د. فه‌رهاد پیرباڵ
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵێكه، كه ده‌توانین بڵێین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئێسته وه‌ك پێویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بێت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشێته‌وه، به پێویستمان زانی چه‌ند
كه‌سێك، كه پێشتر كه‌م تا زۆر له باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه
نووسیویانه، یان ناویان هێناون، یانیش رِقبه‌رایه‌تی و ناوچه‌چێتییان
تێدا به‌دی ناكرێت و ده‌زانن داهێنان و جیاوازیی هیچ نووسه‌رێك، به
داهێنان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردرێته‌وه، بۆ
ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهێنینه په‌یڤین، دوای خوێندنه‌وه‌ی
وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كێكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
هه‌ڵیانسه‌نگێنین:
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
پێش ئه‌وه‌ی ئیدیعای جیاوازبوون و تێپه‌رِاندن بكه‌ین، ده‌بێت بزانین
به كام كه‌ره‌سته و بیر كردنه‌وه و بنیات به بانگه‌شه
هه‌ڵده‌ستین.
پرسیار: كۆمه‌ڵێك گه‌نج له دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه له چ لایه‌نێكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌یان كردووه‌ته سه‌ر
ئه‌ده‌بی كوردی؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
پێم وایه ئه‌م نه‌وه تازه‌یه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، به هیچ شێوه‌یه‌ك
ئیزافه‌ی نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، مه‌گه‌ر تاك و ته‌را،
ئه‌وانیش له‌و رِوانگه‌یه‌وه كه جیاواز بن و هه‌وڵیان هه‌بێ بۆ
دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ته‌جره‌به شیعرییه‌كانی پێش خۆیان، بۆ نموونه
نه‌وه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان. من وه‌ك كه‌سێك، كه
دیدی خۆم هه‌یه، حه‌زده‌كه‌م نه‌سلی تازه دروست بن و داهێنان بكه‌ن،
به‌لاَم وه‌ك پێشتریش باسم كرد، هه‌وڵه‌كان ته‌نیا تاكه‌كه‌سین و تا
ئێستاش نه‌مدیوه شاعیرێك له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه و له هه‌موو
نه‌سله‌كانی پێش خۆی جیاواز بێت، كه‌واته نه‌وه‌ی تازه نییه.
هه‌م تۆ
وه‌ك دیمانه‌كار، هه‌م گه‌نجانی تریش، پێویست به‌وه ناكات خۆیان له
بری هه‌موان دان به خۆیاندا بنێن و بڵێن ئێمه بووینه‌ته نه‌وه،
ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌ڵێم، چونكه هێشتا نه‌بوونه‌ته نه‌وه و جیلی
نه‌وه‌ده‌كان جورئه‌تی باشیان ماوه و چه‌ند ده‌نگێكیان تێدایه كه
به‌رده‌وام نووسینی جوان بلاَوده‌كه‌نه‌وه. من پێم وایه، هه‌ر
نووسه‌رێك بۆ خۆی بنووسێت و بلاَو بكاته‌وه و بیر بكاته‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی جیل نووسینی جوان دروست ناكات، به‌ڵكوو هه‌وڵ و كۆشش دروستی
ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش به ته‌نیا دانیشت و بیری كرده‌وه و نووسیی،
بۆ خۆی، به تاقی ته‌نیا، وه‌ك جیل خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی نمایش ده‌كات
و پێویستی به‌وه‌ش نییه كه‌س ده‌ستی بگرێت و بڵێت تۆ كه‌سێكی له
جیلێك، ئه‌سڵه‌ن ده‌بێت جیل به دوای به‌رهه‌مه‌كانی كه‌سێكه‌وه –هه‌ر
كه‌سێك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه داهێنان بكات- بێت.
پرسیار: له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه، كۆمه‌ڵێك كتێبی شیعری و چه‌ندین ده‌ق
له گۆڤار و رِۆژنامه‌كاندا بلاَو كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان
به ته‌مه‌ن گه‌نجن. كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی
ئه‌م نه‌وه‌یه بڵێین باش و به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش
به لێكدانه‌وه و دوور له ناوچه‌چێتی و هاورِێتی و هه‌ر پێوه‌ندی و
رِقبه‌رێتییه‌كی تری نا پێویست؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
به‌ڵێ، منیش هاورِای تۆم و پێم وایه له هه‌موو سه‌رده‌مێك و به
هه‌موو كه‌سێك بگوترێت كه تۆ وه‌ها ده‌نووسیت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌بوو،
واتا ئێمه به رِاشكاوی بۆچوونه‌كانمان له به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌ق و
كتێبێكی چاپكراودا ده‌ربرِی، ئه‌وكاته ده‌قی باش و ده‌قی خراپ و
نووسه‌ری داهێنه‌ر و نووسه‌ری فاشیل له یه‌كتر جودا ده‌بنه‌وه و
ده‌توانین به وردی ئیش له نێو ده‌ق و كتێبه جوانه‌كاندا بكه‌ین و
نووسه‌رانیشیان پتر به‌ره‌و پێشه‌وه برِۆن و جددی تر بنووسن.
هه‌موو
نه‌سله‌كان ئه‌وه‌یان كردووه كه نووسه‌ره باش و خراپه‌كان له
یه‌كتر جودا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌شمان كاتێك بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاورِ
له رِابردوو بده‌ینه‌وه و به وردی ته‌ماشای ناوه‌كان و
نووسینه‌كایان بكه‌ین. من دڵنیام له‌م نه‌وه‌یه‌دا كه باست كرد،
شاعیری باش هه‌یه، چیرۆكنووسی باش هه‌یه، رِه‌نگه رِۆماننووسی باشیش
هه‌بێ، به‌لاَم كه هه‌شبوو كێ باسی ده‌كات و چۆن و كه‌ی؟ ئه‌م
پرسیاره گرنگه كه نه‌وه‌ی پێش ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌وانیتر له
خۆیانی بكه‌ن و وه‌لاَمی بده‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێیان
ده‌گوترێ رِه‌خنه‌گر، كه به داخه‌وه رِه‌خنه‌گر نین و لایه‌نگیر و
دژایه‌تیكارن.
هه‌موو
نه‌سله‌كان ده‌بێت له یه‌كتر جیاواز بن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا
به‌رده‌وام قۆناغی تازه‌تر بێن، به‌لاَم ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئیدیعای
جیاوازبوون و تێپه‌رِاندن بكه‌ین، ده‌بێت بزانین به كام كه‌ره‌سته و
بیر كردنه‌وه و بنیات به بانگه‌شه هه‌ڵده‌ستین، ئه‌گه‌ر وه‌هامان
نه‌كرد، بانگه‌شه‌كانمان پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه و شیاوی ئه‌وه نابن له
لایه‌ن نه‌سلی خۆمان و نه‌سله‌كانی پێشووشه‌وه ببنه هۆكاری قسه
له‌سه‌ر كردن.
پرسیار: رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزه‌ر بووه،
به‌لاَم ده‌بینین رِه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی
ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازه‌یه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وێ به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
من پێم وایه رِه‌خنه‌ی كوردی نییه و نه‌بووه، به‌لاَم ده‌شكرێ
ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه تێكست هه‌بووه و هه‌یه، تێكستی باش، كه
هه‌ندێكیان له ئاستی ده‌قه جیهانییه‌كاندان. ئه‌و گوتارانه‌ی به
ناوی رِه‌خنه‌وه له گۆڤار و رِۆژنامه و سایته‌كاندا بلاَو
ده‌بنه‌وه، ته‌نیا بیرورِان، ته‌نیا سه‌رنجی رِه‌خنه‌یی و
پێداهه‌ڵگوتن و رِه‌خنه‌ی بێ بنه‌مان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات من به بێ هیچ
سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك بڵێم: ئێمه وه‌كو میلله‌تی كورد تا ئێستا بزاڤێكی
رِه‌خنه‌ییمان نییه، مه‌به‌ست له رِه‌خنه‌یه‌كی وه‌هایه كه به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌رده‌وام له كه‌سایه‌تیی دانه‌ر دوور
بكه‌وێته‌وه و ته‌نیا ئیش له نێو ده‌قدا بكات.
كه
وایه، هیچ پێویست به‌وه ناكات گه‌نجان به‌وه خه‌فه‌تبار بن، كه
رِه‌خنه ئاورِی له به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه
رِه‌خنه‌مان نییه، هه‌ر كاتێك رِه‌خنه هه‌بوو و كه‌سێكی جددی
فه‌رامۆش كرا، هه‌قی خۆیه‌تی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ته‌ندروسته،
گله‌یی بكات و بڵێ بۆچی رِه‌خنه له ئاست ده‌قه‌كانم دا بێ ده‌نگه.
مادام
رِه‌خنه‌ش نییه، بیرورِا سه‌رپێییه‌كان، ئه‌وجا رِه‌خنه بن، یان
ستاییش، پووڵێكی قه‌ڵپ ناهێنن و هیچ پێویست به‌وه ناكات خۆمان به
خوێ،دنه‌وه‌شیانه‌وه ماندوو و كاتكوژ بكه‌ین، چونكه رِه‌خنه ئه‌وه
نییه كه ئێستا له نێو ئێمه‌دا هه‌یه، واتا تا ئێسته من نه‌مدیوه
رِه‌خنه‌گرێك بێت و ده‌قێك له ژێر یه‌كێك له تیۆره‌كان رِاڤه بكات و
وردتر ئاشنای ده‌قه‌م بكات، خۆ بۆچوونه‌كانیش ئه‌گه‌ر پوخت و رِێك بان،
هه‌روه‌ها به بێ زمانی په‌خشانیی بان، ده‌كرا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت
بۆ دروستكردنی بزاڤێكی رِه‌خنه‌یی.
به
هه‌رحاڵ، با خۆمان به شتی لاوه‌كیی وه‌هاوه قه‌ڵس نه‌كه‌ین، كه كه‌س
ئاماده نییه گوێمان لێ بگرێ.
پرسیار: له زۆربه‌ی كاته‌كان و له زۆربه‌ی بلاَوكراوه‌كاندا
ده‌قه‌كانی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه رِه‌ت ده‌كرێنه‌وه، كه بلاَویش
ده‌كرێنه‌وه، مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت
ده‌سته‌ی نووسه‌رانیش وه‌كوو كۆمه‌ك له بلاَو كردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان
ده‌رِوانن و وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. بۆچی؟ بۆچی له نێو
كورددا خودی ده‌ق ناخوێندرێته‌وه؟ داهێنان پێویستی به پێداهه‌ڵگوتن
نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی خۆی ناكه‌وێت، به‌لاَم
بۆچی هه‌وڵی كوشتنی جوانییه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامه؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
له نێو ئێمه‌ی كورددا دوو جۆر عه‌قڵیه‌ت هه‌ن: یه‌كێكیان له بینینێكی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیدیۆلۆژی و نیشتمانی و ئه‌و شتانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وی تریشیان له بینینێكی كۆنخواز و جاهیلی و بێ
رِوانینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره
سه‌ره‌كییه شاعیره گه‌نجه‌كان ده‌بنه زه‌عیه.
هیچ سه‌رنووسه‌ر و نووسه‌ر و په‌یامنێر و چی و چیی دیكه‌ش كه له
گۆڤار و رِۆژنامه‌كانی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، شاره‌زا نین له
ئیشیه‌كانیان، بۆیه هه‌رده‌م ده‌كه‌ونه ژێر كارگه‌ریی سۆر ز عاتیفه
و رِق و دوژمنایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر نووسه‌رێك كه وه‌كوو ئه‌وان
نانووسێت و بیر ناكاته‌وه. هه‌ر كاتێك سه‌رنووسه‌ر و بن نووسه‌ره‌كان
به جددی و دوور له بیر كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت كاریان بۆ هه‌ر نووسه‌رێك
كرد، به بێ جیاوازی، ده‌توانن ئیش بۆ گه‌نجه‌كانیش بكه‌ن، به بێ
سوپاسكردن و ده‌ستگوشین و شتی بێ مانای تر.
پرسیار: زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار، شاعیر،
لێكۆڵه‌ر، نووسه‌ر) تا ئێسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه، به جددی نانووسن و نه‌یاننووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن،
ئه‌گه‌رنا ئاماژه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟ ده‌توانیت ناوی ئه‌و
گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ:
پێشتر ئاماژه‌م به كۆمه‌ڵێك هۆكار كرد، وابزانم ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه بچینه نێو دۆخه‌كه‌وه. له باره‌ی ناوه‌كانیشه‌وه، من
به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكه‌م ناوی هیچ كه‌سێك بهێنم، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ناوی چه‌ند گه‌نجێك بهێنم، خۆیان له كن گه‌وره
ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ناویشیان ناهێنم، یان له بیرم نین، یانیش
هه‌وڵه‌كانیان به جوان نابینم، ده‌كه‌ونه نێو دۆخی ده‌روونیی
خراپه‌وه، یانیش رِقبه‌رێتیی ده‌كه‌ن، چونكه منیش نامه‌وێ دڵی هیچ
كه‌س بئێشێنم و دڵی هیچ كه‌سێكیش رِاگرم، كه وایه، باشترین چاره‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه ناوی كه‌س نه‌هێنم و داهێنانه‌كانی هه‌ر كه‌سێك خۆی ناوی خۆی
به سنگی خۆیه‌وه هه‌ڵواسێت و منه‌تی منیش هه‌ڵنه‌گرێت به ناوهێنانی.