه‌وه
چیتر نه‌توانێت ئه‌و واقیعه نائاماده بۆ ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره
پۆستکوردایه‌تییه ئاماده بکات که سۆراغی ده‌کات.
هاوکاتیش نه‌توانێت روحی ئه‌و سه‌رده‌مه به جیهانیبوون، ته‌کنیکسالار
و کاڵاخوازه ده‌رببڕێت که ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆیان کردۆته
وێنه‌ی کاڵاکانی خۆیانه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه،
وه‌ک له‌و ته‌وه‌ره‌ی "کوردستان راپۆرت" و نووسینی تردا
هه‌ستپێده‌کرێت، ناخوازێت ئه‌وه قه‌بووڵبکات یان بیر له‌وه بکاته‌وه
که ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن ئێستا خۆیان به
میراتگری شیعری کوردیی بزانن یان ده‌نگیان ببیسترێت ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه نییه که ئه‌وان چیتر ناتوانێت "داهێنان" بکه‌ن و "داهێنه‌ر"
بن، به‌ڵکوو هاوکاتیش چونکه ئه‌و شیعره‌ی وی که خه‌مه‌کانی زیاتر
شه‌حنکراوه به پرسی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیی، یان به واتای ژان
فرانسوا لیۆتار، هه‌ڵگری "داستانه مه‌زنه‌کان"ه یانیش هه‌ڵگری
زمانێکی سیمبوولیی، هاورده‌یی و ئاڵۆزکاوه. دیاره له ئاکامی
ئه‌زموونی 18 ساڵه‌ی "کوردانه"ی بێکردانه‌ی حیزبی کوردیی و
باڵاده‌ستی کاڵا هه‌وه‌سبزوێنه‌کانی به‌جیهانیبوون و ته‌کنیکدا ئه‌و
خه‌مه نیشتیمانیی و زمانه قوڕسه‌ی له کن ئه‌وان کرێت و
بێبه‌هاکردوون. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی
شاعیری دوێنێ ده‌خوازێت به زمانێکی کۆنکرێتییه‌وه خه‌مه خودیی و
رۆژگاره‌که‌ی خۆی ده‌رببڕێت.
لێ
له‌و په‌نابردنه‌ی "شاعیری گه‌نج" بۆ شاعیره "ئه‌زمووندار"ه‌کاندا
جۆره هاودژییه‌ک هه‌یه؛ ئه‌و جۆره داخوازیی و پرسیارکردنه له
"ئه‌زمووندار"ه‌کان راسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و شاعیره
"گه‌نج"ه دڵنیا نییه له‌و شێواز و زمانه‌ی که هه‌یه‌تی. بۆیه بۆ
متمانه کردن به خۆیی و شیعره‌که‌ی پێویستی به "ئامۆژگاری" شاعیره
"ئه‌زمووندار"ه‌کانه‌وه هه‌یه. که‌واته هه‌رچه‌ند له لایه‌که‌وه
ئه‌و شاعیره نوێیه مه‌یلی بۆ زمانێکی تری شیعریی و ئاماده‌کردنی
واقیعێکی نائاماده هه‌یه که رۆژگاری ئێستا په‌رۆشییه‌تی، که‌چی له
لایه‌کی تریشه‌وه وێده‌چێت هێشتا نه‌یتوانیبێت له جیهانی ئه‌و
شیعره‌ی رابردوو دابڕانێکی ئێستێتیکیی و ماریفی پێشکه‌شبکات. له
هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، کتومت وه‌ک بواری
سیاسیی و جڤاکیی، به هۆی ئه‌جێندایه کۆنپارێزییه‌که‌یه‌وه
هه‌وڵده‌دا به بیانۆی نه‌بوونی جۆره "ئیزافه"یه‌کی نوێ له کن ئه‌و
شاعیره نوێیه و به‌رده‌وامی "داهێنان"ی له شیعری خۆیدا، مانه‌وه‌ی
خۆی وه‌ک ده‌مڕاستی شیعریی کوردیی بپارێزێت. به‌مه‌ش ئه‌و ره‌وته
شیعرییه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی تازه‌باو په‌راوێز بکات. لێره‌وه کاتێک
ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه ده‌توانێت له‌و دۆخه ئۆپۆزیسیۆنه
په‌راوێزکراوییه‌وه رزگار بێت، که به زمانێکی نوێی شیعرییه‌وه
سه‌رنجمان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و واقیعه نا ئاماده‌یه رابکێشێت که
خۆی خه‌ونی پێیه‌وه ده‌بینێت.
بێسوود
نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بۆ ئه‌زموونی ئێستای ئه‌ده‌بی سوێدیی رابکێشم،
که هاوینی ئه‌مساڵ ده‌سته‌یه‌ک له شاعیر و په‌خشاننووسی نه‌وه‌ی
ئێستا "مانێفێست"ێکیان بڵاوکرده‌وه. له‌وێدا رایانه‌گه‌یاند که
پێویسته شێواز و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئه‌ده‌به باوه‌ی سوێدیی
نوێبکرێته‌وه. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌یه‌کی تر له نووسه‌ری
ژانرنووسی جیاواز "مانێفێست"ێکیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌و
"مانێفێست"ه‌وه بڵاوکردنه‌وه. له ئاکامی ئه‌و دوو "مانێفێست"ه دژ
به یه‌که‌دا نووسه‌رگه‌لێکی "گه‌نج" و "پیر" بۆ چه‌ند مانگ
مشتومڕێکی فره روانگه و ره‌هه‌ندیان له مێدیاکاندا دروستکرد. دیاره
ئه‌و مشتومڕانه له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی سوێدیی ،
به‌ڵکوو نووسه‌ران خۆیان به نووسینی وتار رای خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد.
لێ له کن نووسه‌ر و مێدیای کوردییدا کۆی کێشه گه‌وره‌کانمان له
ئاستی چاوپێکه‌وتن و پرس پێکردنی سه‌رپێی قه‌تیس ده‌مێنن. بۆیه دوای
خه‌تمبوونی چاوپێکه‌وتنه‌کانه‌وه کێشه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه و
هیچ ئاکامێکیان نابێت.
پرسیار
ئه‌وه‌یه: تۆ بڵێی ده‌قی نووسه‌ره "ئه‌زمووندار"ه‌کانی سوێدیی
"داهێنان"یان نه‌ما بێت، بۆیه ئه‌و نووسه‌ره "گه‌نج"انه له پێناو
په‌رده‌دان به "داهێنان"ی نوێ ئه‌و "مانێفیست"ه یان بڵاوکرده‌وه؟
نه‌خێر، بۆ نموونه شاعیری ناسراوه‌ی سوێدیی تۆماس ترانسترۆمه‌ر تا
ئێستاش له "داهێنان" به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له کاندیده نزیکه‌کان
بۆ وه‌رگرتنی"خه‌ڵاتی نۆبل". هه‌روه‌ک هێشتا چه‌ندین شاعیر و
رۆماننووسی نه‌وه‌ی رابردوو سوێدییش له ئاستی "داهێنان" جیهانیدان.
که‌چی هیچێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه‌ی سوێدیی به‌و
نووسه‌ر و شاعیره "گه‌نج"انه‌ی نه‌گوت، که ئێمه تا ئێستا "داهێنان"
ده‌که‌ین و ئێوه‌ش "ئیزافه"یه‌کتان نییه. هاوکاتیش که‌سێک له‌و
نووسه‌ر و شاعیره سوێدییانه‌ی که نوێکردنه‌وه‌ی زمانی
ئه‌ده‌به‌که‌یان به پێویست ده‌زانن، وه‌ک نووسه‌ری کورد له‌و
ته‌وه‌ره‌ی "کوردستان راپۆرت" و بواری تردا ده‌یبینین، تکا له نووسه‌ر
و شاعیری "ئه‌زمووندار" و به‌ناو ناسراو لێ ده‌مچه‌فت له ئاستی
ره‌خنه‌دا ناکه‌ن که ده‌بێت قسان بکه‌ن له‌سه‌ر شیعری نوێ و کۆن!
ئاخر عه‌نتیکه‌یه له‌و ته‌وه‌ره‌ی "ک. راپۆرت"دا نووسه‌ر هه‌یه وه‌ک
"ئه‌زمووندار"ه تکای لێکراوه له‌سه‌ر شیعری "گه‌نجان بوه‌عزێنێت،
که‌چی ئه‌و "ئه‌زمووندار"ه‌ش تکا له شاعیرانێک ده‌کات قسان بکه‌ن که
له بواری ره‌خنه‌دا بێ زمانن. ئه‌و ته‌رحه له نووسه‌ره تێنگات که
ده‌کرێت که‌سێک شیعری "باش" بنووسێت، لێ مه‌رج نییه ببێت به واعیزێکی
شیعرناس و ره‌خنه‌گر. هه‌روه‌ک ده‌کرێت که‌سێک شیعری "خراپ" بنووسێت،
لێ ده‌کرێت ره‌خنه‌گرێکی "باش" و داهێنه‌ر بێت. به‌هه‌مه حاڵ.
له‌و
روانگه‌یه‌وه، بۆنموونه ره‌نگه ده‌کرێت زۆرینه‌ی ئه‌و شاعیره
"گه‌نج"ه چێژ له "گازێک له هه‌رمی روحه‌وه" وه‌رنه‌گرێت که ه‌ی
به‌نده‌یه. چونکه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له یاده‌وه‌ریی
زمانه‌که‌یدا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ئه‌وها نییه، تاکوو نۆستالژیا و
په‌رۆشییه‌کی بۆی هه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌و خه‌ریکی ده‌ستبه‌رکردنی
ئه‌زموونێکه له ئێستا و داهاتوودا. بۆیه کێشه‌که له جیاوازی
رووکه‌شی "شیعری گه‌نج" و "شیعری "پیر"دا نییه، به‌ڵکوو له خه‌می
جیاوازی شیعر و مرۆڤه‌کاندایه. گوتمان دیاره ئه‌و شیعره، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و یاده‌وه‌ریی- شوێن-چیاکان که شوێنپێی له روحی مندا ریشئاژۆیه
به ده‌ست ئه‌و ئه‌خلاقه "مێشسالایی"، ده‌غه‌زار، ده‌عه‌جانبوونه‌ی
ژیان که له کوردستاندا له ئارادایه نه‌بێت به "مێش"، بانگی
ئه‌و رۆحه ده‌کات "هه‌ڵنێت"، چونکه "هه‌ڵهاتن به مێش-بوونه".
ئه‌و شه‌ڕه ناوه‌کیی و په‌رۆشی بۆ به‌های یاده‌وه‌رییه بۆ شاعیر و
خوێنه‌رێکی شه‌یدای "خاریج" و وێنه دیگیتالیی و رۆژنامه‌خوێن
مانایه‌کی ئه‌وتوی نییه. بۆیه ره‌نگه زۆر ئاسان ئه‌و شیعره به
شیعریش نه‌زانێت. ئێ که‌یفی خۆیه‌تی، ده‌با به‌ڕگه‌ی خۆیاندا بڕۆن.
که‌واته ئه‌و شاعیر و خوێنه‌ره "گه‌نج"انه ده‌خوازن شیعرێک بنووس
و بخوێننه‌وه که خه‌مه "وردیله" خودیی و زمانی ئه‌مڕۆی ئه‌وان
ده‌رببڕن.
بۆیه
ئێستا مه‌یلێک بۆ ره‌وتێکی "نوێ" شیعریی له دایکبووه که به شیعری
گه‌نج" ناودێر ده‌کرێت. دیاره من ئه‌و به‌ناوکردنه‌ی "گه‌نج" به
کێشه ده‌زانم، چونکه ده‌سته‌واژه‌ی "گه‌نج" زیاتر وێنه‌ی ته‌مه‌نێکی
فیزیکیی دیاریکراومان به یاد ده‌هێنێته‌وه نه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
نوێ . بۆیه لێره‌دا من حه‌ز ده‌که‌م ده‌سه‌ته‌واژه‌ی ره‌وتێکی شیعری
نوێ به‌کار بهێنم. ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ش، له پێناسه‌یه‌کی ساده و
تاکڕه‌هه‌نددا، هه‌رچه‌نده دیمه‌نه گشتییه‌که‌ی به منداڵێکی باقۆ،
هه‌راش نه‌بووی ئه‌و ره‌وشه سیاسیی، ئابووریی و جڤاکییه گه‌نده‌ڵ و
بێ "سیاسه‌تی کو‌لتووریی"ه ده‌چێت، لێ به‌شێکیان خه‌می به دیارخستن
و به گۆهێنانی واقیعێکه که له جیهانی شیعر-بوونایه‌تییه‌که‌یدا
په‌نادراوه؛ ئه‌و واقیعه‌ی که وێده‌چێت ته‌نیا دڵه‌خورپه‌کانی زیاتر
بکات، تاکوو هه‌میشه بگه‌ڕێت، بنووسێت. گه‌لۆ شاعیر له گه‌ڕانی
به‌رده‌وامی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و ژیانه نائاماده‌یه‌دا بێجگه له
به‌رینترکردنی ته‌نیایی و دڵه‌خورپه‌کان، چیتری ده‌ستده‌که‌وێت؟
لێ
تاکوو ئه‌و گومان و پرسیارانه له‌مه‌ر شیعری "رابردوو" و "ئه‌مڕۆ"دا
که له ئارادایه بۆ "ئه‌وانیتر"-خوێنه‌رانیش ئاوه‌ڵا بکه‌ینه‌وه،
ده‌کرێ بپرسین: گه‌لۆ ئه‌و شاعیرانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی جیهانبینیی و
نۆرمه شیعرییه‌که‌یان له حه‌فتا و کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا
ریشئاژۆیه، کاتی دابڕان و "نوێ"کردنه‌وه‌یان نه‌هاتووه؟ کێن
ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن؟ ئه‌و ره‌وته
شیعرییه‌ی که به "شیعری گه‌نج" ناودێر ده‌کرێت، که له بزاڤێکی
به‌رهه‌ڵستکاریی په‌راوێزخراو ده‌چێت، له چتۆ ئاست و دۆخێکدایه؟
دیاره
لێره‌دا مه‌یلی ئه‌وه‌م نییه که وه‌ک "پسپۆڕ" یان شاعیرێکی
"ئه‌زمووندار"، وه‌ک قسه‌ی مه‌جلیس یان به‌رته‌کێکی میزاجی "هه‌ڵبه‌ته
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پێوانه میزاجییه له ئاستی سیاسیی و
رۆشنبیرییدا ژیان، ماف، ئازادیی و ئه‌رکه‌کانمان ده‌قه‌بلێنێت) بڕیار
له‌سه‌ر "داهێنه‌ر"یی و "داهێنان"ی ده‌قه‌کانی شاعیری "رابردوو" و
"ئێستا" بده‌م، چونکه، وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌لحۆییه ئێمه بڕیار بده‌ین
که کێ بۆی هه‌یه بنووسێت یان نه‌نووسێت، لێ من که ئه‌گه‌ر ده‌قێک
یان ئه‌زموونێک دڵکێشم بکات، وه‌ک باوه، له گفتوگۆیه‌ک یان ستوونێکی
رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی بۆ ناکه‌م، به‌ڵکوو به گوێره‌ی توانا، چێژ
و دۆخی دڵنه‌رمی کاته‌وه، به ده‌ر له ره‌هه‌ندی "پیر" و "گه‌نج"،
وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم ئه‌و ده‌ق و ئه‌زموونه‌م به جوانیی و
ناشیرینییه‌کانه‌وه به‌رهه‌مهێنا بێت، مشتوماڵی ده‌که‌م،
ده‌یلاوێنمه‌وه و سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ریش ئێتیکی
نووسینی هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و ئاکاره‌ی منی له دیاد گرتبێت، که من،
لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆم بکه‌مه‌وه، له‌سه‌ر به‌شێک له‌و
شیعره‌م نووسیوه که له‌سه‌ری نه‌نووسراوه، که "نه‌ناسراو" بووه و
ده‌بوو/ده‌بێ ناسبکرێت.
به‌هه‌مه حاڵ، ئاشکرایه ده‌مێکه دیارده‌ی ئه‌و بۆشاییه شیعرییه
له نێوان نه‌وه‌ی رابردوو و ئه‌مڕۆدا له ئارادایه. هاوکاتیش
ده‌مێکه ئه‌و نه‌وه نوێیه له بواری جوودای رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییدا
ئاماده‌یی هه‌یه. وه‌لێ ئه‌گه‌ر له کن ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره
"ئه‌زمووندار"انه‌وه ئه‌و چه‌ند شاعیره "گه‌نج"ه‌ی، که له وه‌ڵامه
مه‌یله و له یه‌کچووه‌کانیاندا له ته‌وه‌ره‌که‌ی " کوردستان
راپۆرت"دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، شیعری "جوان" ده‌نووسن یان داهاتووی
باشیان هه‌یه، ئه‌ی بۆچی به‌ر له‌و ته‌وه‌ره‌ی " کوردستان راپۆرت"دا
جارێک له جاران له نووسینێکیاندا ئاماژه‌یه‌کی بایه‌خداریان
پێنه‌کردوون یان کۆڕێکی تایبه‌تیان بۆ ساز نه‌کردوون؟ بۆ نموونه
که‌ریم ده‌شتی، عه‌باس عه‌بدولا یوسف و دڵشاد عه‌بدوڵا... که وابزانم
هه‌رسێکیان کاران له "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" و گۆڤاره‌که‌یان و
هه‌میش دووانیان سه‌رنووسه‌ری "ئاینده" و "مێرگ" ن و له شوێنی
تریشدا کاربه‌ده‌ستن، ده‌کرێت پێکه‌وه به گوێره‌ی توانا هه‌رنا بۆ
جۆشدانی ئه‌و دۆخه مت و مردۆخه‌ی رۆشنبیرییه‌ی که له هه‌ولێردا له
ئاردایه، زنجیره کۆڕكێک یان ته‌رزه فیستیڤالێکی دوور له به‌های
ماددیی له "حه‌وشه"که‌ی "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" بۆ ئه‌و ئه‌و
ده‌نگه شیعرییه نوێیه یان هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو ده‌نگ و
نه‌وه‌کاندا بسازێنن. ده‌زانم ئێستا ده‌ڵێن، ئێمه شیعر و دیوانی
"گه‌نج"مان له گۆڤاره‌کانماندا چاپکردوون. دیاره ده‌بێت به‌شێکی
گرینگی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییانه ئه‌رکی "یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌ولێر" و "یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد" بێت، (نازانم هێ له‌وه‌ی
هه‌ولێر، یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد هه‌یه؟) ، که به لای که‌می
ساڵانه به شێوه‌ی جیاواز کۆڕگه‌لێکی فره‌وان، فیستیڤالی ئه‌ده‌بی
بکه‌ن. هه‌روه‌ک جێگه‌ی سه‌رنجه، نووسه‌ری ئه‌مڕۆ له خۆی ناپرسێت:
بۆچی "وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی" ،که له وه‌زاره‌تی گۆرانیبێژ ده‌چێت،
بۆچی ئه‌و هه‌موو بودجه‌ی کوردستانه له سه‌ر حیسابی رۆشنبیریی له
سازکردنی کلیپێکی عه‌نتیکه بۆ کچه گۆرانیبێژه گه‌نج یان به‌ناو
نوێیه‌کان به سه‌فه‌ری لوبنان و میسر و تورکیا خه‌رجده‌کات، که‌چی هیچ
بایه‌خێک به‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه نادات؟ چما ئه‌و شاعیره
"ئه‌زمووندار"ه ناپرسێت: ئه‌و "وه‌زاره‌ته..." بۆ ئاهه‌نگێڕان و
به‌زمگه‌رمکردن داواوه‌تی ده‌یان گۆرانبێژی بێ "ئیزافه"ه‌یه‌کی نوێ
ده‌کات، ئه‌دی بۆ فیستیڤالێک بۆ ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه
ناڕه‌خسێنێت، تاکوو ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵگری ئومێدی "ئیزافه"یه‌کی
شیعریی و ئه‌ده‌بیین به‌هره‌که‌یان بڕسکێن ؟ تۆ بڵێی شیعر له گۆرانی
گۆتن بێبایه‌خدارتر بێت؟ ئاخر مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی نییه، که نووسه‌رێک
له‌و نه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و بابه‌تانه ناورووژێنێت؟
لێره‌دا بێسوود نابێت، که وه‌ک باسێکی هاوته‌ریبی (په‌ره‌لێل)ێک بۆ
رۆڵی گۆڤاره و نووسه‌ری به ئه‌زموون، له سوێدیش ئه‌وه ئه‌و شاعیر و
نووسه‌ره "ئه‌زمووندار" انه‌ن که به رێگای فیستیڤال، ته‌وه‌ر
کردنه‌وه له گۆڤار و ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌کانیانه‌وه، ده‌نگی نوێی
ئه‌ده‌بیی ده‌ڕسکێنن. بۆ نموونه، دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر گه‌وره‌ترین
چاپخانه‌ی سوێدیی "بۆنێش" کۆشیعرێکی بۆ کچی گه‌نجی سوێدیی چاپکرد. ئه‌و
کچه شاعیره له "نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی" ئه‌و کۆشیعره‌ی نووسیبوو.
ئه‌و کۆشیعره نووسینه‌وه‌ی شیعریی ئه‌زموونی منداڵیی و هه‌رزه‌کاریی
ئه‌و کچه بوو له‌گه‌ڵ باوکییدا. له‌وێدا باسی ئه‌وه ده‌کا که چۆن
باوکی مامه‌ڵه‌ی سێکسیی و هه‌ستی له‌گه‌ڵدا کردووه. به کورتی ئه‌و
کچه شاعیره ئه‌زموونی شه‌خسیی و نهیێنییه‌کانی به گۆهێنابوو. له
ئاستی ره‌خنه‌دا له میدیاکانی سوێدییدا گفتوگۆیه‌کی گه‌رم له‌سه‌ر
ئه‌و کۆشیعره سازبوو. به‌شێک له ره‌خنه‌گره "کۆنپارێز"ه‌کان پێیان
وابوو که له رووی ئه‌خلاقییه‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌و کۆشیعره چاپبکرێت.
به‌شێکی تریش به پێچه‌وانه‌وه. دواجار ئه‌و کچه شاعیره بوو به
شاعیرێکی ناسراوه. هه‌رچه‌ند له "نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی"ییه، که‌چی
خه‌ریکی داهێنانه. دۆخی نه‌خۆشی کرد به داهێنان.
بێننه
به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر شاعیرێکی نه‌خۆش و نه‌ناسراو کۆشیعرێکی وا بۆ
چاپخانه و گۆڤارێکی کوردیی بنێرێت، چۆن ده‌بێت!
به‌ڵێ،
ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه نه‌خه‌مڵیووه، وێڕای ئاستی
رۆشنبیرییه‌کی رۆژنامه‌وانی و گرفتی جوانناسیی له زمانییدا، لێ
هه‌ڵگری خه‌می جیاوازی جڤاکیی، کو‌لتووریی و زیاتر ناسنامه‌ی خودییه،
که‌چی له گفتوگۆ ئه‌ده‌بیی و بواری ره‌خنه‌دا که‌م و زۆر بایه‌خیان
پێناده‌رێت. یه‌کێک له هۆکرده‌کان ئه‌وه‌یه، که به‌ناو ره‌خنه‌گر و
گۆڤار و وه‌شانخانه‌کان له سنووری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی باوی ئه‌ده‌بیی و
چه‌ند شاعیری رابردوو و به ئیدۆلکراودا چه‌قیان به‌ستووه. وه‌ک
گوتمان، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی
رابردوو، مۆدێرنیزم‌دا ریشئاژۆیه، له‌وێدا شیعری کوردیی شێواز و
ناوه‌ڕۆکێکی نوێ ده‌پۆشێت. ئه‌مه‌ش له دواجاردا بوو به روانگه‌یه‌ک
که ئه‌مڕۆ رێگه‌نادا ئه‌و ره‌وته نوێیه به ئازادی بڕسکێت. له
ئاکامی ئه‌مه‌شدا ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه، وه‌ک
ده‌نگێکی"ئۆپۆزیسۆن"، که‌مبایه‌خکراوه.
هه‌موو
ده‌زانین، چاپخانه بوجداره‌کانی وه‌ک "ئاراس" و "سه‌رده‌م" به
تایبه‌تیی، که ئه‌و دووه حه‌ز ده‌که‌ن وه‌ک ده‌زگای "سه‌ربه‌خۆ"
بناسرێن، بگره وه‌شانه به‌ناو "ئه‌هلی"یه‌کانیش، چۆن کۆشیعر و کتێبی
شاعیر و نووسه‌ره "گه‌وره-پیر"ه‌کان، سه‌رباری دووباره
چاپکردنه‌وه‌ی "کۆی به‌رهه‌م"ه کۆنه‌کانیان، به فه‌ڕاحی چاپده‌که‌ن،
که‌چی شاعیرێکی "گه‌نج" یان "نه‌ناسراو" ده‌بێ به تکا و واسیته یان
له کۆڵانی حیزبییه‌وه ئه‌و چاپخانانه رازی بکات تاکوو کۆشیعرێکی بۆ
چاپبکه‌ن.
ئه‌مڕۆ
له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌ر ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه
نوێیه هیدڵی (جدی)یه په‌راوێز نه‌خراوه، به‌ڵکوو خودی کرده‌ی شیعر
و یاده‌وه‌ریی زمانیش بێبه‌ها کراون. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه شیعرییه
هه‌رزانکراوه بگۆڕدرێت ده‌بێت پایه‌کانی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره‌ی که
به ریگای ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ئابوورییه‌وه ده‌مڕاستی رۆشنبیریی و
شیعریی ده‌که‌ن هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه. به گرینگ نه‌زانینی ئه‌و
ره‌وته شیعرییه نوێیه تشتێکی ئاساییه، چونکه کاتێک، نه
ره‌خنه‌گرێک، نه تیڤێیه‌ک، نه چاپخانه‌یه‌کی "ناسراو" و باڵاده‌ست
له‌سه‌ریان نه‌نووسن، دیدارێکیان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن و کوشیعره‌کانیان
چاپنه‌که‌ن چۆن بناسرێن؟ چۆن وزه و کێشه شیعریی و زمانه‌کانیان
بزانێن و بزانن؟ کاتێک گۆڤار و پاشکۆیه ئه‌ده‌بییه‌کان کۆشیعره‌کانی
ئه‌و شاعیره گه‌نجه نه‌ناسێنێت، چۆن خوێنه‌ر ده‌کڕێت؟
لێره‌دا ناچارم راشکاوانه بێژم، به‌شێکی زۆری ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه
شیعریی و په‌راوێزخستنه‌ی ده‌نگی گه‌نج په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی
گۆڤار و پاشکۆگه‌لێکی وه‌ک "رامان"، "ئاینده" ، "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر"،
ه‌وه هه‌یه، که وه‌ک وزه‌یه‌کی ژیان په‌رۆشخۆری ئه‌و ده‌نگه
نوێیانه‌ی ئێستا و رابردووی شیعری کوردیی نین. له کاتێکدا ده‌بێت
ئه‌وانه وه‌ک ده‌زگای بوجه‌داری حیزبی به ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه بوار
بۆ رسکان و ده‌رکه‌وتنیان بڕه‌خسێنرێت. به‌رای من، خه‌می ئه‌و گۆڤار و
"ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" ه بودجه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدارانه زیاتر بۆ
مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک به‌شێک له‌و توێژه ئه‌ریستۆکراتییه تازه‌باوه،
ته‌نیا له خزمه‌تی پێڕێکی په‌سه‌نده‌رانه‌ی ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره
به‌ناو "گه‌وره و داهێنه‌ر‌ی گه‌له‌که‌مان" ه که به‌مه‌ش شه‌رعییه
بۆ قۆرغکردنی ئه‌به‌دیی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ و ده‌زگا ئه‌ده‌بییانه
وه‌رگرن. دیاره ئه‌و پێڕه‌ی که "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
به پاڵپشتی بودجه‌یه‌کی قه‌به‌ی حیزبییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر
"داهێنه‌ریی" و "ناداهێنه‌ریی" شاعیر و ده‌ق ده‌ده‌ن. به رێگای
به‌ڕاداندانی نووسین و دیداری دووباره‌وه خه‌ریکی په‌سندان و به
پاڵه‌وانکردنی پێڕه‌کانی خۆیانن و ئه‌و شیعرانه‌ش بڵاوده‌که‌نه‌وه که
خۆیان پێیان خۆشه. له کاتێکدا ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌وانه که به
ته‌وه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ
به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، تاکوو داهاتووی زمانی کوردیی و ئاوه‌دان و
شکۆمه‌ند بێت.
به‌ڵێ،
له کاتێکدا که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ ئه‌ده‌بییانه
گوایه ته‌نیا "شیعر و نووسینی داهێنه‌ران" بڵاوده‌که‌نه‌وه، که‌چی
به‌شێک له‌و پێڕه، که من له نزیکه‌وه ده‌زانم، بۆ مه‌یلی
"ئاشقایه‌تی" یان خۆ شیرینکردن، شیعری هه‌ندێ ژن و پیاو
بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌مامکی "پسپۆڕی"یان له شیعر له‌سه‌ر
رووخساری ئه‌رستۆکراتییانه‌یان هه‌ڵده‌داته‌وه. له‌وه‌ش بترازێین،
هه‌ر هه‌مان تاقمی "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" به ناوی ئه‌ده‌ب و کولتووری
کوردییه‌وه ساڵانه بودجه‌یه‌کی بێ‌سنوور له سامان و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بۆ چاپی کتێبه‌کانی نووسه‌رانی هاوپێڕه‌کان و
داوه‌تکردنی نووسه‌رانی کورد و بێگانه‌ی هاوپێڕی خۆیان بۆ فیستیڤاله
ئه‌جێندا حیزبییه‌کانیانه‌وه، ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن. چه‌ند
شاعیری گه‌نجیش داوه‌تی ئه‌و فیستیڤاله ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی
هاندانیانه بۆ وه‌رگرتنی "خه‌ڵات"ێکی ماددیی نه‌ک مانه‌ویی، هێنده
هاندانیان نییه بۆ خۆ په‌روه‌رده‌کردن. هه‌روه‌ک له ژێر سێبه‌ری ئه‌و
دۆخه رۆشنبیرییه سته‌مگه‌ره‌یه‌دا له‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێین، که پارساڵ،
2008 چۆن جه‌ماعه‌تی "فیستیڤالی گه‌لاوێژ" که له کاتێکدا ساڵانه
خه‌ریکی گاگۆلكی کردنن به دوای رازیکردنی چه‌ند نووسه‌ری بیانیین بۆ
"فیستیڤاڵ"ه‌که‌یان، یان به رێگای به‌ر‌تیله‌وه خه‌ریکی کڕینی چه‌ند
نووسه‌ری عه‌ره‌ب و فارسن تا پێمان بڵێن خه‌ریکی سازاندنی لۆبی
کوردیین، چه‌واشه‌کارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی من
"ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی"کرد که له‌سه‌ر
ده‌نگێکی "گه‌نج"، رابه‌ر فاریق بوو. ئاخر سه‌یره ئه‌و به‌ناو
"فیستیڤاڵه" دوای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و پێوه‌نانه‌وه وتارێک
قه‌بووڵ بکات، له‌وه‌ش گه‌ڕێین که داواتکردنی من پاره‌ی تێده‌چوو،
که‌چی بێخوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بکات و ئاگاداریشم نه‌کاته‌وه. (بۆ
پینه‌کردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش، له کن ناسیاوێک گوتبوویان
وامنزانییوه هه‌ندرێن له هه‌ولێر ده‌ژیت، بۆیه ئاگادارمان
نه‌کردۆته‌وه!)
له‌وه‌ش بترازێێن، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک په‌رۆشخۆری ره‌هه‌ندی ئێتیکی
نووسین و نووسه‌ریی بێت، ده‌بێت سه‌رنجێکی رۆشنبیریی له ئاکاری
"یه‌کێتی نووسه‌ران"ی هه‌ولێر بدات، که مرۆ نازانێت "سۆسیال بیرۆ"
یه یان مه‌کۆی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری هاوڕێی هاوئامانجی
ماددیی و سیاسییه. دیاره یه‌کێتی نووسه‌ران" گه‌ره‌که بۆ هه‌موو
نووسه‌ری په‌رۆشخۆر ئاوه‌ڵا بێت. یان سه‌کۆیه‌ک بێت بۆ ده‌سپێوه‌گرتن
به کار و باری ژیان و به‌رهه‌می نووسه‌ران. وه‌لێ "یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌ولێر" که ساڵانه پاره به‌ناوی "خه‌ڵات"کردن به‌سه‌ر نووسه‌ری
هاوپێڕ و ده‌سه‌ڵاتدار دابه‌شده‌کا. ئه‌و "یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌ولێر"ه پارساڵ بێ ناونیشانێک، نه‌ریتێکی ئه‌ده‌بیی و پێوانه‌یه‌کی
"داهێنه‌ر"یی، له‌سه‌ر وه‌زنی ئه‌و قسه نه‌سته‌قه‌ی کوردیی،"شین و
شایی ده‌سته‌وایی"ه‌یه‌وه، به ئاماده‌بوونی "وه‌زیری رۆشنبیریی" و
"پارێزگاری هه‌ولێر" ، چه‌ند نووسه‌رێکی "خه‌ڵات"کرد. باسی ئه‌وه
ناکه‌ین که هه‌ندێکیان زیاتر ده‌سه‌ڵاتداری میدیای حیزبین نه‌ک
پیشه‌ی نووسه‌ریی. هه‌موو ده‌زانین بودجه‌ی ئه‌و "یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌ولێر"ه له کوێوه دێت و ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندیشن کێن. به‌ڵام
که‌س نایپرسی: ئاخۆ "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" له روانگه‌ی
کامه خه‌می رۆشنبیرییه‌وه بوو که پارساڵ دوای هه‌فته‌یه‌ک له
دابه‌شکردنی خه‌ڵاته "ته‌وافق"ه‌کاندا به‌سه‌ر نووسه‌راندا، که
گه‌نجێکیان تێدا نه‌بوو، "وه‌زیری رۆشنبیریی" و پارێزگاری هه‌ولێر"ی
خه‌ڵاتکرد؟ هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌و پاره دابه‌شکردنه‌ی "یه‌کێتی
نووسه‌ران" خه‌ڵات نییه، به‌ڵکوو کۆمه‌کییه. چونکه "خه‌ڵات" له
هه‌موو وڵاتێکی غه‌یره پاشه‌گه‌راندا مانایه‌کی کو‌لتووریی هه‌یه،
کۆمه‌کییه‌کی مانه‌وه‌یی نووسه‌رانه تاکوو به‌رده‌وام بن له
نووسیندا، هه‌روه‌ک به‌شێکی گرینگیشه له "سیاسه‌تی کو‌لتووریی" . لێ
ئه‌و "خه‌ڵات"ه له کوردستاندا ته‌نیا له به‌های ماددییدا
کورتکراوه‌ته‌وه. بۆیه پاش هه‌ر خه‌ڵات دابه‌شکردنێک، له بری
سازکردنی گفتوگۆیه‌کی رۆشنبیریی کراوه له مێدیاکاندا له لایه‌ن
نووسه‌رانه‌وه، که‌چی ئه‌و نووسه‌ره له مه‌جلیس و چایخانه‌کانی
کوردستاندا ده‌رده دڵ ده‌که‌ن.
گه‌ره‌که بێژم، به‌شێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی ئه‌و "یه‌کێتی
نووسه‌رانی هه‌ولێر"ه کۆمه‌کییکردنی ئابووریی ئه‌و شاعیره "گه‌نج" و
ئاماده‌کردنی کۆڕ و داواتکردنی نووسه‌ره په‌رۆشخۆره‌کان بێت.
بۆ
بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره گه‌نجه که پێی وایه ته‌نیا ئه‌و
بایه‌خی پێ‌نادرێت، ناچارم ئاماژه به حیکایه‌تێکی خۆم بکه‌م. من
به‌هاری 2008 که به‌سه‌ردان هاتمه‌وه کوردستان به نیاز بووم له
روانگه‌یه‌کی "مێژووی هزریی"ه‌وه کۆڕێک له‌سه‌ر دیارده‌ی نووسینی
رۆمان و رۆمان خوێندنه‌وه پێشکه‌ش بکه‌م. بۆ ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ به
که‌ریم ده‌شتی شاعیر و چه‌ند نووسه‌ری تر نزیک به‌و "یه‌کێتی
نووسه‌ران"ه‌م راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر پێیان خۆشه له "یه‌کێتی
نووسه‌رانی هه‌ولێر" ئه‌نجامیده‌ده‌م، که‌چی وه‌ڵامیان نه‌بوو. له
کاتێکدا وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ڕمێنه له کوردستاندا
که که‌سێک تشتێکی ئه‌وتوی له‌سه‌ر نه‌گوتبێت که سه‌رنجکێش بیت،
ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و"یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر"ه که،
هه‌رنا ئێواره‌یه‌ک له‌و به‌تالێیه‌ی که ئێواران له
"حه‌وشه"که‌یاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن به‌و کۆڕه پڕیان بکردباوه.
دواجار ئاکامی ئه‌و بێباکییه‌ی ئه‌و "یه‌کێتی نووسه‌ران"ه بابه‌تی
کۆڕه‌که‌م، وه‌ک بێئومێدییه‌کانی تر، له‌گه‌ڵ خۆم هێنایه‌وه سوێد.
که‌چی
پارساڵ "یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد" وه‌ک رێزگرتنێک له چاپی دیوانه
وه‌رگێڕدراوه‌که‌م بۆ زمانی سوێدیی"سکاندیناڤیا...." و به‌رهه‌مه‌کانی
ترم، مه‌سره‌فی هه‌موو سه‌فه‌ر و خانووی تایبه‌تی خۆیان له شاری
ئه‌سینا بۆ پشوودان پێبه‌خشیم. تۆ بڵێی تاقمی "یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌ولێر" نه‌ک کوردستانیش هێنده له من "ئه‌زمووندار" و "خه‌باتگێڕ"تر
بێت، یان تاکوو ئاستی ئه‌ده‌بی یه‌کێتییه‌که‌یان دانه‌به‌زێت، بۆیه
بێده‌نگیان سازکردنی ئه‌و کۆڕه کرد؟ به‌ڵێ، ئه‌و ده‌زگا به‌ناو
رۆشنبیرییانه وه‌فایان بۆ نووسه‌رگه‌لێکی وه‌ک مه‌سعود محه‌مه‌د
نه‌بێت که ئاماده نییه جارێک به چاپکردنی کتێبێکی، یان کۆڕێک
له‌سه‌ری یادی بکه‌نه‌وه، چۆن گرینگ به شیعری نوێ و نووسه‌رێکی دوور
له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانیان ده‌ده‌ن!
له‌وه‌ش زیاتر، مرۆ کاتێک له‌و "ته‌وه‌ره"دا ئه‌و زمانه هاودژ
(په‌رادۆکس)ه و خه‌مهێنه‌ره‌ی نووسه‌ران، به تایبه‌تی شاعیر و
"پۆستئۆپۆزیسیۆن"ێکی وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ ده‌خوێنێته‌وه، ناتوانێت، بۆ
ئه‌وه‌ی، خۆی له "تووڕه"یی ئه‌و نووسه‌رانه بپارزێزت، بێده‌نگ بێت.
دیاره لێره‌دا له سۆنگه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتن به جۆشدانی ئه‌و بابه‌ته
و رێزم بۆ فه‌رهاد و کۆی نووسه‌رانه‌وه به کراوه‌یی و کۆنکرێتی
ده‌نووسم نه‌ک مه‌به‌ستێکی تر. ئاماژه به فه‌رهاد ده‌که‌م،
چونکه له‌ناو نووسه‌ر و خوێنه‌رانی هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ک شاعیر و
"رۆشنبیر"ێکی دژه گه‌نده‌ڵیی و "شێت" یان "ئه‌نارشیست" بنوێنێت.
فه‌رهاد له‌و "ته‌وه‌ره"دا، وێڕای هاودژیی له راکانییدا، چونکه
ده‌ڵێ ئه‌و نه‌وه‌یه "هیچ ئیزافه‌ی نییه و نییه" و دواییش ده‌ڵێت،
هه‌ندێکیان باشن. ئێ خۆ نه‌وه‌ی رابردووش هه‌موو داهێنه‌ر نه‌بوون؟
دوایی ئه‌و ده‌ڵێ ناوی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه ناهێنم که باشن،
چونکه "تووڕه" و...تاد ده‌بن و ، باشه فه‌رهاد که ساڵانێکه به
دروشم و بانگه‌شه، کۆڕه شیعریی و سیاسییه‌کانیه‌وه له‌مه‌ڕ
گه‌نده‌ڵیی و رۆڵی گه‌نج و ... تاد خۆی کرد به چه‌شنه "ئیدۆل" و
رابه‌رێکی"شۆڕگێڕێکی"ی بێشوڕشی گه‌نجان، که‌چی دواجار له دوا رۆژی
هه‌ڵبژاردنی 2009.7، بێ گوێدانه "تووڕه‌بوون و رق"ی ئه‌و "گه‌نج"انه
له خۆیه‌وه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: له پێناو ئازادی"رای شه‌خسی خۆیی و
مافی تاکه‌که‌سی..." چوو له "زاگرۆس" تێ‌ڤی ده‌نگدانی خۆی بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێم، راگه‌یاند. لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئاماژه کردن نییه به راستی
و چه‌وتی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی ویی و به‌رته‌کی گه‌نجه‌کانیش، به‌ڵکوو
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه: فه‌رهاد پیرباڵ که زیاتر حه‌زده‌کات ئه‌و
گه‌نج وه‌ک شاعیرێکی "سوریالی" و "باوکی روحی گه‌نج" بیناسێت، که به
هۆی سافیلکه‌یی ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆوه توانیشی زیاتر به ره‌فتاره
خاکییه‌که‌یه‌وه نه‌ک "ئه‌فراندنێکی نوێ"ه‌وه توانیشی له کن به‌شێک
له‌و گه‌نجه خۆی سه‌رنجڕاکێش بکات، که‌چی بۆ له پێناو ده‌ربڕینی
هه‌مان ئه‌و"رای ئازاد"ییه‌ی که بێ ره‌چاوکردنی "تووڕه"بوونی ئه‌و
گه‌نجانه ده‌نگی به سه‌رۆکی هه‌رێم دا، (هه‌ڵبه‌ته تووڕه‌بوون،
سووتاندنی کتێبه‌کانی له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به هۆی کۆی ئه‌و
ره‌خنه و داکۆکیکردنانه‌ی فه‌رهاد له‌و گه‌نجانه)، بۆ له‌و
ته‌وه‌ره‌دا، له پێناو به‌رده‌وامبوون له‌و "مافی ده‌ربڕینی رای
ئازاد"ه‌دا که له کن ئه‌و گرینگه ده‌نگی خۆی به‌و شاعیره
"گه‌نج"انه نادات که له کن ئه‌و باشن؟! به‌رسڤی ئه‌و پرسیاره بۆ
خودی کاکه فه‌رهاد، خاوه‌ن ته‌وه‌ر و ئه‌و نه‌وه‌یه به جێده‌هێڵم.
به‌ڵێ،
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"و خوێنه‌رانێکی دژه سیاسه‌ت
بڵێن نابێت بابه‌تی شیعر و سیاسه‌ته تێکه‌ڵا بکه‌ین، پێویسته بزانین
که هه‌ر هه‌موو ژیانی ئێمه و بگره کۆی په‌ویوه‌ندییه
مرۆڤایه‌تییه‌کان له هه‌موو جیهاندا، بریتییه له سیاسه‌ت. ده‌زانم
ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت له کن زۆرینه‌ی نووسه‌ر و شاعیر و خه‌ڵکی کورددا،
به هۆی به هاومانه‌کردنی سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر حیزب و پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییه‌وه، وشه‌یه‌کی کرێته، که‌چی له کوردستاندا
ئه‌وه سیاسه‌ته که کۆی بڕیار و کار و باره‌کانی ئێمه دیاریده‌کات،
بگره ئه‌وه سیاسه‌ته که واده‌کات ئه‌و شاعیره باڵاده‌سته دان
به‌و ره‌وته شیعرییه ئۆپۆزیسۆنه نه‌نێت. ئه‌گه‌ر وا نییه، ناوی کۆی
ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار" و بێئه‌زموونه ریز بکه‌م که به‌رپرس و
راوێژکار و مووچه‌خۆری حیزبه‌کانن؟!
وێڕای
ئه‌مه‌ش فه‌رهاد پیرباڵ خاوه‌ن گۆڤاری "وێڕان"ه. به گوێره‌ی ئه‌و
تاکه ژماره‌یه‌ی که من دیومه، تازه به دره‌نگییه‌وه ئه‌وه‌نده
گرنگ به نووسینی به‌ختیار عه‌لی و وێنه‌کانی ده‌دا، ئه‌دی بۆچی
به‌وجۆره بایه‌خ به‌و "گه‌نج"ه نادات که ئه‌و پێی وایه له زانکۆ
ده‌بێت "ببێته مه‌رجه‌ع"؟ ئه‌ها راوه‌ستن، ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و
ئاماژه‌کردنه به به‌ختیار بۆ ئه‌و تاقمه به‌ناو شاعیر و نووسه‌ره
پاشکۆ و مورید ئاکاره روون نه‌که‌مه‌وه، یه‌کسه‌ر چه‌ک به روومدا
هه‌ڵده‌گرن و له گۆڤار و رۆژنامه‌کانیاندا بایکۆتم ده‌که‌ن! نا،
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، که نه شێوازی شیعریی و چێژی فه‌رهاد و پاشخانی
گۆڤاره‌که‌ی، که گوایه بۆ "شیعری سوریالیی" و شکاندنی
نه‌ریتێگه‌لێکی وه‌ک "وێران تاقه گۆڤاره دژی ئیسرائیل نییه..." ،
له‌گه‌ڵ شیعر و بیرکردنه‌وه‌ی به‌ختیاردا ده‌گونجێت و نه به‌ختیاریش
به‌و دره‌نگییه‌وه پێویستی به بایه‌خدانی فه‌رهاده به‌و، که
ده‌زانم فه‌رهاد پێویستی به‌وه، ئه‌وها دوو ده‌ق له دوای یه‌ک و
وێنه‌ی بڵاوبکاته‌وه. به کورتی وه‌ک چۆن فه‌رهاد پیرباڵ بۆ خۆکردن
به یه‌کێک له "رووناک‌بیر" انی ئه‌مڕۆ و به هه‌ڕمێنکردنی بازاڕی
گۆڤاره‌که‌یه‌وه په‌نا بۆ به‌ختیار عه‌لیی و ئه‌وانیتر ده‌بات، به
هه‌مان شێوه‌ش بۆ گه‌نجه‌کانیش سه‌رنجڕاکێشانی خوێنه‌ر، وه‌ک له‌و
ته‌وه‌ره‌ی "کوردستان راپۆرت"دا دیاره، ناچارن په‌نا بۆ ئه‌و و
شاعیره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ببه‌ن.
له
په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی "ئیزافه"یه‌ک له شیعری گه‌نجدا، بۆ
جۆشدانی یاده‌وه‌ریی گه‌نج و مشتوماڵکردنی گفتوگۆکانمان، ده‌خوازم
کۆشیعره‌که‌ی ئێکزیل" به یاد فه‌رهاد پیرباڵ و خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ
بهێنمه‌وه. ئه‌و کۆشیعره، که من لێره‌دا نیازم نییه هه‌وڵی ئه‌و
مه‌یلی "ئیزافه"کردنه له‌و کۆشیعره‌دا بێبایه‌خ بکه‌م، وێڕای
کاریگه‌ریی زه‌قی به‌شێک له‌و شاعیره سوریالیی و ناسراوانه‌ی
فه‌ره‌نسی له‌و کۆشعره‌دا، که‌چی به‌شێک له شیعره‌کان لاساییه‌کی
راشکاوی فروغ فه‌روخزادن. دیاره دوای چاپکردنی ئه‌و کۆشیعره‌وه
فه‌رهاد هاتبوو بۆ سوێد منیش به رێککه‌وت بۆ یه‌که‌م جارشم بوو ئه‌وم
له "فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان" له ستۆکهۆڵم بینی. له‌وێدا،
که هه‌رچه‌ند من تازه هاتبوومه سوێد و تشتێکی ئه‌وتۆشم له باره‌ی
ئه‌ده‌ب نه‌ده‌زانی، ئه‌و لاساییکردنه‌وه ئاشکرایه‌ی فروغ له
شیعره‌کانی ئه‌وم به‌و راگه‌یاند. وه‌ڵامی دڵکراوه‌ی ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو،
که ئه‌وه یه‌که‌م ئه‌زموونییه‌تی بۆیه له‌مه‌ودوا خۆی له‌و
کاریگه‌رییانه دوور ده‌خاته‌وه. دیاره دواجار له نه‌وه‌ده‌کاندا
نووسه‌رێکی دیوی رۆژهه‌ڵات شیعره‌کانی فه‌رهادی له‌گه‌ڵ فروغ
به‌راوردکردبوو، که به‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رکه‌وت. لێ له
نه‌وه‌ده‌کاندا، که ئه‌وکات کێشه‌ی شارچییه‌تی و حیزبچییه‌تی گه‌رم
بوو، له چه‌ند دیداری و وتاری فه‌رهاددا ده‌مخوێنده‌وه که گوایه
زۆر خوێندکار له زانستگای سلێمانیی و هه‌ولێر ویستویانه نامه‌ی
ماجسته‌ر و ... له‌سه‌ر ئه‌و کۆشیعره بنووسن، که‌چی مامۆستاکان به
هۆی شارچییه‌تیی و حیزبچییه‌تیه‌وه نه‌یانهێشتووه بنووسن. هه‌ر
ئه‌وکات نووسه‌رێکی زۆر په‌سنی زۆری ئه‌و کۆشیعره‌یان کرد.
ئه‌و
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و کۆشیعره‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ئه‌وه‌بوو بێژم،
له ده‌ستپێکدا مه‌رج نییه شاعیر و نووسه‌ران "ئیزافه"یه‌کی نوێ
پێشکه‌ش به زمانه‌که‌ی بکات یان نه‌توانن له ژێر کاریگه‌ریی شاعیرانی
تری خۆماڵیی و بیانییه‌وه رزگار بن، لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه
نابێت نه‌نووسن یان نابێت به هیچیان بزانین.
به‌هه‌مه‌حاڵ، ئه‌و زمانه هه‌ڕه‌مه‌کییه له‌و ناوه‌نده‌ی نووسه‌ری
کوردییدا تا حه‌ز بکه‌یت قسه هه‌ڵده‌گرێت، چونکه ئه‌و دۆخه
خه‌مهێنه‌ره سیاسیی و رۆشنبیرییه که له کوردستاندا له ئارادایه،
به‌رهه‌مێکه له‌و زمانه داخرا، هاودژ؛ داماڵراو له ئێتیکه. بۆیه
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین پێناسه‌یه‌کی خه‌مڵیوو و به‌رهه‌مدار بۆ بوون
و نه‌بوونی شیعری نوێ و بگره کۆی پرس و کێشه‌کانمان بکه‌ین، ده‌بێت
هه‌ر له ئاستی دیمانه و قسه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه رانه‌وه‌ستین،
به‌ڵکوو به شیوازی جوودا، تیۆریی فره ره‌هه‌ندو ... تاد به‌ڵگه و
بیانۆکانمان کۆبکه‌ینه‌وه. هێ له‌مه ناتوانین نه بۆ خۆمان و نه بۆ
خوێنه‌ریش بسه‌لمێنین که جیاوازی ئه‌زموون و سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانمان
چین.
که‌واته مرۆ چاوه‌ڕوان ده‌کات که
دوای
ئه‌و ته‌وه‌ره خودی کارزان ره‌حمان یان نووسه‌رێکی تر له‌و شاعیره
"ئه‌زمووندار"انه له خۆی بپرسێت: ئه‌رێ ریزکردنی ناوی ئه‌و شاعیره
"گه‌نج" انه به دوای یه‌کتردا، په‌یوه‌ندیی یان نزیکایه‌تیی و
جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌کترداچین؟
گریمان
ئه‌گه‌ر زمانی کوردیی دوای نزیک نیو سه‌ده هێشتا نه‌یتوانیبێت
"ئیزافه‌ی هه‌بێت" یان ره‌وتێکی نوێی شیعریی به‌رهه‌مبهێنت، لێ خودی
ئه‌و دیارده‌یه مانای قه‌تسیمان و نه‌خۆشی یان رامان و پرسیار
نییه؟ هه‌روه‌ک مرۆ ئومێده‌واره که له‌مه‌ودوا چیتر له کاتی
خوێندنه‌وه‌ی شێوازی پرسیاره‌کان و وه‌ڵامه‌کانی "ته‌وه‌ر" و گفتۆگۆیه
ئه‌ده‌بییه‌کان له‌نێوان نووسه‌رێکی "گه‌نج" و "ئه‌زمووندار"دا دیمه‌نی
"ژنخواستن"ی نه‌ریتیی لای خۆمانی به یاد نێته‌وه. له‌وێدا کوڕه‌که/
کیژه‌که ناچاره باوکی یان "پیاوماقوولان"ێک بنێرێت بۆ ماڵی غه‌وری
کوڕ/کیژه‌که تا دڵی رازی بکه‌ن. که‌واته بۆچی ئه‌و شاعیره
"گه‌نج"ه به ناو هێنان و نه‌هێنانی ئه‌و له کن ئه‌و شاعیره
"ئه‌زمووندار"ه، خه‌نی خۆش یان تووڕه و بوغزاوی ده‌بێت؟ پێی وایه
که ناوی هات ئیتر ده‌بێت به شای شاعیران؟ به‌ڵێ، تاکه‌که‌سگه‌لێک له
شاعیر ئه‌گه‌ر ده‌زانن نوێن پێویست ناکات له رێگای من و تۆی
"ئه‌زمووندار" ناویان بهێنرێت. هه‌روه‌ک شیعری گه‌نج به رێگای خۆ
نزیکردنه‌وه، وه‌ک ناز و چاوبازیی له کن شاعیره مێیه‌کان و
هه‌له‌کسێ بۆ ئه‌م و ئه‌وی "ئه‌زمووندار" سه‌رنجڕاکێش نابێت، به‌ڵکوو
به کرده‌یه‌ک، چڕکردنه‌وه‌ی زمانێکی نوێ سه‌رنجڕاکیش ده‌بێت. له کن
من، شاعیربوون، نووسه‌ر بوون ئه‌وه‌یه، که تۆ له‌ناو ده‌قه‌که‌تدا
خۆت بیت نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا نا‌توانیت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆت
وه‌ک شاعیرێک رابکیشیت.
لێره‌دا ناکرێت ئاماژه به نموونه‌ی شاعیرێکی خاوه‌ن زمانێکی
زایه‌ڵه‌دار؛ نیگار نادر نه‌که‌م، که له‌و ته‌وه‌ره‌ی "ک. راپۆرت"دا
شاعیره "ئه‌زمووندار" و "گه‌نج"انه له ناو ریزکردنه
میزاجییه‌کانیاندا فه‌رامۆشیان کردوو. لێ ئه‌گه‌ر ئێتیکی ره‌خنه‌یی
له کن ئه‌و "ئه‌زمووندار" و ره‌خنه‌گره بێ چێژه‌ی کوردییدا هه‌بێت،
گه‌ره‌که بزانن که نیگار نادر، وه‌ک باوه له کن زۆر کیژ و کوڕی
شاعیر و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مڕۆ، بێ ئه‌وه‌ی به خۆ هه‌ڵواسین به پێڕی
نووسه‌ران و میزاجی فیستیڤال و بڵاوکراوه حیزبییه‌کانه‌وه خۆی بکات
به سه‌رنجکێش، که‌چی وه‌ک به‌هره‌ی منداڵبوون له کن ژن‌دا، به
به‌رهه‌مهێنانی منداڵێکی شیعریی له هه‌ناوی زماندا، بوو به
ئه‌زموونێکی سه‌رنجڕاکێش. شیعری وی، وه‌ک هۆنینه‌وه‌ی که‌زیی و
چینینه‌وه‌ی خه‌ناوکه به موروو و مه‌رجان و زه‌نگیانه‌ی ره‌نگین به
ده‌م ده‌نگی گۆرانییه روح چیایی و پێده‌شتییه‌کانه‌وه، ئه‌و
وشه‌گه‌له لێکترازاو و لێکدابڕاوانه ده‌هۆنێته‌وه که زمان له
دوای خۆیدا به جێیهێشتوون.
به‌ڵێ،
تا میزاج، کینه‌ی شه‌خسی، پێڕی به‌رژه‌وه‌ندیی و ... تاد سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندن بێت له کن نووسه‌ری کوردییدا، ئه‌و په‌راوێزخستن و
سته‌مگه‌رییه هه‌ژه‌ندهێنه‌رانه له بواری رۆشنبیریی و سیاسییماندا
زیاتر ده‌بن.
به‌هه‌مه حاڵ، زۆرێک له‌و شاعیره گه‌نجه له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی
ده‌نگی خۆیه‌وه، سه‌رقاڵن به داکۆکیکردن له‌و نووسه‌ر و شاعیره
"ئه‌زمووندار"انه‌وه. که ئه‌رکی ئه‌وان نییه. هه‌ندێ جاریش له
نووسینێکی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ک پسپۆڕێکی شیعر و ئه‌ده‌بییش، بڕیاری
ره‌ها له‌سه‌ر بێوێنه‌یی ئه‌و ده‌قه یان تاکه پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌و
شاعیره ده‌ده‌ن. هاوکاتیش به چه‌ند قسه‌ی سه‌ر زاره‌کییه‌وه
ده‌قێک یان نووسه‌رێک له بنه‌وه ده‌بڕنه‌وه! لێ له‌وه‌ش
سه‌رنجکێشتر، ئه‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه، وه‌ک من بزانم، به‌رته‌کێکی
راشکاوی له هه‌مبه‌ر ئه‌و پێوانه‌کارییه له‌و ره‌خنه جه‌ڵه‌بییه
نه‌بووه، که ئه‌کامه‌که‌ی بێبه‌هابوونی نووسینه.
لێره‌وه ئاخۆ گه‌ره‌ک که خوێنه‌ر بپرسێت: بۆچی و چۆن زۆرێک له‌و
نووسه‌ر و شاعیره "گه‌نج"ه له ئاستێکی که‌مزان و ده‌روونێکی ته‌نکدا
به حه‌ماسه‌وه په‌سنی ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه ده‌ده‌ن،
که‌چی ئه‌و شاعیره "ئه‌زموونداره" بێده‌نگی ده‌نوێنێت؟
ئه‌و
شاعیره کێشه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌خوازێت، وه‌ک گۆرانیبێژه تازه‌کانی
"وه‌زاره‌تی گۆرانی-رۆشنبیریی" زوو ده‌ربکه‌وێت و ببێته ئیدۆلی خه‌ڵک.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ شاعیری کیژیش هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ک به نووسین له‌سه‌ر
شاعیره ناسراوه‌کان، به‌ڵکوو به نازی جوانییه‌وه خودی خۆیان
سه‌رنجکێش بکه‌ن. دیاره ئه‌وه به‌ختی کیژانه، که کوڕان به هۆی
نه‌بوونی ژنه شاعیری "ئه‌مووندار" ، ئه‌و به‌خته‌یان نییه.
ئه‌و
پێکهاته ده‌روونییه‌ی من ئاماژه‌ی پێده‌که‌م، وێنه‌یه‌کی سازێنراوی من
نییه، به‌ڵکوو ریشه‌ی له جڤاکی کوردییدا هه‌یه. بۆیه له خۆڕا
نییه که تا ئێستاش له جڤاکی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی که ده‌مڕاستی سیاسیی،
داب و نه‌ریت و کۆی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌که‌ن، بریتین له پیاوه
سیاسییه کۆنخواز، مه‌لا و شێخه یاریزان و نووسه‌ره مشه‌خۆره‌کان.
به‌مجۆره داننان به‌و ره‌وته شیعرییه ئۆپۆزیسیۆنه له هه‌مبه‌ر
ئه‌و ئاوه‌زه گشتگیرییه‌ی نووسه‌ری کوردییدا، کارێکی ئاسان نییه.
چونکه له هه‌ناوی ئه‌و نووسه‌ر و سیاسییه‌ی ئێمه‌دا مه‌یلی
ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌به‌دیی ده‌ژیت.
له‌وه‌ش بترازێین، هه‌رچه‌ند ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه له
ته‌وه‌ره‌که‌ی "کوردستان راپۆرت"دا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاماژه به چه‌ند
شاعیری "گه‌نج" ده‌که‌ن، که‌چی هێشتا خۆیان به ده‌مڕاستی شیعری ئه‌مڕۆ
ده‌زانن. ئه‌و پێداگرتنه له ده‌مڕاستی خۆی له کن ئه‌و شاعیره
"ئه‌زمووندار"ه‌دا سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌یه، که لێره‌دا شتێکی زۆر سه‌یر
نییه که بێڵم، چونکه لای ئێمه به هۆی باڵاده‌ستی ئاوه‌زی خێڵه‌وه
عه‌شقی ده‌سه‌ڵات و شاعیری ئه‌به‌دیی دونیای له‌سه‌ر کاولده‌کرێت،
بۆیه له‌و دۆخه‌دا تاقمێکی رۆشنبیریی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ گوتاری
ده‌سه‌ڵاتدا، له لایه‌ن حیزبه باڵاده‌سته‌کانه‌وه ده‌مڕاستی
رۆشنبیریی پێبه‌خشراوه و به‌و کۆمه‌کییه ئابووریی، بودجه،
مووچه‌یه‌ی که له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆی مه‌یسه‌رکراوه، ناوه‌نده
رۆشنبیرییه‌کانی قۆرغکردووه.
له‌و
دیده‌وه، من له وتاری "شیعرییه‌تی خود و ره‌وانبێژی هاودژیی له
وێناندنی ئێستادا" که راڤه‌یه‌که له شیعری ئاریان ئه‌بوبه‌کردا،
به‌شێکی ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، وه‌ک به‌شێک له‌و پێڕه
نووسه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئه‌مڕۆ به کوێخا یان به
ئه‌ریستۆکراتی تازه‌باو ناودێر کردووه. چونکه دوای
نیشته‌جێبوونی دانیشتوانی دێهاته‌کان له شاره‌کان،
ئۆربانیزه
بوون (urbanization)
و رمانی رژێمی به‌عسه‌وه خێڵ و خێڵایه‌تی وه‌ک جاران نه‌مایه‌وه.
بۆیه له جڤاکی ئێمه‌دا سۆزێکی زۆر بۆ ئه‌و تاقمه کوێخا، ئاغا و
وسه‌رۆک خێڵه هه‌یه. لێره‌وه حیزبه‌کان به تایبه‌تیش پارتیی و
یه‌کێتی، وه‌ک نۆستالژیایه‌ک بۆ توێژه، له فۆرمێکی نوێ‌دا پێویستیان
به سازکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته ئه‌ریستۆکراتیی، خێڵه‌کیی و ئاغا و
کوێخایییه هه‌یه، لێ به هۆی تێکچوونی ژیانی گونده‌کانه‌وه
سازکردنه‌وه‌ی ئه‌و تویژه وه‌ک سروشتی جارانی خۆی ئاسان نه‌بوو، بۆیه
دوای ئه‌و دۆخه سیاسیی-ئابوورییه‌ی که دوای رمانی رژێمی به‌عس له
کوردستاندا هاته ئاراوه، پارتیی و یه‌کێتی له فۆرمێکی
"شارنشین"ی‌دا، لێ به هه‌مان گه‌وهه‌ری "گوندنشین"یه‌وه تاقمێک له‌و
نووسه‌ر و شاعیرانه‌ی حه‌فتا و هه‌شتاکانیان کرد به ئه‌لته‌رناتیڤێک
بۆ ئه‌و چینه ئه‌ریسۆکراتییه‌ی رابردوو.
لێره‌دا چیتر له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته ناپه‌یڤم، لێ له داهاتوودا
هه‌وڵده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری.
به‌هه‌مه‌حاڵ، من که به ده‌ر له نیازی که‌سایه‌تی که‌سه‌کان، له
کولانه‌ی په‌رۆشخۆرییم بۆ شیعر به تایبه‌تیی و به گشتیش چاندی
کوردییه‌وه، ئاماژه‌یه‌کی پێویست به کێشه‌ی نووسه‌ر یان گۆڤار، پاشکۆ
ئه‌ده‌بیی و ئه‌و چه‌شنه فیستیڤاله، ره‌وشه رۆشنبیرییه خاکه‌ساره
ده‌که‌م، مه‌به‌ستم
وروژاندنێکی رۆشنبیریی
ئه‌و نووسه‌ره‌یه نه‌ک
گرژاندنی هه‌سته‌کی.
وه‌کو تر، له‌وه به ئاگام که له هه‌موو ژیانمدا پادداشتی ئه‌و
ره‌خنانه‌ی من له‌و ناوه‌نده رۆشنبیریی و سیاسییه باڵاده‌سته،
له‌وه زیاتر نابێت که تا ئێستا ده‌سته‌به‌رم کردووه!
دواجار
ده‌بێت ده‌ست خۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کارزان ره‌حمان و رابه‌ر
فاریق و سۆران عه‌زیز - به‌شێ رۆشنبیریی"کوردستان راپۆرت" بکه‌ین که
توانیان، له ئاستی گه‌نجانه‌ی خۆیاندا، ئه‌و بێده‌نگییه به
ده‌نگبێنن که دواجار ره‌نگه ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه‌ش هانبدات
که له بوار و گۆڤاره‌کانی خۆیاندا باسی بکه‌ن. لێ ده‌بوو ، به هۆی
ئه‌وه‌ی که‌بانگه‌شه‌یه‌کی زۆر بۆ ئاماده‌یی ده‌نگی ژن ده‌کرێت، له‌و
ته‌وه‌ره‌دا ژنه شاعیرێکی "ئه‌زمووندار" و "گه‌نج"یش ئاماده ببن،
یان من نه‌مدیوه؟!
ئه‌و
جۆره هه‌وڵانه، که ده‌کرێ هێور هێور باڵاده‌ستی ئه‌و رۆشنبیرییه
ئاکاره ئه‌رستۆکراتییه تازه‌باوه کاڵبکاته‌وه و دواجاریش، به
پێچه‌وانه‌ی بواری سیاسییه‌وه، ده‌کرێ شاعیری نوێ و گه‌نج بێنه سه‌ر
سه‌کۆی رۆشنبیریی کوردییه‌وه. لێ، بۆ په‌رۆشی به‌شی رۆشنبیریی"ک.
راپۆرت"ده‌لێم، ئه‌گه‌ر بخوازێت به کرده‌کانی سه‌رنجڕاکێش بێت نه خۆی
بکات به سه‌رنجکێش، ده‌بێت ئه‌و پاشکۆیه هه‌وڵبدات چاڵاکتر ئه‌و
ویستی دابڕانه رۆشنبیرییه خه‌مڵیووه ده‌سته‌به‌ربکات، تاکوو
بتوانێت له ئاراسته‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ و رادیکالدا به‌ره‌و سازکردنی
کولتوورێکی نوێ، دوور له پێڕگه‌ریی و حیزبایه‌تی بڕوات. به‌مه‌ش
ده‌توانێت بوار بۆ توانا و ئه‌زموونی نوێ له ناو ئه‌و نه‌وه و
نه‌وه‌کانی تردا بڕه‌خسێنێت، ئه‌و نازه شه‌رمنه‌ش که به‌و شاعیر و
نووسه‌ره "ئه‌زمووندار" و خۆ به ده‌مڕاستزانه شیعرییه ده‌به‌خشێت
وه‌ربگرێته‌وه. به‌مجۆره ده‌کرێت ئه‌و ده‌نگه نوێیه له هه‌موو
بواره‌کانی کولتوورییدا بڕسکێت. ئه‌وکات ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه
ده‌توانێت له بری ئه‌وه‌ی به واسیته یان به چاوبازیی یان به
په‌سندان و شه‌ڕه‌نگێزیی دژی ئه‌م و ئه‌و نووسه‌ره باڵاده‌سته خۆی
بکا به سه‌رنجێکش، ده‌کارێت به کرده‌ی شیعریی و له‌ناو زمانه‌که‌یدا
سه‌رنجڕاکێش بێت.
2009.12.9
ستۆکهۆلم.
handren07.kurdblogger.com/