ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵیكه، كه ده‌توانین بڵیین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌ك پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیك، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه
نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبه‌رایه‌تی و ناوچه‌چیتییان
تیدا به‌دی ناكریت و ده‌زانن داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ریك، به
داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردریته‌وه، بۆ
ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهینینه په‌یڤین، دوای خویندنه‌وه‌ی
وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
هه‌ڵیانسه‌نگینین:
د.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا: نووسه‌رمان هه‌یه چڵ ساڵه
خه‌ریكی نووسینه، به‌لاَم تا ئیستا نه‌یتوانیوه ببیته خاوه‌ن
قه‌ڵه‌می خۆی و هه‌میشه له ژیر سیبه‌ری ئه‌وی دیكه ده‌ق ده‌نووسیت.
پرسیار: كۆمه‌ڵیك گه‌نج له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون و
كۆمه‌ڵیك كتیبی شیعریشیان بلاَو كردووه‌ته‌وه، ئایا كاتی ئه‌وه
نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بڵیین باش و به
خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر؟ به بۆچوونی تۆ ئه‌و گه‌نجانه كامانه‌ن؟
ده‌توانیت رِای خۆت له باره‌ی ئه‌و ناوانه‌وه، كه سه‌رنجت
رِاده‌كیشن، به ئیمه و خوینه‌ران بڵییت؟
د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا:
ئاشكرایه لاتان كه ئه‌زموونی نووسین و گه‌لی چالاكی دیكه‌ش له تاویی
گه‌نجیتیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌مه بۆ نووسین و به تایبه‌تی بۆ
شیعریش رِاسته. فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ڵین كاتیك یه‌كیك ته‌مه‌نی ته‌نیا
بیست ساڵه و شیعر ده‌نووسیت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت كه ئه‌وه‌ی
ده‌نووسیت ته‌مه‌نی بیست ساڵه، كاتیكیش یه‌كیك ته‌مه‌نی چل ساڵه و
شیعر ده‌نووسیت، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی شیعر ده‌نووسیت
شاعیره.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گوته فه‌ره‌نسییه پیوه‌ریكی موتڵه‌ق نییه و رِامبۆی
فه‌ره‌نسیش له حه‌ڤده سالاَن چه‌رِه‌مووچیكی شك ده‌برد، كه گره‌وی
له ته‌مه‌ن و زه‌مه‌نه‌كان برده‌وه و گرووپی په‌رناس، كه هه‌موو
پیاوانی قه‌ڵه‌م به ده‌ست و به ته‌مه‌ن بوون، تووشی حه‌په‌سان
ده‌كات.
من، شیعر و نووسینی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌م نه‌خویندووه‌ته‌وه، كه
له ساڵی 2000 به‌دواوه ده‌ستیان به نووسین كردووه، به‌لاَم
قه‌ڵه‌می (رِابه‌ر فاریق) جیی وردبوونه‌وه‌یه، چونكه گه‌نجیكه
ته‌مه‌نی ته‌نیا 20 ساڵیكه و به هیز و گه‌رم و گورِی و جددییه‌ته‌وه
ده‌نووسیت و شایانی ئه‌وه‌یه كه ئاورِی لی بدریته‌وه، چونكه وه‌كوو
ئه‌وانه‌ی پیش خۆی نانووسیت. هه‌روه‌ها یه‌ك دوو ده‌قی (ئاریان
ئه‌بوبه‌كر)یشم خویندووه‌ته‌وه، ئه‌ویش چاوه‌رِیی نووسینی چاكتری لی
ده‌كریت.
رِابه‌ر فاریق نه‌بره‌یه‌كی وجوودی و كافكاییی هه‌یه، كه ئینسان
هه‌ست به‌وه ده‌كات هیزیكی گه‌وره‌تر له پشت ئه‌و كابرایه‌وه، كه
سیگار ده‌كیشیت، هه‌یه. سه‌ره‌رِای هه‌ندیك سه‌رنجیشم له باره‌ی
شیعره‌كانییه‌وه، كه له ژماره (5)، واتا له ژماره‌ی داهاتووی
گۆڤاری (ویران)دا خوینه‌ر پییان ئاشنا ده‌بیت.
به‌لاَم ده‌بیت ئیمه جه‌خت له سه‌ر چوار خاڵ بكه‌ین، كه ئه‌ویش
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1-
نووسین به ته‌مه‌ن نییه. نووسه‌رمان هه‌یه چڵ ساڵه خه‌ریكی
نووسینه، به‌لاَم تا ئیستا نه‌یتوانیوه ببیته خاوه‌ن قه‌ڵه‌می خۆی و
هه‌میشه له ژیر سیبه‌ری ئه‌وی دیكه ده‌ق ده‌نووسیت. بۆیه
ئه‌زموونه‌كانی نووسین ته‌نیا پیوه‌ندییان به ته‌مه‌نه‌وه نییه،
به‌ڵكوو پیوه‌ندییان به‌و گرِه‌وه هه‌یه كه له ئینساندا هه‌یه.
2-
ئاو و هه‌وای نووسین له هه‌ریمی كوردستاندا، له‌م ده پانزده ساڵه‌ی
دواییدا، گۆرِانكارییه‌كی بنه‌رِه‌تیی به سه‌ردا هات. هه‌موو ئه‌و
بارستاییانه‌ی كه پیش‌تر له سه‌ر ئه‌ستۆی شیعردا كۆببوونه‌وه،
خه‌ریكن ده‌ته‌كیندرین، له پیناو گه‌رِانه‌وه بۆ ده‌ق و گه‌رِانه‌وه
بۆ نووسین، وه‌كو چالاكییه‌كی ئۆتۆنۆم.
مه‌به‌ستم له‌و بارستاییه سیاسی- كۆمه‌لاَیه‌تی – نه‌ته‌ویه‌تی،
ئایدیۆلۆژییانه‌یه، كه ده‌میك بوو ئاسۆكانی شیعر و داهینانی كوردی‌یان
ته‌ڵخ كردبوو، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رِیته‌وه: یه‌كه‌میان
ئه‌وه‌یه كه كوردستان له زرووقیكی دیكه ده‌ژیت؛ سه‌رجه‌م ئه‌و
ئه‌ده‌به‌ی كه هه‌ڵگری په‌یامی زه‌ق بوون، سه‌ره‌رِای ناو و شوره‌تی
خاوه‌نه‌كانیان، خه‌ریكن ده‌پووكین و ده‌چنه ئه‌رشیفی ئه‌ده‌به‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شداربوونیكی چالاكی چه‌ندین قه‌ڵه‌م، كه ماوه‌یه‌كه له
ئارادان و به‌شدارییه‌كی چالاكیان له وازكردن و فراوانكردنی فه‌زای
نووسین و داهیناندا هه‌یه. ئه‌م قه‌ڵه‌مانه زه‌مینه‌یان بۆ گه‌نجان
خۆش كرد، كه به بویرییه‌وه بنووسن و لاساییی گه‌وره‌كان
نه‌كه‌نه‌وه؛ با شه‌رِیكی ته‌ندروست له نیوان وه‌چه‌كاندا به‌رپا
ببیت.
3-
پیگه‌یشتنی تاكی كورد له زۆر رِووه‌وه. ئه‌م پیگه‌یشتنه له
سه‌ره‌تادا له مه‌یدانی سیاسیه‌وه خۆی تاقی كرده‌وه، له رِووی
نووسینیشه‌وه، به جورئه‌ته‌وه دیته پیشه‌وه. ئه‌م پیگه‌یشتنه،
هاوجووته له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داواكارییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی دیكه،
هه‌رچه‌نده ئه‌م داواكارییانه‌ش پیویستیان به شۆرِشیكی دیكه هه‌یه،
چونكه به بی شۆرِشیكی رِاسته‌قینه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی، هه‌موو
ده‌ستكه‌وته‌كانمان به تیپه‌رِبوونی كات، كاڵ ده‌بنه‌وه. كرده‌ی
نووسین دیارده‌یه‌كی فره‌لایه‌نه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه كرده‌یه‌كی
تاكه، به‌لاَم له ته‌فاعولدایه له‌گه‌ڵ كیشه ده‌ره‌كییه‌كاندا.
ناسنامه‌ی تاك پیوه‌ندیی به ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، بۆیه تاك
له‌م ده پانزده ساڵه‌ی دواییدا، خه‌ریكه ناسنامه‌ی تاكایه‌تیی خۆی
ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجگار پۆزه‌تیڤی به سه‌ر
نووسینه‌وه هه‌یه. ئیتر نووسین وه‌كوو داواكارییه‌كی ده‌ره‌كی خۆی
ناسه‌پینیت، به‌ڵكوو ویستیكی شه‌خسییه.
4-
ده‌بیت ئیمه به جه‌خته‌وه، جورئه‌تی ئه‌ده‌بی و جورئه‌تی
كۆمه‌لاَیه‌تی له یه‌كتری جودا بكه‌ینه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
هه‌موو جورئه‌تیكی كۆمه‌لاَیه‌تی، كه خاوه‌نه‌كه وشه‌ی نه‌شیاوی
كۆمه‌لاَیه‌تی بترنجینیته‌وه نیو ده‌قه‌كانییه‌وه، مه‌رج نییه
بچیته خانه‌ی بویریی ئافراندنی ئه‌ده‌بییه‌وه. ده‌بیت گه‌نجان زۆر
وریا بن له‌م ته‌ڵه‌یه‌ی كه رِه‌نگبیت چه‌ند شكۆیه‌كی كورتخایه‌نی و
ئافه‌رین و چه‌پڵه‌یان ئاراسته بكریت، ده‌بیت ئه‌مه به دیارده‌یه‌كی
ژه‌هراویی لیك بدریته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هه‌موو قۆناغیك
ته‌ڵه‌ی خۆی ده‌نیته‌وه. گه‌نج و نووسه‌ران به گشتی ده‌بیت له‌م
رِووه‌وه وریا بن.
پرسیار: زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار، شاعیر،
لیكۆڵه‌ر، نووسه‌ر)، ته‌نانه‌ت گۆڤاره‌كانیش، تا ئیسته له باره‌ی
ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه تازه‌یه، به جددی نانووسن و نووسین و شیعریان
بلاَوناكه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌ر نا ئاماژه بۆ ناوه‌كانیشیان
ناكه‌ن. بۆچی؟ مه‌گه‌ر داهینان و جوانییه‌كانی نه‌وه‌یه‌ك، به داهینان
و جوانییه‌كانی نه‌وه‌یه‌كی تر له نیو ده‌چیت؟
د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا:
ئه‌م كیشه‌یه فره‌رِه‌هه‌نده: یه‌كه‌میان نه‌بوونی رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بی، یان ئه‌گه‌ر وردتر بڵیین، كامڵ نه‌بوونی رِه‌وتی رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بی له نیو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. ئه‌و رِه‌خنه‌گرانه‌ی كه له
حه‌فتاكان سه‌ریان هه‌ڵدا، زۆربه‌یان له ژیر چه‌تری ئایدیۆلۆژی
ده‌یاننووسی، هه‌روه‌ها ده‌یان سه‌رچاوه‌ی گرینگیش، كه له باره‌ی
رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بی له كتیبخانه‌كانی رِۆژئاوا
ده‌هاتنه به‌رهه‌م و تویشووی خوینه‌ر و تویژه‌ر بوون، نه‌ده‌گه‌یشتنه
ولاَتی ئیمه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه، چونكه بۆ چوار ده‌یه
ده‌چوو، ولاَتی ئیمه له ژیر سایه‌ی رِژیمیكی تۆتالیتاریادا به
شیوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی حه‌جماندرابوو، هه‌موو چالاكییه‌كی ئینسانی
تییدا به‌رته‌سك بوو: چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، ژنان، یانه‌ی
سه‌ربه‌خۆ، هتد. ئه‌مه وایكرد نه چالاكیی ئه‌ده‌بی له سه‌ر پیگه‌ی
خۆی گه‌شه بكات، نه چالاكیی رِه‌خنه‌ش بالاَ بگریت.
ئه‌مه و زه‌خیره‌كانی مه‌عریفه‌ش پیش ئه‌و كاته، تازه له
مه‌عریفه‌كانی حوجره ده‌یویست خۆی جیا كاته‌وه، زۆربه‌ی نووسه‌ره
پیشرِه‌وه‌كانی ئه‌وكات، ئه‌گه‌ر رِاسته‌وخۆ ده‌رچووی حوجره‌كان
نه‌بووبیتن، ئه‌وه ته‌نیا هه‌ر نه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوون. هه‌مووش
ده‌زانین رِچه‌كانی به‌لاغه‌ت و تیگه‌یشتن له ئه‌ده‌ب سه‌ر به
جیهانیك بوون ورده ورده خۆره‌كانی ئاوا ده‌بوون.
بۆیه ده‌بینین، ئیمه له بواره‌كانی زانسته مرۆییه‌كاندا زۆر له
پاشه‌وه‌ین. بۆ نموونه تا ئیستا نووسه‌رمان نییه ته‌نیا خۆی بۆ
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ته‌رخان كردبیت، یان هه‌ر نه‌بیت به‌شیكی زۆر بۆ
ئه‌م چالاكییه ته‌رخان كردبیت. ئه‌وانه‌شی له‌م بواره‌دا ده‌نووسن،
خه‌ریكی چالاكیی دیكه‌ششن، بۆ نموونه ده‌بیت ئاماژه بۆ نووسینه
رِه‌خنه‌ییه‌كانی رِیبوار سیوه‌یلی، عه‌تا قه‌ره‌داغی بكه‌ین، بیگومان
به‌شدارییه‌كی چالاكیان له‌م بواره‌دا هه‌یه.
به‌لاَم، به رِای من، هیشتا به ته‌واوی نه له سه‌ر ئه‌ده‌بی
كلاسیكی كوردی به جۆریكی رِه‌ها شتمان نووسیوه، نه ئاورِیكی
ته‌واویش له شیعری شه‌ست و حه‌فتاكان دراوه‌ته‌وه، چونكه به رِای
من، خویندنه‌وه‌یه‌كی زانستی پیویسته، بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كان له
یه‌كتر جودا بكه‌نه‌وه و كه‌شفی لایه‌نه‌كانی په‌نهانیی ده‌ق و
میكانیسم و ئه‌و سیستمانه بدۆزینه‌وه، كه ده‌قیان له سه‌ر بنیات
نراوه. بۆیه ئیمه پیویستمان به خویندنه‌وه‌یه‌كی جددی نه‌ك ته‌نیا
بۆ ده‌قی لاوان و گه‌نجان هه‌یه، به‌ڵكوو بۆ سه‌رجه‌م كه‌له‌پووری
نووسراومان پیویسته.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیشتا به ته‌واوی پیوه‌ری رِاسته‌قینه بۆ ده‌قی
جوان و ده‌قی نارِیك له نیو رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی جیی خۆی
نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كیكه له‌و هۆكارانه‌ی كه تا ئیستا به
زه‌حمه‌ت ده‌ق له ده‌ق جودا بكریته‌وه. جگه له چیژی شه‌خسی، ده‌بیت
ته‌ماشای ده‌ق له چه‌ندین دیدی دیكه‌وه بكریت. شیوه‌كانی دارِشتن،
وینه، مۆسیقا، كۆواتامان، جیهانبینی و سه‌رجه‌م پیوه‌ندییه
ناوه‌كییه‌كانی ده‌ق.
دواجار، من پیشنیازیكم هه‌یه: پیویسته به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی
جددی، له یه‌كیك له ته‌له‌ڤیزیۆنه كوردییه‌كاندا هه‌بیت، كه كاری
رِه‌خنه‌گریی بكات، یان هه‌ر به لایه‌نی كه‌مه‌وه خوینه‌ریكی جددیی
ئه‌ده‌ب بیت، تا حه‌فتانه دوو كتیبی ئه‌ده‌بی نمایش بكات. ته‌نیا
قرتاندنی نیو لاپه‌رِه و خویندنه‌وه‌ی به‌س نییه، به‌ڵكوو ده‌بیت به
شیوه‌یه‌كی پرۆفیسیۆنال ئه‌نجام بدریت. لیره ده‌زگای ته‌له‌ڤیزیۆن
ده‌بیته ئه‌ڵقه‌ی پیوه‌ندی، له نیوان بینه‌ران و ئه‌ده‌بدا.