ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵیكه، كه ده‌توانین بڵیین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌ك پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیك، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه
نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبه‌رایه‌تی و ناوچه‌چیتییان
تیدا به‌دی ناكریت و ده‌زانن داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ریك، به
داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردریته‌وه، بۆ
ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهینینه په‌یظین، دوای خویندنه‌وه‌ی
وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
هه‌ڵیانسه‌نگینین:
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی پیی وایه جگه له سیبه‌ری ئه‌و، شتیكی دیكه‌ی
جیاواز وجودی نییه، له گویی گادا خه‌وتووه.
پرسیار: كۆمه‌ڵیك گه‌نج له دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
ده‌توانین بڵیین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه له چ لایه‌نیكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌ی كردووه‌ته سه‌ر
ئه‌ده‌بی كوردی؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
مه‌سه‌له‌ی نه‌وه و نه‌وه‌بوون، پیر و گه‌نج، له نیوه‌ندی رِۆشنبیری،
به تایبه‌ت ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆنه، به رِای منیش،
رِه‌نگه تا ئاستیك وه‌ك چه‌مك، فریای ئه‌مرِۆی داهینان و خیراییه‌كانی
سه‌رده‌م نه‌كه‌ویت. ئه‌وه‌ی تا دوینی به ململانیی نه‌وه‌كان ناویان
ده‌برد، زۆرتر مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بوو، به‌لاَم ده‌بینین ئه‌مرِۆ
هه‌تا له نیوه‌ندی سیاسیش وه‌ك زاراوه و وه‌ك چه‌مك، تا ئاستیكی زۆر
كاڵبوونه‌وه‌ی پیوه دیاره. هه‌ڵبه‌ته مه‌رج نییه ئه‌و
كاڵبوونه‌وه‌یه پیوه‌ندیی به ده‌سه‌لاَتی باوكسالارانه و
دیكتاتۆرانه‌وه هه‌بیت، به‌ڵكوو ده‌شی پیوه‌ندیی به‌و
گۆرِانكارییانه‌وه هه‌بیت، كه پۆست مۆدیرنه له‌گه‌ڵ خۆیدا هیناونی.
به پیچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌شی ده‌سه‌لاَته تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆره‌كان
ده‌ستیان له كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ململانییه‌دا هه‌بیت، به‌و مانایه‌ی
كه توانای قبووڵكردنی ئه‌ویدیكه و قبووڵكردنی جیاوازی و ئازادییان
نییه.
به گشتی، به‌ره‌وپیشچوون و گۆرِانكاری و داهینانه خیراكانی ئه‌مرِۆی
سه‌رده‌م و ئه‌مرِۆی پۆست مۆدیرنه، به‌شیكی زۆری كاڵبوونه‌وه‌ی
چه‌مكه كۆنه‌كانی له خۆدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌ی لیره‌دا من
مه‌به‌ستمه بیڵیم، ئه‌وه‌یه كه داهینان نه ده‌یه و نه‌وه
ده‌ناسیت، نه پیر و گه‌نج ناس ده‌كات، بۆ نموونه ده‌شی له شیعردا
رِامبۆ وه‌ك شاعیریكی داهینه‌ری (گه‌نج) و له فیكر و فه‌لسه‌فه‌دا
"گادامیر" وه‌ك بیریاریكی داهینه‌ری (پیر) وه‌رگرین.
وه‌ك ده‌زانین، له سه‌رانسه‌ری دنیا، به تایبه‌تیش له نیوه‌ندی
ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌ی كه (نه‌وه‌ی نوی - گه‌نج و لاو)ی نووسه‌ری پی
ده‌خریته په‌راویزه‌وه، مه‌سه‌له‌ی زمانه، نه‌ك مه‌سه‌له‌ی توانای
دنیابینی... هه‌روه‌ها به‌دته‌ئویلی ئه‌و فه‌زا و رِۆشناییه‌یه، كه
ئازادی و جیاوازیی له خۆدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌ی له نیوه‌ندی
ئه‌ده‌بی كوردی، نه‌وه‌ی نویی پی گوناهبار ده‌كری، نه ده‌رخستنی
قابیلیه‌تی دنیابینییه، نه لۆژیكی ته‌واوكردن. ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نویی
پی ده‌خریته په‌راویزه‌وه، ده‌رخستنی نووسینی نووسینه‌وه نییه،
وه‌ك چۆن كاریش له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینانی نووسینی هیچ
گه‌نجیك نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی هه‌میشه نه‌وه‌ی نویی پی بی نرخ ده‌كریت،
فۆرِمیكه له فۆرِمه‌كانی تیرۆر، پاریزگاریكردنیكی دۆگماخوازانه‌یه
له زمان...
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر زمان (اللغه) هه‌ڵگری توانایه‌كی زمانه‌وانی بیت،
زمان (اللسان) سیستمیكی زمانه‌وانی بنوینی و گوتن (الكلام)
تایبه‌تمه‌ندی بنوینی. بیگومان، ئه‌ده‌ب به‌و مانایه‌ی به‌شیكی زۆری
پیوه‌ندیی به خه‌یاڵ و دنیابینی و نه‌سته‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دیته‌وه، كه‌واته زیتر به لای گوتنه‌وه
لارده‌بیته‌وه، یان به مانایه‌كی رِوونتر،
زیتر به لای شیوازی تایبه‌تییه‌وه‌یه، به‌لاَم نه‌ك به‌و مانایه‌ی
گوتن/ شیواز ئاراسته‌یه‌كی ساویلكه و دیاریكراو له خۆ بگریت،
به‌ڵكوو به‌و مانایه‌ی زمان له گوتندا
شوینیكه، ئاسته به‌رزه‌كانی حه‌قیقه‌تی لی دیته گۆ، ئه‌و شوینه‌ش
وه‌ك "هایدگه‌ر" باسی ده‌كات، له جیاوازیی نیوان ئۆنتیك (الوجودی)
ئه‌نتۆلۆژی (الموجودی)دایه. ئه‌و جیاوازییه، جیاوازیی نیوان دوو
بوونه‌وه‌ری له یه‌ك جیاواز نییه، به‌ڵكوو به گشتی، جیاوازییه‌كی
بنه‌رِه‌تییه له نیوان بوونه‌وه‌ر و هه‌بوونه‌وه.
جیاوازی ئۆنتیك و ئه‌نتۆلۆژی به‌دوای پیوه‌ندیی نیوان هه‌بوون و
هه‌بوونی بوونه‌وه‌راندا ده‌گه‌رِیت... ئه‌و پیوه‌ندییه سییانییه‌ی
نیوان هه‌بوون (الكینونه) و بوون (الوجود) و بوونه‌وه‌ران (الكائینات)
بۆ خۆی بازنه‌ی هیرمینۆتیكی لی ده‌كه‌ویته‌وه، ئه‌و بازنه‌یه هه‌مان
بازنه‌ی هونه‌رمه‌ند و كاری هونه‌ری و هونه‌ر ده‌گه‌یه‌نیت، لیره‌وه
"هایدگه‌ر" ده‌ڵیت كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به رِیگه‌ی تایبه‌تی خۆیان
هه‌بوونی بوونه‌وه‌ران كه‌شف ده‌كه‌ن، ئه‌و حه‌قیقه‌ته كه‌شفكراوه‌ی
له رِیگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه دیته دی، به بازنه‌ی جوانی ناو
ده‌بات، بازنه‌ی جوانی ئه‌و شوینه‌یه كه به مانا "گادامیر"ییه‌كه‌ی،
یاری تییدا رِوو ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌قیقه‌ت و زمان له جیاوازیی ئۆنتیك و
ئه‌نتۆلۆژیادا لیك جیا ده‌بنه‌وه. كه‌واته ئه‌و شوینه‌ی زمانی لی
دیته قسه، ئه‌و بازنه ئیستیتیكییه‌ی زمان تییدا قسه ده‌كات، خودی
جیاوازییه. زمان نا‌توانیت قسه نه‌كات، قسه‌كردن پرسیار كردنه له
ماهیه‌تی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه. هاتنه قسه‌ی زمان خۆی ده‌خاته نیوان
پرسیار و ئه‌وه‌ی پرسیاری لی ده‌كات. ئه‌و هاتنه قسه‌كردنه له سه‌ر
ورووژانی پرسیار وه‌ستاوه و ئه‌سڵی حه‌قیقه‌ت ده‌رده‌خات.
لیره‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره تووشی ئیشكالی نه‌وه و نه‌وه‌كاری، گه‌نج
و پیر نه‌بینه‌وه، ده‌ڵیم له‌و خاڵه جیاوازه‌وه‌یه به‌رده‌وام
نه‌وه‌ی نوی له رِووی زمانه‌وه تاوانیان ده‌خریته پاڵ، به‌و
مانایه‌ش نایانه‌وی دان به‌وه‌دا دابنین كه له ئه‌ده‌بدا زمان قسه
ده‌كات، زمانیش وه‌ك "گادامیر" ده‌ڵیت جیاوازیی خۆی له خۆیدایه، یان
وه‌ك "لاكان" ده‌ڵیت، نه‌ست له شیوه‌ی زمان بنیاتنراوه...
"سارا كرش"، ئه‌مرِۆ به یه‌كیك له شاعیره ناسراوه‌كانی ئه‌ڵمانیا
داده‌نریت، شیوازیكی تایبه‌تی له نووسینی شیعر و په‌خشاندا هه‌یه،
یان وه‌ك رِه‌خنه‌گران ده‌ڵین: "سارا" له نووسینی په‌خشاندا بی
مه‌به‌ستانه وه‌ك ئاو هه‌ڵده‌قوڵیت، ئه‌وه‌ش له رِیگه‌ی رِیكخستنی
رِیتمی نیمچه بیركارییانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له
فه‌نتازیای دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراو و ئامرازی گیرِانه‌وه‌ی دیار،
دوورده‌كه‌ویته‌وه، هه‌وڵیش ده‌دات له نیوان رِسته‌یه‌ك و یه‌كیكی
دیكه‌دا، جۆریك له گرژی دروست بكات، به‌لاَم هه‌میشه به ئامرازیكی
نه‌رم و قابیلی بیركردنه‌وه، رِسته‌كان پیكه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه."
سارا كرش"، له یه‌كیك
له چاوپیكه‌وتنه‌كانیدا، كه ساڵی 1998 له‌گه‌ڵیدا كراوه، ده‌ڵیت:
له سه‌ره‌تای نووسینی شیعردا، هیچم له باره‌ی پرنسیپه
سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه نه‌ده‌زانی، ئه‌و نه‌زانییه یارمه‌تیی دام وه‌ك
شه‌پۆلیك ته‌عبیر له هه‌ست و نه‌ستی چه‌پینراوی خۆم بكه‌م، رِه‌نگه
ئه‌گه‌ر له رِووی زمان و كیش و سه‌رواوه شتیكم زانیبا، دووچاری
كپبوون بووبام. به برِوای ئه‌و، ئه‌وه‌ی زۆر خۆی به‌و مه‌سه‌لانه‌وه
خه‌ریك ده‌كات، شاعیره فاشیله‌كانن، كه به‌رده‌وام هاوار ده‌كه‌ن چۆن
وا ده‌بیت، ئه‌و به‌كارهینانه سه‌قه‌ته!
لیره‌دا ده‌بینین، ئه‌و نه‌زانینه‌ی "سارا كرش" رِیگه‌ی بۆ خۆش كرد،
قابیلیه‌تی دنیابینی خۆی، پرسیاری خۆی بخاته رِوو، ئه‌و پرس و
دنیابینییه‌ی به‌رده‌وام یاسا و رِیساكان په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن.
كه‌واته ده‌شی بڵیین له شیعر و ئه‌ده‌بدا زمان یه‌كیكه له‌و
چه‌مكانه‌ی كه ناشی یه‌كلا بكریته‌وه. لای دریدا ئه‌وه‌ی كه
ناتوانریت یه‌كلا بكریته‌وه، بۆ دوانه‌ی ناوه‌كی دوالیزمی
فه‌لسه‌فییانه ناگه‌رِیته‌وه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له
به‌رانبه‌ركیی فه‌لسه‌فیدا نیشته‌جییه و به‌ره‌نگاری ده‌بیته‌وه و
ده‌یشیوینیت، بی ئه‌وه‌ی سییه‌مینی بۆ دابنیت.
ئه‌وه‌ی ناتوانریت یه‌كلا بكریته‌وه، ئه‌وه نییه كه به هیچ جۆریك
یه‌كلا ناكریته‌وه، وه‌ك چۆن به شیوه‌یه‌كی ساده‌ش یه‌كلا
ناكریته‌وه و چاره‌سه‌ر ناكریت... لای دریدا، ئه‌وه‌ی ناتوانریت
یه‌كلا بكریته‌وه چه‌مكی جیاوازییه، به‌لاَم من ده‌مه‌وی بڵیم:
ئه‌گه‌ر زمان وه‌ك چه‌مكی جیاوازی، ئه‌وه بیت كه ناتوانریت یه‌كلا
بكریته‌وه، ئیتر له‌ویوه ئه‌و هاوار هاواره‌ی له سه‌ر زمان ده‌كری،
ئه‌گه‌ر به‌شیكی هه‌ر زوو شیواز پوچی بكاته‌وه، ئه‌وه به‌شیكی دیكه‌ی
له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن كاڵ ده‌بیته‌وه...
سه‌یر ئه‌وه‌یه، ئه‌و هاوار هاواره له سه‌ر پرس و دنیابینی ناكریت!
كه‌واته له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ئه‌وه‌ی كه تۆ پیی ده‌ڵیی نه‌وه‌ی
2000، به دڵنیاییه‌وه له بازنه‌ی ئیستیتیكی و دنیابینیی خۆیاندا
ده‌خولینه‌وه و به پیی پرس و دنیابینیی خۆیان، حه‌قیقه‌تی سه‌رده‌م
كه‌شف ده‌كه‌ن و ئیزافه‌ی خۆیان هه‌یه.
پرسیار: له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه، كۆمه‌ڵیك كتیبی شیعری
بلاَوكراونه‌ته‌وه و چه‌ندین ده‌قیش له گۆظار و رِۆژنامه‌كاندا بلاَو
كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان به ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا كاتی
ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بڵیین باش و
به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به لیكدانه‌وه و دوور له
ناوچه‌یتی و هاورِیتی و هه‌ر پیوه‌ندی و رِقبه‌رایه‌تییه‌كی تری
ناپیویست؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
گرفتی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له باش و خراپیدا كورت ناكریته‌وه، ده‌بی به
ته‌واوی واز له‌و دوالیزمه ئایین و دواتر سیاسییه بهینین. ده‌بی بۆ
قسه‌كردن له گه‌نجه‌كان، چه‌مكی ئازادی و جیاوازی به‌رز بكه‌ینه‌وه،
به‌لاَم نه‌ك به مانا ساویلكه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكوو به‌و مانایه‌ی
خاوه‌ن بنه‌رِه‌تیكی مه‌عریفی و ئیستیتیكییه، به‌و مانایه‌ی
خویندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ پیش خۆیان ده‌كه‌ن و فه‌زایه‌كی دیكه بۆ
ته‌ئویلكردنی جیاواز و ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ گوتنی زمان ده‌دۆزنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر وه‌ك زانست سه‌ر به دابرِانی
ئه‌بستمۆلۆژی نین، كه‌واته جوانیی فیكر و مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بی و
هونه‌ری، له زنجیره‌یه‌ك داهینانی به‌دوایه‌كداهاتوودا خۆیان دریژ
ده‌كه‌نه‌وه.
لیره‌وه، قسه‌كردن له (نه‌وه‌ی نوی)، ده‌بی قسه‌كردن بیت له پرس و
دنیابینی و ته‌عبیركردنی جیاواز، ده‌بی قسه‌كردن بیت له‌و بازنه
ئیستیتیكییه‌ی، كه له پیوه‌ندییه جیاواز و هاوچه‌رخه‌كانه‌وه دیته
به‌رهه‌م. ده‌بی قسه‌كردن بی له‌و فه‌زا و رِۆشناییه‌ی كه ته‌جاوزی
باو ده‌كات و سه‌رده‌می خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، بكریت...
به گشتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌مرِۆ له گۆظار و رِۆژنامه‌كاندا
بلاَوده‌بنه‌وه، زیتر به لای كاڵ و گرچییه‌وه‌ن، بیگومان ئه‌وه
چه‌ند پیوه‌ندیی به ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی رِۆشنبیری و چه‌ند
پیوه‌ندیی به گه‌نجانه‌وه هه‌یه، شتیكه قابیلی دیراسه‌كردن و
به‌دواداچوونه!! چونكه به برِوای من، ئه‌مرِۆی نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی
كوردی و ده‌زگاكانی بلاَوكردنه‌وه، به‌شیكی زۆریان كار له سه‌ر بی
نرخكردنی چیژی ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیریی ده‌كه‌ن، به‌شیكی زۆریان هه‌ست
به لیپرسراویتی ناكه‌ن و بازارِیكیان بۆ بی نرخكردن و مه‌رگی ویژدانی
ئه‌ده‌بی داناوه. كه‌واته به‌شیك له‌و كاڵ و گرچییه، دامه‌زراو و
ده‌زگا رِۆشنبیرییه‌كانی ئه‌مرِۆی نیوه‌ندی ئه‌ده‌بییان له پشته،
وه‌كچۆن به‌شیكی پیوه‌ندیی پرسی لاوان و به خۆ دوورخستنه‌وه‌ی
لاوه‌كانه‌وه هه‌یه!
لیره‌دا، ده‌بینین نه‌وه‌ی نوی وه‌ك فه‌زا و وه‌ك رِۆشنایی
نه‌یتوانیوه له نیوه‌ندی رِۆشنبیریدا، رِیگه بۆ جیاوازی و
ته‌ئویلیكی دیكه خۆش بكات، ئه‌وه‌ش به گویره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و
نیوه‌نده ئاماده‌ییان هه‌یه، كه به‌شیكی زۆری پیوه‌ندیی به
نه‌خویندنه‌وه و به‌دوادانه‌چوون و به‌شیكیشی رِاسته‌وخۆ پیوه‌ندیی
به په‌له‌كردنه‌وه هه‌یه. له پیوه‌ندیی یه‌كه‌مدا، له بری
به‌رجه‌سته‌كردنی رِۆشنایی، وه‌ك سیبه‌ر خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه،
له پیوه‌ندیی دووه‌مدا ئه‌گه‌ر سه‌لیقه‌ی به‌دواداچوون و
لیوردبوونه‌وه‌یان هه‌بیت، ده‌شی "سارا كرشـ"ـیكی دیكه‌یان لی
ببیته‌وه. ئه‌وه‌ی پیوه‌ندیی به نه‌خویندنه‌وه هه‌یه، چاولیكاری
په‌راویزی ده‌كات، به‌لاَم ئه‌وه‌ی پیوه‌ندیی به په‌له‌كردنه‌وه
هه‌یه، ده‌شی قووڵبوونه‌وه و ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی رِاستی بكاته‌وه.
به دیویكی دیكه‌شه‌وه، ده‌رنه‌كه‌وتنی نه‌وه‌ی نوی له رِووی
ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه، رِاسته‌وخۆ پیوه‌ندیی به عه‌قڵی
تۆتالیتارانه و دیكتاتۆرانه‌ی نه‌وه‌ی پیش خۆیه‌وه ده‌كات،
رِاسته‌وخۆ پیوه‌ندی به قبووڵنه‌كردنی ئازادی و جیاوازییه‌كانه‌وه
هه‌یه.
هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك توانای ئه‌ده‌بیی خۆی له رِیگه‌ی پرس و
جیاوازییه‌كانی سه‌رده‌م و به‌دواداچوون و لیوردبوونه‌وه‌وه به‌رهه‌م
ده‌هینیت. توانای ئه‌ده‌بی له سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بی و رِامان و
خویندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه دیته به‌رهه‌م... لیره‌دا ناتوانین بڵیین
نه‌وه‌ی نوی ئه‌و توانایه‌ی تیدا به‌دی ناكریت، بیگومان توانای
ئه‌ده‌بی و پرسی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌و مانایه‌ی كه رِیگه
بۆ خوینه‌ر خۆش ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان وه‌ك ئه‌ده‌ب بخویننه‌وه.
به‌لاَم له بیرمان نه‌چیت، توانای ئه‌ده‌بی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و
سیستمه ناوه‌كییه‌یه، كه وه‌ها ده‌كات كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی شیاو
بكه‌ویته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته له‌و باره‌شه‌وه ده‌بیت ئاماژه به دوو دیدی جیاواز و
مۆدیرن بكه‌ین، یه‌كه‌م بۆچوونی سیمیۆلۆژیای بنیاتگه‌رییه، دووه‌میش
بۆچوونی دیارده‌گه‌راییی هیرمینۆتیكییه. له یه‌كه‌میاندا ئه‌وه كاری
ئه‌ده‌بی، یان ده‌قه‌كانن مانا و ده‌لاله‌تی زمان به‌رهه‌م ده‌هینن.
له دووه‌میاندا، ئه‌وه دانه‌ر، یان خوینه‌ره مانای كار له
پیوه‌ندیی زمان به دنیاوه ده‌هینیته به‌رهه‌م. زمانی ده‌ق له
سیمیۆلۆژیای هیرمینۆتیكی، له خوده‌وه به‌ره‌و دنیا ئاراسته ناكریت،
خود و دنیا له بنیاتی زمانه‌وه دینه به‌رهه‌م، به‌لاَم له
دیارده‌گه‌راییی هیرمینۆتیكی زمانی، كار پیویستی به بنیاتی دال، یان
سیستمی نیشانه و هه‌بوونی شاره‌زاییی هیرمینۆتیكییه‌وه هه‌یه، كه
رِیگه به بنیاتی دال و سیستمی نیشانه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر
بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی لیره‌دا ده‌مه‌وی جه‌ختی لی بكه‌م، خویندنه‌وه و ته‌ئویله،
خویندنه‌وه و ته‌ئویلیش له به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و شاره‌زایی و
ئاگاییی فیكر و مه‌عریفه‌وه دینه به‌رهه‌م، به‌و مانایه‌ش خوینه‌ری
ته‌نبه‌ڵ و ساویلكه، خوینه‌ری بنبه‌ستوو، له چوارچیوه‌یه‌كی داخراو
به‌جی ده‌مینیت، له فه‌زایه‌ك به‌جی ده‌مینیت، كه سه‌رده‌م به
سه‌ریدا تیپه‌رِیوه. كه‌واته، به گشتی، مه‌رج نییه نه‌وه‌ی پیشوو
به ته‌واوی بتوانیت نه‌وه‌ی نوی بخوینیته‌وه، وه‌ك چۆن گوناحیكی
گه‌وره‌یه نه‌وه‌ی تازه چاوی له كۆمه‌ككردنی نه‌وه‌ی پیشوو بیت،
چاوی له‌وه بیت ده‌ستی بگرن و رِابه‌ریتی بكه‌ن.
له ئه‌مرِۆی خۆشرِۆدا، گوناحه نه‌وه‌ی تازه له گویی ئاگردانی
نه‌وه‌ی پیش خۆیانه‌وه خه‌و بیانباته‌وه. ئه‌مرِۆ دنیای داهینان له
ترۆپكدایه، چ پیویست ده‌كات داوای یارمه‌تی له بیگبرازه‌ره‌كان
بكه‌ین! ئه‌وه‌ی ده‌شی فریای مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بی و دنیابینیی شیعریمان
بكه‌ویت، پرسی ئازادی و داهینانه، ئازادی و داهینانی بواره جیا
جیاكانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیكر و فه‌لسه‌فه.
پرسیار: رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزه‌ر بووه،
به‌لاَم ده‌بینین رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی
ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازانه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وی به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
به گشتی، قسه‌كردن له لاوازیی رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، رِاسته‌وخۆ
قسه‌كردنه له كۆی ئه‌و ده‌سه‌لاَته تۆتالیتا‌ر و سته‌مگه‌ره‌ی ده‌ستی
به‌سه‌ر ته‌واوی جووڵه و هیز و ده‌سه‌لاَته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا گرتووه
و به هه‌موو هیزیه‌وه جددیه‌تی رِۆشنبیر و ئاستی مه‌عریفی و چیژی
ئه‌ده‌بی و جیاوازی، ده‌خاته دواوه؛ قسه‌كردنه له ئاستی رِۆشنبیری
و ئه‌ده‌بیی كۆی ئه‌و كه‌ناڵ و داموده‌زگا حزبییانه‌ی ده‌سه‌لاَتیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه، قسه‌كردنه له ئاگاییی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كه سیاسه‌ت
پارچه پارچه‌ی كردووه.
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی لاوازه، چونكه نووسینی كوردی كه‌وتووه‌ته سه‌ر
شه‌قامی حزبه‌كانه‌وه، چونكه چیژی ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیریی كوردی له
ته‌ك شۆسته‌كان ده‌خه‌ویت. ئه‌و بازارِه‌ی ئه‌مرِۆ به نیوه‌ندی
رِۆشنبیریی ناوی ده‌بریت، بازاریكه له بری ئه‌وه‌ی ئاگاییی رِۆشنبیری
و چیژی ئه‌ده‌بی و ئازادی و جیاوازیی به‌رِیوه به‌ریت، سیاسه‌تی
كوتله‌كارانه و په‌رِگیریانه‌ی حزبی ئاراسته‌كانی دیاری ده‌كات؛ له
بری ئه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی و پرسی ئیستیتیكی پیوانه بیت، پاڵه‌وانه
پاسیظ و درۆزن و جنیوفرۆشه‌كانی بازارِ به‌رِیوه‌ی ده‌به‌ن و لیپرسراو
و سه‌رانی حزبیش به پیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، یان به پاره‌ی
ئه‌و میلله‌ته ده‌ستخۆشییان لی ده‌كه‌ن، یان به قامچی حزبیانه‌یان
نانبرِاو و سووك و رِیسوایان ده‌كه‌ن. كه‌واته، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
لاقه‌كراودا ده‌ژین، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بی نرخكراو.
به گشتی، ئه‌مرِۆ میدیاكانی حزبی كوردی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا چیژی
ئه‌ده‌بییان له‌كه‌دار كردووه و هیچ به‌هایه‌كیان بۆ رِۆشنبیری ئازاد
و جددی و ئاستی ئاگایی و مه‌عریفیی نه‌هیشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو
به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رِیگه‌ی ئه‌و بازارِه‌وه رِۆشنبیری بی
نموود و نه‌خوینده‌وار و ده‌م قه‌ره‌باڵغ په‌روه‌رده بكه‌ن. ئیتر له‌و
داگیركارییه و لاقه‌كردنه‌دا، له كام نیوه‌ندی ئه‌ده‌بیدا باسی
مه‌عریفه‌ی شیعری و ویژدانی ئه‌ده‌بی و ئاستی ئاگایی و رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بیی بكه‌ین؟!
وه‌ك ده‌زانین، داهینان و خویندنه‌وه و رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، پیویستیان
به فه‌زایه‌ك له تیگه‌یشتن و دنیایه‌كی جیاواز و ئازاد و ویژدانیكی
ئه‌ده‌بی هه‌یه. داهینان له چركه‌ساته‌كانی جیاوازی و ئازادییه‌وه
دیته به‌رهه‌م، نه‌ك له فه‌زایه‌كی لاقه‌كراو، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دروست رِه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بیت، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كه به گشتی ئاستی
رِۆشنبیریی له خوار رِۆشنبیریی حزبی بیت، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك حزب
ئاراسته‌كانی دیاری بكات، حزب تا سه‌ر ئیسقانی رِۆچووبیت!! به‌م جۆره،
به برِوای من حزبی كوردی یاریی بی ژماره بۆ پاسیظكردنی تاكی كوردی
به‌كار ده‌هینیت، نه‌ك هه‌ر رِه‌وتار، به‌ڵكوو خه‌یاڵیش كۆنترۆڵ
ده‌كات.
پرسیار: بۆچی له زۆربه‌ی كاته‌كاندا و له زۆربه‌ی بلاَوكراوه‌كانیشدا
ده‌قه‌كانی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه رِه‌تده‌كرینه‌وه، كه بلاَویش
ده‌كرینه‌وه، مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت
ده‌سته‌ی نووسه‌رانیش وه‌كوو كۆمه‌ك له بلاَوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان
ده‌رِوانن و وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. بۆچی له نیو كورددا
خودی ده‌ق ناخویندریته‌وه؟ داهینان پیویستی به پیداهه‌ڵگوتن نییه و
به هیچ شیوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی خۆی ناكه‌ویت، به‌لاَم بۆچی هه‌وڵی
كوشتنی جوانییه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامه؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
رِه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه به شیوه‌یه‌كی گشتی، له نیوه‌ندی
ئه‌ده‌بیی كوردیدا، رِاسته‌وخۆ پیوه‌ندیی به قبووڵنه‌كردنی جیاوازی و
ئازادییه‌وه هه‌یه، پیوه‌ندیی به كۆی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته
ده‌سه‌لاَتخوازه‌وه هه‌یه، كه ده‌یه‌وی تا هه‌تا داموده‌زگا و
كه‌ناڵه‌كان موڵكی ئه‌و بن، پیوه‌ندیی به ده‌سه‌لاَتی تۆتۆلۆژیانه‌ی
باوكسالارییه‌وه هه‌یه، پیوه‌ندیی به بی نرخكردنه‌وه هه‌یه.
بیگومان، ئه‌وه‌ی جوانی و داهینانی ئه‌ویدیكه نا‌بینیت و قبووڵی
بیرورِای جیاواز و رِه‌نگی جیاواز و ته‌عبیركردنی جیاواز ناكات،
دووچاری بنبه‌ستبوون بووه. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی پیی وایه جگه له
سیبه‌ری ئه‌و، شتیكی دیكه‌ی جیاواز وجودی نییه، له گویی گادا
خه‌وتووه. دنیای ئه‌مرِۆ جیاوازی و گۆرِان به‌ریوه‌ی ده‌بات، نه‌ك
سه‌ربه‌رزییه‌كانی دوینی و خه‌ونی ئه‌مرِۆی به‌ر ئاگردان.
پرسیار: بۆچی زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار،
شاعیر، لیكۆڵه‌ر، نووسه‌ر) تا ئیسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه، به جددی نانووسن و نه‌یاننووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن،
ئه‌گه‌رنا ئاماژه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟ ده‌توانیت ناوی ئه‌و
گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ:
ئه‌و به جددی نه‌نووسینه، ناشی به شیوه‌ی كۆ بخریته رِوو. به
برِوای من، هه‌میشه كه‌سانیك هه‌ن ویژدانی ئه‌ده‌بییان رِیگه‌یان پی
نادات به جوان بڵین ناشیرین، كه‌سانیك هه‌ن له خویندنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
نوی و فیكر و مه‌عریفه‌ی نوی، خۆیان دانه‌برِیوه.
من برِوام به ناوهینان نییه، چونكه ناوهینان رِاسته‌وخۆ پیوه‌ندیی
به چیژی ئه‌ده‌بیی تایبه‌ت و بیرورِای تایبه‌تییه‌وه هه‌یه، به
گشتی، مه‌رج نییه ئه‌و چیژ و بیرورِایه بۆ یه‌كیكی دیكه رِاست
بكه‌ویته‌وه. لیره‌دا، ئه‌گه‌رچی قسه له تایبه‌تمه‌ندی ناكه‌م،
به‌لاَم بۆ خۆم هه‌ندیك شیعری ئه‌و گه‌نجانه‌م خویندووه‌ته‌وه، كه
قابیلیه‌تی ته‌عبیركردن و پرس و وینه‌ی شیعری و هه‌ستی شیعری و خه‌یاڵی
به‌رزییان تیدا به‌دی ده‌كریت، بۆ نموونه: ماردین ئیبراهیم، هیمن
حه‌مه‌جه‌زا، زولیخا، عومه‌ر جه‌لال و یاسین عومه‌ر ئیبراهیم، هه‌ستی
شیعری جوان و خه‌یاڵی به‌هیزیان هه‌یه. سدیق عه‌لی، غه‌مگین كۆساری،
محه‌مه‌د قادر، به‌شدار سامی. هه‌ندیكیان جورئه‌تی شیعری و وینه‌ی
شیعریی جوانیان هه‌یه، بۆ نموونه: ژوان پینجوینی، نه‌مام شیخ به‌كر،
ئاریز سمكۆ، په‌سار فایه‌ق.
هه‌ندیكی تریشیان كه‌وتوونه‌ته نیو فه‌زای شیعری و شیتگیریی
شیعرییه‌وه: بۆ نموونه رِابه‌ر فاریق، گۆران سدیق، لازۆ.
بۆ ئه‌وه‌ی من كه‌س به هه‌ڵه‌دا نه‌به‌م، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه،
رِه‌نگه به‌شیكی زۆری ئه‌و ناوهینانانه ته‌نیا پیوه‌ندیی به چیژی
ئه‌ده‌بی و ئاماده‌ییی خۆم و ساته‌وه‌ختی خویندنه‌وه و فه‌زای
ده‌روونیی خۆمه‌وه هه‌بیت، نه‌ك دیراسه‌كردنیكی به‌رنامه بۆداریژراو
و تۆكمه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش، رِه‌نگه هه‌ندیك له‌و تازه گه‌نجانه‌م
نه‌هاتبیته‌وه خه‌یاڵ... هیوادارم نه‌وه‌ی نوی زیتر گرنگی به
خویندنه‌وه‌ی چرِ و پرِ و به‌دواداچوونی مه‌عریفی و رِۆشنبیریی بده‌ن و
كه‌متر به لای نوقلاَنه‌وه بچن!
به برِوای من، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر په‌له‌نه‌كردنه، چونكه
هه‌میشه په‌له‌كردن په‌شیمانی به‌دواوه‌یه، مه‌رجیش نییه خاوه‌نی
چه‌ندایه‌تی بیت، داهینان زیتر له چۆنایه‌تی خۆی ده‌گریته‌وه.