|
|
|
|
|
ئه‌رشیفی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكی ( نقد الفكر الدینی ) له نوسینی ( صادق جلال العظم )، زۆر شتی گرینگ سه‌رنجیان راكێشام، به تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ی كه باس له تراژیدیای شه‌یتان ئه‌كات ( مأساة إبليس ) له‌و به‌شه‌دا چیرۆكێكی تۆفیق ئه‌لحه‌كیمی ( توفيق الحكيم ) به نمونه هێناوه‌ته‌وه و كه‌مێك باسی له چیرۆكه‌كه كردوه، ئه‌و باسه كه‌مه‌ی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی بردم كه به‌دوای ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌دا بگه‌ڕێم , خۆشحاڵانه له ئه‌نجامی گهڕانهكهم چه‌ندین به‌رهه‌می گرینك و به‌پێز و جوان و به‌سوودی تۆفیق ئهلحهكیمم دۆزیه‌وه، ( أَرِني الله ) كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به سیسته‌می پی.دی.ئێف. له‌گه‌ڵ چه‌ندین بهرههمیتری له ماڵپه‌ڕی ( حوار المتمدن ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌شدا ئه‌و چیرۆكه‌م دۆزیه‌وه كه باس له تۆبه‌كردنی شه‌یتان ئه‌كات، هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌ی كه سادق جه‌لال وه‌ك نمونه كورته‌یه‌كی لێ باسكردبوو، چیرۆكه‌كه‌م سه‌ر تا پا به وردی خوێنده‌وه، زۆر كاری تێ‌كردم، تا بڵێی به‌لامه‌وه گرینگ بوو، سه‌یرم كرد ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه له ساڵی ١٩٥٣ چاپ كراون، پێم وابوو وه‌رگێڕدرابێته سه‌ر زمانی كوردی، پرسیارم كرد و له ئه‌نته‌رنێت به‌دوای كوردیه‌كه‌ی گه‌ڕام، به‌داخه‌وه كوردیهكهیم ده‌ست نه‌كه‌وت، له‌و باوڕه‌دام هه‌ر نه‌كرابێت به كوردی، به‌پێویستم زانی خوێنه‌ری كورد له به‌رهه‌مێكی داهێنه‌رانه‌ی پڕ له ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی ئه‌م بیرمه‌نده بێبه‌ش نه‌بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ رێزان خه‌لیل كه‌وتمه به كوردی كردنی، زمانی نووسینه‌كانی تۆفیق ئه‌لحه‌كیم ئاسان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی فه‌لسه‌فییه، په‌نامان بۆ چه‌ندین فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی عه‌ره‌بی برد، یه‌كه‌م ئه‌زمونمان بوو، كۆپیێكم بۆ هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د نارد، زۆری پێ خۆش بوو، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ كرد بوو و جارێكی‌تر هه‌موو چیرۆكه‌كه‌ی به ده‌سكاری نووسیبووه‌وه و بۆی رهوانهكردمهوه، منیش له‌گه‌ڵ رێزان بهراوردێكمان كرد له نێوان ئه‌وه‌ی خۆمان و ئه‌وه‌ی هۆشه‌نگ، سوودمان له هه‌ندێك له دهسكاریهكان وه‌رگرت و هه‌ندێكیشی وه‌ك خۆی مایه‌وه، ده‌رئه‌نجام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه.
|
Copyright 2008 Roshenbiry.COM . All Rights Reserved
Designed by Rawand Hussen