ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵیكه، كه ده‌توانین بڵیین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌ك پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیك، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له
باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش
رِقبه‌رایه‌تی و ناوچه‌چیتییان تیدا به‌دی ناكریت و ده‌زانن داهینان و
جیاوازیی هیچ نووسه‌ریك، به داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و
نه‌وه‌یه‌كی تر، ناشاردریته‌وه، بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره، بیانهینینه
په‌یظین، دوای خویندنه‌وه‌ی وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له
لایه‌ن خۆمانه‌وه، هه‌ڵیانسه‌نگینین:
كه‌ریم ده‌شتی:
هه‌ندی گه‌نجی شاعیر له دوای ساڵی دووهه‌زاره‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه و پیویسته رِه‌خنه‌گران ئاورِیان لی
بده‌نه‌وه.
پرسیار: كۆمه‌ڵیك گه‌نج له دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
ده‌توانین بڵیین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه له چ لایه‌نیكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌ی كردووه‌ته سه‌ر
ئه‌ده‌بی كوردی؟
كه‌ریم ده‌شتی:
ئه‌ده‌ب پیویستی به كاری زه‌ینی جیدی و شه‌ونخونییه‌وه هه‌یه،
هه‌روه‌ك چۆن ذیان ئه‌مه‌ی گه‌ره‌كه، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی هه‌موو
چاخیكه كه نه‌وه‌یه‌ك سه‌ر هه‌ڵده‌دات و نه‌وه‌یه‌كی تر
ده‌كشیته‌وه، له‌و ناوه‌شدا گیرمه و كیشه‌ی نه‌وه‌كان ده‌ست پی
ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵیك گه‌نج له بواری ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیریی،
له دوای ساڵی 2000ه‌وه دیار كه‌وتوون، هه‌روا له بواره‌كانی تریش،
ئه‌گه‌ر ئیزافه‌كردن له هه‌ر بواریكدا بیت، به تایبه‌تیش له
ئه‌ده‌بدا، پیویسته ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌به‌ستی ئیزافه‌كردنی هه‌یه،
مه‌یلی بۆ كتیبپه‌رستیی هه‌بیت، سه‌ریكی پرِ له بیركردنه‌وه‌ی هه‌بیت،
دیدیكی دونیابینیی هه‌بیت... هه‌ر چۆنیك بیت، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش ئیزافه‌ی
خۆی هه‌یه.
پرسیار: له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه، كۆمه‌ڵیك كتیبی شیعری
بلاَوكراونه‌ته‌وه و چه‌ندین ده‌قیش له گۆظار و رِۆذنامه‌كاندا بلاَو
كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان به ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا كاتی
ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بڵیین باش و
به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به لیكدانه‌وه و دوور له
ناوچه‌یتی و هاورِیتی و هه‌ر پیوه‌ندی و رِقبه‌رایتییه‌كی تری
ناپیویست؟
كه‌ریم ده‌شتی:
بۆ نا، به‌لاَم ئیمه پیویستمان به كاری رِه‌خنه‌كارانه‌ی جیدی
هه‌یه، پیویستمان به‌و كه‌سانه‌یه كه له بواری رِه‌خنه‌دا
پرۆفیشناڵن، به تایبه‌تیش هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می گه‌نجان، كه
لیوردبوونه‌وه و دیقه‌تی ده‌ویت، ده‌بیت به رِۆحیكی فراوان و دڵیكی
كراوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می گه‌نجه‌كاندا بكریت، واتا نابیت
پشتگوی بخری، به‌ڵكو پیویسته ئه‌و بایه‌خه‌یان پی بدریت، كه ئه‌وان
له ئاینده‌دا هه‌ن و جیگره‌وه‌ی نه‌وه‌ی پیش خۆیانن.
پرسیار: رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزه‌ر بووه،
به‌لاَم ده‌بینین رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی
ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازانه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وی به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
كه‌ریم ده‌شتی:
رِه‌خنه‌ی كوردی نه‌ك هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی گه‌نجان رِاگوزه‌ر
بووه، به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به ته‌واوی ئه‌ده‌بی كوردی كه‌مته‌رخه‌م
بووه، ئیمه تاوه‌كو ئیستا پرۆسه‌یه‌كی رِه‌خنه‌یی به‌رهه‌مهینه‌ری
مه‌عریفیمان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌ده‌بی كلاسیكیی كوردی نییه،
ته‌نانه‌ت رِه‌خنه ده‌رهه‌ق به نه‌وه‌ی پیش ئیمه‌ش نییه، چ جای
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به گه‌نجه‌كانی ئیستا. هۆكاری نه‌بوونی ئه‌م
پرۆسه‌یه لاوازیی ده‌زگا مه‌عریفییه گه‌وره‌كانی وه‌ك دانیشگا و
په‌یمانگاكانه، له رِووی به‌رهه‌مهینانی مه‌عریفه، دواتریش
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه.
پرسیار: بۆچی له زۆربه‌ی كاته‌كاندا و له زۆربه‌ی بلاَوكراوه‌كانیشدا
ده‌قه‌كانی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه رِه‌تده‌كرینه‌وه، كه بلاَویش
ده‌كرینه‌وه، مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت
ده‌سته‌ی نووسه‌رانیش وه‌كوو كۆمه‌ك له بلاَوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان
ده‌رِوانن و وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. بۆچی له نیو كورددا
ده‌ق ناخویندریته‌وه؟ داهینان پیویستی به پیداهه‌ڵگوتن نییه و به
هیچ شیوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی خۆی ناكه‌ویت، به‌لاَم بۆچی هه‌وڵی
كوشتنی جوانییه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامه؟
كه‌ریم ده‌شتی:
ناتوانم ئه‌وه‌ت لی وه‌ربگرم كه ده‌قه‌كان ناخویندرینه‌وه، یا لانی
كه‌م من وه‌ها نیم. من بۆ خۆم ده‌قی گه‌نجه‌كان زۆر به وردی
ده‌خوینمه‌وه و سه‌یری دیوانه رِه‌نگاورِه‌نگه‌كانیان ده‌كه‌م،
سه‌یری وینه‌ی ئه‌و كچه جوانانه ده‌كه‌م، كه به‌رگی دیوانه‌كانیان
ده‌رِازیننه‌وه. دڵم بۆ ئه‌و گه‌نجانه لیده‌دا كه ئاخۆ تا چه‌ند
هه‌ڵگری خه‌می داهینانن له ناو شیعره‌كانیاندا، هه‌ڵگری جوانین له
ناو دیره‌كانیاندا... من زۆر سه‌رنجم داوه‌ته ئه‌و شیعرانه‌ی ئه‌و
چه‌ند ساڵه‌ی دواییی گه‌نجه‌كان، هه‌ندیكیان ئومیدی گه‌وره‌م پی
ده‌به‌خشن، هه‌ندیكی تریشیان نا...
سه‌رده‌می كوشتنی جوانی له ده‌قدا نه‌ماوه، چونكه جوانی له سه‌رووی
كوشتنه‌وه‌یه، كه‌س ناتوانی جوانییه‌كان له قوتووی مه‌رگدا
بشاریته‌وه، چونكه جوانی وه‌كو با هه‌ڵده‌كات و هه‌موو دونیا
ده‌گه‌رِیت، بۆیه با گه‌نجه‌كان ده‌قی جوان بنووسن، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌مرِۆش دیار نه‌كه‌ون، ئاینده ده‌یانكاته لافیته‌ی ئه‌به‌دیی خۆی.
پرسیار: بۆچی زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار،
شاعیر، لیكۆڵه‌ر، نووسه‌ر) تا ئیسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه
تازه‌یه، به جددی نانووسن و نه‌یاننووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن،
ئه‌گه‌رنا ئاماذه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟ ده‌توانیت ناوی ئه‌و
گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
كه‌ریم ده‌شتی:
مه‌رج نییه داهینه‌ر، شاعیر، كاری رِه‌خنه‌یی یا نووسین بكات، ئه‌گه‌ر
شاعیریك سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی گه‌نجان نه‌نووسی، ئه‌وه به‌و
مانایه نییه كه چاو له ئاست داهینانیان ده‌پۆشی، نه‌خیر ئه‌مه وا
نییه. من به ده‌یان شیعری گه‌نجانی وه‌ك فلاَن و فلاَن و فلاَن
ده‌خوینمه‌وه، به‌لاَم كه له باره‌ی ده‌قه‌كانیانه‌وه نانووسم، هی
ئه‌وه‌یه كه من كاری رِه‌خنه‌یی ناكه‌م، ده‌نا ده‌زانم گه‌نجی جیدی
هه‌ن.
هه‌ندی گه‌نجی شاعیر له دوای ساڵی دووهه‌زاره‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه
تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه و پیویسته رِه‌خنه‌گران ئاورِیان لی
بده‌نه‌وه.