هاشم سه‌رِاج
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: كارزان رِه‌حمان
چه‌ند ساڵیكه، كه ده‌توانین بڵیین له دوای ساڵی 2000ه‌وه‌یه، له
نیوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵیك گه‌نج ده‌ركه‌وتوون، ئه‌م
نه‌وه‌یه، وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تر، تا ئیسته وه‌كوو پیویست له
لایه‌ن شاعیره به ئه‌زموونه‌كانه‌وه نه‌خویندراونه‌ته‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و جوانی و جورئه‌ته تازه‌یه خامۆش نه‌بیت و
شیعری كوردی هه‌رده‌م بدره‌وشیته‌وه، به پیویستمان زانی چه‌ند
كه‌سیكی به ئه‌زموون، كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر له باره‌ی ئه‌و
نه‌وه‌یه‌وه نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبه‌رایه‌تی و
ناوچه‌چیتییان تیدا به‌دی ناكریت و ده‌زانن داهینان و جیاوازیی هیچ
نووسه‌ریك، به داهینان و جیاوازیی هیچ نووسه‌ر و نه‌وه‌یه‌كی تر
ناشاردریته‌وه، بیانخه‌ینه نیو ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه، دوای خویندنه‌وه‌ی
وه‌لاَمه‌كانیشیان، هه‌ر یه‌كیكمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه،
رِوانینه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگینین، تا له دواجاردا بزانین – به گشتی –
خاڵه ئیجابی و سلبییه‌كانی ئه‌م نه‌وه تازه‌یه له نیو پرۆسیسی
نووسینی به‌رپرسیارانه‌دا كامانه‌ن:
كۆمه‌ڵیك گه‌نج له دوای ساڵی 2000ه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه ده‌توانین
بڵیین ئه‌مانه نه‌وه‌ی دوای 2000ن. ئایا ئه‌م نه‌وه تازه‌یه له چ
لایه‌نیكه‌وه و تا چه‌ند ئیزافه‌یان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی؟
هاشم سه‌رِاج:
حه‌زده‌كه‌م سه‌ره‌تا له‌م خاڵه‌وه ده‌سپیبكه‌م كه نووسین یا كرده‌ى
داهینان كاریكى ئاسان نییه، چونكه تۆ له بوارى نووسیندا كار له
جیهانى فارماكۆنیه‌ت و ئایرۆنیه‌تى زماندا ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها كارى
نووسین به تایبه‌تى شیعر، گرفتاربوونه به دنیاى عیشق و جوانى
ولیكدانه‌وه‌ى زه‌ینى و تیرِامان له چه‌مكه‌كانى بوون و زه‌مان،
هه‌ڵبه‌ته نه‌وه‌ى دواى 2000یش به هه‌مان شیوه، به تایبه‌تى
ئه‌وگه‌نجه به‌هره‌مه‌ندانه‌ى كه له بوارى شیعر و نووسیندا
كارده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن تایبه‌تمه‌ند و جیاوازبن، پیویسته هه‌مان
خه‌ون و خولیا و دید و بۆچوونیان هه‌بیت، چجاى له‌م سه‌رده‌مه‌ى
ئیستاماندا كه سه‌رده‌مى تۆرِى زانیاریی و گۆرِانكارییه خیرا و یه‌ك
به دوای یه‌كه‌كانه، كایه و كه‌ناڵ و سایته‌كانى ئینته‌رنیت جیهانى
كردۆته دییه‌كى بچووك و هه‌واڵ و رِووداوه‌كان تیذرِه‌و تیده‌په‌رِن،
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى چیذ و خویندنه‌وه و خۆرِۆشنبیركردن گۆرِاون،
سه‌ره‌رِاى بوونى كتیب، سایته‌كانى ئینته‌رنیت به بابه‌تى
هه‌مه‌جۆره‌وه له خزمه‌تى هزر و بیركردنه‌وه‌ى مرۆظ دان، به
تایبه‌تى نه‌وه‌ى نوىَ، به‌رده‌وام چیذى جۆراوجۆرى ئیستیتیكی و هزرو
زانیین و زانیارى نوی ئاراسته‌ى زه‌ینى مرۆظ ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه
شالاَوى كولتوورى وینه‌یى، یا هورووذم و هه‌ذموونى رِۆشنبیرییه‌كى
دیده‌یین كه ئاماده‌بوونیكى كاریگه‌رى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته بوونى ئه‌م
فه‌زا ئه‌لكترۆنییه كار له فه‌زاو فۆرم و ستایلى شیعریش ده‌كات، من
به‌ش به حاڵى خۆم به پیى توانا موتابه‌عه‌ى شیعرى ئه‌م نه‌وه‌یه‌م
كردووه و له باره‌ى چه‌ند ده‌ق و كتیبیكى شیعریشم نووسیوه،
هه‌ندیكیان تیكستى جوانیان نووسیوه، واته له نیوه‌ندى ئه‌ده‌بى ئه‌م
نه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ده‌نگیكى به‌هره‌مه‌ند هه‌ن، كه جیگه‌ى ئومید و
به‌خششن، ئه‌گه‌ر بیتوو كارى خویندنه‌وه‌و نووسین به جددى وه‌ربگرن،
یا زۆرترین به‌شى ذیانیان بۆ خویندنه‌وه و عیشق و شیعر و جوانى
ته‌رخان بكه‌ن، ده‌توانن لایه‌نه تایبه‌تى و جیاوازییه‌كانى بوونى
خۆیان بنووسنه‌وه، به تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئیستاماندا، وه‌ك
گوتم كه جیهانیكى فه‌راهه‌مكراوى ئه‌لكترۆنى له خزمه‌ت و
به‌رذه‌وه‌ندیی هیزى گه‌نجى به‌هره‌مه‌نددایه، پاشان حه‌زده‌كه‌م به
رِاشكاوى ئه‌وه‌ش بڵیم من له دنیاى داهیناندا برِوام به ده‌نگى
تاكگه‌رایی هه‌یه، شیعریش لاى من هه‌وڵیكى تاكگه‌رایى و فینۆمینۆلۆجى
و ئۆنتۆلۆذى و هیرمینۆتیكیه، واته خود یان بوونى رِه‌سه‌ن به
تیرِوانینیكى هایدگه‌رى، پیویسته نیگه‌رانییه‌كانى خۆى بنووسیته‌وه،
هه‌رئه‌مه‌شه واى كردووه كه كرده‌ى داهینان یا تیكستى كراوه كۆن
نه‌بیت و به شیوه‌یه‌كى به‌رده‌وام شووره‌ى سه‌رده‌م و زه‌مانه جیا
جیاكان بسمیت، به برِواى من خوینه‌رى به‌رهه‌مهین وه‌كچۆن چیذ له
ده‌قى كراوه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌رده‌گریت، به هه‌مان چه‌شن چیذ له
ده‌قه شیعرییه‌كانى خه‌یام و نالى و ئیبن عه‌ره‌بى... هتد
وه‌رده‌گریت، به‌لاَم سه‌باره‌ت به چه‌مكى ئیزافه، به نیسبه‌ت شیعرى
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه تۆ باسى لیوه ده‌كه‌ى، من ناتوانم لیى بدویم،
چونكه به‌شیكى گرنگیى لایه‌نى ئیزافه پیوه‌ندیی به چه‌مكى
(دابرِان)ه‌وه هه‌یه! به‌لاَم ده‌توانم بڵیم ئه‌م نه‌وه‌یه خه‌ریكى
گه‌مه جیاوازه‌كانى خۆیه‌تى، گه‌مه‌یه‌ك كه له بواره جیاجیاكانى
ذیاندا هه‌ڵگرى جۆریك له رِه‌گه‌زى شیعرگه‌رایى و خۆشنوودى و
ئیستیتیكایه.
له دوای ساڵی 2000ه‌وه، كۆمه‌ڵیك كتیبی شیعری بلاَو كراونه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قیش له گۆظار و رِۆذنامه‌كاندا بلاَو
كراونه‌ته‌وه، كه نووسه‌ره‌كانیان به ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا كاتی
ئه‌وه نه‌هاتووه به شاعیره باشه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بڵیین باش و
به خراپه‌كانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به لیكدانه‌وه و دوور له
ناوچه‌چیتی و هاورِیتی و هه‌ر پیوه‌ندی و رِقبه‌رایتییه‌كی تری
ناپیویست؟
هاشم سه‌رِاج:
وه‌ك گوتم نووسین كاریكى سه‌خته و وابه‌سته‌ى هه‌وڵ و كۆشش و
شه‌ونخوونى وخویندنه‌وه‌ى جددییه، به‌لاَم پیوسته لاوى داهینه‌ر پشت
به هیزى خۆى و خوینه‌ر ببه‌ستیت، چونكه ئه‌وه خوینه‌رى وه‌رگره
تیكست هه‌ڵده‌وه‌شینیته‌وه و مانا و ده‌لاله‌ته‌كان رِووه‌و گه‌مه و
په‌یظین و تیگه‌یشتن و كه‌رنه‌ظاڵ رِاده‌ماڵیت و هه‌وڵده‌دات كه‌لین و
بۆشاییه‌كانى تیكست پرِبكاته‌وه، مه‌رج نییه نه‌وه‌ى نوىَ له
چاوه‌رِوانى ئه‌وه بیت شاعیریك یا نووسه‌ریكى نه‌وه‌ى پیش خۆى بیت و
تیكسته‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبسه‌نگینیت، یا شیعره‌كه‌ى به چاك یابه خراپ
نیوزه‌د بكات، هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵیم من به‌شبه‌حاڵى خۆم
له بوارى شیعردا برِوام به نه‌وه و نه‌وه‌كاریی نییه، چونكه ده‌قى
والاَ و زیندوو زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ماكانى داهینان پۆلین ده‌كریت،
هاوكات شیعر به‌رهه‌مى خودیكى نیگه‌رانى تاكگه‌را و فه‌ردانییه، جا
هه‌ر خودیكى به‌هره‌مه‌ند و داهینه‌ر له چ زه‌مان و شوینیكدا
نووسیبیتى، بۆیه من چۆن چیذ له‌و شیعره‌ى (هیدى) وه‌رده‌گرم كه به
ده‌نگى (ناسرى رِه‌زازى) ده‌گوتریت به هه‌مان شیوه‌ش چیذ له شیعرى
(سكالاَ)ش كه به ده‌نگى (زیاد ئه‌سعه‌د) و ئه‌و شیعره كلاسیكییه‌ش
وه‌رده‌گرم، كه به ده‌نگى (هیمن حسین) ده‌گوتریت، كه‌واته پیویسته
تاكى به‌هره‌مه‌ندى نه‌وه‌ى نوىَ به زه‌ینیكى كراوه و رِۆحیكى
گه‌شبین و بیباك و ذیاندۆست له پرۆسه‌ى شیعر و جوانى و جیهان
برِوانیت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش مانه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌كانى دیكه‌ى
جیهان، رِووى له گۆرِان و پیشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن كردووه، هه‌تا
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانى سست و له‌سه‌رخۆشبن، له لایه‌كى دیكه‌وه
ده‌بىَ ئه‌وه بزانین به‌شیكى زۆرى نه‌وه‌ى پیشووى شیعرى كوردى تا
ئیستاش سه‌رقاڵى كار و پیشه‌ى دام و ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندنن و به
پیوه‌ندیگه‌لیكى فه‌رمی گه‌مارۆدراون، ئیمه جارىَ نا‌توانیین ئه‌م
حاڵه‌ته ئیرانییه له نیوه‌ندى ئه‌ده‌بى كوردیدا به دی بكه‌ین،
مه‌به‌ستم له چالاكى ئه‌و شاعیره جوامیره ئیرانیییه كه له
فیستیظاڵى سینزه‌هه‌مى گه‌لاویذدا دواى ئه‌وه‌ى جه‌ند ده‌قیكى خۆى به
زمانى عه‌ره‌بى ده‌خوینیته‌وه، ئه‌نجا شیعریكى (به‌هارا) و (گرۆز
مه‌له‌كیان) وه‌رده‌گیرِیته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى، دواى ناساندنى
هه‌ردوو شاعیر به ئاماده‌بووان به ده‌نگى خۆى شیعره‌كانیان ئیلقا
ده‌كا و هه‌ردوو شاعیره گه‌نجه‌كه‌ش دین و شیعره‌كانیان به زمانى
فارسى ده‌خویننه‌وه ،رِه‌نگه ئه‌م عیشق و پشگیری ئیبداعییه له
رِۆحى كولتووره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبی، جا نازانم ئه‌و نه‌وه‌ى كه تۆ
باسى لیوه ده‌كه‌ى له چاوه‌رِوانى چیدایه و چاوه‌رِیى كىَ ده‌كات!
ده‌با پشت به هیز و تواناى ئیستیتیكیی خۆى ببه‌ستیت و ده‌قه
شیعرییه‌كه‌ى بنووسیت و به شینه‌یى هه‌ڵیداته نیو بازنه شینه‌كانى
هیرمینۆتیكاوه!
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌رده‌م لاواز و رِاگوزه‌ر بووه، به‌لاَم
ده‌بینین رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه له هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی ئه‌و
شاعیره گه‌نج و تازه‌یه‌دا لاوازترن. ده‌مه‌وی به وردیی تیشك
بخه‌یته سه‌ر هۆكاره‌كان. بۆچی؟
هاشم سه‌رِاج:
چه‌مكى رِه‌خنه به پیناسه قووڵه‌كه ى پیوه‌ندیی به لایه‌نه‌كانى
هزر و چیذ و یارى و زه‌ینكراوه‌ییه‌وه هه‌یه، به بۆچوونى من
رِه‌خنه‌كار خۆى له خۆیدا بیرمه‌نده یا هیرمینۆتیكییه‌كى
فینۆمینۆلۆذى و ئۆنتۆلۆذییه‌كى داینۆسۆزییه، یا رِه‌خنه‌كار شاعیریكى
بیرمه‌ند و ته‌ئویلكاریكى لیریكییه و له دووتویى ناوكۆیى پرۆسه‌ى
هیرمینۆتیكادا مۆركى لیریكیه‌ت و شیعرگه‌رایى هزر و هه‌ڵچوونه
شاراوه‌كانى خۆى به شیوازیكى هیمایى و ده‌لالى تۆمار ده‌كات،
رِه‌خنه‌كار هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات سه‌رله‌نوىَ مانا نه‌گوتراو
ده‌لاله‌ته ده‌گمه‌ن و ناوازه‌كانى ده‌ق به‌رهه‌م بینیته‌وه، له
نیوه‌ندى ئه‌ده‌بى كوردیدا چه‌ند رِه‌خنه‌كاریكى به توانا هه‌ن، كه
به باكگراوندیكى فه‌لسه‌فى و مه‌عریفى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ق ده‌كه‌ن
و چه‌ندین هه‌وڵی به‌رچاو و دیاریان هه‌یه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له
لایه‌نه گشتییه‌كه‌ى رِه‌خنه بدویین، خۆ جارىَ تیكسته دیرینه‌كانى
هه‌ریه‌ك له مه‌لاى جزیرى و نالى و مه‌حوى و مه‌وله‌وى و شیخ رِه‌زا
و... هتد خویندنه‌وه‌ی هیرمینۆتیكییان بۆ نه‌كراوه، یا ده‌قه‌كانیان
به رِوانینیكى (هایدگه‌ر)یی، یا (گادامیر)یی ته‌ئویل نه‌كراوه،
هه‌روه‌ها تیكسته جوانه‌كانى (گۆران) خویندنه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆى به
خۆوه نه‌بینیوه، جا پیویسته شاعیرى گه‌نج زۆرتر ته‌ماسى له‌گه‌ڵ
خوینه‌رى وه‌رگر هه‌بیت و ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه نه‌كات زۆرتر خه‌ریكى
جیهانى شیعرى خۆى بیت، دوور نییه شیعریكى كراوه‌ى شاعیریكى نه‌وه‌ى
نوىَ له چركه‌ساتیكى هه‌لاَیساوى ئیسته‌تیكیدا هه‌ست و نه‌ست و زه‌ینى
رِه‌خنه‌كاریكى به توانا بورووذینیت و كاریكى جوانى رِاظه‌كارى
له‌سه‌ر بكات!
له زۆربه‌ی كاته‌كان و له زۆربه‌ی بلاَوكراوه‌كاندا ده‌قه‌كانی ئه‌و
نه‌وه تازه‌یه رِه‌ت ده‌كرینه‌وه، كه بلاَویش ده‌كرینه‌وه،
مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ی
نووسه‌رانیش وه‌كوو كۆمه‌ك له بلاَو كردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان
ده‌رِوانن و وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. بۆچی؟ بۆچی له نیو
كورددا خودی ده‌ق ناخویندریته‌وه؟ داهینان پیویستی به پیداهه‌ڵگوتن
نییه و به هیچ شیوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی خۆی ناكه‌ویت، به‌لاَم
بۆچی هه‌وڵی كوشتنی جوانییه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامه؟
هاشم سه‌رِاج:
من به‌شبه‌حاڵى خۆم به‌پیچه‌وانه‌وه له‌م حاڵه‌ته ده‌رِوانم یا
بۆچوونیكى جیاوازم هه‌یه، چونكه له نزیكه‌وه سه‌رنووسه‌رى زۆربه‌ى
گۆظاره ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌ناسم و دۆست و براده‌رمن و هه‌ست ده‌كه‌م
به رِۆحیكى مۆدیرن و گه‌نجانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قى نه‌وه‌ى نویدا
ده‌كه‌ن، له‌وانه: (ئازاد عه‌بدولواحید)ى سه‌رنوورى گۆظارى (رِامان) و
(دڵشاد عه‌بدوڵلاَ)ى سه‌رنووسه‌رى (ئاینده) و (كاروان عه‌بدوللاَ)ى
سه‌رنووسه‌رى گۆظارى (كاروان) و (یووسف له‌تیف)ى سه‌رنووسه‌رى
(نه‌وشه‌فه‌ظ)، (د. فه‌رهاد پیرباڵ)ى سه‌رنووسه‌رى گۆظارى (ویران)،
(ئیسماعیل كورده)ى سه‌رنووسه‌رى گۆظارى (نما) و (محه‌مه‌د كوردۆ)ى
سه‌رنووسه‌رى گۆظارى (هه‌نار)... و زۆرجار دیومه (نه‌جات حه‌مید)ى
رِه‌خنه‌كار داواى تیكستى جوان و ئیبداعى له گه‌نجه‌كان كردووه تا
له به‌شى كولتووریی رِۆذنامه‌ى (خه‌بات)دا بۆیان بلاَو بكاته‌وه، من
له‌م رِووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا نیم، مه‌رج نییه یا ناكرىَ
له رِوانگه‌یه‌كى ده‌سته‌جه‌معییه‌وه له ده‌قه‌كانى ئه‌م نه‌وه‌یه
برِوانین و بڵین ئه‌وه‌ى ئه‌م نه‌وه‌یه نووسیویه‌تى یا ده‌ینووسیت
به‌گشتى هه‌مووى جوانن، كرده‌ى داهینان ئه‌م رِوانیینه
ده‌سته‌جه‌معییه رِه‌تده‌كاته‌وه، پیویسته له ئاست و رِه‌هه‌ند و
جیهانبینى و هه‌سته ئیسته‌تیكییه‌كانى ده‌ق بكۆڵدریته‌وه، نابىَ
برِوامان به ده‌قى باو و ته‌با و مه‌ئلوف و لاواز هه‌بیت، به
پیچه‌وانه‌وه پیویسته باوه‌رِمان به تیكستى ناوازه و تایبه‌تمه‌ند
و جیاواز و خه‌ته‌رناك هه‌بیت، واته ئه‌وشیعره‌ى كه ناوكۆیى مۆراڵ و
ترادیسیۆن هه‌ڵده‌وه‌شینیته‌وه، شیعرى جوانیش هه‌میشه بوون و
ده‌سه‌لاَتى خۆى ده‌سه‌پینیت، ناكرىَ كاتیك گۆظاریك شیعریكى باو و
كه‌مخوین رِه‌تدده‌كاته‌وه پیى دڵگران بین و گله و گازنده له
سه‌رنووسه‌ر و ستافى گۆظاره‌كه بكه‌ین، به مه‌رجىَ كه‌سانیكى شایان و
شایسته كارى هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئه‌نجامدابیت، چونكه داهینان كاریكى
ئاسان نییه، وه‌ك گوتم پیویستى به شه‌ونخوونى و خویندنه‌وه‌ى قووڵ و
تیرِامان و زه‌ینفراوانییه‌وه هه‌یه.
زۆربه‌ی نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌كان (رِه‌خنه‌كار، شاعیر، لیكۆڵه‌ر،
نووسه‌ر) تا ئیسته له باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه تازه‌یه، به
جددی نانووسن و نه‌یاننووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا
ئاماذه بۆ ناوه‌كانیشیان ناكه‌ن. بۆچی؟ ده‌توانیت ناوی ئه‌و
گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن؟
هاشم سه‌رِاج:
من به پیى توانا به‌رهه‌مى هه‌ندیكیانم خویندۆته‌وه، ئیتر چ له
رِۆذنامه و گۆظاره كوردیه‌كاندا بیت، یا به شیوه‌ى نامیلكه و كتیب
كه‌وتبیتنه به‌رده‌ستم، له باره‌ى ده‌قى چه‌ند شاعیریكى ئه‌م
نه‌وه‌یه‌شم نووسیوه، هه‌ندیكیان به بۆچوونى من به‌هره‌مه‌ند و
جیگه‌ى ئومیدن، به‌لاَم رِه‌نگه به‌رهه‌مى هه‌ندیكیانم نه‌دیبیت، یا
ته‌ركیزم له‌سه‌ر ناوه‌كانیان نه‌كردبیت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى وا له
خواره‌وه ناویان ده‌به‌م، به‌رهه‌مه‌كانیانم خویندۆته‌وه و به
برِواى من جیگه‌ى ئومید و به‌خششن، ئه‌گه‌ر بیتو زۆرترین به‌شى ذیانیان
بۆ خویندنه‌وه و عیشق و شیعر و جوانى و تیرِامان و رِاظه و
لیكدانه‌وه و خاكه‌رِایى ته‌رخان بكه‌ن و گه‌شه به به‌هره‌ى خۆیان
بده‌ن، ده‌توانن له ئاینده‌دا ده‌قى جوان و كراوه هه‌ڵده‌ن، چونكه
مرۆظ چه‌نىَ نوقمى جیهانى داهینان بیت، زۆرتر هه‌ست به چیذ و
خه‌مۆكییه‌كى ئۆنتۆلۆذى ده‌كات، كۆمارى شینى داهینانیش لیوانلیوه له
شاكارى جوان و ناوازه، واته هه‌میشه لیكچونیك هه‌یه جیاوازییه‌كان
به یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵیم ئه‌م شاعیره
گه‌نجانه جیگه‌ى ئومیدن: (رِابه‌ر فاریق، شه‌رمین وه‌لی، په‌سار فایق،
لازۆ، هیمن حه‌مه‌جه‌زا، زوله‌یخا، محه‌مه‌د قادر یوونس، رِیبین
ئه‌حمه‌د خدر، كارزان رِه‌حمان).