ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵیكه، كه ده‌توانین بڵیین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌ك پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیك، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له‌باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه
نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبه‌ریتی و ناوچه‌چیتییان
تیدا به‌دی ناكری و ده‌زانن داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ریك، به
داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردریته‌وه، بۆ
ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهینینه په‌یڤین، دوای خویندنه‌وه‌ی
وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
هه‌ڵیانسه‌نگینین:
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ:
نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌دوای نه‌وه‌ده‌وه ده‌ستی پیكردووه، ئه‌و
نه‌وه‌یه جیاوازه له هی پیشه خۆی.
پرسیار: كۆمه‌ڵیك گه‌نج له دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
ده‌توانین بڵیین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه له چ لایه‌نیكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌یان كردووه‌ته سه‌ر
ئه‌ده‌بی كوردی؟
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ:
له وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌كری من بپرسم: مه‌به‌ست له نه‌وه‌ی
دووهه‌زار چییه؟ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و نه‌وه‌یه چییه؟ یا ئایا
نه‌وه‌یه‌ك هه‌بووه هینده جیاوازبووبی له‌وان له نه‌وه‌ده‌كاندا یا
ئه‌وانیش دریذه پیده‌ری هه‌مان نه‌وه‌ن به‌لاَم له دووهه‌زاره‌وه بۆ
سه‌ری ده‌ركه‌وتوون. من خۆم زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دابه‌شكردنانه‌دا
نیم و پیم وایه ئه‌و پیوانه‌یه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی پی پیوانه
ده‌كری شتی تره. بۆ نمونه جیهانبینی نیوان نه‌وه‌ی دووهه‌زار چی
جیاوازه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ده‌كان. له ئه‌ده‌بدا ئه‌وه‌ی گرنگه
چۆنییه‌تی ده‌ربرِینه واتا ته‌كنیك و شیوازی دارِشتن، ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه چین له‌م بارویه‌وه. له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه
سه‌رده‌می پۆست مۆدیرنه به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی ئیمه‌دا كه‌چی
ده‌بینین خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه هی سه‌رده‌می مۆدیرنه. ئه‌گه‌رچی
هه‌ندیك هه‌وڵی جۆراوجۆریش هه‌یه له‌م رِووه‌وه. سرِینه‌وه‌ی
شوینه‌واری مل ملانیی خیر و شه‌رِ به‌و هیز و بیركردنه‌وانه‌ی كه
هه‌بوو پیش‌تر كاریكی زه‌حمه‌ته. ده‌رچوون له‌و هه‌موو قاڵب و
چوارچیوه‌ی فیكر بۆ مرۆڤ دایرِشتووه، به تایبه‌تی فیكره گشتگیره
داخراوه‌كان جا چ فیكری مادی بی یا میسالی كاریكی زه‌حمه‌ته، به
تایبه‌تیش بۆ كوردیك كه بوونی هه‌مووی بریتی بووه له مل ملانیی
مانه‌وه. باشه ته‌ماشاكردنی نه‌وه‌ی پۆست چییه بۆ ئه‌و میذووه؟ چۆن
له شۆرِشی ده‌رِوانی؟ چۆن له نه‌ته‌وه ده‌رِوانی؟ ئیستا خه‌ریكه
شوینه‌واری ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه له خه‌یاڵی هه‌ندیكدا كاڵ
ده‌بیته‌وه له كاتیكدا مرۆی پۆست له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قاڵب و
تخوبانه‌دا كار له شتیكی زیندوودا ده‌كا. بۆ نمونه له سه‌روو پۆست‌دا
نه‌ته‌وه گرنگه به‌لاَم نه‌ته‌وه‌ی سیاسی و ئیتنی نا، به‌ڵكو
بایه‌خدان به تایبه‌تمه‌ندی حاڵه‌ته ئینسانییه‌كان.. بزانه جیاوازی
نیوان یه‌شار كه‌مال و ئۆرهان پاممۆك چییه؟ هه‌ردووكیان دوو ئه‌دیبی
توركن، یه‌كیان بابه‌ت و شیوازی ده‌ربرِینی هی سه‌رده‌می مۆدیرن و
ئه‌وی تر هی سه‌رده‌می پۆست مۆدیرنه. ئه‌و شیوازی ده‌ربرِینه شتیكی
رِووت نییه، په‌یوه‌ندی به جیهانبینی پامۆكه‌وه هه‌یه. بۆیه هه‌ست
ده‌كه‌ین زمانی ئه‌ده‌بی ئه‌میان بی لایه‌نه، زمانیكی سپییه،
ئینسانییه، كه‌چی زمانی ئه‌ویان (یه‌شار) زمانیكی لایه‌نداره،
سووره. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه ئه‌دیبیكی گه‌وره نییه، به
پیچه‌وانه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌دیبی مه‌زنی دروست كردووه. سارته‌ر،
لۆركا، ئه‌راگۆن.. تاد، ئه‌وانه چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی مۆدیرنن.
به‌لاَم ئیستا زمانی ده‌ربرِین گۆرِاوه. هه‌ق به‌و شیوه موتڵه‌قه
له شوینیكدا نه‌ماوه، پارچه بووه و هه‌ریه‌كه و به‌شیكی ئه‌و
هه‌قه‌ی لایه. زه‌مه‌نیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه نییه، زه‌مه‌نیكی تر
بایه‌خی پی ده‌دری، ئه‌ویش زه‌مه‌نی ته‌نیایییه كه هی ناوه‌وه‌ی
مرۆڤه. كه‌چی ده‌بینین نووسه‌ریكی وه‌كی كافكا، كامۆ.. تا ئه‌مرِۆش
ئه‌ده‌به‌كه‌یان هه‌ر زیندووه چونكه بایه‌خیان به‌و شوینه داوه له
مرۆڤدا كه هه‌تا هه‌تایی بایه‌خی خۆی هه‌یه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی
شوین له ئه‌مه‌ریكای لاتیندا به زه‌قی دیاره له رِۆمانه‌كانی
ماركیز و ساراماگۆ و بۆرخیس و ئیزابیل ئه‌لیندی و.. تا هه‌روه‌ها له
شیعری ئۆكتافیۆ پاز و بیسوا..
باشه
نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌دوای نه‌وه‌ده‌وه ده‌ستی پیكردووه، ئه‌و
نه‌وه‌یه جیاوازه له هی پیشه خۆی چونكه تیگه‌یشتنی ئه‌وان بۆ
ئازادی بۆ نیشتمان و بۆ خه‌مه‌كان جیاوازه، به‌لاَم به داخه‌وه
چونكه له ناو كورددا فیكر كزه بۆیه نه‌خراوه‌ته ناو چوارچیوه‌ی
خۆیه‌وه. پیم وایه ئه‌وه كاری رِه‌خنه‌گره كه بتوانی ئه‌و گۆرِان
و جیاوازییانه بدۆزیته‌وه.
له
حه‌فتاكاندا نه‌وه‌یه‌ك دروست بوو به ناوی رِوانگه و ئه‌وانی دی..
كه ده‌ڵیم ئه‌وانی دی مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و گروپ و ئه‌دیبانه‌یه كه
هه‌وڵی گۆرِانی ئه‌ده‌بیان داوه، ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی كفری و كه‌ركوك یا
له هه‌ولیر عه‌باس عه‌بدوڵلاَ یوسف.. تاد، ئه‌وانه ده‌نگی جیاوازن
له شیعری كوردیدا. سواره‌ی ئیلخانیزاده له رِۆذهه‌لاَت ئه‌گه‌رچی
به‌ر له (هیمن) بووه به‌لاَم (هیمن) دریذه‌پیده‌ری رِه‌وتی شیعری
به‌ر له خۆی بووه كه‌چی سواره وانییه، بایه‌خی به ته‌كنیك داوه.
هه‌روه‌ها له هه‌شتاكاندا ته‌وذمیكی جیهانی هه‌بووه بۆ گۆرِان.. له
رِوسیا، له فه‌ره‌نسا، له سویید، له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا و له‌توركیا
و ئیران و له عیراقیشدا، له‌ناو كورد.. ده‌بینین سیمای سه‌ره‌كی ئه‌و
ئه‌ده‌به گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ كه‌له‌پووری زیندوو، جورئه‌تی شكاندنی
قه‌پیلك.. گۆرِینی رِیشه‌ی شیعریی و بایه‌خدان به شته بچوكه
په‌راویزكراوه‌كان... تاد. ئه‌ده‌ب ئاوینه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ سیاسه‌ت
به‌ڵكو ئیشی له‌ناو كیڵگه ئینسانییه‌كان كردووه، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر
له‌كوی بووبی، له ده‌ره‌وه‌ی دابه‌شكردنه سیاسییه‌كانیش بووبی، له
بۆنه‌یه‌كی تر باسی رِۆمانیكی فازل عه‌زاویم كردووه كه ذنی
شۆرِشگیریك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ریكی ئه‌منی عیراق
ده‌به‌ستی، ئه‌و جۆره دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیییه سه‌رووی دابه‌شكردنی
سیاسی بووه، رزگاربوون بووه له هه‌یمه‌نه‌تی فیكری سیاسی به‌سه‌ر
ئه‌ده‌ب.. ئیستا له سه‌رده‌می پۆست‌دا مه‌ودای ئه‌ده‌ب دریذتر و
كاریگه‌ریشی زۆرتر ده‌مینی له سیاسه‌ت. بۆیه كه باسی نه‌وه‌ی
دووهه‌زار ده‌كری، ده‌بی ئه‌و هه‌موو گۆرِان و جیاوازییانه‌مان
له‌به‌رچاوبی. ده‌كری بپرسین، كوا جیهانبینی ئه‌و نه‌وه‌یه؟ له پشت
ده‌قیكی شیعریدا چ بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه؟ ئه‌وجا ئایا ئیزافه‌یان
چییه و له كویدایه؟
پرسیار: له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه، كۆمه‌ڵیك كتیبی شیعری و چه‌ندین ده‌ق
له گۆڤار و رِۆذنامه‌كاندا بلاَو كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان
به ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره
باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بڵیین باش و به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی
و خراپیش به لیكدانه‌وه و دوور له ناوچه‌چیتی و هاورِیتی و هه‌ر
پیوه‌ندی و رِقبه‌ریتییه‌كی تری نا پیویست؟
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ:
ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه چه‌ند هۆكاریكی هه‌یه. یه‌كیان ئه‌گه‌ر ئه‌و
نه‌وه‌یه توانیبیتیان جموجۆڵیكی دیار له شیوه‌ی گروپ یا تاك دروست
بكه‌ن.. وه‌كی ئه‌وه‌ی رِوانگه، یا هه‌شتاكان، یا وه‌كی ئه‌وه‌ی
به‌ختیار عه‌لی له نه‌وه‌ده‌كاندا له رِیی چه‌ند به‌رهه‌میكه‌وه
كردوویه‌تی. چه‌ند ده‌نگیك له نه‌وه‌ده‌كاندا هاتن و په‌یامی خۆیان
له رِیی چه‌ند ده‌قیكه‌وه رِاگه‌یاند، به‌لاَم هیشتا عاملی زه‌مه‌ن
نه‌یتوانیووه یارمه‌تیده‌ریان بی. كه‌ذاڵ ئه‌حمه‌د، ساڵح سوزه‌نی،
ره‌زا عه‌لی پوور، رِامیار مه‌حمود، ته‌ڵعه‌ت تاهیر، ذوان ئاواره،
ماردین ئیبراهیم، زانا خه‌لیل، ئیدریس عه‌لی.. ئه‌وانه له
نه‌وه‌ده‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان بلاَوكرده‌وه و تا ئیستا به‌رده‌وامن.
هه‌وڵیان دا ده‌نگی جودا بن، ئه‌وه‌ش یه‌كیكه له‌و سه‌ره‌تایانه‌ی
پیویستن بۆ ئه‌ده‌بی جیدی.
له
دووهه‌زاردا هه‌ندیك ده‌نگی دی ده‌چنه پاڵیان كه لیره و له‌وی
كه‌میكی كه‌م له به‌رهه‌میان ده‌بینری كه جیگه‌ی دڵخۆشین له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی هیشتا دڵنیا نین تا چه‌ند جیدیین له نووسینی شیعردا. هۆكاری
تر ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به خودی شاعیره‌كانه‌وه هه‌یه،
چه‌ندیان له باره بۆ به‌رده‌وام بوون و دریذه‌پیدان.. دیاره داهینان
كاریكی قورسه و خۆرِسك نییه، ماندووبوون و گه‌رِان و پشكنین و
شه‌ونخوونی و موعاناتی به‌رده‌وامی گه‌ره‌كه.. یه‌كیك له‌و كیشانه‌ی
له نه‌وه‌ی تازه‌دا هه‌یه فیرنه‌بوونی زمانی دووه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی
بخویننه‌وه.
له
دیوی كوردستانی عیراقدا به‌شی زۆری ئه‌و ئه‌دیبانه هه‌ربه‌كوردی
ده‌خویننه‌وه‌و زمانی تر نازانن، ئه‌وه‌ش گرفتیكی گه‌وره‌یه.چونكه
كتیبخانه‌ی كوردی زۆر هه‌ذاره و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهینان به
غه‌یره كوردی هه‌یه كه‌چی لای خۆمان به‌شیكی زۆر كه‌میان به
كه‌موكورِی كراون به كوردی. كه‌چی له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بینین
بواریكی باش هه‌یه بۆ بلاَوكردنه‌وه، گۆڤار و پاشكۆی ئه‌ده‌بی هه‌ن،
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌یان رِۆڵیكی لاوه‌كی ده‌بینی له دروستكردنی ئه‌ده‌بی
چاك، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه فه‌زایه‌كی ئازاد ده‌توانی هانی جموجۆڵی
ئه‌ده‌بی بدا، و سوودیشی هه‌بی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دیب بتوانی به ئازادی
به دوای سه‌رچاوه‌كانی خۆیدا بگه‌رِی و كه‌ڵكیان لی وه‌ربگری و ده‌نگی
خۆشی بگه‌ینی. به‌لاَم ئه‌و فه‌زایه كه بوو به‌مایه‌ی گیره شیوینی و
تیكدانی ئه‌ده‌ب به‌وه‌ی هه‌موو جۆره به‌رهه‌میكی كاڵ و كرچیش
بلاَوده‌بیته‌وه ئه‌وكاته زیان به داهینان ده‌گه‌ینی. له‌كاتیكدا
له‌ناو رِۆذنامه یا گۆڤاریكدا ده‌یان نووسینی هه‌رِه‌مه‌كی ده‌بینری
كه‌چی تاك و ته‌را ده‌قیكی ئه‌فرینه‌رت به‌رچاو ده‌كه‌وی. كه‌واته
بارستایی شیعریی خراپ وای كردووه به‌رچاوی خوینه‌ر بگری.
پرسیار: رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزه‌ر بووه،
به‌لاَم ده‌بینین رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی
ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازه‌یه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وی به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ:
رِه‌خنه‌ی كوردی كه‌مته‌رخه‌مه له ئاست هه‌موو داهینانیك. ئیوه مافی
خۆتانه ئه‌و گله‌ییه له‌رِه‌خنه بكه‌ن. مافی خۆتانه ئه‌و گله‌ییه
له ئه‌دیبانی به‌ر له خۆشتان بكه‌ن. په‌یوه‌ندی نیوان نه‌وه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌مته‌رخه‌م و سسته. ئه‌و خه‌مساردییه له هه‌موو
بواره‌كانیشدا هه‌ست پیده‌كری و كاریگه‌ری خراپیشی به كۆمه‌ڵگا
وه‌دیاره.
شتیك
هه‌یه كه بۆته په‌تا له ناو ئیمه‌دا ئه‌ویش موجامه‌له‌یه.
موجامه‌له‌ی بی پیز. ئه‌و موجامه‌له‌یه په‌رده‌یه‌كی ئه‌ستووری ترسیشی
به رِووی خۆی داداوه. ئه‌و ترسه ئیمه گه‌وره‌كان وه‌كوخه‌رمانه
به‌ستوومانه له‌ده‌وری خۆماندا . ئه‌گه‌ر شیركۆ بیكه‌س و عه‌بدوڵلاَ
په‌شیو قبول بكه‌ن رِه‌خنه‌یان لی بگیری، ئه‌گه‌ر كه‌ریم ده‌شتی و هاشم
سه‌رِاج و به‌ختیار عه‌لی و دڵشاد عه‌بدوڵلاَ قبوول بكه‌ن رِه‌خنه‌یان
لی بگیری، ئه‌گه‌ر ئه‌دیبیكی تازه جورئه‌ت بكا دیدی خۆی له‌به‌رانبه‌ر
به‌رهه‌می فلان یا فیسار شاعیری به‌ر له‌خۆی ئازادانه‌بڵی، رِه‌نگ با
به‌شیكی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه بتوابایه‌وه.. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه نه
نه‌وه‌ی پیشوو قبولی رِه‌خنه ده‌كه‌ن و نه نه‌وه‌ی تازه‌ش رِه‌خنه‌ی
هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌شبی شتی شه‌خسی و كاڵ و كرچن.. چ خیر له
میلله‌تیكدا ده‌مینی كه دیدی جودا و دذبه‌یه‌ك و رِه‌خنه‌ی تیدا
نه‌مینی ؟ دیاره له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا دیارده‌یه‌كی ترسناكتر
هه‌یه ئه‌ویش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی به‌رهه‌می خۆمان، قه‌درنه‌زانینی
ئه‌دیبی خۆمان. ئیمه له‌م رِووه‌شه‌وه زۆر كۆڵه‌واریین. ده‌بی قه‌دری
خۆمان به‌وه بزانین كه رِه‌خنه‌ی لی بگرین، به‌رزرِاگرتنی
هه‌ربه‌رهه‌میك به‌وه‌یه بیخوینینه‌وه و رِاوبۆچوونمان هه‌بی
له‌به‌رانبه‌ریدا. هیچ شتیك و هیچ ئه‌دیبیك نییه له ده‌ره‌وه‌ی
رِه‌خنه‌دابی. ئه‌مرِۆش نه‌بی سبه‌ینی یا چه‌ند ساڵیكی تر. ئیستا كه
نالی یا خانی ده‌خوینمه‌وه یا هه‌ر ئه‌دیبیكی تر دوو شتم لا رِوون
ده‌بیته‌وه، یه‌كیان گه‌وره‌یی نالی یا خانی و دووه‌میان زیندوویی
به‌رهه‌مه‌كانیان به‌وه‌ی قابلی رِه‌خنه لیگرتنن.
به
پوختی ده‌توانم ئه‌وه‌ت پی بڵیم كه من له‌گه‌ڵ گه‌نجی یاخیبووم،
گه‌نجیك بتوانی هه‌موو سنووریك تیك بشكینی له رِیی عه‌قلیكی كراوه و
ده‌روونیكی گه‌رم و ده‌قیكی تازه‌وه. ئه‌وه‌ی پیوانه‌یه له نیوان
ئه‌و جۆره گه‌نجه كه‌سیكی تردا ده‌قه، به‌رهه‌مه. جا ئه‌مرِۆ یا
سبه‌ی رِه‌خنه هه‌رده‌بی به‌وجۆره به‌رهه‌مانه بگا.. له خۆتان
دانه‌مینن و سووتان له‌وه نه‌بیته‌وه به‌رهه‌متان بلاَوده‌كه‌نه‌وه
و كه‌س قسه‌یه‌كی له‌سه‌رناكا، ئه‌و بیده‌نگییه ناخی ئه‌م میلله‌ته‌ی
هه‌ڵكۆڵیوه.. ئامۆذگاری من ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامبن، ئه‌نجام كاری جیدی
هه‌رده‌بی پیبگا و جیگه‌ی خۆی بكاته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌ی جیگه‌ی خۆ
كردنه‌وه له دنیای ئه‌ده‌بدا به‌م شیوه‌یه‌یه : یه‌كه‌مجار دذت
ده‌وه‌ستنه‌وه (عه‌قڵی سه‌له‌فی و زه‌وقی سه‌له‌فی) پاشان كه تۆ جیدی
و به‌رده‌وامبووی قبوڵت ده‌كه‌ن به‌ناچاری وپاشان ده‌گه‌رِینه‌وه و
موجامه‌له‌ت ده‌كه‌ن و ده‌تخویننه‌وه‌و وه‌كوو به‌شیك له‌واقیعی
ئه‌ده‌بی ده‌تبینن.
له
هه‌شتاكان به‌شیكی زۆر له‌ناو ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی دذی تازه‌گه‌ری بوون
پاشان قبولیان كرد و لاساییان كرده‌وه و ئیستا ئه‌وان بوونه‌ته
كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ناوه‌نده‌كه.
پرسیار: زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار، شاعیر،
لیكۆڵه‌ر، نووسه‌ر) تا ئیسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه، به جددی نانووسن و نه‌یاننووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن،
ئه‌گه‌رنا ئاماذه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟ ده‌توانیت ناوی ئه‌و
گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ:
سه‌باره‌ت به ده‌نگی تازه له‌شیعری دوای دوو هه‌زار كه له
پرسیاره‌كه‌تدا هاتووه ، من زۆر باوه‌رِم به‌و جۆره دابه‌شكردنه
سه‌رپییانه نییه وه‌كی پیش‌تر ئاماذه‌م بۆكرد، ده‌كری وردتر ئه‌و
پۆلینكردنانه بكری . به‌لاَم هه‌ندیك جار هه‌ناسه‌ر جوان لای هه‌ندیك
له‌و گه‌نجانه ده‌خوینمه‌وه كه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌رهه‌میان
بلاَوكردۆته‌وه . له‌وانه ئاریان ئه‌بوبه‌كر و كارزان رِه‌حمان و
رِیبین خدر هه‌ریه‌كه و یه‌كه‌م به‌رهه‌متان كه نارد بۆ گۆڤاری
"ئاینده" من له‌یه‌كه‌م خویندنه‌وه‌دا هه‌ستم كرد ئیوه ده‌تانه‌وی
جودا له‌پۆله‌كه بفرِن، ئه‌وه‌یان حه‌زیكی جوانه، هیوادارم بتوانن
گه‌شه به‌وحه‌زوجیابوونه‌وه‌یه بده‌ن.. گرنگه له‌سه‌ره‌تاوه بته‌وی
وه‌كی ئه‌وانی تر نه‌نووسی، به‌لاَم دیاره ئه‌و جۆره جیابوونه‌وه‌یه
كاریكی زۆر زه‌حمه‌ته‌و هه‌وڵدان و ماندووبوون و موعانات و شه‌ونخونی و
گه‌رِان و پشكنین و خویندنه‌وه و زمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌وی ده‌بی
كۆشش بكه‌ن ئه‌و سه‌ره‌تایه دریذه‌پی بده‌ن نه‌یدۆرِینن.. ده‌نگی تریش
ده‌بیستری، هه‌ناسه‌ی جوانی تر هه‌ن به‌لاَم كه‌من و ئیستا یاده‌وه‌ریم
فریام ناكه‌وی بۆ ناو هینانیان.. ئه‌ركه‌كه قورسه و پیرۆزیشه‌و
دڵنیاش بن ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات رِه‌نج به‌خه‌سار نابی.