هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
سه‌رنجی یه‌كه‌م:
ته‌وه‌ره‌كه له لایه‌ن گه‌نجان خۆیانه‌وه ئاماده‌كراوه،
بۆ ئه‌وه‌ی شاعیره به ئه‌زموونه‌كان بێن و قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌یان ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان بێن و بێده‌نگییان
بخه‌نه نێو وشه‌وه،! چونكه دیاره شاعیره به ئه‌زموونه‌كان تا
ئێستا قسه‌یان له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان، یان نه‌وه‌ی نوی نه‌كردووه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ... به شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌كردن له باره‌ی
ئه‌زموون و تێكستی شاعیر و ئه‌دیبه كورده‌كان، زۆر كه‌مه، پێشم وایه
زۆربه‌ی نه‌وه و ئه‌زموونه‌كان قسه‌ی زۆریان له‌سه‌ر نه‌كراوه،
چونكه قسه‌كردن پێوه‌ندیی به كاری رِه‌خنه و خوێندنه‌وه‌وه هه‌یه.
تا ئێستاش پسپۆرانی رِه‌خنه‌ییمان نین، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیش لێره و
له‌وی كرابێت، رِه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و قسه‌كردنانه له‌سه‌ر بنه‌مای
یه‌كترناسین و براده‌رێتی بن، كۆمه‌لَێك ئیعتباراتیان له پشته‌وه
بێت، كه ئه‌و ئیعتبارانه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به مانا و به‌ها
رِۆشنبیرییه‌كانه‌وه نه‌بێت.
هه‌رچۆنێك بێت، به قسه‌هێنانی شاعیره به ئه‌زموون و گه‌وره‌كان،
شتێكی ئه‌رێنییه، به چاوپۆشین له‌وه‌ی قسه‌كانییان چ به‌هایه‌ك
هه‌لَده‌گرن، هه‌روه‌ها دلَیشم خۆش‌بوو كه زۆربه‌ی شاعیره گه‌وره‌كان
ده‌لَێن ئێمه ئاگه‌داری بزافی ئه‌و گه‌نجانه‌ین و هه‌ندێكیان ناوی
چه‌ندین شاعیر و گه‌نجیش ده‌به‌ن، به‌لاَم من پرسیار ده‌كه‌م، شاعیره
به ئه‌زموونه‌كانمان - مه‌به‌ستم ته‌نیا ئه‌وانه نییه كه له‌م
ته‌وه‌ره‌دا قسه‌یان كردووه، به‌لَكوو زۆربه‌ی شاعیره به
ئه‌زموونه‌كان - ئه‌گه‌ر ئاگه‌داری نووسینی گه‌نجه‌كانن، بۆ تا ئێستا
نه‌هاتوون بیانخوێننه‌وه؟ بۆ قسه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌ن؟ بۆ رِه‌خنه‌یان
ئاراسته‌ی نووسینه‌كانیان ناكه‌ن؟ بۆ تێكیان ناشكێنن؟ ئه‌گه‌ر
به‌رِاستی ده‌یانخوێننه‌وه، ئه‌دی بۆ به خوێنه‌ری كوردیان ناناسێنن؟
ئه‌گه‌ر نه‌لَیێن با به‌رهه‌مه‌كانیشیان وه‌رگێرِنه سه‌ر زمانی
میلله‌تانی دیكه و نیشانی چه‌ندین نه‌ته‌وه و ولاَتانی دیكه‌یان
بده‌ن؟
ئایا گه‌نجه‌كان شایانی خوێندنه‌وه و قسه له‌سه‌ركردن نین؟ شایانی
رِه‌خنه‌گرتن نین؟ ئه‌گه‌ر وابێت، بۆ؟ ئایا گه‌نجه‌كان به نموونه
(رِابه‌ر فاریق، رِێباز ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د قادر، په‌سار فایه‌ق، كنێر
حه‌سه‌ن، لازۆ، ئاری و ده‌یان ناوی دی) تێكستێكی وایان نییه شایانی
قسه له‌سه‌ركرن بێت؟
من زۆر پێم خۆش ده‌بوو رِۆژێك له رِۆژان بۆ نموونه (به‌ختیار عه‌لی)،
یان (رِێبوار سیوه‌یلی)، یان (مه‌ریوان وریا قانیع)، یانیش (هیوا قادر)
و ده‌یان ناوی دیكه، كه خه‌ریكی كاری نووسین و رِه‌خنه و رِاظه و
قسه‌كردنن، باسی ده‌نگێكی گه‌نجیان كردبا، به‌لاَم كه تا ئێستا
نه‌یانكردووه، دیاره یان ئه‌و ناوانه ناناسن و نایانخوێننه‌وه، یان
ده‌یانخوێننه‌وه و پێیان وایه شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌گوتووه شایانی
قسه له‌سه‌ركردن بێت، یانیش ددانپێدانان له ئه‌ده‌بیشدا به لایه‌نه
ئه‌رێنییه‌كه وه‌رناگرن، كه هه‌رسێ باره‌كه‌ش ناته‌ندروستن،
ته‌نانه‌ت رِه‌واش نین.
له‌گه‌لَ ئه‌مه‌شدا، رِه‌نگه من سه‌رنجی ئه‌وه‌م دابێت كه نووسین له
نێو رِۆشنبیرانی كورددا، زۆرجار ماوه‌ماوه‌یه‌ك، به مۆدێلێكی فیكریی،
یان بابه‌تێكدا خوو ده‌گرێت. وه‌كئه‌وه‌ی لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی
رِۆشنبیریی كوردیدا پێمان بلَێت: (له‌سه‌ر نیچه بنووسن، قسه له
گادامیر بكه‌ن، دریدا بخه‌نه رِۆشنبیریی كوردییه‌وه، سارتر بێنن و
وجوودییه‌ت بكه‌نه قسه‌ی رِۆژ و هتد...،) واته له ماوه‌یه‌كدا
ده‌بینین بابه‌تێك ده‌بێته مۆدێلی رِۆژ و قسه له‌سه‌ركردن.
هه‌ر به نموونه له‌و ته‌وه‌ره‌شدا، كه گوایه قسه له‌سه‌ر گه‌نج
ده‌كرێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم دا، ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر
گادامێر و زمان و پامۆك و دریدا و رِامبۆ و كه‌سانی بیانی ده‌كرێ،
ئه‌وه‌نده قسه له‌سه‌ر (رِابه‌ر و كارزان و زولَه‌یخا و كنێر و
عومه‌ر و رێباز و محه‌مه‌د) و گه‌نجه‌كانی دیكه نه‌كرا و ناكرێ.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ئاراسته فیكریه‌ی شاعیره به
ئه‌زموونه‌كانی ئێمه له‌سه‌ری رِاهاتوون و كرده‌ی خوێندنه‌وه و
ته‌نانه‌ت نووسینیشی پێده‌كه‌ن.
دیسانه‌وه هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌م ته‌وه‌ره وه‌ك لێكردنه‌وه‌ی مووێكه
له به‌رازێك، هیوادارم به‌رازه‌كانی دیكه‌ش، كه تا ئێستا قسه‌یان
نه‌كردووه، به باش و به خراپیانه‌وه، قه‌نده‌شه‌كرێك بۆ ئه‌و
گه‌نجانه بشكێنن!
سه‌رنجی دووه‌م:
باش ده‌بێت رِوو له گه‌نجه‌كانیش بكه‌م و بلَێم: ئه‌وان
خوێندنه‌وه‌یان بۆ شاعیره به ئه‌زموونه‌كان چییه و چۆنه؟ ئه‌وان
چه‌ند شاعیره به ئه‌زموونه‌كان ده‌خوێننه‌وه و هه‌ولَی
تێپه‌رِاندنیان ده‌ده‌ن؟ یان له‌وان جیاوازتر بنووسن؟ مه‌به‌ست له
جیاوازیی ته‌نیا ته‌كنیكی نووسین نییه، به قه‌د ئه‌وه‌ی به جیاوازتر
بیربكه‌نه‌وه و ببینن و تێگه‌یشتنی بێگه‌ردی خۆیان دروست بكه‌ن،
به‌وه‌ی له بن كارگه‌ریی ئه‌واندا نه‌بن؟
خۆشبه‌ختانه من هه‌ندی تێكستی (رِابه‌ر و كارزان و رِێباز و كنێر و
محه‌مه‌د و رِێبین و ئاریان و په‌سار)م دیون، كه به مانای تێگه‌یشتن
و رِوانین، جیاوازییان له‌گه‌لَ شاعیره به ئه‌زموونه‌كان هه‌یه.
دلَخۆشیشم به‌وه‌ی ببینم گه‌نجانی بیستسالَ و تۆزێ كه‌متر، یان زیاتر،
وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، به‌لاَم رِه‌نگه تا ئێستا ئه‌و جیاوازیی
تێگه‌یشتنه نه‌بووبێته خوێندنه‌وه و تێكستی رِه‌خنه‌ییی به‌رهه‌م
هێنابێت، به‌لاَم یه‌كێك به نموونه وه‌ك (رِێباز) كه ده‌نووسێ:
"هه‌موو به‌رده‌كانم فرِێدان، ته‌نیا دلَی تۆ نه‌بێت"
من له‌وه ده‌گه‌م كه ئه‌و تێگه‌یشتنێكی جیاوازی له (به‌ختیار عه‌لی)
و (هاشم سه‌رِاج) و (كه‌ریم ده‌شتی) و (قوبادی جه‌لیزاده) و ده‌یان
شاعیری دیكه‌ی به ئه‌زموون هه‌یه، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنێكی جیاواز له
لای رِێباز نه‌بێت و جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌كی رِه‌خنه‌ییانه‌ی بۆ
شاعیره به ئه‌زموونه‌كان نه‌بێت، ناتوانێت دێرێك بنووسێ بارته‌قا و
بگره ده‌ولَه‌مه‌ندتریش بێت له دیوانێكی (شێركۆ بێكه‌س)، یان شیعرێكی
درێژی (به‌ختیار عه‌لی)، یان ده‌یان تێكستی كۆمه‌لَێ شاعیری ناودار...
به‌لَی من دلَخۆشم كه ده‌خوێنمه‌وه:
"وه‌ك
كۆلێرا، وه‌ك شیفا، وه‌ك تۆفان، وه‌ك رۆژ
وه‌كچۆن ئه‌ته‌وێ وه‌ره‌وه نێو ولاَته‌كه‌م و سنوورێكم بۆ بێنه‌وه
له عه‌شق" (كنێر حه‌سه‌ن)
یان
كه (رِابه‌ر فاریق) ده‌لَێ:
"بۆ
من به‌سه قاسیدی نێوان دووكه‌لَی عه‌شق و
ته‌می
پێكه‌نین بم
ته‌م
ده‌كێشم..."
یان وه‌ك (كارزان رِه‌حمان)، كه ده‌توانێ چه‌ندین وێنه‌ی غه‌ریب و
جیاواز له یه‌ك شیعردا كۆبكاته‌وه.
ئیدی ئه‌و ده‌نگانه هه‌موویان شایانی خوێندنه‌وه‌ن و پێویسته تاك
تاكه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و رِه‌خنه‌یان لێ بگیردرێت و ته‌نیا له
ته‌وه‌رێكی ئاوادا، به گشتی قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی
ئه‌و شاعیره به ئه‌زموونانه‌یه كه ئه‌م كاره بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان
و ئه‌و جیاوازییانه ببینه‌وه، كه ده‌نگی ئه‌م گه‌نجانه له‌وان
جوانتر و مرۆظدۆستتر و شاعیرتر ده‌كات! ئه‌گه‌ر نه‌شیكه‌ن، به رِای من
كێشه‌كه، كێشه‌ی گه‌نجه‌كان نییه، به‌لَكوو كێشه‌ی شاعیره به
ئه‌زموونه‌كان خۆیانه!
سه‌رنجی سێیه‌م:
گه‌نجه‌كان ئیزافه‌كردن و جیاوازیی خۆیان هه‌یه، پێشم وانییه
شاعیرانی نه‌وه‌ده‌كان تا ئێستا له تێكستی جوان و كاری داهێنان
به‌رده‌وام بن، من بۆ خۆم به‌م دواییانه وا ده‌بینم (به‌ختیار عه‌لی)
و (كه‌ریم ده‌شتی) و (قوبادی جه‌لیزاده) و (شێركۆ بێكه‌س) و ده‌یان
ناوی دیكه، كه بوونه‌ته رِه‌مز له نێو رِۆشنبیریی كوردیدا، هه‌ر
هه‌موویان یه‌ك تاكه ده‌قی جوان و جیاوازتریان نییه له خۆیاندا،
واته هه‌موویان خه‌ریكی دووباره‌بوونه‌وه و جوینه‌وه و
قسه‌كردنه‌كانی پێشووی خۆیانن و به هه‌مان رِیتم و ته‌كنیك و سه‌فا و
سه‌لیقه‌وه ده‌نووسن. ئه‌گه‌ر رِاستیش ناكه‌م، با شاعیره به
ئه‌زموونه‌كان خۆیان یه‌كدی بخوێننه‌وه و جیاوازییه‌كانیان له نێوان
سالاَنی نه‌وه‌ده‌كان و ئێستا، ده‌ستنیشان بكه‌ن؛ ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ده‌یكه‌ن، ته‌نیا به‌رده‌وامیدانه به كاروانێك كه ماندوو بووه.
ئه‌وان هێشتا باس له سیستم و فه‌ره‌زیاتی سه‌یر ده‌كه‌ن بۆ شیعر و
ئه‌ده‌ب، به ئه‌زموونه‌كان قسه ناكه‌ن، كه قسه‌شیان كرد، ده‌یانه‌وێ
گه‌نج و نه‌وه‌ی نوێش كۆپیی ئه‌وان بێت. ئه‌مه‌ش ده‌ردێكی كوشنده‌یه،
كه ئه‌و شاعیره به ئه‌زموونه‌كان و ئه‌م رِه‌مزانه خستوویانه‌ته
نێو رِۆشنبیریی كوردییه‌وه، كه ئه‌ویش ده‌روێش دروستكردنه له
خوێندنه‌وه‌دا. بۆیه زۆر به رِاشكاویی ده‌لَێم: جیاوازیی گه‌نجه‌كان
سه‌ره‌تا له‌و خالَه‌دا ده‌بینمه‌وه، كه ئه‌وان ئیدی ده‌روێشی هیچ
نووسه‌رێك نین، ئازادانه ده‌خوێننه‌وه، خوێندنه‌وه‌شیان
وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر تێكسته‌كانیان و جیاوازتر و جوانتر ده‌نووسن.
سه‌رنجی چواره‌م:
بۆ من ( كه ته‌مه‌نم سی و حه‌فت سالَه) خوێندنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان
پێویست‌تر و شادمانتره، له ئه‌وانی تر، چونكه من بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج
بمێنمه‌وه، له رِوحدا گه‌نج بم، پێویسته له گه‌نجه‌كانه‌وه نزیك
بم و بیانخوێنمه‌وه و تێ‌یان بگه‌م و له‌گه‌لَیاندا بژیم. من به
رِاشكاوی ده‌لَێم: (به‌ختیار عه‌لی) و (شێركۆ بێكه‌س) و عه‌بدولَلاَ
په‌شێو) و (قوبادی جه‌لیزاده) و (هیوا قادر) و زۆرانی دیكه‌ش،
سه‌رباری ده‌ق و وێنه شیعرییه جوانه‌كانیان، به‌لاَم رِوحم پیر
ده‌كه‌ن، چونكه پیرن. گه‌نجێتیی ته‌نیا به دروشم نییه، به‌وه‌ی كه
تۆ له روحی خۆتدا هه‌ستی پێ بكه‌یت، گه‌نجێتیی خوێندنه‌وه و
ژیانكردنه له‌گه‌لَ گه‌نجان، تێكه‌لَبوونه به دنیای گه‌نج، به
تێگه‌یشتن و سه‌گساری و پۆخلَه‌وات و گیان و جه‌سته و قسه و ئیش و
كاریان. ناكرێ من به‌م ته‌مه‌نه‌وه ئیدیعای گه‌نجێتیی بكه‌م و نه‌زانم
گه‌نجی ئێستا چۆن ده‌ستپه‌رِ ده‌كات؟ بۆ نموونه. له‌وه‌ته‌ی ئه‌و
دێره شیعره‌ی رِێبینم خوێندووه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ
دا، به‌رده‌وام رِۆژی جارێك له‌گه‌لَ ئه‌م دێره‌دا ده‌ژیم. ئیدی
قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نج پێویستی به‌وه هه‌یه گه‌نجبیته‌وه، تا قسه‌ی
له‌سه‌ر بكه‌یت، گه‌نجبوونه‌وه‌ش به تێكه‌لَبوون و تێگه‌یشتنی دنیای
گه‌نج ده‌كرێت، نه‌ك به درووشم و شتی دیكه.
سه‌رنجی پێنچه‌م:
من ئه‌گه‌ر چاوه‌رِێی گۆرِانێك بكه‌م، له‌و گه‌نجانه‌وه چاوه‌رِێی
ده‌كه‌م، نه‌ك له شاعیره به ئه‌زموونه‌كان، چونكه ئه‌وان پێیان
وایه بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زموون و ته‌جره‌به‌یه‌كی شیعری‌یان بۆ خۆیان
پێكهێناوه، به پێچه‌وانه‌ی گه‌نجه‌كانه‌وه، كه هێشتا نه‌بوونه‌ته
خاوه‌ن ئه‌زموون، هیواداریشم ئه‌زموونی گه‌نجه‌كان هه‌میشه شكل و
شه‌مایلێكی دیار و ئاشكرای نه‌بێت، به‌وه‌ی ده‌قی پێوه بگرن و خه‌ریكی
سورِانه‌وه بن له نێو ئه‌و ئه‌زموونه‌دا. به پێچه‌وانه‌وه، شاعیر
به‌وه جوانتر و جیاوازتر ده‌بێت، كه هه‌میشه ئه‌زموونی خۆی رِه‌ت
بكاته‌وه و هه‌ولَ بدات ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌بێت و به هیچ
ئه‌زموونێك نه‌ناسرێته‌وه. بۆ نموونه: (به‌ختیار عه‌لی، عه‌باس
عه‌بدولَلاَ یووسف) و (قوبادی جه‌لیزاده) و (عه‌بدولموته‌لَیب
عه‌بدولَلاَ) و (كه‌ریم ده‌شتی) و زۆربه‌ی شاعیره به ئه‌زموونه‌كانی
دیكه‌ش، به شیعره‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه، واته ئه‌وان خۆیان و
خوێنه‌رانیش هه‌میشه له چاوه‌رِێی یه‌ك ته‌كنیك و ته‌نانه‌ت یه‌ك
بابه‌ت و یه‌ك پێشبه‌ریی دان، ئه‌وان چه‌ند سالَه ده‌نووسن و ناتوانن
له‌و ئه‌زموونه ده‌رچن، كه خوویان پێوه گرتووه، هه‌ر ده‌قێكی
نوێیان تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌یانه، نه‌ك كالَكردنه‌وه‌ی. من به
ته‌وازوعه‌وه ده‌لَێم: ئه‌گه‌ر (به‌ختیار) و (عه‌باس) و شاعیرانی
دیكه‌ش، تا مردن هه‌روا بنووسن و ته‌كنیكێكی نوێتر له خۆیان
نه‌دۆزنه‌وه، نه‌نووسن باشتره،! چونكه ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌یه
مانایه‌كی نوی به شیعر و زمان و وێنه نادات... (هاشم سه‌رِاج)یش به
هه‌مان شێوه ده‌قه‌كانی دیار و ئاشكران و سستمی زمانی كردووه‌ته
سستمی شیعر و خۆی له قالَبێكی وه‌ها داوه، كه ده‌رچوون و شكاندنی
زۆر قورس كردووه. ئه‌م خووگرتنانه به ئه‌زموونێكی دوورودرێژ، تا
ئێستا لای گه‌نجه‌كان دروست نه‌بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له
جوانییه‌كانی ئه‌و ده‌نگانه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بوونه ئه‌زموون
و ده‌قیان به ئه‌زموونه‌كانه‌وه گرت، ده‌توانن له‌وانی دیكه جیاواز
بن، به‌لاَم دواتر ناتوانن له خۆیان جیاببنه‌وه!
سه‌رنجی شه‌شه‌م:
ئه‌وه‌ی ده‌نگه تازه‌كانی هێشتا نه‌كردووه‌ته ئه‌زموون، ئه‌وه نییه
خواستی گه‌نجه‌كان بێت، ئه‌وه‌شی كه شاعیرانی به ته‌مه‌نتری
كردووه‌ته ئه‌زموون، دیسانه‌وه خواستی ئه‌وان نییه. هۆكاری
سه‌ره‌كی بۆ بوونه ئه‌زموون و دروستبوونی قالبێك بۆ هه‌ر شاعیرێك،
مه‌عریفه و خوێندنه‌وه و سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌و شاعیره‌ن،
دوور له ئیراده و حه‌ز و خواستی نووسینی شیعر، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ینه شیعره‌كانی (به‌ختیار) و (قوباد) و (هاشم) و
(موته‌لَیب) و زۆرانی دیكه‌ش، شیعره‌كانیان نووسینه‌وه‌ی ئه‌و
خوێندنه‌وانه‌ن، كه ئه‌وان هه‌یانه له باره‌ی ئه‌ده‌ب و شیعر و
فه‌لسه‌فه و میتۆده رِه‌خنه‌ییه‌كان و زمانه‌وانییه‌كانه‌وه و
هتد...، سه‌رنجی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شاعیرانه باس له
تێگه‌یشتنێكی تایبه‌تی بێگه‌رد ناكه‌ن سه‌باره‌ت به بابه‌ته
شیعرییه‌كانیشیان، ئه‌وه‌شیان سیامی گشتیی رِۆشنبیریی كوردییه به
شێوه‌یه‌كی زۆر گشتی. هه‌ر بۆ نموونه سێكس و ژن و خوا له لای (قوباد)
كه ماوه‌یه‌كی زۆره خووی پێوه‌گرتوون، تێگه‌یشتنێكی بێگه‌ردیی
ئیراده‌ی (قوباد) نییه، به‌لَكوو زیاتر تێگه‌یشتنێكه كه له
ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌لَێ سه‌رچاوه‌ی دینی و سیاسی و فه‌لسه‌فی و
هتده‌وه، به ده‌ست هاتوون. خووگرتنی (موته‌لَیب) به ئاو و باران،
به هه‌مان شێوه خووگرتنێكه به بێ مه‌عریفه‌ی ئاو (موته‌لَیب) له
شیعردا ده‌خنكێ. (به‌ختیار) تا ئێستا یه‌ك دێرِی موجه‌ره‌دی نییه له
مانا، هه‌موو پیت و وشه و نوخته و فاریزه‌یه‌كیشی به ئه‌نقه‌ست
داندراون و خزمه‌تی مانا و خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ن، شاعیری به
ئه‌زموونی كورد - به گشتی - تێگه‌یشتنی خۆی له‌سه‌ر زمان و بابه‌ت و
چه‌مكه‌كان دروست كردووه و به‌رده‌وامیش جه‌خت له‌و تێگه‌یشتنانه
ده‌كاته‌وه، له تێكسته‌كان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، به هه‌مان
ته‌كنیك و ئامرازیش، ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ش وه‌ك گوتم به‌رئه‌نجامی
خوێندنه‌وه و گه‌رِانیانه له نێو كتێب و سه‌رچاوه فیكرییه
جۆراوجۆره‌كاندا، سه‌رچاوه‌ی ده‌قه‌كانیان ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ن،
ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وانه له‌و ده‌قانه ده‌ربێنین، هیچ شتێك ئاماژه
به ئیراده‌ی بێگه‌ردی ئه‌وان بكات، له تێكسته‌كانیاندا نامێنێته‌وه!
له لای گه‌نجه‌كان، كه هێشتا سه‌رچاوه‌ی ده‌قه‌كه‌نیان خوێندنه‌وه
نییه، به‌لَكوو زیاتر ئیراده‌ی گه‌نجێتییانه و زۆر بێگه‌رد نه‌بووه،
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رِاستگۆتر و هه‌قیقیتره، له سه‌ره‌چاوه‌كانی
دیكه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ش به خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی
فیكریی جۆراوجۆر، له خوێندنه‌وه‌ی تر نزیكیان بكاته‌وه و زیاتر به‌و
خوێندنه‌وانه بۆ نێو چه‌مك و تێگه‌یشتنه‌كان شۆرِببنه‌وه، پێم وایه
ئه‌وانیش ده‌بنه خاوه‌ن ئه‌زموون و له ئیراده‌ی بێگه‌ردی خۆشیان
دوورده‌كه‌ونه‌وه، كه ئه‌مه‌ش زیان به جوانی و رِاستگۆییی
ده‌قه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێ. دیاره من بانگاشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه ناكه‌م،
به قه‌د ئه‌وه‌ی بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م خوێندنه‌وه‌كه‌یان بكه‌نه
جۆرێك له نه‌خوێندنه‌وه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی
ده‌یخوێننه‌وه به دیدێكی رِه‌خنه‌كارانه‌وه بیخوێننه‌وه، نه‌ك
ته‌سلیمبوون، چونكه لای من ئاشكرایه خوێندنه‌وه‌ی فیكر و به‌رهه‌می
رِۆژئاوا، له لای زۆرێك له شاعیره به ئه‌زموونه‌كان به ته‌سلیمی
ده‌خوێندرێته‌وه و بێ رِه‌خنه‌كردن جێگه‌ی خۆیان له تێگه‌یشتنی
نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردیدا جێگه ده‌گرن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته
هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ نه‌بوونی رِه‌خنه و تێگه‌یشتنێك، كه له
ئیراده‌ی نووسه‌ره‌كانه‌وه نزیك ببێته‌وه، نه‌ك له تێگه‌یشتنی
سه‌رچاوه فیكرییه‌كانه‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه: من تا ئێستا نه‌مدیوه وه‌رگێرِه‌كانی (محه‌مه‌د
ئاركۆن) رِه‌خنه له ئاركۆن بگرن، یان وه‌رگێرِه‌كانی (ئه‌دۆنیس)،
رِه‌خنه له ئه‌دۆنیس بگرن، یان له‌گه‌لَ (فۆكۆ) و (رِۆلان بارت) و
(جاك درێدا) و هتد... هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی فیكری دیكه، كه نووسه‌رانی
ئێمه وه‌ریده‌گرن و وه‌ریده‌گێرِن بۆ نێو رِۆشنبیریی كوردی، وه‌ك
پیرۆزی و یه‌قین ده‌یده‌نه‌وه به خوێنه‌ری كورد. لای گه‌نجه‌كان كه
تا ئێستا كرداری خوێندنه‌وه و وه‌رگێرِانی فیكره‌كان به هێز نییه.
زیاتر به كوردی ده‌خوێننه‌وه، خۆشبه‌ختانه لای چه‌ند گه‌نجێك
خوێندنه‌وه‌یه‌كی رِه‌خنه‌گرانه‌یه و ته‌سلیمبوون نییه، پاراستنی
ئه‌م دیده رِه‌خنه‌ییه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو و رِه‌مزه ئه‌ده‌بییه
گه‌وره‌كانی دنیاش له كاتی خوێندنه‌وه‌یاندا ده‌قی ئه‌م گه‌نجانه
زیاتر له خۆیان و خوێندنه‌وه‌ی ئیراده‌ییانه‌ی خۆیان نزیك
ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش جیاوازوییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌وان و به
ئه‌زموونه‌كان دروست ده‌كات.