دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِهحمان
چه‌ند سالَیكه، كه ده‌توانین بلَیین له دوای سالَی 2000ه‌وه‌یه،
له نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمهلَیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌ك پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیك، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه
نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبهرایهتی و ناوچه‌چیتییان
تیدا به‌دی ناكریت و ده‌زانن داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ریك، به
داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردریته‌وه، بۆ
ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهینینه په‌یڤین، دوای خویندنه‌وه‌ی
وهلاَمهكانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
ههلَیانسهنگینین:
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ناكری گه‌نج خه‌ونی خۆی به ددانپیدانان له‌سه‌ر ناوه‌ندیكی ئه‌ده‌بی
باوی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمه، ههلَبچنی.
پرسیار: كۆمهلَی گه‌نج له دوای سالَی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون،
ده‌توانین بلَیین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه له چ لایه‌نیكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌یان كردووه‌ته سه‌ر
ئه‌ده‌بی كوردی؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
له رِاستیدا من به حوكمی ذیان له ده‌ره‌وه و دووریم له ولَات و
ناوه‌نده ئهدهبییهكهوه كه‌متر ئاگام له‌و بزاوته ئه‌ده‌بییه‌ی
گه‌نجان هه‌یه و وه‌ك ناسینی شه‌خسییش زوربه‌یان ناناسم یان
دووربه‌دوور به خزمه‌تیان گه‌ییوم. ئه‌وه‌ی من له‌وباره‌یه‌وه
ده‌یزانم و ده‌توانم قسه‌ی لی بكه‌م چه‌ند شاعیریكه كه له‌و یه‌ك دوو
سه‌فه‌ره‌ی پیشوومدا بۆ كوردستان ناسیومن و به دیداریان گه‌ییوم، یاخۆ
له رِیی ئه‌و ده‌قانه‌وه كه یان به ئیمایل بۆیان ناردووم، یاخود
به وینه‌ی خۆیانه‌وه له مالَپهرِی (ده‌نگه‌كان)، یان گۆڤاری
(هه‌نار) و پاشكۆ ئه‌ده‌بییه‌كانی رِۆذنامهكانی (كوردستان رِاپۆرت) و
(كوردستانی نوی)دا بلاَویان كردوونه‌ته‌وه. بۆیه باسی ناسینی شه‌خسیم
كرد، چونكه پیم وایه گه‌نج وه‌ك شاعیر و هونه‌رمه‌ند بوونهوهریكه
زیاتر له هه‌ر كه‌سیكی تر بۆ ئاشنابوون به دونیا و خولیا و رِووبهری
كاره‌كانی، مرۆڤ پیویستی به بهركهوتنیكی رِۆذانه و به‌رده‌وام
لهگهلَیدا هه‌یه، پیویستی به دانیشتن و هاورِییهتی دروستكردن
لهگهلَیدا هه‌یه، برِوام وایه له‌و ناسین و ئاشنا بهیهكبوونهدا
ئیمه ده‌توانین زیاتر خۆمان بۆ یه‌كدی بكه‌ینه‌وه و دیواره‌كانی
شه‌رم و ئیحراج بوونی نیوانمان، دیوارگهلیك كه سیستمی خویندن و
په‌روه‌رده و خودی ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه بی باك و دلَرهقهكهی
ئیمه ههلَیچنیون، نههیلَین. به برِوای من ئه‌وه‌ی له‌و
یهكترناسینانهدا دیته دی ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ گهرِاندنهوه و
دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ك كه گه‌نجی ئیمه، به تایبه‌تی ئه‌و
گه‌نجانه‌ی كه خاوه‌ن خه‌ونی داهینانن، به ناوه‌نده ئه‌ده‌بیی و
هونه‌ریی و به سمبولَهكانی و ته‌نانه‌ت به خودی نیشتمان و
كۆمهلَگهش له‌لایان كالَبۆتهوه و دووچاری هه‌ندیك كاردانه‌وه بوون
كه هه‌ندی جار له‌شیوه‌ی توورِهیی و هه‌ندیك جاری تر له شیوه‌ی
هه‌ستكردن به غوبندا ده‌رده‌كه‌ویت. ده‌زانم ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیی ئیمه
كه من بۆ خۆم به‌رگه‌یم نه‌گرت و لیی ههلَهاتم، زۆر له‌وه بی باكتر
و فه‌وزا تره له‌و پاشاگه‌ردانی و هه‌راوزه‌نای گرووپ گرووپینهیهدا
به ئاسانی خۆی بۆ ده‌نگیكی داهینه‌رانه بكاته‌وه و ددان به توانا و
گورِی جیاوازی دهربرِینیدا بنی، له راستیدا هه‌ر كاتی بۆ ئه‌وه‌ش
نییه، كاتی خۆیشی بۆ ده‌كاته‌وه، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه بیكاته به‌شیك
له خۆی، بیكاته به‌شیك له بیركردنه‌وه و گه‌مه‌ی ئیشكردنی
داموده‌زگاكانی خۆی، هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و داموده‌زگایانه چ
وزه‌یه‌كی داهینان له مرۆڤدا ههلَدهمذن و چۆناوچۆنی رِۆحی دهكوذن و
ئازادی و گورِی ههلَبذاردنی لی زه‌وت ده‌كه‌ن.
پرسیار: له دوای سالَی 2000ه‌وه، كۆمهلَیك كتیبی شیعری بلاَو
كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قیش له گۆڤار و رِۆذنامهكاندا
بلاَو كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان به ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا
كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بلَیین
باش و به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به لیكدانه‌وه و
دوور له ناوچه‌چیتی و هاورِیتی و هه‌ر پیوه‌ندی و رِقبهریتییهكی تری
ناپیویست؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
وه‌ك پیش‌تر گوتوومه ناكری گه‌نج خه‌ونی خۆی به ددانپیدانان له‌سه‌ر
ناوه‌ندیكی ئه‌ده‌بی باوی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمه، یان له‌سه‌ر ناوهینان
و نووسینی وتار له‌سه‌ری ههلَبچنی، كه‌س نه‌زانی ده‌بی هه‌ر ئه‌و
هاورِی گه‌نجانه خۆیان بزانن كه كه‌م نین ئه‌و شیعر و كتیبه كه‌م
خوین و لاوازانه‌ی كه شتیان له‌سه‌ر ده‌نووسری، یان پی ده‌نووسری،
بهلاَم هه‌ر له چاپخانه و به‌ر له ده‌رچوواندنی گۆڤار و
رۆذنامهكه، مردار ده‌بنه‌وه و جگه له به‌خه‌ساردانی كات و كاخه‌ز
هیچ له‌دوای خۆیانه‌وه جیناهیلَن، له به‌رامبه‌ریشدا گه‌لی تیكستی
جوان ده‌نووسرین و بلَاودهبنهوه، وه‌ك بلَیی رِیكهوتنیكی گشتگیر
هه‌بیت له‌سه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كیی بیده‌نگیی كردن لییان، یه‌ك وشه‌یان
له‌سه‌ر نانووسرین. خۆی له رِاستیشدا له دۆخیكی ئاوهادا هه‌ندیك
تیكست هه‌ن به بیده‌نگیی لیكردنیان جوانتر و به درهوشهتر ده‌بن و
زیاتر خوینه‌ر به‌لای خویندنه‌وه‌ی خۆیاندا ده‌به‌ن. نووسه‌ربوون
قه‌ده‌ریكی سه‌خته، سه‌ختتر له ئه‌زموونی خودی نووسین، ناسینی دونیای
خۆت و ئه‌و رِایهلاَنهیه كه تۆ وه‌ك تاك به‌وانیتره‌وه گری ده‌دا،
سه‌ختتر له‌وه دداننان و ته‌سلیمبوونه به قه‌ده‌ری ته‌نیایی خۆت.
ده‌شی به له‌سه‌رنووسینی باسیك یان ناوهینانمان وه‌ك نووسه‌ریكی باش
یان داهینه‌ر له ستوونیكدا، دلَمان خۆش بی، بهلَام ئه‌و خۆشییه
چه‌ند سه‌عاتیك یان ئهوپهرِهكهی یه‌ك دوو رِۆذ ده‌خایه‌نی و ئیدی
دواجار خۆت ده‌مینیته‌وه و یه‌ك رِووبهری گه‌وره له فه‌زای بهتالَ
و له ته‌نیایی نووسین. ئه‌مه هه‌ر تایبه‌ت نییه به گه‌نج و به
ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیی ئیمه، بهلَكو تایبه‌ته به هه‌موو نه‌وه‌كان و
به هه‌موو ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كانی دونیا.
پرسیار: رِهخنهی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزهر بووه،
بهلَام ده‌بینین رِهخنه و لیكۆلَینهوه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی
ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازانه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وی به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ده‌شی ئه‌و هاورِی گه‌نجانه له من باشتر وهلاَمی ئه‌و پرسیاره په‌ی
پی ببه‌ن و به حوكمی نزیكیی هه‌ندیكیان له ناوه‌نده‌كه‌وه رِۆذانه
به‌ر وهلاَمی ئه‌و پرسیاره بكه‌ون، به تایبه‌تیش كه ذمارهیهكیان
له ده‌زگا و دامه‌زراوه رِاگهیاندن و ئه‌ده‌بییه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
ئه‌وان باشتر ده‌زانن كه هاورِییهتی و خۆرِهپیشخستن و دوای گرووپ
كه‌وتن و دروستكردنی هه‌ندی پیوه‌ندی له‌سه‌ر حیسابی نووسین، چ رۆلَیكی
هه‌یه له پیاههلَدان و نووسینی ستایشئامیزدا، خۆ دوورهپهریزگرتن و
پاریزگاریكردنیش به دونیای خۆت و به رِۆحی خۆته‌وه، چ رِۆلَیكی
هه‌یه له پهراویزاندن و بیده‌نگی لیكردن. بهلاَم لهگهلَ
ئه‌وه‌شدا پیموایه سه‌راپای وینه‌كه به‌و تهلَخییه نییه و جاروبار
لیره و له‌وی و له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و هه‌راوزه‌نایه‌دا تروسكاییه‌ك
پرشنگ ده‌دا و بابه‌تی رِهخنهیی جددی له‌سه‌ر تیكستی ئیبداعی
ده‌نووسرین و به‌رچاو ده‌كه‌ون.
پرسیار: بۆچی له زۆربه‌ی كاته‌كان و له زۆربه‌ی بلَاوكراوهكاندا
ده‌قه‌كانی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه رِهت ده‌كرینه‌وه، كه بلَاویش
ده‌كرینه‌وه، مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گینا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت
ده‌سته‌ی نووسه‌رانیش وه‌كو كۆمه‌ك له بلَاوكردنهوهی شیعره‌كانیان
دهرِوانن و وه‌ها مامهلَهیان لهگهلَدا ده‌كه‌ن. بۆچی له نیو
كورددا خودی ده‌ق ناخویندریته‌وه؟ داهینان پیویستی به پیداههلَگوتن
نییه و به هیچ شیوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی خۆی ناكه‌ویت، بهلَام
بۆچی ههولَی كوشتنی جوانییه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامه؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
جوانیی ناكوذری و له‌ناو نابری، بهلَكو ده‌شی بپهراویزینری و حه‌شار
بدری و ته‌ریك بخریت، بهلاَم به‌وه‌شه‌وه تیكستی جوان خوینه‌ری خۆی
هه‌ر ده‌یدۆزیته‌وه. ئه‌وه‌ی ئیوه دهیلَین ته‌واو رِاسته گه‌ر
ئیمه له‌میانه‌ی ناوه‌نده فهرمییهكهوه و ئه‌وه‌ی ئه‌و له
بازاره‌كه‌ی خۆیدا بانگه‌شه و رِیكلام بۆ فرۆشتن و ساخكردنه‌وه‌ی
ده‌كا، به‌دوای كاری ناوازه و جوان‌دا بگهرِیین. بهلاَم
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده و قهرهبالَخییهكانیدا، هه‌میشه
خوینه‌ر كاری شایسته‌تر و جوانتر ده‌دۆزیته‌وه، به تایبه‌تی ئیستا و
له‌م چه‌ند سالَهی پیشووه‌وه مه‌ودا و بواری چاپ و بلاَو كردنه‌وه
جۆراوجۆرن هه‌ر له مالَپهرِ و ده‌زگا و چاپه‌مه‌نییه
ئه‌هلییه‌كانه‌وه تا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی تر كه سه‌ر به حكومه‌ت و
حیزبن و به برِوای من له‌وانیشدا خهلَكانی دلَسۆز و داهینه‌ر و به
ئه‌زموون (گه‌رچی كه‌میش بن) هه‌ن و گرنگی به‌كاری گه‌نج ده‌ده‌ن. بۆ
نموونه ده‌كری له‌م رِووهوه ئاماذه به سه‌رنووسه‌رانی دوو له
گۆڤاره ئه‌ده‌بییه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان بده‌ین، مه‌به‌ستم له
گۆڤاری رِامان و ئاینده‌یه، كه یه‌كه‌میان ئازاد عه‌بدولواحید
یه‌كیكه له رِهخنهگره جددییه‌كان، ئه‌ویتریشیان دلَشاد
عهبدولَلاَ یه‌كیكه له شاعیره باشه‌كانمان و ئه‌زموونیكی
دوورودریذیان لهگهلَ ناوه‌نده‌كه و لهگهلَ ئه‌زموونی دوو سی
نه‌وه له ئه‌ده‌بییاتی گه‌نجانی ئیمه‌دا هه‌یه.
پرسیار: بۆچی زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِهخنهكار،
شاعیر، لیكۆلَهر، نووسه‌ر) تا ئیسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م
نه‌وه تازه‌یه، به جددی نانووسن و نهیاننووسیوه، ته‌نانه‌ت
مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گینا ئاماذه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟
ده‌توانیت ناوی ئه‌و گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن
تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ئه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م ئیشی رِهخنهگره و زیاتر له‌وه‌ش ئیشی
رِهخنهگریكه كه به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بۆ ئه‌ده‌بییاتی ئه‌و
نه‌وه‌یه هه‌بیت و له نزیكه‌وه به‌ركه‌وتنی لهگهلَیدا هه‌بیت.
دیاره ئه‌وه‌ش له دۆخیكی ئه‌ده‌بیی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمه‌دا له ئیستادا
نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌و ده‌نگه نوییانه، بهلَكو بۆ كۆی كاره
ئه‌ده‌بییه‌كان، چ ئومیدیكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ههلَناچنریت، ده‌نا وه‌كو
تر نووسینه‌كان ده‌چنه خانه‌ی شیوه‌یه‌ك له پیداههلَگوتن و
ستایشكردنهوه، كه ئه‌مه‌ش دواجار به زیانی تیكسته جوانه‌كان
ته‌واو ده‌بی و هیچ خزمه‌تیك به كاره‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه ناكات.
سه‌باره‌ت به‌و ناوانه‌ش كه به‌پیی ئه‌و بهرككهوتنه كه‌مه‌م به
ئه‌زموونی شیعریی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه (كه ته‌واو شه‌خسییه و پیوه‌نده
به چیذی تایبه‌تی خۆمه‌وه بۆ شیعر، نه‌ك به دیدیكی
رِهخنهییانهوه) كه‌م و زۆر كاره‌كانیان رِامدهگرن، ئه‌وه‌ی له
ئیستادا بیرم بیت: لازۆ، رِابهر فاریق، زولَیخا، سدیق عه‌لی، هیمن
حه‌مه‌جه‌زا، عومه‌ر جه‌لال، به‌شدار سامی، كنیر حه‌سه‌ن، زانا سامان،
داستان بارزان، ئیدریس عه‌لی، تیكۆشه‌ر خالید، دیاری محه‌ممه‌د، ئارام
حه‌مه... له‌و ماوه‌یه‌ی پیشووشدا شیعریكی زۆر جوانی خانمیك كه ناوی
سه‌میره حه‌سه‌ن جاف بوو، له مالَپهرِی (دهنگهكانـ)ـه‌وه
خویندمهوه. هه‌ر لیره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م ئاماذه به گه‌نجیكی تر
بده‌م، كه ناوی پشتیوان محه‌ممه‌ده و له سه‌فه‌ری سالَی رِابردووم
دا بۆ كوردستان، یه‌كترمان ناسی و نامیلكه‌یه‌كی شیعریی خۆی پیشكه‌ش
كردم به ناونیشانی (كوشتنیكی سپی). جوانیی ئه‌و گه‌نجه له‌وه‌دابوو
كه سه‌ره‌رای ئه‌وه شیعره‌كانی ئه‌و نامیلكه‌یه‌ی رِایانگرتم، ئه‌و
یه‌ك دوو سه‌عات بوو كه به رِیكهوت له قاوه‌خانه‌یه‌ك یه‌كدیمان
ناسی و پیكه‌وه دانیشتین. جوانیی ئه‌و كورِه كه‌میك شه‌رمنه
له‌وه‌شدا بوو كه نه كه‌سی له‌و ناوه‌نده‌دا به ناسین ده‌ناسی و
نه كه‌سیشیان ئه‌میان ده‌ناسی.