ئامادهكاری تهوهر: كارزان رِهحمان
چهند ساڵیكه، كه دهتوانین بڵیین له دوای ساڵی 2000هوهیه، له
نیوهندی ئهدهبی كوردیدا كۆمهڵیك گهنج دهركهوتوون، ئهم
نهوهیهش وهك ههر نهوهیهكی تر، تا ئیسته وهك پیویست له
لایهن شاعیره به ئهزموونهكانهوه نهخویندراونهتهوه. بۆ
ئهوهی ئهو جیاوازی و جوانی و جورئهته تازهیه خامۆش نهبیت و
شیعری كوردی ههردهم بدرهوشیتهوه، به پیویستمان زانی چهند
كهسیك، كه پیشتر كهم تا زۆر له بارهی ئهو نهوهیهوه
نووسیویانه، یان ناویان هیناون، یانیش رِقبهرایهتی و ناوچهچیتییان
تیدا بهدی ناكریت و دهزانن داهینان و جیاوازیی هیچ نووسهریك، به
داهینان و جیاوازیی هیچ نووسهر و نهوهیهكی تر، ناشاردریتهوه، بۆ
ئهم تهوهره، بیانهینینه پهیڤین، دوای خویندنهوهی
وهلاَمهكانیشیان، ههر یهكیكمان له لایهن خۆمانهوه،
ههڵیانسهنگینین:
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
به گهنج دهڵیم: داهینانی خۆت بكه، وا
بزانه له ئابلوقه دای و ههر چواردهورت به تیلدرِ چنراوه.
پرسیار: كۆمهڵیك گهنج له دوای ساڵی 2000هوه دهركهوتوون، كه
دهتوانین بڵیین ئهمانه نهوهی دوای 2000ن. ئایا ئهم نهوه
تازهیه له چ لایهنیكهوه و تا چهند ئیزافهیان كردووهته سهر
ئهدهبی كوردی؟
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
جاری پیش ئهوهی بیمه سهر وهلاَمدانی دهركهوتنی شاعیرانی لاو، من
پیم وایه دابهشكردنی دهنگیان به پیی دهساڵه و سهری دهساڵه، بۆ
كۆمهڵگهی چهسپاو دهست دهدات، ههروهها له ئیستادا ئهمه
لاسایییه، چونكه ساڵی كارهسات و رِووداوی گهوره و گۆرِانكاریی
سیاسی و ئابووری و كۆمهلاَیهتی و دهروونیی كوردستان و پهیدابوونی
دهنگی شیعریی زۆر بههیزی كورد... هتد، دهبنه هۆیهك بۆ دیاركردن و
پۆلینكردن، یا بۆ بهقۆناغكردنی بزاڤی شیعر.
لهوانهیه لهمه به دوا، لهگهڵ زیده چهسپاوی كۆمهڵگه،
دابهشكردنی دهساڵهیی جیی خۆی بگری.
ههرچۆنیك بی...
ئهو
گهنجانهی لهو چهند ساڵهی رِابردوودا شیعر دهنووسن، دوو جۆرن:
1-
ئهوانهی شیعری رِۆمانسی و دڵداری و سۆزاوی دهنووسن. ئهمانه دیوانی
چاپكراویان زۆره و له بازارِی كتیبفرۆشی دا كتیبهكانیان باش
دهفرۆشرین، خوینهرانی ئهمانه، ههر له سنووری خۆیانهوهن، واتا
كچ و كورِانی ههرزهكارن. ئهم جۆرانه شیعرهكانیان زیاتر دهكرین
به گۆرانی و بۆ برادهر پهیدا كردن و نامهگۆرِكیی ئاشقان بهكار
دین.
2-
ئهوانهی شیعری نوی دهنووسن، كه زیاتر پابهندی بوونایهتی و ژیانی
رِۆژانه و جوانی و گهمهكانی رِوخسار و زمانن، ئهمانه لاون و
ژمارهشیان كهمه، خوینهریشیان ههر خۆیانن، ههروهها ئهو شاعیر و
نووسهرانهی به تهمهن له ئهوان گهورهترن، بهرههمی ئهو
شاعیره لاوانه دهخویننهوه.
(ئیزافه) زهحمهته، به تایبهت ئهگهر نهوهی لهوان گهورهتر
له داهینانی خۆیدا بهردهوام بیت. (ئیزافه) له سهردهمیكدا بیت،
كه نهوهكانی پیشتر وهستابن، یان پاش تیپهرِبوون به چهند
ئهزموونیكی جیاكار، شاعیری لاو له لاویتیی دهردهچیت و دهبیته
شاعیریكی داهینهر، ئهوسا پیی ناخۆشه پیی بگوتری <شاعیری لاو>.
نهوهی
ئیمه نهوهستاوه و رِۆژ به رِۆژ به ئهزموونهكانی شیعر قاڵتر
دهبن، كهواته تا ئایندهیهكی نزیك شاعیرانی لاو دهرفهتیان نابیت
كه ئهو داهینانهی له دواجاردا ئاماژهم بۆ كرد، تیكهڵ به تیكرِای
شیعری گشت نهوهكانهوه دهبیت.
پرسیار: لهدوای ساڵی 2000هوه، كۆمهڵیك كتیبی شیعری و چهندین دهق
له گۆڤار و رِۆژنامهكاندا بلاَو كراونهتهوه، كه نووسهرهكانیان
به تهمهن گهنجن. ئایا كاتی ئهوه نههاتووه به شاعیره
باشهكانی ئهم نهوهیه بڵیین باش و به خراپهكانیش ههروهتر، باشی
و خراپیش به لیكدانهوه و دوور له ناوچهچیتی و هاورِیتی و ههر
پیوهندی و رِقبهریتییهكی تری نا پیویست؟
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
دوا برِگهی ئهم پرسیاره (ناوچهچیتی، هاورِیتی، ههر پیوهندییهكی
تر، رِقبهرایهتی) و سهرباری ئهمانهش <داوهتكردنی ماڵ و یانه،
حزبایهتی، خزمایهتی، بهرژهوهندیی ئابووری و سیكسیی، چوونه بن
پاڵ، ههواڵگهری، تهكلیفكاری، حهسادهت> و گهلیكی تری ئهو
دهردانه، ههر له ساڵی حهفتاكانهوه و تا ئهمرِۆش، شان به شانی
شیعر، كاری خۆیان دهكهن. چهند حاڵهتیكی دهگمهنی لی بترازی،
ئهویدیكه رِهخنهی شیعر له نیو ئهمانهدا دهسوورِیتهوه.
جا
ههموومان به كۆن و نویوه، بهو دهرده دهتلیینهوه.
بهڵی
كاتی ئهوه هاتووه به شاعیره باشهكانی ئهم نهوهیه و ... بڵیین
باش، بهلاَم كی بیڵی...؟!
پرسیار: رِهخنهی ئهدهبی كوردی ههردهم لاواز و رِاگوزهر بووه،
بهلاَم دهبینین رِهخنه و لیكۆڵینهوه له ههمبهر دهقی شیعریی
ئهو شاعیره گهنج و تازهیهدا لاوازترن. دهمهوی به وردیی تیشك
بخهیته سهر هۆكارهكان. بۆچی؟
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
ئهمه بۆ نووسهرهكه دهگهرِیتهوه، كه تا چهند كار بۆ خۆی
دهكات.
ئهی من
پرسیاریك بكهم و بڵیم:
من و شاعیریكی گهنج، ههر یهكه و دیوانیكمان چاپ كردبوو، ئهوهی
لهسهر گهنجهكه نووسرابوو گهلیك له ئی من زیاتر بوو، بۆچی؟!
ههندیك
لاو ههن، حهز دهكهن ههر ناویان بیت، ئهمهش مافی خۆیانه،
بهلاَم لاوی وهها زۆرجار ههڵدهخهڵهتی. ئهگهر گریمانه بكهین و
زانستانه رِهخنهی له بهرههمهكهی گرت. كام لهو دوو نووسینانهی
پی خۆش دهبیت؟
پرسیار: له زۆربهی كاتهكان و له زۆربهی بلاَوكراوهكاندا
دهقهكانی ئهو نهوه تازهیه رِهت دهكرینهوه، كه بلاَویش
دهكرینهوه، مهگهر چۆن، ئهگهرنا ههردهم سهرنووسهر، تهنانهت
دهستهی نووسهرانیش وهكوو كۆمهك له بلاَو كردنهوهی شیعرهكانیان
دهرِوانن و وهها مامهڵهیان لهگهڵدا دهكهن. بۆچی؟ بۆچی له نیو
كورددا خودی دهق ناخویندریتهوه؟ داهینان پیویستی به پیداههڵگوتن
نییه و به هیچ شیوهیهك له جوانییهكانی خۆی ناكهویت، بهلاَم
بۆچی ههوڵی كوشتنی جوانییهكان ههردهم بهردهوامه؟
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
ئهمه دیاردهیهكی گشتییه، پیوهندیی به هاوولاَتی و
دهسهلاَتهوه ههیه. ئهگهر ئهو سهنتهره رِۆشنبیریانهی ههن
و 95%یان سهر به گهنجانن، شتی بۆ شاعیرانی گهنج نهكهن، ئهی كی
بیكا؟ ههروهها دهستهی نووسهران و سهرنووسهری گهلیك لهو گۆڤار
و رِۆژنامانه گهنجن، ئهگهر گهنجیش نهبن، ههر به <ئاراستهی
گهنج> كار دهكهن.
شاعیری
لاو، ئهگهر ماف به خۆم بدهم بۆ ئامۆژگاریی بكهم، پیی دهڵیم:
1-
به گهنج دهڵیم: داهینانی خۆت بكه، وا بزانه له ئابلوقه دای و
ههر چواردهورت به تیلدرِ چنراوه.
2-
وهك شاعیر (شاعیر و بهس) كار بكه، بیر له گهنجی و پیری مهكه.
3-
ئهگهر پیویستت به رِینمایی ههبوو، بزانه كی دهتوانی به
رِاستگۆیی رِینماییت بكا.
4-
ئهگهر به شاعیریك، یان رِهخنهگریكی ئهزمووندار گهیشتین دهتوانی
سهبارهت به خۆتهوه رِا و بۆچوونی لی وهربگری، بهلاَم پیی بڵی:
تكایه بهرِیز جاری ستایشم مهكه.
5-
مهرج نییه شاعیر بكهویته ژیر كاریگهریی شاعیرانی كوردهوه. با
شاعیرانی تازه بكهونه ژیر كاریگهریی: تهكنهلۆژیا، گیاندار، ئاو و
زهریا و هتد... هوه.
6-
مهرج نییه شاعیری كورد بكهویته ژیر كاریگهریی شاعیرانی كوردهوه.
با شاعیرانی تازه بكهونه ژیر كاریگهریی شیعری جیهانییهوه، بۆ
نموونه: دانماركی، میسری، ژاپۆنی، مالیزی، كۆنگۆیی و هتد... هوه.
پرسیار: زۆربهی نووسهره به ئهزموونهكان (رِهخنهكار، شاعیر،
لیكۆڵهر، نووسهر) تا ئیسته له بارهی ئهزموونی ئهم نهوه
تازهیه، به جددی نانووسن و نهیاننووسیوه، تهنانهت مهگهر چۆن،
ئهگهرنا ئاماژه بۆ ناوهكانیشیان ناكهن. بۆچی؟ دهتوانیت ناوی ئهو
گهنجانهمان بۆ بنووسیت كه خاوهن تایبهتمهندیی خۆیانن؟
عهباس عهبدوڵلاَ یووسف:
ئهزموون زاراوهیهكی گشتییه و له ههموو بواریكدا بهكار دیت،
بریتییه له كاریكی دریژخایهن، جوانیشه شاعیر پاش چهندین داهینان،
باس له ئهزموونی خۆی بكات، بهلاَم گهنجیك كه تازه شاعیره،
ههموو كهس دهزانی ئهزموونی كهمه.
ئهم
ناوانه، ئهگهر تا چهند ساڵی تر بهردهوام بن، دهبنه جیی
ئاماژه: رِابهر فاریق، رِیبین ئهحمهد خدر، عهلی شیخانی، هیرۆ
كورده، كارزان رِهحمان، شالاَو حهبیبه، محهمهد قادر.